حەمەسەعید حەسەن
ئەوە ئاسایییە، ئەم نووسەر، ئیرەیی بەو نووسەر ببات، ڤیرجینیا ۆلف، چونکە ئیرەیی بە جیمس جۆیس دەبرد، بە نووسەرێکی خراپی لە قەڵەم دەدا. تۆلستۆی بەشداریی هیچ جڤینێکی ئەدەبیی نەدەکرد، ئەگەر دەستۆیفسکیی بۆ بانگ کرابا. سارتەر بۆیە خەڵاتی نۆبێڵی ڕەت کردەوە، چونکە کامۆ پێش وی وەریگرتبوو! ئەدونیس دەڵێت: خەلیل حاوی چونکە ئیرەیی پێ دەبردم، هەمیشە لەنێو هاوڕێیەکانیدا خراپ باسی دەکردم. کە لێی دەپرسن، ئەدی ڕای تۆ لەبارەی ئەوەوە چییە، دەڵێت: (ڕێز لە ئەزموونی دەگرم، بەڵام چێژ لە شیعری وەرناگرم.) لەبارەی ئەوەیشەوە کە مەحموود دەرویش گوتوویەتی: (شەرم لە فرمێسکی دایکم دەکەم، تامەزرۆییم بۆ نانی دەستی دایکم هەیە،) ئەدونیس دەڵێت: (پێکەنینم بەو گریانە شیعرییە دێت.)
ئەز لەمیژە ڕەخنە دەنووسم، زۆرینەی ئەوانەی بایەخم بە بەرهەمیان داوە، ئاوڕم لێ داونەتەوە، دەرفەتم بۆ ڕەخساندوون و ڕۆڵم لەوەدا هەبووە، بناسرێن،
بەفراو نوری
پەنابەران نەتەوەیەکی نوێن لەسەر زەوی. ئەمە ڕستەیەکی بەختیار عەلییە لە ڕۆمانی جەمشید خانی مامەوە… لە زمانی جەمشیدەوە. ئەم ڕستەیە بەسە بۆ ئەوەی تێ بگەین کە پەنابەر لە ئەمڕۆدا هەم خۆی جۆرە دۆخێکی نوێیە و هەم ئەو کۆمەڵگایانەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە بەجێیان دەهیلێت و بەرەو ڕوویان دەچێت. سەرەتای دامەزراندنی هەموو سیستمێکی قانوونی لە چەمکی هاووڵاتییەوە دروست دەبێت، لە زۆرینەی کولتوور و کۆمەڵگاکاندا هاووڵاتی و مرۆڤ دەبن بە یەک چەمک کە لە یەک جیا نابنەوە. چەند ساڵێکە کە پرسی مافی مرۆڤ زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، سەنگی پرس و پرسەکە لەوەدا کۆ دەبێتەوە، ئایا مرۆڤێکی خالس و گەردوونی لە سەرەوەی چین و نەتەوە و دین بوونی هەیە؟ کە باس لە مرۆڤ دەکەین باس لە چی دەکەین؟
ناسر باباخانی
لە كۆمەڵناسیی كلاسیكدا، چەمكی كەلێن (Cleavage) زیاتر بریتییە لە دابڕان و جیاوازییەكانی نێوان كۆمەڵگای سوننەتی و كۆمەڵگای مۆدێرن، بەڵام لە كۆمەڵناسیی سیاسیدا ئەم چەمكە زۆر بەربڵاوتر دەبێ، بە واتایەكی دیكە ئەگەر لە كۆمەڵگا سوننەتییەكاندا كەلێنەكان كەمتر بوون بەهۆی پێكهاتە و ناوەڕۆك و چەشنی پەیوەندییەكانی ئەم جۆرە كۆمەڵگایانە، ئەوا لە كۆمەڵگای مۆدێرندا ئاست و جۆری كەلێنەكان زۆر زیاتر خۆی دەردەخا. بۆ وێنە ئەو كەلێنانەی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگاكاندا بەدیدەكرێن بریتین لە: كەلێنە چینایەتییەكان، كەلێنە حیزبییەكان، كەلێنە ئاینی و مەزهەبیەكان، كەلێنە جێندەرییەكان، كەلێنە جیلییەكان و... كۆی ئەم كەلێنانە دواجار لەسەر رەفتاری سیاسی كۆمەڵگا شوێندانەر دەبن و كەلێنە سیاسییەكان بەرفراوانتر دەكەن.
ئەم كەلێنانە دواجار دەبنە رێگر لەبەردەم سازبوونی گوتارێكی سیاسیی هاوبەش، دیارە لە وڵاتانی پێشكەوتوودا بەهۆی گەشەی ئابووری، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی ئەم كەلێنانە تا
عەبدوڵڵا رێشاوی
سهڵاح حهسهن پاڵهوان
کتێبەکەی (جەی سەکولۆ) کە بەیارمەتیی ھەریەک لە یۆردان سەکولۆ و رۆبەرت ئاش و داڤید فریند نووسراوەتەوە، بەرھەمێکە زادەی کارکردنێکی وردە لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری و لێکدانەوەی جیۆپۆلیتیک، کتێبەکە باس لە دەرکەوتنی داعش و ترسناکیەکانی ئەم رێکخراوە دەکات، ھەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لەو نووسین و بەڵگانەی کە دەیانخاتە روو لە سەرچاوە ئیسلامی و ئاژانسەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەوە وەرگیراون، بەڵام بۆ خۆشی لە رووی مەیدانییەوە ھەستاوە بە ئامادەکاریی باش. باس لە تەکتیک و شێوەکانی کاری سەربازیی ئەم گرووپە دەکات و ھەروەھا ئەو کاریگەرییە مێژوویی و ئایینی و سەربازییانە دەخاتە روو کە وایان کردووە رێکخراوێکی ئا لەم جۆرە و بەم شێوەیە دروست بێت. ئەم کتێبە لە ئابی ساڵی ٢٠١٤ لە زانکۆی ئوکسفۆرد لە بەشی پرۆگرامی مێژوو و سیاسەت و ئایینی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوتووە. لە پێشەکیدا باس لە شێوەکانی مومارەسەکردنی کارە دڕەندەییەکانی ئەم رێکخراوە دەکات دژ بە کورد و ئیزیدی و مەسیحی و
بەفراو نوری
حەقیقەت لە کاتی ململانێ کۆمەڵایەتییەکاندا ون دەبێت
لە دونیای ئێستاماندا کە سیاسەت باڵی بەسەر ھەموو لایەنەکانی ژیانماندا گرتووە، یەکێ لەو چەمکانەی بەر ئەم دابەشبوون و قەیرانە کەوتووە، چەمکی روشنبیرە کە بەردەوام ماناکانی دەشوێنرێت و بە سیاسەتەوە گرێ دەدرێتەوە، روشنبیر لە ئێستادا وەک کەسێک کە ئیشی بەرھەمھێنانی فیکرە، لە پێشەوەی دیمەن دوور کەوتۆتەوە و باوی نەماوە و وەرگەڕاوە بۆ ئەکتیڤیستێکی سیاسی کە دەبێت بەردەوام لەسەر شاشەکان و میدیاکاندا ھەڵوێست بنوێنێت، ئەم جۆرە ڕوانینەش وای کردووە ھەموو بوارەکانی تری فیکری و کولتووری و زانست …ھتد نەزۆک و بێ بەرھەم بن و ھەمووی گرێ بدرێنەوە بە سیاسەتەوە. ئەم بەستنەوە موحکەم و بەھێزە بە سیاسەتەوە، بۆتە ھۆی ئەوەی گەر بێت و سیاسەتێکی سەرکەوتوومان نەبێت، ئەوا ھەموو کایەکانی تریش تووشی داڕمان و ئیفلیجی دەبن و پەکیان دەکەوێت. ڕوانین لە ڕۆشنبیر وەک کەسێکی سیاسی کە
رێزان عەبدوڵڵاهی
ئاسایشی بوونناسانە، چەمکێکی غایب لای کورد
بواری ئاسایش و ئەمنیەت یەک لەو بوارە گرینگانەیە لە لە پەنجا ساڵی رابردوو دا پانتاییەکی فرەی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دا بۆخۆی بردووە و لە تیۆری و پڕاکتیک دا خاوەن پێگە و گرنگایەتی خۆیەتی و دەتوانین بێژین بۆتە کاکڵە و ناوەڕۆکی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان و بۆتە هێز و هەوێنێک بۆ پێشڤەبردنی زانستیی ئەم بەشە. تێگەی "ئاسایش" لە سەرنجی یەکەم دا زیاتر بە واتای کێبڕکێکانی تایبەت بە چەک و موشەک و هەروەها ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤ بەکار دێت. بەڵام وەک هەر تێگەیەکی دیکە، ئەمیش بە درێژایی زەمەن مانا و ئامانجی جیاوازی بە خۆیەوە گرتووە. ئاسایش لە مانا کلاسیکییەکەی دا زیاتر گرێدراوی بواری سەربازی و تایبەت بە زیندوومانەوەی دەوڵەتەکان بوو بەڵام لە ساڵانی دوایی دا مانای نوێ لە ئاسایش پێشکەش کران کە بێجگە لە بواری سەربازی، بوارەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، مرۆیی، ژینگەیی و سیاسیشی گرتەوە و خوێندنەوەی تازە لەو بوارەدا هاتنە ئارا.
رەزا شوان / نەرویج
نووسەر و پزیشکی ناسراوی دەروونی ( رۆدلف دریکۆس ) دەڵێت : " منداڵ پێویستی بە هاندان هەیە .. هەر وەکو چۆن رووەک پێویستی بە ئاو هەیە .." ستایش و هاندان، دوو وشەی هاومەبەستن، بە جیا بێن یا پێکەوە، یا کامیان پێش ئەوەی تریان بکەوێت . مەبەست لە ستایش و لە هاندان، بریتیە لە بە جوانی ناوهێنان و، لەبەرچاوگرتنی باشییەکان و، بەرزکردنەوەی ورە و تواناکانی مرۆڤن .. هاندانی مرۆڤە بۆ درێژەپێدان و گەشەکردن و چەسپاندنی کار و رەفتار و هەڵس و کەوتەدروست وئەرێنییەکانیانن . هاندان و ستایش پێویستییەکی سەرەکینو، گرنگییەکی گوەرەیان لە ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی مرۆڤدا هەیە .. بە ستایش و هاندان، مرۆڤ هەست بە خۆشی و شانازی و دڵنیایی و پێزانین دەکات .. وشە و رستە شیرین و جوانەکانی ستایش و هاندان، دەبنە هاندەر و پاڵپشتێکی بەهێز بۆ درێژەدان و گەشەکردنی کاری جوانتر و ئەنجامی باشتر . منداڵ و گەورە پێویستیان بە ستایش و هاندان و پیاهەڵدان هەیە .. هاندان و ستایش گوڕ و
هیوا حاجی
هەرێمی كوردستان پێویستی بە تێگەیشتنێكی نوێ بۆ حوكمڕانی هەیە. دەبێ دان بەوەدا بنێین كە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە رووی حكومەتداریی نێوخۆییەوە، تا رادەیەكی گەورە، شكستی خواردووە. قەیرانەكان سیاسی بن، یان ئابووری و كۆمەڵایەتی، لە پەرەسەندندان. قەیرانی سەرۆكایەتی، تەنگژەی ئابووری، نوێبوونەوەی شەپۆلی كۆچكردنی لاوان، بێ متمانەیی بە حكومەت، بە دادگا و بە پەرلەمان، هەموویان نیشاندەری ئەو راستیەن كە ئەزموونی ئەم چارەكە سەدەیەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم تاسەیەكی سەختدایە. ئێمە سیاسەتێك و حكومەتدارییەكی جیاوازمان دەوێت لەوەی تا ئێستا هەبووە. كێشەكانی هەرێم بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناكرێن، بەڵكو پێویستیان بە چاكسازیی ریشەیی و قووڵ هەیە. جا پرسیارەكە لێرەدا ریك ئەوەیە: كێ دەتوانێ ئەم چاكسازییە بكات؟ كێ دەزانێ چۆن ئەو چاكسازییە دەكرێ؟ كێ بوێریی هەیە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانكاریانە بكات؟
عومەر چنگیانی
"ئەو شیعرە بێتامە هی كێیە كەی لای بەرزانی ڕواڵەت و جامەدانەی سوور پێوەری كوردایەتی و خەبات بووە؟"
بینینی بێڕێزیی هەندێك نەخۆشی كین لەدڵ لە بەرانبەر جامەدانە یان دەرسۆكی سوور، لەلایەك و زێدەڕۆیی هەندێكی تر لە بارەیەوە، وای كرد كە نووسینەکەی ئەم جارەم تایبەت بكەم بەم باسە. وەك هەمووان لەوە ئاگادارن و هێندەی بیرمانە، پیاوە بەرزانییەكان و چەند تیرەیەكی تریش لەو كوردانەی كە بە زاراوەی كرمانجیی ژوورو دەدوێن و -بە هەڵە- پێیان دەگوترێت بادینی، وەك نەریتێكی خۆیان جامەدانە، یان دەرسۆكی سوور بەكار دێنن. بەڵام لەو شۆڕشە ڕزگاریخوازە خاوەن مێژووە پڕ لە سەروەرییەی كوردستاندا، كە خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای بەرزانی سەرۆكایەتیی دەكرد و تا بە ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە دەگات، هیچ كات نەبیستراوە بەكارهێنانی “جامەدانەی ڕەش”، یان “مشكی” یان “هەوری” یان “دەسماڵ” یان “كێش” لە پێشمەرگەیەكی سۆرانی، هەورامی، قەڵخانی، یان كاكەیی، قەدەغە كرابێت و مەرجی پێشمەرگایەتی، یان پارتایەتی، لەسەرنانی دەرسۆكی سوور بووبێت. جەمەدانە یان دەرسۆكی سوورییش تاكە نیشانەی
شرۆڤەكارانی سیاسی پێیانوایە شەڕی ئەمجارەی توركیا شەڕی كورد و دەوڵەت نییە، بەڵكو شەڕی سیاسییەكانە. ئەوان دەڵێن "زەمینەی درێژەكێشانی شەڕ نەماوە" و پێشبینیش دەكەن بەم نزیكانە ئاگربەست رابگەیەندرێت و دەست بە پڕۆسەی چارەسەری بكرێتەوە. دوای دوو ساڵ لە بێدەنگكردنی چەك، رۆژی 23ی مانگی رابردوو جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هەڵگیرسایەوە. پریشكی شەڕی ئەمجارە سەنتەری شارەكانی توركیا و باكووری كوردستانیشی گرتەوە. لە شارەكاندا شەڕەكە لەنێوان پۆلیس و دەزگای ئاسایشی توركیا و بزووتنەوەی گەنجانی دیموكرات و وڵاتپارێز (YDG-H) بوو كە بە باڵی گەنجانی پەكەكە ناسراوە. ئەمجارە شەڕی شاخ زۆر سنووردارە، تەنیا فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی بارەگاكانی پەكەكە دەكەن و هێرشی زەمینی بۆ سەر پەكەكە تائێستا نەبووە. بەڵام جگە لەوەی لە شارە گەورەكانی باكووری كوردستان هێرش كرایە سەر پۆلیس و
ڕێبوار سیوهیلی
– ئهو ڕوانگهیهی كه ههمیشه ململانێكان به شێوهیهكی خراپ و له تهقینهوهدا بهیهكتر بگهن، وێنا دهكات، ڕوانگهیهكی ئامانجدار نيیه
– مرۆڤ له ململانێدا خاڵ و پنتێكی ڕهش نیيه لایهنێك بیهوێت بیسڕێتهوه و لهبهردهم خۆیدا تهختی بكات و ئهمجا ئیدیعا بكات دهتوانێت بهختهوهری بۆ كۆمهڵگا دهستهبهر بكات
– زمان له دۆخی ناوبژیكهرانهیدا، هێزێكی زۆر به مرۆڤ دهبهخشێت و وزهیهكی زۆر بۆ لایهنهكان دهگێڕێتهوه
– هیچ دایك و باوكێك نیيه بیهوێ منداڵهكانی له داهاتوویكی تاریك و لهناو میراتێكی كهڵهكهبوونی ململانێدا، كه له ههر ساتهوهختێكدا بۆی ههبێت به ڕوویاندا بتهقێتهوه، ژیانێكی ههژارانه و پڕ كۆژانیان ههبێت
دهزانم ئهوه شتێكی قورسه مرۆڤ ڕوانگهی خۆی لهمیانهی ململانێكاندا بگۆڕێت، بهڵام ئهوهش شتێكی خودایی، یاسایی و سیاسی و كۆمهڵایهتی و كولتووری نیيه كه ههمیشه پێمانوابێت ململانێكان ڕێگایهكی باشن بۆ پێكدا ههڵپڕژان و شهڕ. پێویست نیيه ههموو ململانێكان به تهقینهوه و شهڕ كۆتاییان پێ بێت. له ململانێدا لایهنی باش و بهسوودیش ههن،
سیروان رەحیم
دەسەڵاتداران لە واتای بەرپرسیارێتی نەگەیشتوون، دەنا بەئاسانی بڕیاری شەڕ و خوێنڕشتن نادەن
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە شەڕکردن گوتی: ئامادەین منداڵ و کوڕانی خۆمان بکەین بە قوربانی وەتەن. ھەندێ ڕۆژنامەوانی وەڵاتەکیش بەرانبەر بەو قسانەی سەرۆکوەزیران گوتیان و نووسیان: بەڕێز مەبەستتان لە کام منداڵانە؟ ئەگەر مەبەستتان ئەوانەی ئێمەیە، ئێمە ئامادە نین منداڵی خۆمان بنێرین بۆ شەڕ و بێنە کوشتن. ئەگەر مەبەستتان منداڵی خۆتانە ئەوە بابەتێکی ترە. بێگومان سەرۆکوەزیرانی تورکیا و ھەموو دەسەڵاتدارانی تری ڕۆژھەڵات منداڵی خۆیان ناکەن بە قوربانی “وەتەن”. کارەکە لەوێدا ڕوونە و ڕامانی ناوێت، ئەوان مەبەستیان لە منداڵی خەڵکە، لە شەڕدا مندالێ خەڵک دەکەن بە قوربانی وەتەن، شەڕێک تەنھا بۆ دەسەڵاتداران بەسوودە و بۆ وەتەنیش زیانی بێکۆتایی ھەیە. کاتێک ئەو قسانەی سەرۆکوەزیرانی تورکیام خوێندەوە، ڕستەیەکی نووسەر و بیرمەندی ئەڵمان، ئێلمار کوپکە- م بیر کەوتەوە. کوپکە دەڵێت:
“تەنھا ئەو کەسەی مرۆڤی خۆش دەوێت، مافی ئەوەی ھەیە، باس لە ھەستی بەرپرسیارێتی بکات لەپێناوی مرۆڤدا”.
دەیڤید رۆمانۆ
له هەڤپەیڤینێكی تهلهفزیۆنیدا له ساڵی ١٩٩٧، ئێدوارد سهعید رایگهیاند ''میزاجی ئێستای جیهانی عهرهبی عهلمانییه''. ئهو وایدهزانی بزووتنهوه ئیسلامییهكانی خۆرههڵاتی نێوهڕاست له پووكانهوهدان و عهلمانیی سیاسی خۆری ئهو بزووتنهوانه ئاوا دهكات. دوای ٢٠ ساڵ دهركهوت پرۆفیسۆر سهعید لهو بۆچوونهیدا زۆر ههڵه بوو. ئهلقاعیده و تاڵیبان و دهوڵهتی ئیسلامی و بۆكۆ حهرام و جەبههتولنوسره و ئەلشەباب و زنجیرهیهك گرووپی ئیسلامیی میانڕهوتر ههر له پارتی داد و گهشهپێدانی توركیاوه بۆ كۆمهڵهی ئیخوان موسلمین ئێستا له ههموو كات زیاتر كاریگهرییان لهسهر چارهنووسی سیاسهتی ناوچهكه ههیه. له ئۆفیسهكهیهوه له زانكۆی كۆڵۆمبس و له راڕهوه ئاڵتوونیهكانی دهسهڵات و ژووری هۆتێله جوانهكان و له بازنهی مهكتهبی سیاسیی بزووتنهوهی ئازادیخوازی فهلهستیندا، كه باسی سیاسهتی دهكرد، وا دهردهكهوت پرۆفیسۆر سهعید بێئاگا بێت لهوهی چی له ناوچهكهدا دهگوزهرا.
بێستون پێشڕۆ
ئێستا کاتی خۆیەتی باسی سیستەمی تەندروستی بکەین؛ زۆریش باسی بکەین. هەقە میدیا ئامانجدارەکان گفتوگۆ، رەخنە و چالاکی جۆربەجۆری بنیاتنەرانە برەو پێ بدەن لە پێناوی شڵەقاندنی بارودۆخی چەقیوی تەندروستی. ئەمەش لەبەر دوو هۆکار: یەکەمیان پاشکەوتوویی سیستەمی تەندروستی لە چاو پێداویستی و چاوەڕوانییە پەرەسەندووەکانی نەخۆش. دووەمیان وردە وردە هەستکردنی سیاسییەکان و حکومەتە بە کۆنی ئەم سیستەمە و نەگونجانییەتی لەگەڵ بارودۆخی نوێ. رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لە میانی لێدوانێکی بە ئاشکرا گوتی: “سیستەمی تەندروستی فەشەلی هێناوە.” پێویستی و خواستی خەڵکی کوردستان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر و پێشکەوتووتر لە دوای ساڵی (٢٠٠٣) ەوە زۆر زیادی کردووە. لە دوای ئەو ساڵەوە بە هۆی گۆڕانکاری سیاسی ریشەیی ناوچەکەمان، باری ئابووری – کۆمەڵایەتی خەڵک گۆڕانکاری ریشەیی بەسەر هاتووە. سنوورەکان کرانەوە و چاویشمان لەگەڵیدا کرایەوە. ئەو خۆشگوزەرانییەی لەم چەند ساڵەدا بینیومانە لە مێژووی خەڵکی کوردستاندا وێنەی کەمە. خۆشگوزەرانی و باشبوونی باری ئابووری کۆمەڵایەتی خواستی خەڵک بۆ خزمەتی باشتر و فراوانتر زیاتر دەکات. خزمەتگوزاری تەندروستیش بەشێکی گر