سەروەت هەڵەبجەیی
له‌م جیهانه پان و به‌ربڵاوه‌دا که‌م نین ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که ڕه‌نگ و بۆی شه‌ڕ و کوشتن و تاڵان کردن و قوربانی بوونی که‌سانی بێ گوناح و گه‌نج و پیر و مێرد و ئافره‌تی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ش که به چه‌شنێک هه‌ست به ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌کانی بکرێت و ببێته هۆی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵێکی تایبه‌ت له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دیکه‌وه ده‌درێت تا به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه ده‌رفه‌تی ژیانه‌وه به‌و که‌سانه‌ی بدرێت که له ئه‌گه‌ری قوڵتربوونی کێشه‌کان، ڕه‌نگه ئاسه‌واره‌کانی به‌رۆکی ئه‌وان و هه‌زارانی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌وان بگرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی به‌رفراوان، له ساڵی 2014 هه‌ندێ کێشه له سه‌ر ئاستی جیهانی که به گه‌وره‌ترین ئه‌و کێشانه‌ش هه‌ژمار ده‌کرێن تووشی شکست بوونه‌وه که ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
- دانوستانی ئاشتی سوریا له ژنیڤ:
ئه‌گه‌ر به دوای نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بژارده بگه‌ڕێین، ده‌توانین سه‌یری دانوستانه‌کانی ژنیڤ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا بکه‌ین. ئه‌و کات که نوێنه‌رانێک له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانی نیشتمانی سوریا له سه‌ر یه‌ک مێز، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تا کۆتایی به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌کانی جیهان بێنن. له‌م کۆنفرانسه‌دا بڕیار بوو گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تێکی کاتی ئاشته‌وایی نیشتمانی بخرێته ڕوو، به‌ڵام دانوستانه‌کان که ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌کی خایاند به بێ ده‌ره‌نجام کۆتایی هات و شکستی هێنا.
- دانوستانه‌کانی ئاشتی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین:
خێری جان کێری بنوسرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی زۆری له‌م پێناوه‌دا. دوا به دوای ده‌ست به کار بوونی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نەتەوە یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی وه‌ک ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانی ده‌ست نیشان کرد. ئه‌و له کاتی سیناتۆریش دا هه‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کان هه‌وڵی ده‌دا. تایبه‌تمه‌ندی جان کێری ئه‌وه بوو که له نێوان هه‌ر دوو لادا ڕێزی زۆری لێ ده‌گیرا. کۆششه‌کانی ئه‌و گه‌یشت به‌و به‌رهه‌مه‌ی که بنیامین نتانیاهۆ و مه‌حمود عه‌باس ڕه‌زامه‌ندبوون له سه‌ر ده‌سپێکردنه‌وه‌ی دانووستانه‌کان.
که‌ش و هه‌وای دانووستانه‌کان له سه‌ره‌تادا ئه‌رێنی بوو، لیڤنی و عه‌ریقات وه‌ک دوو گه‌وره دیپلۆمات پێشتریش پێکه‌وه دانووستانیان کردبوو، له پێش دا له سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن که ئیسرائیل چه‌ن گروپ له به‌ندکراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ئازاد بکات و له به‌رامبه‌ریش دا فه‌ڵه‌ستین له داواکارییه‌که‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستبه‌ردار ببێت. به‌ڵام له به‌هاری 2014 هه‌وڵه‌کانی کێری به‌ره‌و له ناوچوون ڕۆیشت و له 29 ی ئاوریلی 2014 دوو لایه‌ن به فه‌رمی مێزی دانوستانه‌کانیان به جێ هێشت و ئه‌مڕۆ فه‌ڵه‌ستین سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که له دژی ئیسرائیل له دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، سکاڵا تۆمار بکات.
- شه‌ڕ له سوودانی باشور:
ئه‌و کاته‌ی که سوودانی باشور له ساڵی 2011 له سوودانی گه‌وره جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو که په‌نجاوچواره‌مین وڵاتی ئه‌فریقی ببێت به وڵاتێک که لانی که‌م له بواری ئابوری و کشتوکاڵیدا بتوانێت داخوازییه‌کانی دانیشتووانه‌که‌ی جێبه‌جی بکات. به‌ڵام ئه‌مه به پێچه‌وانه‌وه بوو، کاربه‌ده‌ستانی سوودانی باشور ڕایان به جۆرێکی دیکه بوو، شه‌ڕ، خه‌م و ئێش و ئازار، شه‌ڕی نێوان پێکهاته‌کان و سیسته‌مێکی بێ که‌ڵک که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی گه‌نده‌ڵی میلیاره‌ها دۆلاری بوو. له ئاکامدا له کۆتایی ساڵی 2014 نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌س له دانیشتووانی سوودانی باشور له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا کوژراون.
- دانووستانه‌کانی ئێران له گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 :
ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی ڕه‌نگه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی درووست بۆ پێناسه‌ی دانووستانه‌کانی نێوان ئێران و گروپی وڵاتانی 1+5 نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک که له‌م ڕه‌وته‌دا ڕۆڵی هه‌بێت هه‌ست به‌وه ده‌کات که شکست له‌م دانووستانه له کۆتاییدا ڕه‌نگه بگاته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه قسه و باس له سه‌ر ڕێژه‌ی سانتریفوژه‌کانی ئێران، ئه‌و پێداویستییانه‌ی که ئێران توانای درووست کردنیانی هه‌یه و سووته‌مه‌نی پێویستی ناوه‌کی که ئه‌و وڵاته به‌رهه‌می ده‌هێنێت، له‌و کێشه گرنگانه‌ن که وه‌ڵام دانه‌وه به‌م مه‌سه‌لانه ده‌توانێت له شه‌ڕێک ڕێگری بکات که هیچ که‌سێک ڕه‌نگه خوازیاری هه‌ڵگیرسانی نه‌بێت.
دانووستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی ئێران به ته‌واوی شکستیان نه‌هێناوه. له ڕاستیدا پێشکه‌وتنێک هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێوه‌گلاو له‌م دانووستانه‌دا، ڕێککه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌که‌یان واژۆ کردووه. به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش که له نوامبری 2013 واژۆ کرا و بوو به هۆی وه‌ستانی پیتاندنی ئوران‌یۆمی ئێران به ڕێژه‌ی له سه‌دا 20 و به‌رفراوانتربوونی سه‌ردانه‌کان و چاودێرییه‌کانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی له دام و ده‌زگاکانی ناوه‌کی ئێران. ڕێککه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌که تا ئێستا دوو جار درێژ کراوه‌ته‌وه. دوای کۆنتڕۆڵ کردنی کۆنگریسی ئه‌مریکا له لایه‌ن کۆماری خوازه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند کردنی گه‌مارۆکانی زیاتر له سه‌ر ئێران به هێزتر بووه. دانووستان له گه‌ڵ ئێران له گۆشه نیگای کۆماری خوازه‌کانی ئه‌مریکاوه شکستی هێناوه.
- دانووستانه‌کانی کۆلۆمبیا و شۆڕشیانی فارک:
که‌س ناڵێت که چاره‌سه‌ر کردنی درێژخایه‌ن ترین کێشه‌ی ئه‌مریکای لاتین به‌م ئاسانییه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له دوو ساڵ دانووستانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی کۆلۆمبیا و شۆڕشیانی ئه‌و وڵاته سه‌لمێندراوه. ئه‌م دانووستانه به میوانداریه‌تی کوبا و به پاڵپشتی نه‌رویج ئه‌نجام درا و تا کاتی ڕفاندنی یه‌کێک له ژه‌نڕاڵه‌کانی سوپای کۆلۆمبیا له لایه‌ن شۆڕشیانهوه درێژه‌ی ههبووو.
8/1/2015