هێمن عەبدوڵا
ئێستا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، سەیری ڤیدیۆیەکی نێو شاری ئامەد دەکەم. ئەو فرمێسکانەی لە چاوی هەندێک لە گەنجانی ئامەددا دەیانبینم دیمەنی دووبارەن. پێشتر لە واشنتن، کاتێک ئۆباما بووە سەرۆک کۆمار، ئەو رەشپێستانەی تامی تاڵی ئاپارتهایدیان چێشتبوو هەمان فرمێسکیان بە روومەتەوە بوو و هەمان روخساری نیوە شاد و نیوە خەمگینیان هەبوو. لە ئەفریقیای باشووریش، ئەو رەشپێستانەی دەبووایە بۆ هەر سپیپێستێک بچەمێنەوە و دەست بەسنگەوە رابوەستن، بە هەمان هەستەوە لەبەردەرگای ئەو ماڵە راوەستابوون کە لێیەوە ماندێللا-ی سەرۆکی زیندانیکراویان بەئازادی هاتە دەرەوە. پاشئەوەی هەدەپە بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند، وا دەردەکەوێت کە خەریکە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە. رەنگە وێنەکەش ئەوکاتە کامڵتر بێت کە بەمزووانە ئۆجەلان لە دەرەوەی ئیمرالی، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیستەنبوڵ یان ئەنقەرە ببینین.
بەختیار عەلی
مەزهەبی بوون بریتییە لە وازهێنان لە فیکر وەک جێگایەکی کراوە
لە زۆر نوسینی تردا ئاماژەم بە خاڵێک کردوە، کە بە یەکێک لە کێشە گرنگەکانی دونیای خۆمانی دەزانم، ئەویش مەسەلەی ئیمانە. ئایا ئیمان کێشەیەکی مەعریفییە یان دینییە؟. ئاخۆ ئیمان شتێکە تەنیا کێشەی خەڵکانی دیندارە، یاخود کێشەیەکە ئیماندار و بێئیمانی دینی وەک یەک تێیدا بەشدارن و بێئیمانانیش لە جەوهەردا هەر خەڵکانی مەزهەبگەران کە دەستکارییەکی توێژی سەرەوەی بیر و ڕوانینی خۆیان کردوە؟
تەنیا کاتێک دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، کە بزانین مەزهەبی بوون مانای چی و چی دەگەێنێت؟ چۆن کەسێک دەبێت بە مەزهەبی یان ئیماندار؟ لە ڕاستیدا پرسیارەکە هەم سەختە و هەم دەرگای کێشەیەکی گرنگمان لێ دەکاتەوە. هیچ کەس نییە کۆمەڵێک بیروبۆچوونی نەبێت، سەلماندنی سەد دەر سەد و پاساودانی زانستی و
رەزا شوان
رۆژی سێ شەممەی رابردوو ( ٢/ ٦/ ٢٠١٥) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ( ئەرشەد ساڵحی) لە بارەگای بەرەکەیان لە شاری کەرکوک، بۆ میدیا و کەناڵەکان و هەندێ لە رۆژنامەنووسان .. دەربارەی کەرکوک وتی " متی کانت کرکوک جزءا من کوردستان حتی یتم اعادتە الی کوردستان الآن ؟" وەرگێڕانی پرسییارەکەی بە زمانی کوردی : " کەی کەرکوک سەر بە کوردستان بووە تالە ئێستادا بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کوردستان ؟ " ئەمە نە یەکەمین جارە و نە دوا جاریش دەبێت، کە ئەرشەد ساڵحی تۆرانی شەکری وا بشکێنێت .. پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەرشەد ساڵحی نە نوێنەری هەموو تورکمانەکانی کەرکوکە و نە شەکرشکاندنەکەشی گوزارشت لە راو لە بۆچوونی هەموو برا تورکمانەکانی کوردستان دەکات . وادیارە ئەرشەد ساڵحی کابرایەکی نابەڵەد و گیلۆکەیە لە بارەی مێژووەوە .. یا
بەفراو نوری
شانۆنامەی كەركەدەنەكان بەناوبانگترین و گرنگترین بەرهەمی ئۆژێن یۆنێسكۆ، نووسەری فەرەنسییە و لە جۆری شانۆی پووچی حیساب دەكرێت. ئەم جۆرە شانۆیانە لە ژێر كاریگەریی رێبازی ئێگزیستانسیالیزمدا نووسراون و باس لە بابەتەكانی مەرگ و پووچی و بێ مانایی ژیان و گوناهـ و ... هتد دەكەن. خاڵی گرنگی ئەم جۆرە كارە شانۆییانە نیشاندانی مانای پووچی و بڵاوبوونەوەی بێهوودەییە لەنێو خەڵكدا. شانۆنامەی كەركەدەنەكان، باسی لەنێوچوونی رەسەنایەتی دەكات لەنێو دونیای مۆدێرنەدا و خاڵیبوونەوەی ژیانیش لە مانا بە ئەنجامی ئەم رەوتە دادەنێ. وەرگەڕانی جوانی و نەرمی مرۆڤ بۆ ناشیرینی و سەختی، ئەمە دۆخێكە هەموو رۆژێك لە دونیادا بۆ هەزاران كەس دروستدەبێت، ئەو مرۆڤانەی كە لەژێر كاریگەریی ئایدولۆژیا، یان لەگەڵ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دۆخی سەخت و ناخۆشی ژیانی ئەم سەردەمەدا، ئەخلاق و خەسڵەتی مرۆڤانەی خۆیان لە
هێمن عەبدوڵڵا
ئەو مەرگەساتانەی لە سەت ساڵی رابردوودا لە عێراق بەسەر كورد هاتوون، هەموویان لەسایەی حوكمڕانیی عەرەبی سوننەدا بوون. ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەسایەی دەیەیەك فەرمانڕەوایی عەرەبی شیعەدا مەرگەساتمان بەسەر نەهاتن، تەنیا برسی كراین و فێڵ و بێبەڵێنیی سیاسیمان بەرامبەر كرا. تەنانەت ئەو هەڵانەی مالیكیی شیعەش، وەك سەرۆكوەزیران كردی، دەرهاویشتەكەی ئەوەبوو كە داعش- بە سەركردایەتی خەلیفەیەكی عەرەبی سوننە- كۆمەڵكوژی كردین و كچەكانمانی كردە "كەنیزەك". هەرواش بۆ ئایندە هێندەی پێویستمان بە نێوانخۆشی لەگەڵ عەرەبی سوننە هەیە، هێندە پێویستمان بە عەرەبی شیعە نابێت. دەزانم قسەیەكی دووبارە دەكەم كە بڵێم: عێراق تازە گوزەشت و جارێكی دیكە نایەتەوە. مادام واشە ئەمڕۆ یان سبەی دەبێ پێكهاتەكانی عێراق پەنا بۆ بژارە واقیعیەكە ببەن كە
پیرۆزبێت رۆژی جیهانی منداڵان
بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان .. جوانترین پیرۆزبایی لە منداڵانی کوردستان و .. لە سەرجەم منداڵانی جیهان دەکەین .هەموو ساڵێک لە رۆژی (١/یۆنیۆ ) دا کە ( رۆژیجیهانی منداڵان)ە یا ( جەژنی منـداڵی ) یە .. منداڵانی جیهان، لە قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا، دەموچاویان بە بۆیەی رەنگاوڕەنگ دەنەخشێنن و ..ئاهانگی خۆشی و شادی دەگێڕن .. ئەوەبوو کەکۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ( ١٩٥٤) دا، داوای لە هەموو وڵاتـانی جیـهان کرد، کە رۆژێک بە نـاوی(رۆژی جیهانی منداڵان) ەوە دیاری بکەن، کە رۆژی برایەتی و لێکگەیشن بێت لە نیوانی منداڵان لە جیهاندا .. مەبەستیش لە یادکردنەوەی ( رۆژی جیهانی منداڵان ) بە بیرهێنانەوەی وڵاتانە بە پابەندبوونیان بە بەڵێندانیان بە جێبەجێکردنی مافەکانی منداڵان بەبێ جیاوازی ..بیهێننەوە یادی خۆیان کە بەڵێنیان دا،رێزگر لە ئازادی و لە ڕای منداڵان و، لە هیوا و لە خواست و لە بەهرە
فاروق حەجی مستەفا
دیمه‌نی ئاڵای كوردستان كه به قه‌د ئوتومبیلی مه‌راسیمه‌وه له شانشینی هاشمی ده‌شه‌كایه‌وه، هه‌روه‌ها دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا، هه‌روه‌ها دیداره‌كانی نهێنیی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ دیارترین سه‌رۆك و به‌رپرسانی عه‌ره‌ب و جیهان، وه‌ك كارێكی ئاسایی و باو تێپه‌ڕ نه‌بوو، ره‌نگه هه‌ردوو رووداوه‌كه ئیماژی گه‌وره‌تر له خودی رووداوه‌كه له‌خۆ بگرن، شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵا به قه‌د ئوتومبیلی مه‌راسیمه‌وه واتای گه‌وره‌ی هه‌یه، ره‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌روه‌ریی هه‌یه، هه‌وره‌ها دیداره‌كانی دووقۆڵی.
وا دیاره بیست ساڵی رابردوو به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كورد گه‌ڵاڵه ببێت، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له گه‌لانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن، مافی خۆشیانه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، به‌ڵكوو كاره‌كه به ره‌هه‌ند و بارێكی دیكه‌دا ده‌چێت، بریتییه له سوود وه‌رگرتن له كات بۆ
بەختیار عەلی
توندڕەوی هەمیشە نیشانەی پەیوەندییەکی عاشقانەیە بە ئایدیایەکەوە
11. بۆ ئەوەی لە کەسی توندڕەو تێبگەین، دەبێت بەڕوونی لە تاوانکاری ئاسایی جیابکەینەوە. لە مێژە ئەدەب بەقووڵی سەیری ڕۆحی تاوانباری ئاسایی دەکات. یەکێک لە کارە سەرەتایی و گرنگەکانی ئەدەبی مۆدێرن کە دەربارەی ئەم بابەتە نوسراوە، چیرۆکەکەی فردریک شیللەرە «تاوانبار بەهۆی شەرەفی شکاوەوە». هەر لەم سەرەتا دێرینەوە ئەدەب لە ڕۆحی مرۆڤی تاوانبار دەڕوانێت و بەردەوامیش وەک دەرونێکی بریندار وێنایدەکات. شیللەر مرۆڤ وەک بوونەوەرێک وێنا ناکات کە بە فیترەت و لەسروشتەوە تاوانبار یان بەدکار بێت، بەڵکو مرۆڤ خۆی پاکە و ژینگەی کۆمەڵایەتی پیسیدەکات. کریستیان ولف لەم چیرۆکەدا سەرەتا تەنیا بە هۆی پێویستی و عەشقەوە دەکەوێتە دزی، زیاد لە جارێک دەگیرێت، ئەو سوکایەتی و بچوککردنەوە و بێڕێزییەی کە لە زیندان بەرامبەری دەکرێت، دەبێتە مایەی وەرگەڕانی و هێدی هێدی لەژێر فشاری
ناسر باباخانی
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
«ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارسه‌كان له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ تاكه نه‌یاری سیاسیی و كاریگه‌رترین و سه‌ره‌كیترین دووژمن و نه‌یاری مێژوویی، ڕامیاریی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه. له ڕاستیدا فارسه‌كان تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه به پلانی داڕێژراو مێژووی كوردیان چه‌واشه كردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی كوردستانیان داوه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له‌سه‌ر مێژوو، زمان، كولتوور و ناسنامه‌ی كورد داناوه. ئه‌مه نابێ پشتگوێ بخرێ»
كورد له ڕوانگه‌ی توركه‌وه؛
تورك تاكوو ئیستاش پێی وایه كه كورد ڕهچڵهكێكی شاخاویی توركیی هه‌یه، دیاره ده‌زانن كه كورد كێیه و خاوه‌ن چییه و ده‌ركه‌وت و هه‌ڵكه‌وتی مێژوویی، سیاسیی و جوگرافییان چۆنه، به‌ڵام نایانهه‌وێت دانی پێدا بنێن، چونكه به‌داننان به مافی كورد و بوونی كورد دا، بنه‌مای سیسته‌می ٩٠ ساڵه‌یان تێك ده‌چێت و وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و
بەختیار عەلی
زۆرینەی خەڵک بە جۆرێک لە جۆرەکان و بێ ئاگای خۆیان لەناو ئامێری توندڕەویدان
• ئەم سەردەمەی ئێمە سەردەمی توندڕەوییە، توندڕەوی تەنیا سیفەتی هەندێک گروپ و تاقم و هێز نییە، بەڵکو سیفەتی زۆرینەی ئایدۆلۆژیا و دەوڵەت و هێزەکانە. توندڕەوی سیفەتی فیکری قوتابخانەیەک یان ڕێبازێک نییە، بەڵکو لە هەموو لایەکەوە هەڵدەقوڵێت. توندڕەوی هێندەی مۆراڵی سیاسیی ئەم سەردەمەیە، بەشێک نییە لە ئەخلاقی گروپێک یان مەزهەبێک.
• توندڕەوی و هێزی توندڕەوی لەوەدایە دەتوانێت ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و هێزی جەماوەریی گەورە دروستبکات، واتە لە هەموو کۆمەڵگایەک و ژینگەیەکدا جۆرە توندڕەوییەکی زاڵ، جەماوەری، شەرعی و قەبووڵکراو هەیە. جۆرە بەریانێکی شەڕانگێز بەرامبەر بە ئەوانی دی ئامادەیە کە هەردەم لە ئەگەر و
شەماڵ بۆکان
له‌و كاته‌وه‌ی گرووپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سووریا و عێراق له چه‌ند په‌لامارێكدا توانی به‌شێكی به‌رچاوی خاكی ئه‌م دوو وڵاته داگیر بكات و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌م پرسیاره هاتبووه ئاراوه، ئاخۆ داڕشتن و پێكهاتن و گه‌ڵاڵه‌ی هێرشه‌كانیان چۆن بووه؟. هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ڵمانی “ئێشپیگڵ” به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بابه‌ت و نووسراوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سووریا بوو، توانی هه‌ندێ وه‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزێته‌وه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره (سه‌میر عه‌بد محه‌مه‌د ئهلخهلیفاوی) بوو كه له جه‌نگێكی كورتماوه‌دا له به‌ره‌به‌یانییه‌ك له ژانویه‌ی 2014 له باشووری شاری (ته‌ل ره‌فعه‌ت) كوژرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتیان، نه‌یانزانی ئه‌و كێیه، نه‌یانزانی ئه‌وان سه‌ركرده‌یه‌كی ستراتیژیی گرووپێكی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان كوشتووه. ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كه نزیكه‌ی
عەزیز رەسول
بةدريَژاىی ميَژوى نةتةوةكةمان قةت نةدةبيست تةنانةت راگةياندنةكانى جيهانيش بةيةك وشة باسى دۆزى كورد بكةن كة لة كاتيَكدا هةردةم گةلةكةمان لة شؤرِش بووة بؤ بةدةستهيَنانى ئازادى و سةربةستى بؤ خؤى، بةلام لة لايەن وەلاتانى جيهانى و ئيقليمی شتيَك بةناویی بووبيَت قةت بيريان ليَنەكردوةتةوە تةنانةت ئەۆ رۆژەش کە ئاوا بوو بە هؤي دابةشكردنى خاكى كوردستان بةسةر جوار دةولةتى ديكتاتؤرى زالَم كة حیسابى پلة دوو سى بۆ گةلى كورد دةكرا لةو ولاتانةى كةدابةش كراوين بةسةرياندا، ئيدى بةهةموشيَوةيەك زولَميان ليَكردووين وةك كؤيلة هةردةم معامةلَەيان لةگةلَكردووين. لة كوردستانى رۆژئاوا تةنانةت هاونيشتيمانيانى كوردى تاوةكوئيَستةش كة رژيَمى بةشيَ بةعسى سورى حكومى دةكات مافى هاوەلاتى بوونى پيَنەداون و بةدريَژاىی ميَژوو حوكمي زؤر نابةرامبةرى گةلى كوردی كردوة بة هةموو
محەمەد هەریری
لەوەتی هەواڵی قەدەغەکردنی دانراوی چەند زانایەکی سەلەفی بڵاوبۆتەوە، خەڵکێکی زۆر وروژاوە، هەتا کەسانێك کە هیچ پەیوەندیەکیانیش بە فیکری سەلەفی نییە، بونەتە مامەخەمەی فیکر. من لەوەتی هەم دژی قەدەغەکردنی فیکر و کتێبم، لەبەر باوەڕم بە ئازادی دەربڕینی بیروڕا، نەك لەبەرئەوەی باوەڕم بەوەیە کە شەڕی فیکر تەنها بە فیکر دەکرێت! من لەو باوەڕەدا نیم هەموو شەڕێکی فیکری بە تەنها بە فیکر بکرێت، لەبەر چەندین هۆ:
- زۆرجار ئەوەی بەرامبەرت تەنها بیرێکی سەتحی و شەعبیە ختووکەی عەقڵی ساویلکە و نەزانان دەدات، ئەو خەڵکە ئامادەگی بۆ وەرگرتنی فیکری توندڕەو و ناعەقڵانی زیاترە لەوەرگرتنی فیکری میانڕەو و شارستانی، بە تایبەتی ئەگەر فیکرە تووندرەوەکە تێکەڵ بە موقەدەسات کرابیت.
هێمن عەبدوڵڵا