فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

رۆژی سێ شەممەی رابردوو ( ٢/ ٦/ ٢٠١٥) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ( ئەرشەد ساڵحی) لە بارەگای بەرەکەیان لە شاری کەرکوک، بۆ میدیا و کەناڵەکان و هەندێ لە رۆژنامەنووسان .. دەربارەی کەرکوک وتی " متی کانت کرکوک جزءا من کوردستان حتی یتم اعادتە الی کوردستان الآن ؟" وەرگێڕانی پرسییارەکەی  بە زمانی کوردی : " کەی کەرکوک سەر بە کوردستان بووە تالە ئێستادا بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کوردستان ؟ " ئەمە نە یەکەمین جارە و نە دوا جاریش دەبێت، کە ئەرشەد ساڵحی تۆرانی شەکری وا بشکێنێت .. پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەرشەد ساڵحی نە نوێنەری هەموو تورکمانەکانی کەرکوکە و نە شەکرشکاندنەکەشی گوزارشت لە راو لە بۆچوونی هەموو برا تورکمانەکانی کوردستان دەکات . وادیارە ئەرشەد ساڵحی کابرایەکی نابەڵەد و گیلۆکەیە لە بارەی مێژووەوە .. یا ئەوەتا هەردەم بە چاوێلکەیەکی رەشی قین و رق و رەگەزپەرستییەوە لە کورد دەڕوانێت .. ئەو لە ئاستی کورد سوور دەزانێت کە ماست سپییە بەڵام ئەو دەڵێت رەشە ..؟!
چونکە گەر زەلامێکی مێژووخوێن بوایە و لە ئاستی بەڵگە مێژووییەکان و ئەو هەموو کتێب و گەشتنامانە و بیرەوەرییانەی کە ناڵێین لە لایەن کوردەوە نووسراون، بەڵکو لە لایەن مێژوونووس و رۆژهەڵاتناس و گەشتیارەبیانییەکان کە بێ لایەنییانە دەربارەی مێژوو و جوگرافیا و،رێژەی دانیشتوانی نەتەوە رەسەنەکانی کەرکوک نووسیویانە ..کە هەموویان هاوڕان و جەختیان لەسەر ئەم راستییە کردۆتەوە،کە کەرکوک پارێزگایەکی کوردستانیە و زۆربەیی دانیشوانەکەی کوردن .. بۆیە عوسمانییە تۆرانچییەکان و عەرەبە شۆڤێنییەکان بە پێیپلان و پیلانێکی نەخشەداڕێژراو، بۆ گۆڕینی توبۆگرافیای نەتەوەیی دەستیان بە تورککردن و بە بەعەرەبکردنی پارێزگای کەرکوک کرد .. بەڵام تا ئەمڕۆش کورد زۆرینەی کەرکوکن و، هەڵبژاردنەکان ئەم راستییەیان دەرخست .
بە ئەرشەد ساڵحی دەڵێین بۆ وەڵامی پرسیارەکەت ، بڕۆ، لاپەڕە ( ٣٨٤٦) ی ( بەرگی پێنجەمی ) ی کتێبی ( قاموس الأعلام ) لە نووسینی زانا و مێیژوونووس و گەشتکاری ناسراوی تورکی ( سەمسەدین سامی ) بخوێنەوە کە لە ساڵی (١٨٩٦) دا لە شاریئەستەمبوڵ چاپی کراوە .. کە بە ئەنسیکلۆپیدیای مێژوویی و جیۆگرافیایی و زانیاری دەوڵەتی ئیمپریالیزمی عوسمانی دادەنرێ .. شەمسەدین سامی خۆی وەک گەشتیار و مێژوونوووسێک سەردانی شاری کەرکوکی کردووە و، نووسیوێتی : " کەرکوک شارێکی کوردستانییە و سەر بە ولایەتی موسڵە و سێ لەسەر چواری دانیشتوانەکەی کوردە ئەو دواییەکەشی تورک و عەرەب و جوولەکە و کلدانین " ئەو کاتە ژمارەی کەرکوک ( ٣٠٠٠٠) هەزار کەس بووە، لەم ژمارەیە ( ٢٢٥٠٠) ی کورد بوون .

