رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۷ی ۶ی ۲۰۲۲ شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری هەولێر، خالید نسووری جێگری پەیوندییەکان و قانع کەریمی ئازەر ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی کۆماریخوازان، سەردانی مەڵبەندیی ۳ی یەکێتی نیشتمانی لە شاری هەولێریان کرد،و لە لایەن شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپرشتی دوکتۆر مەجید محەممەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند، سابیر کاریتانی جێگری مەڵبەند، حاکم سەلاح باپیر، پرشنگ حوسێن، و بنار مستەفا کارگێرانی مەڵبەندیی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لە سەرەتایی ئەم دیدارەدا لە لایەن نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان پەیامی پیرۆزبایی دوکتۆر مستەفای شەمامی رێکخەری گشتی بە بۆنەی ۱ی ۶، ۴۷مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەرێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی مەڵبەندی سێ کرا. کە رۆڵی یەکێتی نیشتمانی وەک هێزێکی دیار و کاریگەر لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسیی و نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە دا ئەرێنی نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بەرز نرخاند، و هیوای خواست سەرکردایەتی یەکێتی بە هەمان رووحیانت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە بەنرخەکانی مام جەلالی نەمر شێلگرانە هەنگاوی کاریگەرتر و کردەیی بهاوێژن.
هەر لەم پەیوەندییەدا شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرۆژەی دیاڵۆگی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان وەک شاکلیکی چارەسەری کورد لە ئێران ناوبرد، کە دەتوانێ رەوشی کورد لەو بەشەی کوردستان بەرەو ئاراستەی نوێ و گۆرانکاری گەورە ببات، و لە درێژەی باسەکە دا شاندی خانەخوێ بە بایخەوە لەسەر گوفتمانی دیاڵۆگی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دووان و پرۆژەکەیان وەک پێویستییەکی هەنووکەیی بۆ ئەمرۆی کورد و ناوچە ناوبرد، و هەڵوێستەیان لەسەر کرد و بەئیجابی نرخاندیان و ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بۆ هەر هەوڵێکی ئاشتیانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەربری، و تێیدا ئاماژەیان بە نزیکی گوتاری و مەخرەجی هاوبەشی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان کرد، و دوو لایەن بە نیسبەت چالاکی و تێکۆشانی هاوبەش و هاوکاری زیاتر لە هەموو روویەکەوە لە داهاتوودا کۆک بوون.
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا، باس لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی باشووری کوردستان کرا، کە دەبێ هەموو لایەک بە خەمخۆری و دڵسۆزی و پەرۆشەوە هەوڵ بۆ پاراستن و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان بدرێت.
لە کۆتایی دا دوولایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەر درێژەی پێدانی دۆستایەتی و قایم راگرتنی پەیوەندی دووقۆڵی و درێژەدان بەدیداری تازە پێداگریان کرد.
8/6/2022