وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی لە سوریا دەکات، هۆشداری دەدات لە دوبارەکردنەوەی ڕێباز و سیناریۆی دەوڵەتی لیبیا له سوریا، دهشڵێت، "کەسانێک هەن کە دەیانەوێت سوریا دابەش بکەن، ئیسرائیلیش دەبێت درک بە بەرپرسیارێتی خۆی بکات، نابێت پشتی پێ ببەسترێت".
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکانی ڕوسیا و بیانییەکان، ڕایگهیاند، "ئێمە دیپلۆماتکارەکانمان لە دیمەشق نەکێشاوەتەوە، باڵیۆزخانەكهمان بە شێوەیەکی ئاسایی وەک باقی باڵیۆزخانەکان کاردەکات، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا پەیوەندی دەکەین و بابەتی پراکتیکی تاوتوێ دەکرێت، وەک دەستەبەرکردنی سهلامهتی هاوڵاتیانی ڕوسیا و کاری باڵیۆزخانەکە بەگشتی ئێمە ئارەزوی گفتوگۆمان هەیە لەسەر هەمو پرسەکانی دیكه سەبارەت بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەکانی سوریا، تەنانەت پێش ئەم ڕوداوانەی ئەم دواییانەش ئەو پەیوەندیانە درێژە پێدەدەین، دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە بەرپرسی دەسەڵاتی سوریا ئەحمەد شهرع، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بی بی سی وتی کە پەیوەندییەکان ئەوە کۆن و ستراتیژییە لەگەڵ ڕوسیا، ئێمە پشتگیری لەو پێشنیازە دەکەین".
لاڤرۆڤ هەروەها باسی لهوهكرد، سوریا وڵاتێکی دۆستە بۆ ڕوسیا و "ئێمە بەشداربوین لە ڕزگاربون لە وابەستەیی کۆلۆنیالیزم و ئامادەکردنی دەیان هەزار کادیری سوری، ئێستاش پێنج هەزار سوریمان هەیە کە دەخوێنن و بەردەوام دەبین لەم ڕێبازە، ئامادەن دوای پێکهێنانی پێکهاتەیەک لەگەڵ سەرکردە نوێیەکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە".
ئهوهشی خستهڕ,، "دەزانین کە ئەمە قۆناغێکی ئینتقالییە، وەک ڕاگەیەندرا، بەو پێیەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی تەوافوق لەگەڵ هەمو لایەنەکان ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە هەمەلایەنە بێت، بە جۆرێک هەڵبژاردنەکان بە بەشداریی هەمو سوورییەکان بێت، ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریکردن لەم پڕۆسەیەدا لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا".
وهزیری دهرهوهی ڕوسیا ڕونیشیكردهوه، "پەیوەندیمان لەگەڵ شانشینی سعودیە، عێراق، ئوردن، میسر و بێگومان لەگەڵ قەتەر و ئیمارات و بەحرەین و لوبنان هەیە، هەموان گرنگی بەوە دەدەن کە سوریا ڕێبازی دەوڵەتی لیبیا دوبارە نەکاتەوە دوای ئەوەی ناتۆ ئەو وڵاتەی لەناوبرد و تا ئێستا هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوە".
پهیوهست به وتهكانی ئهردۆگان وتی، "لێدوانەکانی سەرۆک ئەردۆگانمان بیست سەبارەت بە ئاسایش لەگەڵ سوریا، ئەو کردەوانەی کە پێشتر ئاژاوەگێڕییان لێکەوتەوە ئێمە کاردەکەین بۆ پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سوریا، کە ئەوەش هەڵوێستی تورکیایە دەبێت سەیری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەین ئەمریکییەکان سەرچاوەی نەوت و زەوییە بەپیتەکانیان داگیرکرد و سەرچاوەکان دەرهێنراون و هەناردە دەکرێن".
ههروهها دهڵێت، "کەسانێک هەن کە دەیانەوێت سوریا دابەش بکەن، ئیسرائیلیش دەبێت درک بە بەرپرسیارێتی خۆی بکات، نابێت پشتی پێ ببەسترێت کە وێرانکردنی شوێنە سەربازییەکانی دراوسێکان بەم کارە دەتوانن ئاسایشی ناوچهكه تێكبدهن و گرژی و نائارامی زیاتری لێبكهوێتهوه".