شەمسەدین سامی تورکە و کورد نییە، تا ئەرشەد ساڵحی ئەوە بکا بە بیانوو، بڵێت لایەنگیری کوردی کردووە .. بەڵکو راستییەکانی بە چاوی خۆی بینیون .
لە سەردەمی دەسەڵاتی میرەکانی ( ئەردەلان ) و،پاشاکانی ( بابانییەکان ) یشدا کەرکوک سەر بە کورستان بووە و مەڵبەندی شارەزوور بووە .. بە دەیان بەڵگە و راستی و گەواهی و مێژووییە هەن، کە کوردستانییەتی کەرکوک دەسەلمێنن .

من گومان لە رەسەنایەتی ئەرشەد ساڵحی دەکەم .. چونکە لە ناوچەی کەرکوکدا هۆزی ( ساڵەیی ) ی کورد هەیە و سالحی نییە، عوسمانییە تورکچییەکان و دوای ئەوانیش عەرەبە شۆڤێنییەکان لە تۆماری سەرژمێریی دانیشتوواندا،نایان نووسی ( ساڵـەیی )بەڵکو بەبێ رازیبوون و بەبێ ئاگایی دەیان نووسی ( سالحی ) .. پێش سیاسەتی بە عەربکردنی خەڵکی بە زۆرداری، دەوڵەتی ئیمپریالیزمیی عوسمانی رەگەزپەرستیشبۆ گۆڕینی باری نەتەوەیی لە کەرکوکدازۆر کەسییان بە زۆرداری بە تورک نووسی یا هەندێ کەس بە ناچاری و بۆ هەڵسوراندنی ژیان و بەرژەوەندییان خۆیان بە تورک دەنووسی .. بە دووری نازانم کە باپیرەی ئەرشەد ساڵحیش یەکێک بێ لەوانە و رەسەنی خۆی گوڕیبێ بە تورک .. ئەرشەد ساڵحیش لە ئەمڕۆدا نوکوڵی لە رەسەنایەتی خۆی بکاو دژایەتی کورد و کوردستانییەتی کەرکوک بکات.

یا ئەگەر تورکمانیشە،ئەوا باپیرەی یا باوکی لە پاشماوەی جەندرمەکانی عوسمانیە تۆرانچییەکانن و نامۆن . بۆیە ئێمەش لە ئەرشەد ساڵحی دەپرسین ئەی تۆ لە کەیەوە کەرکوکی .. تا بە ناوی تورکمانەکانەوە قسەبکەیت ؟! ئەو ناماقوڵییەش بکەیت و بڵێیت :" کەرکوک لە کەیەوە کوردستانییە تا لە ئیستادا بگێرێتەوە بۆ سەر کوردستان .."
دەربارەی ( پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ) یش کە تۆ بە مافی تورکمانی دەزانی  .. لە راستیدا ئەو پۆستە کورد بە دەنگەکانی خۆی بە دەستی هێنا و بۆ تورکمان دەستی لێهەڵگرت .. ئەگینا بە پێی پوینتی دەنگەکانی تورکمان بێت ئەو پۆستەیان بەرناکەوێت .. چونکە کورد زۆرینەی کورسییەکانی کەرکوکی بە دەست هێنا. ئەمەو تورکمانەکان لە ئەنجامی ناکۆکیی نیوانیانی خۆیاندا، تا ئیستا نەیان توانیوەکە دەنگ لەسەر تورکمانێک بدەن بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە .. چونکە بەرەی تورکمانی بۆ تورانچییەک دەگەڕێت،کە تا سەر ئێسک دژایەتی کورد و خواستەکانی بکات ..؟!

بە ئەرشەد ساڵحی دەڵێن : گومان  لەوەدا نییە کە کەرکوک کوردستانییە وهێڵی سوورە و هیچ کوردێک، لە هیچکاتێکدا سازش لەسەر کورستانییەتی کەرکوک ناکات .. کەرکوک شارێکی پیرۆزی کوردستانە .. بە کوێرایی چاوی نەیاران و ناحەزانی کورد و کوردستان.. زووبێت یا درەنگ دەیگەڕێنینەوە بۆ باوشی کوردستان .. ئەمەش مافێکی کوردە و خواستی هەموو کوردێکە .. هەموو مافێکیش وەردەگيرێت ئەگەر خاوەن ماف دەستی لێ هەڵنەگرێت و، دوای بکەوێت و قوربانی بۆ بدات

5/6/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان