فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdullah123

ئەو مەرگەساتانەی لە سەت ساڵی رابردوودا لە عێراق بەسەر كورد هاتوون، هەموویان لەسایەی حوكمڕانیی عەرەبی سوننەدا بوون. ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەسایەی دەیەیەك فەرمانڕەوایی عەرەبی شیعەدا مەرگەساتمان بەسەر نەهاتن، تەنیا برسی كراین و فێڵ و بێبەڵێنیی سیاسیمان بەرامبەر كرا. تەنانەت ئەو هەڵانەی مالیكیی شیعەش، وەك سەرۆكوەزیران كردی، دەرهاویشتەكەی ئەوەبوو كە داعش- بە سەركردایەتی خەلیفەیەكی عەرەبی سوننە- كۆمەڵكوژی كردین و كچەكانمانی كردە "كەنیزەك".  هەرواش بۆ ئایندە هێندەی پێویستمان بە نێوانخۆشی لەگەڵ عەرەبی سوننە هەیە، هێندە پێویستمان بە عەرەبی شیعە نابێت.  دەزانم قسەیەكی دووبارە دەكەم كە بڵێم: عێراق تازە گوزەشت و جارێكی دیكە نایەتەوە. مادام واشە ئەمڕۆ یان سبەی دەبێ پێكهاتەكانی عێراق پەنا بۆ بژارە واقیعیەكە ببەن كە جیابوونەوەیە. ئەوكات لە كوردستان بەفەرمی دەكەوینە بەردەم ئەو واقیعەوە كە نزیكەی ساڵێكە بەنافەرمی هەیە: زۆرتر لە هەزار كیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ دەوڵەتێكی نوێدا دەبێت كە عەرەبی سوننە حوكمی دەكەن. دەوڵەتێك كە قووڵایی ستراتیژیی دەبێ و هاوسنوورە لەگەڵ سعودیە و ئوردن. هەروەها توركیاش، كە لەوسەرەوە هاوسنوورمانە، لە كێبڕكێی رێبەریكردنی جیهانی سوننەدا پێویستی پێیەتی و پشتیوانیی دەكات.

لەو واقیعە نوێیەدا هەولێر دەتوانێ بەئاسانی رەچاوی مافی ئەو شیعانە بكات كە لە ناوچە تازە گەڕاوەكاندا نیشتەجێن. ئەوان نزیكەی ساڵێكە لە ناوچەكانیاندا لەژێر فەرمانڕەوایی دیفاكتۆی كوردستاندا دەژین و دەزانن ئەزموونێكی سەركەوتووە. بۆیەش لەگەڵ ئەو دەوڵەتە شیعەیەی لە قۆناخی پۆست- عێراقدا دروست دەبێت، كوردستان كێشەیەكی وای نابێت. لە هەمووشی گرنگتر كێشەی بودجەبڕین و نەوتفرۆشتنی نامێنێ! هەژموونی ئێرانیش بەسەر كوردستانەوە لەجیاتی ئەوەی زۆرتر بێت كەمدەبێتەوە و ئەمجارە دەوڵەتی كوردستان هەژموونی بەسەر رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەبێت.

هەر لەو واقیعە نوێیەدا كە دەبێتە قۆناخی پووكانەوە و نەمانی داعش بە پێناسەكەی ئێستایەوە، كورد لەگەڵ سوننە لە ناوچە تازە گەڕاوەكاندا هەندێك حیساب و كیتابی یەكلایینەكراوەی دەمێنن. گرنگترینیشیان كێشەی خاكە. بۆنموونە حەویجە كە خاكی باشووری كوردستانە، تازە لەدەست دەرچووە و ناكرێت بە دانوستاندن لە دەوڵەتە سوننەكە داببڕێندرێت و بگەڕێندرێتەوە سەر كوردستان. بۆیە ناچار دەبین سازشی لەسەر بكەین. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ئارامیی سنوورەكانمان بەدرێژایی زۆرتر لە هەزار كیلۆمەتر دابین بكەین.

لەو واقیعە نوێیەدا توركیا هەژموونی دەمێنێ و هەولێر دڵی بەوە خۆشە كە فەرمانڕەوایانی ئێستای ئەو دەوڵەتە دژی پڕۆژەی دەوڵەتی كوردستان نین، بەڵام بەبێ رازیكردنی سعودیە و ئوردن، دەوڵەتی كوردستان ناتوانێ ئایندەیەكی بێ شەڕی لەگەڵ هاوسێ سوننە نوێیەكەی هەبێت. بۆیە لە قۆناخی داهاتوودا یەكێك لەو تەحەدایانەی بۆمان دێتە پێشەوە، ئەوەیە كە چۆن بتوانین ئەو مێژووە خوێناوییەی لەگەڵ عەرەبی سوننەدا هەمانە، لەبیربكەین و هاوسێی چاك بین. بەتایبەتیش كە ئێستا نزیكەی ملیۆنێك عەرەب-ی زۆرینە سوننە لە كوردستان پەنادراون، ئایا لە واقیعە نوێیەكەدا دەبنە فاكتەری نێوانخۆشیی دوو دەوڵەتەكە یان سەرئێشەیەك دەبن كە پێویست دەكات بەهۆیانەوە كوردستان پەڕۆی گەورە لەسەری ببەستێ؟

2/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان