ناسر باباخانی
بارودۆخی رۆژنامەگەری لە پارچەكانی كوردستان لەڕووی چەندێتی و چۆنێتییەوە جیاوازیی هەیە و بەپێی زرووفی زەمەنی هەڵكشان و داكشانێكی زۆریان بەخۆوە بینیوە. بەڵام بێگومان خاڵی هاوبەشی هەموویان دەگەڕێتەوە سەر داكۆكی لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی. لێنانی ناوی كوردستان لە یەكەم رۆژنامەی كوردی لەلایەن میقداد میدحەت بەدرخان لە سەردەم خۆیدا، بێگومان مەبەستێكی سیاسی لەپشت بووە. ئەوكات كە ئیمپراتۆری عوسمانی هەر چەشنە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی بە توندترین شێوە سەركوت دەكرد و زۆربەی میرە كوردەكانی لە ئیستانبوڵ دەستبەسەر كردبوو، زۆر سروشتییە رووناكبیرانی كورد بە شوێن هەوڵێكەوە بووبن بۆ لابردنی ئەو بارودۆخە و دۆزینەوەی ئاڵتەرناتیڤێكی دیكەی خەبات. هەر بۆیە ئەم ناولێنانە رەنگدانەوەی جۆرێك خەون و خولیای گەلی كوردیشی پێوە دیارە، واتە پێداگری لەسەر بوون و شوناسی كورد و بەخشینەوەی سەرلەنوێی پێناسەیەكی كوردی بە نەتەوەی كورد. رۆژنامەگەری كوردی لەو كاتەوە تا ئێستا لەم رێچكە و رێبازە لاینەداوە چون تا هەنووكە ئامانجەكانی خۆی نەپێكاوە.
دیارە لە نێوان گەشەی رۆژنامەگەریی كوردیدا و رادەی كراوەیی فەزای سیاسی، پەیوەندییەكەی ئەم ئەوێتی هەیە. هەركات لە هەر پارچەیەك خەباتی سیاسیی چەكداری برەوی هەبووە، رۆژنامەگەری كوردیش بەرەو هەڵكشان چووە.
سەرەڕای هەوڵ و تێكۆشانی دڵسۆزانەی ئەو كەس و لایەنانەی لە ناوخۆی رۆژهەڵات و لە تاراوگە ئەركی تاقەتپڕووكێنی رۆژنامەگەرییان لەئەستۆ بووە، رەنگە نەكرێ دەستەواژەی رۆژنامەگەری كوردی بە مانا پڕۆفیشناڵەكەی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەكارببەین. لەڕاستیدا بەهۆی ئەوەی كە رۆژنامەگەری لە رۆژهەڵات بە شێوەیەكی كاتی خۆی دەرخستووە و بەردەوام و بێ پسانەوە جگە لە چەند قۆناغێكی سنووردار بوونی نەبووە، ناكرێ لەم بەشە قایل بە بوونی رۆژنامەگەرییەكی پیشەیی بین.
ئاوڕدانەوەیەكی خێرا بۆ چەند هەوڵێك لە رابردوودا رەنگە بۆ شرۆڤەی باسەكە یارمەتیدەر بێ: گۆڤاری نیشتمان كە ئۆرگانی كۆمەڵەی ژێ كاف بوو، بەرهەمی فكر و هزری تاكێكی بژاردە بوو. رۆژنامەی كوردستان زمانحاڵی حكومەتی كۆماری كوردستان بەرهەمی خەباتی سیاسی نەتەوەیی بوو كە لە بۆشاییەكی دەسەڵاتی سیاسیدا – بە تەعبیری دێیڤید مەك داوڵ – دەردەچوو. گۆڤاری سروە، لە ڕاستیدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵات لە كوردستان بڵاوبووەوە، رێك لەو كاتەدا كە رۆژهەڵاتی كوردستان كوانووی شۆڕش بوو. گۆڤار و بڵاڤۆكە خوێندكارییەكانی سەردەمی دەوڵەتی رێفۆرمخوازی خاتەمی بەرهەمی كرانەوەی رێژەیی كەشوهەوای سیاسی بوون لەناوخۆدا. كەوابوو دەكرێ بڵێین گەشەی رۆژنامەگەریی كوردی لە رۆژهەڵات پەیوەندییەكی راستەوخۆی لەگەڵ چەندین فاكتەر هەیە كە رەنگە بریتی بن لە: كرانەوەی كەشوهەوای سیاسیی ناوخۆ، خەباتی سیاسی نەتەوەیی و هەروەها رۆڵی تاكە بژاردەكانی كۆمەڵگا.
بەپێی ئەو هۆكارانەی ئاماژەم پێكردن، ئێستا رۆژنامەگەریی كوردی چ لەناوخۆ و چ لە تاراوگە، لە خەسیوترین حاڵەتی خۆیدایە. چون نە كەشوهەوای فەرهەنگی سیاسیی ئێران ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە، نە حیزبە سیاسییەكان لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی رابردوودا توانیویانە لەسەر هاوكێشە سیاسییەكانی ناوخۆ بچووكترین كاریگەرییان هەبێ. رۆڵی تاكیش بە گرێدراویی بەم دوو هۆكارەوە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی. هەرچەندە لە ناوخۆ بەدەگمەن ئەم وزە و پتانسییلەیان هەیە، بەڵام دەسەڵات بەردەوام رێگر بووە لەبەردەمیان. رۆڵی تاك لەناو حیزبەكانیشدا بەپێی ماهیەتی دەسەڵاتخواز و بەرژەوەندیی حیزب ئەوەندەی دیكە سنووردار بووەتەوە. بەربەستەكانی دیكەی پرسەكە بریتین لە: نەبوونی ستراتیژییەكی دیاریكراو و پلانێكی تۆكمە، نەبوونی سەربەخۆیی فكری، گرفتە فەنی و تەكنیكییەكان، گرفتی ماڵی، نەبوونی ستافی ئاكادێمیك، نەبوونی ئەزموون، نەبوونی فەرهەنگی كڕین و خوێندنەوەی رۆژنامە و...
ئەوەی راستی بێ، لە ساتەوەختی ئێستادا رۆژنامەگەریی سوننەتی (كاغەزی) كەوتووەتە پەراوێزەوە و ئەوەی ئەمڕۆ دەتوانێ ژێرخانەكانی رۆژنامەگەری لە رۆژهەڵات سەرلەنوێ داڕێژێتەوە، ئاوڕدانەوەیەكی جددییە لە رۆژنامەگەریی ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا. رەنگە بە كورتی خاڵە ئیجابییەكانی ئەم چەشنە رۆژنامەگەرییە بریتی بن لە: تێچوویەكی كەم، بوردی زۆر، سنووردار نەبوونی لەباری تیراژەوە، بەڕۆژ بوونەوەی لە چركەساتێكدا، پێویستی بە پڕۆسەی دوورودرێژ و تەنانەت چەند ساڵەی وەرگرتنی ئیزنی چاپ و بڵاوكردنەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە نییە، بەنیسبەت رۆژنامەگەریی سوننەتی ریسكەكەی كەمترە و...
رۆژنامەگەریی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەم دۆخە خەسیوە رزگار نابێ مەگەر قەرەبووی ئەم خەسارانە بكاتەوە كە باسمكردن و پانتایی بەرفراوانی دنیای مەجازی بكاتە گۆڕەپانی چالاكیی خۆی بۆ ئەوەی لەم بەرزەخەی ئێستا نەجاتی بێ.

٢٤/٥/٢٠١٥