فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

logoi komalai mndalani norwejپیرۆزبێت رۆژی جیهانی منداڵان

بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان .. جوانترین پیرۆزبایی لە منداڵانی کوردستان و .. لە سەرجەم منداڵانی جیهان دەکەین .هەموو ساڵێک لە رۆژی (١/یۆنیۆ ) دا کە ( رۆژیجیهانی منداڵان)ە  یا ( جەژنی منـداڵی ) یە .. منداڵانی جیهان، لە قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا، دەموچاویان بە بۆیەی رەنگاوڕەنگ دەنەخشێنن و ..ئاهانگی خۆشی و شادی دەگێڕن .. ئەوەبوو کەکۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ( ١٩٥٤) دا، داوای لە هەموو وڵاتـانی جیـهان کرد، کە رۆژێک بە نـاوی(رۆژی جیهانی منداڵان) ەوە دیاری بکەن، کە رۆژی برایەتی و لێکگەیشن بێت لە نیوانی منداڵان لە جیهاندا .. مەبەستیش لە یادکردنەوەی ( رۆژی جیهانی منداڵان )  بە بیرهێنانەوەی وڵاتانە بە پابەندبوونیان بە بەڵێندانیان بە جێبەجێکردنی مافەکانی منداڵان بەبێ جیاوازی ..بیهێننەوە یادی خۆیان کە بەڵێنیان دا،رێزگر لە ئازادی و لە ڕای منداڵان و، لە هیوا و لە خواست و لە بەهرە و لە ئارەزووەکانیان بگرن ..بەڵام بە داخەوە، زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە واژۆی جاڕنامەی مافەکانی منداڵانیان کردووە ..تا ئەمڕۆش بە زەقی پێشێلی مافەکانی منداڵان دەکەن و پشتگوێیانخستوون و جیاوازي رگەزی و چینایەتی لە نێوان منداڵاندا دەکەن ..بە تایبەتیش منداڵانی کوردمان لە سایەی رژێمە زۆردار و رەگەزپەرستە داگیرکەرەکانی کوردستاندا،پشکی شێریان لە جیاوازی و لە چەوساندنەوە و لە نادادپەروەری و لە کوێرەوری و لە سەرکوتکردن و دەمکوتکردنبەرکەوتووە .

لە رۆژی جیهانی منداڵاندا، داوا لەحکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو دڵسۆز و لایەنانە دەکەین کە خۆیان بە دڵسۆز و بە خەمخۆری منداڵانی کوردستان دەزانن و .. هیواخوازی ئایندەیەکی گەشتر و ژیانێکی شیاوترن بۆ کورد و کوردستان .. پێویستەئەم راستییە بە ئەرێنی وەربگرن، کە چارەنووس و داهاتووی کورد و کوردستانو هێنانەدیی هیوا و خواستەکانمان ..هێنانەدیی خەونی گەورەی گەلەکەمان، کە دامەزراندنی ( دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان)ـە لە سایەی پەروەردەیەکی دروست و ئارەستەکردنێکی راست و رێنماییەکی باشی کوردیلەکانی ئەمڕۆماندا دێنەدی ..لە سایەی تتێکۆشان و بەرخودانی و، مەچەک و بازوو و هۆشی ئەماندا دێنە دی .. هەر ئەمانیش لە ئایندەدا هەموو کاروبارێکی کوردستان بەڕێوە دەبەن .. بۆیە پێویستە کوردیلەکانمان بە هەستی کوردایەتی و بە سۆز و خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستتان .. بە جوانی و بە دروستی گۆش و پەروەردەیان بکەین.. بێگومان کوردیلە چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان بەنرخترین سامان وسەرمایەی گەلەکەمانن، کە لە سامانی نەوەت و زێڕیش زۆر بە نرختر و گرنگترن ..کوردیلەکانمان نەوەی ئەمڕۆمانن و هیوای داهاتوومانن .. بەشێکن لە ئەمڕۆ و هەموو داهاتووشن .. لەسەر حکوومەتە کە بژێوی ژیان و،هەموو پێداویستییەکانی گەشەکردنی بەهرە و ئارەزووەکانیان بۆ دابین بکەن .
پێویستە لەسەر حکوومەتی کوردستان، لە ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دا، دەست بەسەر منداڵانی شەهیدانی کوردستان دا بهێنن و .. ( خـەڵاتی شانـازی و شـکۆدارییان ) پێشکەش بکەن و، خۆشەویستییەکی زیاتریان بۆیان هەبێت و، رێزێکی زیاتریان لێبگرن .. بە کوڕە یا کچە قارەمان ناویان بەرن .. تا وا هەست نەکەن کە قوربانیدانی باوکیان یا کاکە و دادەیەیان لەبیرکراون .
لە کۆتاییدا دەڵێین .. جیهان بەبێ منداڵان .. جیهانێکە بەبێ ژیان .

رەزا شوان / سسەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کورد 


نەرویج : ( ٣٠ / ٥ / ٢٠١٥)

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان