سەروەت هەڵەبجەیی
له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا که هه‌ڵمه‌تی دوژمن به‌زێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سه‌ر له نوێ و وه‌ک ڕابردوو له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا بوو به جێی شانازی گه‌لی کورد و گه‌لان و وڵاتانی ئازادیخوازی جیهان و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌کانی کوردستاندا تۆمار کرا، به داخه‌وه لێدوانی به‌رپرسانی ک.ج.ک و ه.د.پ له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه‌دا نه‌بوو و نیگه‌رانی گه‌لی کورد و ئاهەنگی دوژمنانی به دوای خۆیدا هێنا. کاره‌ساتی شه‌نگال و دڕنده‌یی تیرۆریستانی داعش و ئێش و ئازاری کوردانی ئێزدی و مردن و له ناوچوونی سه‌دان منداڵ و گه‌نج و پیر، ڕوداوێک نییه که به‌م ئاسانییه له یاد بکرێت و به یه‌کێک له دڕنده‌خۆییه‌کانی دوژمنان دژ به گه‌لی کورد هه‌ژمار ده‌کرێت و بێ گومان چووه‌ته پاڵ کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان چیرۆک و به سه‌رهاتی دڵته‌زێنی دیکه.
له کاتی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنی شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش، ئه‌وه‌ی که له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌بینرا و به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرا، شه‌پۆلێک له شایی و یه‌کگرتوویی نیشتمانی بوو له ناو کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکی گرنگ و هانده‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و سه‌رکه‌وتنیان به سه‌ر تیرۆریسته دڵ ڕه‌شه‌کاندا بووه.
ئه‌وه‌ی که جێی داخ و که‌سه‌ره‌یە، لێدوانی هه‌ندێ له‌و سه‌رکردانه‌یه که ساڵه‌ها دروشمی یه‌کگرتوویی نیشتمانی و یه‌کپارچه‌یی خاکی چوار پارچه‌ی کوردستانیان به‌رز ده‌کرده‌وه و ئه‌وه‌ی که له دروشمه‌وه بوو به کردار و بۆ ڕای گشتی ڕوونیش بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که دروشمه‌کانیان به بای فه‌رامۆشی سپارد و بوونه‌ته ئامرازی شایی و دڵخۆشی ناحه‌زان و نه‌یارانی گه‌لی کورد.
له‌م هه‌نگاوانه‌ش که گرتوویانه‌ته به‌ر، سه‌رۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان به ئازادانه دوژمنایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات و له خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و ساکاریشدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به بێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی پێشوو، یه‌کسه‌ر بیر و هزرمان بۆ لای ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت قه‌یرانی سوریا و ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییانه ده‌ڕوات که پێکهاتوون و باڵی عه‌له‌وییه‌کانی ناو که‌جه‌که‌ش به لایه‌که‌وه تێوه‌گلاون که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ندێ پلان و به‌رنامه دژ به کورد ده‌که‌ن که زیاتر له دوژمنایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
زه‌مه‌نێکی زۆره که هێزه‌کانی قه‌ندیل، خۆیان به فریادڕه‌سی کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ده‌زانن و به دروستکردنی هه‌ندێ پارت و گروپی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، وایان ده‌رده‌خست که به‌ڵێ ئه‌وان تاقانه ڕزگارکه‌ری کوردی چه‌وساوه‌ن و ئیدی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی دیکه خۆفرۆش و به‌رژه‌وه‌ندی خوازن، به‌ڵام کاتێک که سه‌یری ئاوێنه‌ی ڕاستییه‌کان ده‌که‌ین چه‌ندین خاڵی ڕه‌ش وه‌ک خیانه‌تێکی گه‌وره ده‌بینین که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌وه‌یه که سه‌رکرده قه‌ندیل نشینه‌کان به‌رزیان ده‌کرده‌وه و به سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردیان له پێناویدا دایه به‌ر ده‌ست ده‌ستڕێژی گوله‌ی دوژمنان و به سه‌دان که‌سی دیکه‌ش هه‌ر ئێستا له به‌ندیخانه‌کان چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره یان حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه له سه‌ر بنه‌مای یه‌کپارچه‌یی خاکی کوردستان و یه‌کڕیزی نیشتمانی کار ده‌که‌ن ئه‌وه کێ بوو که له به‌رده‌م به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دا به هۆی داواکارییه ناڕه‌واکانییه‌وه بوو به ئاسته‌نگ و ڕێگرییان له ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سکه‌وتێکی سیاسی وه‌ها ده‌کرد که له‌م بارودۆخه‌ی دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی و گۆڕانکارییه‌کانی دیکه له ناوچه‌که‌دا، ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌بوو که خۆیان ڕێکبخه‌ن و به یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک گوتاری به‌ره‌و پێشوازی داهاتووی سیاسی گه‌لی کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت بڕۆن.
له کاتێکدا که له سوریا و به پێی هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته، کورد باشتر ده‌یتوانی که‌ڵکی له بارودۆخه‌که وه‌ربگرتایه، په‌که‌که له ڕێگای سه‌رپه‌رشتی و پیلان داڕێژی پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کوردی سوریاوه ڕێگری له هه‌ر چالاکی و جوڵه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ده‌کرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م یه‌کگرتنی کوردانی ڕۆژئاوادابووه، ئه‌گه‌رچی به‌م دوایانه و له ژێر کاریگه‌ری هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕێکه‌وتننامه‌ی دهۆک واژۆ کرا به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێش بینی ده‌کرێت و له‌و هێزه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌مان گرتنه به‌ری ڕێچکه‌ی خۆ به حه‌ق زانین و تۆمه‌تبارکردنی لایه‌نه‌کانی دیکه‌یه که له ئه‌گه‌ری هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخی سه‌ربازی، ململانێ سیاسییه‌کان ده‌توانێت له شیرینی ئه‌و ده‌سکه‌وته سه‌ربازییانه که به خه‌مخۆری کوردانی هه‌ر چوار پارچه و به یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشور هاته ئاراوه که‌م بکاته‌وه.
خاڵێکی دیکه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌وان له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌و ده‌سکه‌وتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ولێری کردووه‌ته مه‌نزڵگه‌ی سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌کانی زۆربه‌ی سه‌رکرده و ڕێبه‌ر و به‌رپرسه باڵاکانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان و دۆست و دوژمن دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێن که کورد به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه‌که‌ی خۆی، ده‌سکه‌وتی زێرینی سیاسی و سه‌ربازی زۆری به ده‌ست هێناوه و له ناوچه ئاڵۆز و قه‌یراناوییه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، کوردستان دوورگه‌ی هێمنایه‌تی و ئاشتی و ئاوه‌دانییه و بێ گومان مێژوو شاهیدی ئه‌وه ده‌دات که ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره چه‌ن ده‌سکه‌وتی گرنگ و پڕبایه‌خی بۆ کورد هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری داخوازییه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیش بکه‌ینه‌وه به ئاسانی ده‌رده‌که‌وێت که پارتی و سه‌رۆک بارزانی پێشه‌نگی خه‌باتی کوردستانیان له‌م پێناوه‌دان و بی گومان هه‌ر هه‌وڵێک بۆ کاڵ کردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌رۆکی کوردستان و هه‌نگاوه به‌نرخه‌کانی له چوارچێوه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، ده‌توانێت به خیانه‌تێکی نیشتمانی دابنرێت و به‌ڕێز بایک و ئه‌و سه‌رکردانه‌ش که له ماوه‌ی ڕابردوودا به هه‌ندێ لێدوانی نابه‌رپرسانه بوونه‌ته مایه‌ی ئێش و ئازاری کوردانی نیشتمان په‌ره‌ست، پێویسته داوای لێبوردن له گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بکه‌نه‌وه که خوێنی ڕۆڵه‌کانیان بووه‌ته قه‌ڵغانی به‌رگری له خاکه پیرۆزه‌که‌ی کوردستان.
29/12/2014