فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەروەت هەڵەبجەییsarwat -hama amin. halbcai

ئهگهر ساڵی 2003 وهک قۆناغێکی نوێ بۆ کوردستان دابنێین، بێ گومان ساڵی 2014 لهههر ڕوویهکهوهساڵێکی تایبهت و ئهڵبهت پڕ لهوانهیهبۆ ئێمهی کورد و لهپلهی یهکهمیشدا بۆ کاربهدهستانی باڵای ههرێم. لهسهرهتادا لهسهر ئاستی کوردستانی گهوره، ئهم ساڵهدهسکهوتێکی لهبیرنهکراوی بۆ گهلی کورد ههبووه. ڕووداوهکانی شهنگال و کۆبانی و بهرخۆدانی بێ وێنهی کوردانی ڕۆژئاوا و ناردنی هێزی پێشمهرگهی باشور، لایهنگری و هاوسۆزی و پاڵپشتی مادی و مهعنهوی باکور و ڕۆژههڵات بهستێنێکی بێ وێنهی لهناو جهماوهری کوردستاندا دابین کرد تا ئهو کارهی کهبهدهیان ساڵ حیزب و لایهنهسیاسییهکان بۆیان نهکرا و باشتر وایهکهبڵێم بهرژهوهندییهکانیان ڕێگر بوو لهوهدیهاتنی ئهم خهونهمێژووییه، تابلۆیهکی پڕ لهشانازی لهیهکگرتوویی و یهکڕیزی نیشتمانی گهلی کورد لهئاستی ههر چوار پارچهی کوردستان نمایش کرا کهبهگهورهترین هێزی ئهم گهلهچهوساوهیهههژمار دهکرێت و خۆشبهختانهخهزێنهیهکی بهردهوام و تهواونهبووی کوردهبۆ ڕووبهڕووبونهوهی مهترسییهکانی داهاتوو. لهباشوری کوردستانیش ئهگهر ئاوڕێک لهڕووداو و پێشهاتهکانی ساڵی 2014 بدهینهوه، کۆمهڵێک کێشهو گرفت، دهسکهوت و ئاسهوار لهم ساڵهدا خۆنوێنی دهکات کهپێویستهبهوردبینی، پلان و بهرنامهداڕێژی لهلایهن بهرپرسان و کاربهدهستانی باڵاوه، وانهکانی بهههند وهربگیردرێت. لهم نێوهندهشدا کێشهی ئابوری و پرسی سیستهمی بهرگری کوردستان گرنگی و بایهخی زۆری ههیهکهئهگهر خاڵهلاوازهکانی چارهسهر نهکرێن بۆ داهاتووی کوردستان مهترسی، ئاسهواری نهرێنی و کاردانهوهکانی زۆر دهبن.

ئهو کاتهی کهنوری مالکی دهسهڵاتداری بهغدا لهئاکامی ئاڵۆزتربوونی پهیوهندییهکانی نێوان ههرێم و ناوهند، بڕینی پشکی بوودجهو مووچهی فهرمانبهرانی وهک کارتێکی فشار لهسهر ههرێمی کوردستان بهکار هێنا، کهس لهوهبیری نهدهکردهوهکهئاسهواری ئهو گهمارۆیهئهوهندهبههێز بێت کهسهرجهم بهشهکانی سیاسی و کۆمهڵایهتی کوردستانیش بخاتهژێر کاریگهری خۆیی و بهرنامهو پلانهدرێژخایهنهکانیشی تووشی ساردبوونهوهو سڕبوونهوهبکات.

یهکێک لهفاکتهرهگرنگهکانی پێشکهوتوویی ههر وڵاتێک سهربهخۆیی ئابوری و بههێزبوونی ژێرخانی پێویستهلهم بوارهدا. وڵاتانێک کهلهگۆڕهپانی ململانێ سیاسییهکانی جیهاندا بهزلهێز ناویان لێ دهبرێت لهپلهی یهکهمدا، سیستهمێکی ئابوری بههێزیان ههیهو لهباری ئاسایشی کۆمهڵایهتی و دابین کردنی پێداویستییهکانی دانیشتووانهکانیانهوهدهستێکی باڵایان ههیهو ناکهونهبهر کاریگهری پێشهاتهکان و گۆڕانکارییهههرێمی و نێودهوڵهتییهکان.

ئهگهرچی داهاتی ناوخۆیی، نهوت، پشکی بوودجهو ... ئهو دهرفهتهیان بهکاربهدهستانی ههرێم دابوو کهلهماوهی ئهم ههموو ساڵانهدا، خزمهتێکی وهها بهکورد و کوردستان بکهن کههێزی ئابوری وهک چهکێکی ڕووبهڕووبونهوهی ناحهزان و نهیارانی گهلهکهمان بێت، بهڵام بهداخهوهئهو داهاتهخهیاڵییهتهنیا لهپێناو بهرژهوهندی و ململانێ و ڕکابهرێتی حیزبی، گروپ و تهنانهت شهخسیدا بهفیڕۆ چوو و وڵاتێکمان بۆ ماوهیهکهلهلاوازی ژێرخانی ئابوریدا چیرۆکی وڵاتانی ناوچهکهیه.

بهرمیلهنهوتییهکانی سهر شهقام و کۆڵانهکان، بوتڵهغازهکان، سهرهی بهنزین، پچڕانی کارهبا، دواکهوتنی مووچه، وهستانی جوڵهی بازاڕ، نهبوونی وهبهرهێنانی ناوخۆیی و هاوردهکردنی سهرجهم پێداویستییهکانی ههرێم لهوڵاتانی دهرهوه، ههموو بهڵگهن بۆ شکست خواردوویی ئهزموونی حوکمڕانی کوردی لهبواری ئابوریدا و ههر ئهمهش دهیانخاتهبهردهم بهرپرسیارهتییهکی گهورهتر بۆ داهاتوو و قهرهبووکردنهوهی ئهو غهدرهی کهلهکوردستانیان کردووه.

ئهگهر ئهم پهندهمێژووییهبهههند وهربگرین کهههر شکستێک پردیکهبۆ سهرکهوتن، بێگومان لهئهگهری وهلاوهنانی ململانێ و بهرژهوهندییهحیزبییهکان و گرنگی دان بهڕهمزهنیشتمانییهکان و داهاتووی کوردستان، بهپلان و نهخشهڕێگایهکی دیاریکراو و بهپشت بهستن بهبهستێن و پۆتانسێڵ و لێهاتوویی وڵاتهکهمانهوهدهتوانین ئهو گۆڕانکارییهی بڕهخسێنین کهلهساڵانی داهاتوودا کهمتر بهوڵاتانی بیانییهوهبهسراوهبین و مهترسی ئهوهش ههردهم لهسهرمان نابێت کهداخستنی سنورهکان وهک کارتێکی فشار و بۆ ئامرازهسیاسییهکان بهکار بێنن.

شهڕی داعش و شێوازی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریستان لهکوردستان و تێڕوانین بهداهاتوو، پێویستی چاوخشاندن بهسیستهمی بهرگری ههرێم بۆ حوکمڕانانی کوردستان دووپات دهکاتهوه. ئهگهر لهم شهڕهدا سهرکهوتنمان بهدهست هێناوه، تهنیا بهقارهمانییهتی و ورهی بهرزی هێزهکانی پێشمهرگهو ڕۆحیهی گیان فیدایی ئهوانهوهبووهو وهک ههر بهشێکی دیکهپهنجهمۆری شکست خواردوویی کاربهدهستان لهسهر لاپهڕهکانی دهفتهری نووسراوهکانی کوردستان دیاره.

دوای ئهو ههموو بانگهشهیهکهسهبارهت بهیهکگرتوویی کابینهی حکومهتی کوردستان کرا، بهداخهوههێشتا ئهم پرسهلهوهزارهتی پێشمهرگهسهری نهگرتووهو هێزهکانی 70 و 80 ی سهر بهیهکیهتی و پارتی یهکیان نهگرتووهو ههندێ لایهن و کهسی بهرژهوهندی خواز ڕێگرن لهبهردهم پرۆسهی یهکگرتنهوهی ئهم هێزانهو سهرهڕای داواکاری گشتی کۆمهڵانی خهڵکی کوردستان بۆ بهنیشتمانی کردن و دهرهێنانی هێزهکانی پێشمهرگهلهژێر کاریگهری حیزب و گروپ و شهخس، هێشتا ههوڵهکان لهم پێناوهدا سهریان نهگرتووهو بهم نزیکانهش و لهدوای نامهکهی سهرۆکی ههرێم، ههندێ لایهن لهڕیگای میدیاکانهوهههڕهشهو گوڕهشهی ئهوهدهکهن کهنابێت ئهو هێزانهیان سهر بهوهزارهتی پێشمهرگهبێت و تا دوایی دونیا ههر دهبێت ڕۆڵهکانی کورد و پێشمهرگهکان لهخزمهتی ئامانج و بهرژهوهندییهکانی ئهواندا بن.

پرسی ڕاهێنان و مهشق پێکردنی هێزهکانی پێشمهرگه، کهرهستهو پێداویستی پێشکهوتوو و کاریگهری سهربازی، باشتر کردنی ژیان و گوزهرانی هێزهسهربازییهکان، بهنیشتمانی کردنی وهزارهتی پێشمهرگهو دهرهێنانی لهژێر کاریگهرییهحیزبییهکان، درووست کردنی ئاکادیمیایهکی پێشکهتووی سهربازی بهپێی دوایین گۆڕانکارییهجیهانییهکان لهبواری سهربازییهوهو ... ههموو ئهو کارانهن کهلهساڵی نوێدا پێویستهبهرپرسانی ههرێمی کوردستان کاری لهپێناودا بکهن.

بێگومان لهساڵی 2015 بهپێی ڕێکهوتنی ههولێر – بهغدا پشکهبودجهکهی ههرێم سهرف دهکرێت، داهاتهناوخۆییهکهش بهردهوامه، پاڵپشتی وڵاتانی دهرهوهش لهههرێم هاندهرێک دهبێت بۆ بووژانهوهو بههێزترکردنی بواری ئابوری و سیستهمی بهرگری کوردستان و ئهمهش پێویستی بهئیرادهی بهرپرسان و باوهڕیان بهوڵاتهکهمان کوردستان و گرنگیدان بهبهرژهوهندی گشتی کۆمهڵانی خهڵک دهبێت. لهکۆتاییدا دهتوانم بڵێم کهئهمساڵ ساڵی تاقیکردنهوهی بهرپرسانی کوردستانه. چهند لهم ئهزموون و تاقیکردنهوهش سهرکهوتوو دهبن، تێپهڕبوونی مانگهکانی ئهمساڵ زیاتر ئاشکرای دهکات.

1/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان