فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdullah123 

با وای دابنێین ئەبوبەكری بەغدادی لە هێرشێكی ئاسمانیی هاوپەیماناندا تێداچوو، هەروەها یاریدەدەرێكیشی لەگەڵ لەناوچوو، ئایا بەمە داعش كۆتایی دێت؟ خۆ بۆ قاعیدە كەم تا زۆر وابوو. تا بنلاندن مابوو، خۆری قاعیدە دەدرەوشایەوە، كە ئەو نەما، وردە وردە شەوەزەنگ بۆ قاعیدە دەستیپێكرد و منداڵێكی نوێ بەناوی داعش چاوی بە خۆر و دنیا هەڵێنا. دەبێ داعشی دوای بەغدادی چۆن بێت؟  لە دوو هەفتەی رابردووەوە هەواڵی كوشتن و برینداركردنی سەركردەكانی داعش لە عێراقەوە بە دنیادا بڵاودەبێتەوە. رۆژێك دەڵێن خەلیفەی داعش بریندارە، رۆژێكی دیكە وەزیری وزەیان دەكوژرێت و رۆژێكی دیكەش یاریدەدەرێكی نزیكی خەلیفە بە دەمانچەیەكی بێدەنگ لەنێو بازاڕی مووسڵدا خەڵتانی خوێن دەكرێت. ئەگەر بەو هەواڵانە بێت، دەبێ بڕوا بكەین كە داعش زۆری نەماوە و ئاوا بڕوات كەسیان نامێنێت سەرپەرشتییان بكات. بەڵام ئایا ئەمە تێگەیشتنێكی راستە لە پێكهاتەی داعش و ئایندەی ئەو گرووپە توندئاژۆیە؟ 

ئەگەر لەسەر بنەمای ئەزموونی قاعیدە بمانەوێ حوكم لەسەر ئایندەی داعش بدەین، هەڵەیەكی گەورە دەكەین. چونكە راستییەكەی قاعیدەی جیهانیش لە قاعیدەی عێراقی نەدەچوو. جیاوازییەكە لەوەدابوو كە بنلادن لە گەڕەكێكی شارێكی پاكستان، لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆی حەشاردابوو و پشتیوانیی بەكردەوە و بەهێزی گەلێریی پاكستانی و ئەفغانییەكانی لەدەست دابوو. ئەو حوكمی تۆڕێكی تیرۆریستیی دەكرد كە پاش شكستی تاڵیبان لە كابوول، خەریكی تیماركردنەوەی زامەكانی بوو. بەڵام رەوشی قاعیدەی عێراق جیاواز بوو. ئەو قاعیدەیەی دوای رووخانی رژێمی سەددام لە عێراق دروست ببوو، بەهۆی هەڵەی كوشندەی شیعەی عێراق و نەزانیی ئەمریكییەكان لە هەڵسوكەوتكردندا لەگەڵ سوننەی عێراق، لە پشتیوانیی گەورەی جڤاكی عەرەبی سوننیی عێراق بەرخوردار بوو. بۆیە دوای كوژرانی ئەبو موسعەب زەرقاوی نەك هەر نەپووكایەوە، بەڵكو گەورەتر و پڕچالاكیتریش بوو. بەجۆرێك كە ئەوەی ئێستا داعش لە نێوەڕاست و باكووری عێراق و تەنانەت لە سووریاش دەیخوات، بەرهەمی ماندووبوونی ئەوكاتی قاعیدەی عێراقە. ئەو قاعیدەیەی لەدوای زەرقاوی دوو رێبەری دیكەشی بە نێوەكانی ئەبو عومەری بەغدادی و ئەبو ئەیووبی میسری لەدەست داو هەر بە بەهێزیش مایەوە. 

بۆیە هەرچەندە لەناوبردنی سەركردەكانی داعش بۆ كاریگەریدانان لەسەر مەیدانی شەڕ گرنگە، بەڵام یەكلاییكەرەوە نییە. ئەگەر ئەبوبەكری بەغدادیش نەما، ئەبوبەكری روومادی یان ئەبو هەرامەیەكی هەرامەیی بە هەمان بیركردنەوەی ئەوەوە شوێنی دەگرێتەوە. واتە تێگەیشتنی راستتر بۆ لەنێوبردنی داعش ئەوەیە كە بزانین شەڕی گەورەتر لەدژی داعش بە شەڕكردن لەدژی ئەو فیكرەی داعشییەكان هەڵیانگرتووە دەكرێت نەك بە لەنێوبردنی داعشییەكان. چونكە ئەو فیكرە تازە هەیە و داعشیش هەر دەمێنن. بەڵام گرنگە چانسی تەشەنەسەندن و گەورەبوونیان بگەیەندرێتە سفر لەسەد.
 
19/5/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان