شەماڵ بۆکان
له‌و كاته‌وه‌ی گرووپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سووریا و عێراق له چه‌ند په‌لامارێكدا توانی به‌شێكی به‌رچاوی خاكی ئه‌م دوو وڵاته داگیر بكات و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌م پرسیاره هاتبووه ئاراوه، ئاخۆ داڕشتن و پێكهاتن و گه‌ڵاڵه‌ی هێرشه‌كانیان چۆن بووه؟. هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ڵمانی “ئێشپیگڵ” به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بابه‌ت و نووسراوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سووریا بوو، توانی هه‌ندێ وه‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزێته‌وه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره (سه‌میر عه‌بد محه‌مه‌د ئهلخهلیفاوی) بوو كه له جه‌نگێكی كورتماوه‌دا له به‌ره‌به‌یانییه‌ك له ژانویه‌ی 2014 له باشووری شاری (ته‌ل ره‌فعه‌ت) كوژرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتیان، نه‌یانزانی ئه‌و كێیه، نه‌یانزانی ئه‌وان سه‌ركرده‌یه‌كی ستراتیژیی گرووپێكی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان كوشتووه. ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كه نزیكه‌ی 60 ساڵی ته‌مه‌ن بوو و به‌ناوی خوازراوی (حاجی به‌كر) ده‌ناسرایه‌وه، ئه‌و عه‌قیدی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی و هه‌واڵنێری په‌دافه‌ندی ئاسمانی سه‌دام حوسێن بوو، كه ساڵانێكی زۆر نهێنییه‌كانی داڕشتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ده‌سته‌وه بوو، هاوڕێكانی پێشووی ئه‌م گرووپه، وه‌ك كه‌سێكی به‌رپرس ناویان ده‌هێنا.
به‌ڵام كاتێ كوژرا، ئه‌و نهێنییه‌ی كه نه‌ده‌بوو كه‌س بیزانێ، له پاشی به‌جێ ما، واته گه‌ڵاڵه‌كانی داڕشتنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و زۆرێك له پرۆگرامی فكری و ئه‌ندازیاری عه‌سكه‌ری له شێوه‌ی هێڵی بیركاری كه روونیان كرده‌وه، چۆن حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك شكستی پێ دێ و ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه.
ئێشپیگڵ ده‌نووسێت: تا ئێسته وه‌ده‌ستهێنانی زۆربه‌ی زانیارییه‌كان له مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیی ئیسلامی، له هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م گرووپه‌یان به‌جێ هێشتووه و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه له به‌یعه‌تدان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ورده زانیاریی تر كه له به‌غدا وه‌ك نووسراو لێیان گیراوه، به‌ڵام هیچ كام له‌مانه ورده‌كاریی ته‌واویان نه‌خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌م گرووپه پێش هێرشه ئاسمانییه‌كانی 2014، كه كرایه سه‌ریان و وه‌ستاندنی، چۆن ئه‌م هێزه تواناییان تا ئه‌م ئاسته هه‌نگاو بنێن؟
ئێسته بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ڵگه‌نامه‌كانی (حاجی به‌كر) پێمان ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) چۆن دامه‌زراوه و كاربه‌ده‌ستانی پێشووی ده‌وڵه‌تی سه‌دام حوسێن چ ڕۆڵێكیان تێدا گێڕاوه، له هه‌موو شتێك گرینگتر، بۆمان ده‌رده‌خات چۆن داڕێژه‌ی ده‌سه‌ڵات له باكوری سووریا گه‌ڵاڵه كرا و و دواتر په‌ل بهاوێته عێراقه‌وه.
ئێشپیگڵ ئه‌وه‌یش ده‌نووسێت: چیرۆك یان درامای ئه‌م به‌ڵگانه كاتێ ده‌ست پێ ده‌كات، (حاجی به‌كر) له دوا مانگه‌كانی 2012دا كاتێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا سه‌فه‌ری كرد بۆ سووریا، وا دیار بوو پیلانێكی هه‌بوو.
حاجی به‌كر چووه (ته‌ل ره‌فعه‌ت) له باكوری حه‌ڵه‌ب و له‌وێ نیشته‌جێ بوو، ئه‌وه‌یش بیرۆكه‌یه‌كی باش بوو، چونكه له هه‌شتاكاندا زۆر له دانیشتووانی ئه‌م شارۆچكه‌یه بۆ كاركردن و بژێویی ژیان، چووبوونه وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستان. له دوای پێوه‌ندیكردن، به‌شێكی زۆریان به باوه‌ڕێكی ڕادیكاڵی و توندڕۆییانهوه له 2013دا گه‌ڕانه‌وه (ته‌ل ره‌فعه‌ت) و ئه‌م شوێنه بوو به بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگاری حه‌ڵه‌ب و هێزێكی سه‌دان كه‌سییان پێكهێنا، له‌وێ حاجی به‌كر بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی پێشنیاز كرد.
ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك دایڕشت بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌پاندن بوو، واته پێوه‌ندیی به مه‌زهه‌به‌وه نه‌بوو، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌كنیكیی وردبینانه بوو بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی (هه‌واڵگریی ئیسلامی)، واته خه‌لافه‌تێك له شێوه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشی (ئهستاسی) كه كاتی خۆی له ئه‌ڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
ئێشپیگڵ ئه‌وه‌شی نووسیوه: له مانگه‌كانی دواتریدا به سه‌رنجێكی ورد و هه‌وڵێكی زۆره‌وه و به شیكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ خه‌ڵك، پڕۆژه‌كه كه‌وته گه‌ڕ، دیاره ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش كه‌سانی شاره‌زایان پێویسته.
كارناسانی تیرۆریزم باوه‌ڕیان به‌وه‌یه به‌شێكن له (القاعیده)، (تاوانناسانیش) به به‌شێكی شانه‌ی مافیاییان ده‌ناسێنن، هه‌ندێكیش له سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه ئاخرزه‌مان نزیكه و ئه‌وانه راسپێردراوێكی موبارهكن بۆ نه‌مانی یه‌كجاری. به‌ڵام هه‌واڵنێری ئێشپیگڵ ده‌ڵێ: ته‌نیا گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر وڵاته‌كاندا، هۆكار نییه بۆ نیشانه‌كانی ئاخرزه‌مان، چونكه گرووپێك كه ته‌نیا ئامانجی تیرۆریستی بێ حكوومه‌ت یان وڵات دانامه‌زرێنێ و ناشیانه‌وێ ڕێككه‌وتنێكی تاوانباری زهوقیی كاتی له‌ناو لایه‌نگرانیدا پێك بێنن، كه ئاماده‌ن ژیان و ماڵی خۆیان بۆ سه‌فه‌ر، بۆ خه‌لافه‌ت به‌جێ بێڵن و به‌و باوه‌ڕه‌وه بۆ پێشوازیی مه‌رگ بڕۆن، كه‌وایه ئامانج شتێكی تره.
دیسان ئێشپیگڵ ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جیا له بیرۆكه‌ی جیهادی، هیچ وێچوویهكی تری له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی پێش خۆیان و (القاعیده) نییه، واته نه كرده‌وه‌كانیان و نه به‌رنامه‌ی ستراتیژیك و نه ئاڵوگۆڕه هاوپه‌یمانییه‌كانیان و نه له خوێندنه‌وی پڕوپاگهندهكانیاندا، دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی ئایینیی پێوه دیار نییه، ئه‌وان ته‌نیا مه‌به‌ستیان قودره‌ت و هێزه. ئه‌م شكستانه‌ی به‌و دواییانه تووشی داعش بوون، ئه‌م بۆچوونه‌مان لا دروست ده‌كات كه ڕه‌نگه كۆتایی كار و چالاكیه‌كانیان بێ و بچنه بیره‌وه‌ری مێژووه‌وه، به‌ڵام دڵنیا بن بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه و سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری لێ كوژراوه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له سووریا ڕوو له گه‌شه‌ی زیاتره، بۆردومانه ئاسمانییه‌كان ڕه‌نگه توانیبێتیان هه‌ندێ سه‌رچاوه داراییه‌كانی نه‌وت و پاڵاوگه‌كانیان خاپوور كردبن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌س ناتوانێ پێش به به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بگرێ كه باج و خه‌راج له‌و ملیۆنان كه‌سانه نه‌ستێنن، یان نه‌هێڵن ماڵ و موڵكیان داگیر بكرێ كه له ژێر جوگرافیای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ده‌ژین.
له كاتێكدا سه‌رنجی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر ترسی هێرشه تیرۆریستییه‌كان چڕ بووه‌ته‌وه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر خراوه‌ته پشتگوێ، ئه‌ویش نزیكبوونه‌وه له شه‌ڕی ناوخۆیی مسوڵمانان له‌نێوان شیعه و سوننه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆكارێك كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له گرووپێكی تیرۆریستی قێزه‌ونه‌وه، به‌ره به‌ره ببێته هێزێكی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه.
دیسان ئێشپیگڵ ده‌نووسێت: هه‌ر ئێسته هێڵه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن به شوێن ئه‌و ئامانج و باوهڕهوهن، چونكه ئێسته ئه‌فغانه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه سوننه‌كان له سووریا له شه‌ڕدان، هاوكات كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و وه‌حشیگه‌ریی میلیشیا شیعه‌كان، ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندی به‌لای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ده‌شكێننه‌وه و ئه‌وان سوود له‌م هه‌له وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كرده‌وه و شه‌ڕه ناوخۆییه په‌ره بستێنێ، بێگومان وڵاتانێكی وه‌ك عه‌ره‌بستان و كوێت و به‌حرێن و لوبنانیش ده‌گرێته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دۆخه، پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ دنیا ئاخربوون له راستییه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ دامه‌زراندنی دیكتاتۆرییه‌كی ڕادیكاڵ به‌ناوی خوداوه.