فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

نورالدین بەشارەتیnuradin bashareti 

من دلنيام داكيركردنى شنگال لەلايەن تیرۆریستانەوه هيندەى، هەندێ لايەن تام و چێژى بۆ تێرۆریستانى (داعش) نەبوو، وه رزگاركردنى ئەۆ ناۆچه فراوانه به بەشێكى شنكاليشەوه هێندەى ئەۆ لايەنانه، ئازارى (داعش) ى نەدا، كوردستان هەميشه له ناۆ دوكەل و كرمەى چەكى دوژمن و پەلاماردابووه، هەرچى هيزى ناۆچەكه هەيه به درێژايى سەدان سال هەرچى قووەت و جۆرى چەكيشيان هەيه لەم دەفەرەى لەمەر ئێمه تاقيانكردۆتەوه، بۆيه هەم ئێمەى (كوردستانى)فيربووين كه بزانين لەشەردا هەروەک چۆن سەركەۆتن هەيه شكەستيش هەيه، وه هەم ئەوانەش كه پەلەماريان داوویين باى دۆسيان لێ‌كردوو به سەرشۆرى لێىدەرچوون. وه دەبوو خەلكانيكيش له دەيان كۆس نەسيحەتێكيان وەرگرتايه، بلام ئيستا كێشەكه لەوەدایەيه خەلكانێک چۆن له كاتى گرتنى (شەنكال) لەلايەن (داعش)ەوه كەۆتبوونه هەله كه سەما، و له خۆشيان دا بزەى سەرلێوانيان .دەهات، له ئێستاشدا كێچ كەۆتۆته كەۆليان و نازانن چۆن له بەهاى رزگاركردنى كەم بكەنەوه

من پێموايه ئەم جۆره عەقلانه دەبێت خۆیان لەگەل دۆخەكه بگوونجێنن و باوەريشيان بەوه هەبێت كه ئەمرۆ (پارتى ديمۆكراتى كوردستان) له ناۆچەكەدا هێزيكى بێ‌ ركەبەره و هيچ لاو لايەنێك توواناى ني‌یه وەشوێن هەنگاوەکانى كەوێ.

دوو سەرۆك (بارزانى) باشترين یاریزانى سەرگۆرەپانه له ناوچەكەدا، و له هەموو حەدەسەكان ئاگاداره و پرس و راى جيهان بۆ چارەسەرى كێشەكان لەگەل (بارزانى) دەكرێت. بۆيه دەبێت بزانن كه وەك چۆن شكەستەكان له هەموو قۆناغەكاندا درايه پال مالى (بارزانی) و (پارتى)، سەروەری و سەركەۆتنەكانيش تەنها بۆ ئەوان تۆمار دەكرێت.

له ئێستاشدا بەچاۆى خۆيان رۆل و كاريگەرى سەرۆک (بارزانى) له سەركردايەتى كردنى راستەوخۆى جەبهەكان ئەبينن، كه چۆن ئەۆ دوژمنەى به چۆكا هێناوه كه دنيا پێيەوه سەرقاله و له بەردەم پەلامارى (پێشمەرگه) دا خۆيان پێ‌راناگيردرێت، بۆيه باشتر وايه ئەم واقيعەيان پێ هەزم بكرێت و خۆيانى لەگەل رابێنن بۆ ئەوەى تووشى نەخۆشى نەبن، چوونكه ئەگەر خۆتت بۆ شتێ ئامادەنەكردبێ و باوەرت پێى نەبێت و روبدات كاريگەرى لەسەر دەروونت دەبێت و بۆى هەيه تووشى گيرووگرفتى دەرونى ببێت، ئەۆكاته (عوزر له قەباعەت خرابتره).

جا ئەوەندەى به من دەكرێت ئەوەيه كه ئەم واقيعەتان بۆ روون بكەمەوه به كورتى، چوونكه ئەوەش ئەزانم ئێستا خوينەرى ئێمه تاقەتى بابەتى دورو درێژى ني‌یه، دەبێت تۆزێ زوو له چەند دێرێكى كەمدا بدەى لەبنى هەمبانەكه و كۆتايى پێ بێنيت، ئەگەرنا برى شالينەيەك نموونه له دەمى ئيعلامى ئەۆ لايەنانەوه لەم چەند رۆژەدا هاته دەرەوه كه پر به دل و قورگيان له ئاستى ئەم سەركەۆتنانەى (شنكال ) و دەۆروبەرى نيگەران بوون .

25/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان