فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵاhemn abdullah123

ئێستا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، سەیری ڤیدیۆیەکی نێو شاری ئامەد دەکەم. ئەو فرمێسکانەی لە چاوی هەندێک لە گەنجانی ئامەددا دەیانبینم دیمەنی دووبارەن. پێشتر لە واشنتن، کاتێک ئۆباما بووە سەرۆک کۆمار، ئەو رەشپێستانەی تامی تاڵی ئاپارتهایدیان چێشتبوو هەمان فرمێسکیان بە روومەتەوە بوو و هەمان روخساری نیوە شاد و نیوە خەمگینیان هەبوو. لە ئەفریقیای باشووریش، ئەو رەشپێستانەی دەبووایە بۆ هەر سپیپێستێک بچەمێنەوە و دەست بەسنگەوە رابوەستن، بە هەمان هەستەوە لەبەردەرگای ئەو ماڵە راوەستابوون کە لێیەوە ماندێللا-ی سەرۆکی زیندانیکراویان بەئازادی هاتە دەرەوە. پاشئەوەی هەدەپە بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند، وا دەردەکەوێت کە خەریکە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە. رەنگە وێنەکەش ئەوکاتە کامڵتر بێت کە بەمزووانە ئۆجەلان لە دەرەوەی ئیمرالی، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیستەنبوڵ یان ئەنقەرە ببینین. 

دەمیرتاش لە گوتاری سەرکەوتنیدا نیوەی قسەکانی تەرخانکرد بۆ بیرهێنانەوەی “مەزنی”ی ئۆجەلان. ئەو، کە ئێستا روخساری نوێی رێبەرایەتیی تەڤگەری کوردییە لە تورکیا، پەیامەکەی روون بوو: ئیدی رێگە تەخت بوو بۆ بەشدارکردنی ئۆجەلان لە پرۆسەی چارەسەریدا، بەبێئەوەی کەلەپچەی لەدەست بێت و لەپشت میلەکانی زیندانەوە دانوستاندن بکات.

ئەوانەی پێیانوایە ئاکەپە لەم هەڵبژاردنەدا شکستی هێناوە باش هاوکێشەکەیان نەخوێندووەتەوە. راستییەکەی ئەوەیە کە ئاکەپە نەیتوانی لەمپەرەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیژی بۆ گۆڕینی دەستوور لاببات، بەڵام هەر گەورەترین پارتی تورکیا مایەوە. ئەوەی پێشیوابێت سەرکەوتنی هادەپە، بەبێ رێککەوتن لەگەڵ ئاکەپە، خێرێکی بۆ باکووری کوردستان دەبێت، دیسان لە هاوکێشەکە تێنەگەیشتووە. نابێ لەبیرمان بچێت کە لە نێوان ئۆجەلان و سەرکردە مەدەنییەکانی پەکەکە لە نێوەوەی تورکیا لەلایەک و ئەردۆغان و ئاکەپە لەلایەکی دیکەوە، چەند ساڵ بەر لەم هەڵبژاردنە پرۆسەیەکی “ئاشتی” یان “چارەسەری” هەبووە و هێشتاش درێژەی هەیە. ئەگەر هەریەک لەو دوو لایەنە لە هەڵبژارندا رۆڵیان لەوەی کە ئێستا هەیانە کاڵتر ببوایەوە، ئەوکات پرۆسەکە زیانی پێدەکەوت. بۆ ئۆجەلان و پەکەکە هیچ حوکمڕانێک لە ئەنقەرە لە ئەردۆغان باشتر نییە بۆ دانوستاندن لەگەڵکردن. لەمەودوا ئەردۆغان و پارتەکەشی بەناچاری دەست لەو لووتبەرزییە هەڵدەگرن کە لە پرۆسەکەدا بە گوتار و رەفتاریانەوە دەبیندرا و هەستی پێدەکرا. 

لەنێو پەکەکەدا سێ تەیاری بەهێز هەن، یەکێکیان تەیاری سەربازییە کە لە قەندیلە، دووەمیان تەیاری سیاسی و مەدەنییە کە لە ئامەد و ئەنقەرەیە و تەیاری سێیەمیش تەیاری لۆبیکاری و داراییە کە لە تاراوگەیە. لەماوەی رابردوودا تەیاری قەندیل بە تەیاری توندوتیژ و خۆدوورخەرەوە لە پرۆسەی ئاشتی ناسراوە. ئەمەش بەپێچەوانەی ئەو پەیام و هەوڵانەیە کە لە ساڵی رابردوودا لە ئۆجەلانەوە بیستراون. رەنگە هەر لەبەر ئەمەش بێت کە ئۆجەلان لەم ماوەیەی دواییدا قورسایی بایەخپێدانی خۆی لەسەر تەیاری ئامەد و ئەنقەرە خەستترکردبێتەوە. بۆنموونە ئەگەر بە ویستی قەندیل بووایە و ئۆجەلان پێداگیریی لەسەر نەکردبایە، کەسانی وەکو لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر چیدیکە لە شانۆی سیاسیی باکووری کوردستاندا ئەستێرەیان نەدەدرەوشایەوە. تەیاری ئەوروپاش لەم ماوەیەی دواییدا، بەتایبەتیش لەکاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا، بەڕوونی ئاراستەی بیرکردنەوەی بەلای ئۆجەلان و تەیاری ئامەد و ئەنقەرەدا دایشکاندووەتەوە. 

ئەو شەرعییەتە یاساییەی هەدەپە لە تورکیا وەدەستیهێناوە وادەکات لەمەودوا چیدیکە قەندیل قسەی یەکلاکەرەوە لە تەڤگەری باکووری کوردستاندا نەکات. بۆئەوەی ئەمەش بەهێزەوە بمێنێتەوە و بەبێ گوشاری قەندیل بەردەوام بێت، گرنگە ئۆجەلان لە زیندان بێتە دەرەوە. چونکە بەو رەوشە سیاسییە نوێیەوە چیدی لە ئیمرالی جێی نابێتەوە.  

8/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان