فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فاروق حەجی مستەفاfaruq haji mstefa

دیمه‌نی ئاڵای كوردستان كه‌ به‌ قه‌د ئوتومبیلی مه‌راسیمه‌وه‌ له‌ شانشینی هاشمی ده‌شه‌كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا، هه‌روه‌ها دیداره‌كانی نهێنیی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ دیارترین سه‌رۆك و به‌رپرسانی عه‌ره‌ب و جیهان، وه‌ك كارێكی ئاسایی و باو تێپه‌ڕ نه‌بوو، ره‌نگه‌ هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ ئیماژی گه‌وره‌تر له‌ خودی رووداوه‌كه‌ له‌خۆ بگرن، شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵا به‌ قه‌د ئوتومبیلی مه‌راسیمه‌وه‌ واتای گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ره‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌روه‌ریی هه‌یه‌، هه‌وره‌ها دیداره‌كانی دووقۆڵی.
وا دیاره‌ بیست ساڵی رابردوو به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كورد گه‌ڵاڵه‌ ببێت، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ گه‌لانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن، مافی خۆشیانه‌ كه‌ بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، به‌ڵكوو كاره‌كه‌ به‌ ره‌هه‌ند و بارێكی دیكه‌دا ده‌چێت، بریتییه‌ له‌ سوود وه‌رگرتن له‌ كات بۆ په‌یداكردنی دۆست و هاوپه‌یمان و فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی.

وه‌ك چۆن كار و دیمه‌نه‌كه‌ به‌ لای زۆربه‌ی كورده‌وه‌ نائاسایی بوون، كاتێك ده‌یانبینی سه‌رۆكیان وا له‌نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ ئابوورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئوردن ئاماده‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی بواری سیاسی و سه‌روه‌ری كه‌ له‌ كوردستانی عێراق و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌، به‌ لای چاودێرانیشه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێش بوو، نه‌مازه‌ كه‌ سه‌ختترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ گیرۆده‌ی خراپیی په‌یوه‌ندییه‌تی له‌گه‌ڵ تێكڕای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها چۆن كوردستان توانیویه‌تی بۆ جیهان هه‌روه‌ها بۆ هاوبه‌شانی له‌ خاك و مێژووشی بسه‌لمێنێ، كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆش بێت، ئه‌وا ئه‌و ده‌بێته‌ باره‌گا و رێڕه‌وێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌ی رێنیسانس و ئاشتین، هه‌روه‌ها رێز له‌ خواست و تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تانیش ده‌گرێت.

كێ ده‌زانێ، ره‌نگه‌ په‌یوه‌ستبوونی كوردستان به‌ ده‌ستووری عێراقه‌وه‌، هه‌روه‌ها رێزگرتنی له‌ په‌یمان و به‌ڵێنی له‌گه‌ڵ عیراقیانی دی، هۆی دواكه‌وتنی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی بوون له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ عیراقیانی دی له‌به‌رده‌م مافێكی كوردستانیدان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بوار به‌ كوردستان بده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، كار بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بكات. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستان پێویستی به‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك بنیات بنێ، كه‌ نیگه‌رانیی لێ بكه‌وێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كی دیكه‌دا زاڵ بكات. كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی بوونه‌ته‌ چاوگ بۆ باسكردنی سیاسه‌تی دارایی و كار، وا دیاره‌ خواستی ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه‌ ببێته‌ سویسرای میزۆپۆتامیا، چاوی له‌وه‌شه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ هاوكاری بن.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ ئه‌مریكا و هه‌نگاریا رووی دا، ئاماژه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، توانی روانین بۆ كورد بگۆڕێت به‌وه‌ی كه‌ پێیان ده‌گوترا جوداخوازن، ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت ئه‌وان ناوه‌ندی ئارامی و سه‌قامگیری و باسكردنی دۆسێكانن، هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشی هه‌یه‌، به‌ عه‌قڵانیه‌ت و زرنگی، هه‌روه‌ها په‌رۆشیی به‌رانبه‌ر به‌ خواستی ئه‌وانی دی.
به‌ ده‌گمه‌ن ده‌بیستین كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خۆبه‌خۆ دامه‌زراون، ده‌توانن په‌یوه‌ندیی پێگه‌یشتوو، هیچ نا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی درواسێ بنیات بنێن، ده‌وڵه‌ت هه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌مه‌نیان سه‌دان ساڵه‌، كه‌چی هێشتا گیرۆده‌ی نائارامین له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا، ده‌وڵه‌تانیش هه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن بڕیاری جیهانییان له‌ پشته‌، كه‌چی له‌ سازكردنی په‌یوه‌ندی و ژینگه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا شكستیان خواردووه‌.

خۆ ره‌نگه‌ هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بێت، كه‌ سه‌رۆكی كوردستان، هیچ رۆژێك وا بیری نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كوردستان قه‌ڵایه‌ك بێت به‌ خوڵام ده‌وره‌ درابێت، سه‌رۆكی كوردستان وڵاته‌كه‌ی وا پێشكه‌ش كرد كه‌ مایه‌ی سه‌رێشه‌ نییه‌، سه‌كۆیه‌كیشه‌ بۆ وردكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان.

ماوه‌ بڵێین: وه‌ك هه‌ندێ پێیان وایه‌، ئه‌مه‌ هۆیه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش نییه‌، به‌ڵكوو خواستێك هه‌یه‌ كه‌ ژینگه‌ی ئاشتی و ئاڵوگۆڕكردنی به‌رژه‌وه‌ندی له‌ نێوانی كوردستان و دراوسێكانی به‌دی بێت، ئه‌م شته‌ بووه‌ خولیای به‌رپرسانی پله‌ یه‌كی كوردستان، كه‌ ئیدی وا ده‌بینین به‌ری ره‌نجی خۆیان ده‌چننه‌وه‌، ئه‌شك و ئاره‌قه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ هه‌وێنی ئاشتی، به‌ ئاڵای خۆشیانه‌وه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بدا پێشوازی ده‌كرێن، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی هه‌ر گوێیان له‌ په‌یڤی كوردستان ده‌بوو، یه‌كسه‌ر تۆمه‌تی جوداخوازییان ده‌دایه‌ پاڵ كورد، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا له‌ خاك و ​مێژوودا هاوبه‌شن.

basnews

28/5/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان