فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان 

کتێبەکەی (جەی سەکولۆ) کە بەیارمەتیی ھەریەک لە یۆردان سەکولۆ و رۆبەرت ئاش و داڤید فریند نووسراوەتەوە، بەرھەمێکە زادەی کارکردنێکی وردە لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری و لێکدانەوەی جیۆپۆلیتیک، کتێبەکە باس لە دەرکەوتنی داعش و ترسناکیەکانی ئەم رێکخراوە دەکات، ھەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لەو نووسین و بەڵگانەی کە دەیانخاتە روو لە سەرچاوە ئیسلامی و ئاژانسەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەوە وەرگیراون، بەڵام بۆ خۆشی لە رووی مەیدانییەوە ھەستاوە بە ئامادەکاریی باش. باس لە تەکتیک و شێوەکانی کاری سەربازیی ئەم گرووپە دەکات و ھەروەھا ئەو کاریگەرییە مێژوویی و ئایینی و سەربازییانە دەخاتە روو کە وایان کردووە رێکخراوێکی ئا لەم جۆرە و بەم شێوەیە دروست بێت. ئەم کتێبە لە ئابی ساڵی ٢٠١٤ لە زانکۆی ئوکسفۆرد لە بەشی پرۆگرامی مێژوو و سیاسەت و ئایینی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوتووە. لە پێشەکیدا باس لە شێوەکانی مومارەسەکردنی کارە دڕەندەییەکانی ئەم رێکخراوە دەکات دژ بە کورد و ئیزیدی و مەسیحی و گرووپەکانی تر. جەی سەکولۆ راڤەیەکی بەرفراوان پێشکەش دەکات لەسەر داعش و ئەو پەیوەندییانەی کە لەگەڵ رێکخراوە جیھادیستەکانی تردا ھەیەتی. ھەروەھا باس لە تێکشکانی پەیوەندی دەکات لەنێوان داعش و رێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکانی تر، ئەوانەی لە عێراق و سووریا سەریان ھەڵدا وەک ئەلقاعیدە و جەبھەی نوسرە و سوپای ئیسلامی…تاد، کتێبەکە دەڵێ ئەو پێشکەوتنەی کە داعش لە عێراق بەخۆیەوە بینی ھۆ سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سستی و بێھێزیی سوپای عێراق و ئەو ناکۆکییانەی کە لەنێوان ھێزە سیاسییەکانی عێراقدا ھەیە. پاشان ئاماژە بەوە دەکات کە پێوەندیی ئایدیۆلۆژی نێوان داعش و حەماس ھەڕەشەیەکە بۆ سەر بوونی ئیسرائیل و دەسەڵاتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جیھاندا.

ھەر بەپێی بۆچوونی نووسەری کتێبەکە داعش و ئایدیۆلۆژیای داعش و شێوەی کارکردنیان ترسێکی گەورەن بۆ سەر بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ھاووڵاتیانی ئەمەریکی و ئەوروپایی لە ناوچەکەدا. خوێنەری ئەم کتێبە ئەوەی لا ئاشکرا دەبێت کە لە پۆستمۆدێرنیزمی ئەم سەردەمەدا ھەندێ شت ھەن کە رێگا نادەن رێکخراوێکی وەک داعش بێت و ھەمووی رەت بکاتەوە. نووسەری ئەم کتێبە پێی وایە ھۆی سەرەکیی ئەم دەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ سیستیی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو رێکخراوانەی ئەرکی پاراستنی ئاساییشی دنیایان بەدەستەوەیە. بەشەکانی تری ئەم کتێبە دابەش بوون بەسەر چەند سیناریۆیەکی تایبەت بۆ نموونە ترسی جیھاد، رۆڵی داعش و حەماس، ھەڕەشەی ئەم ھێزانە بۆ سەر ئاسایشی جیھانی و کۆمەڵێ وردەکاری لەسەر پێکھاتەی سەربازی و ئایینیی رێکخراوە توندڕەوەکان. پاش کورتەیەک لەسەر مێژووی دروستبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە و باسکردنی چەند دیمەنێ لە کارە تیرۆریستیەکانی، دێتە سەر باسی دامەزراندنی داعش ( دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام). بێگومان نووسەری ئەم کتێبە بە ئاشکرا پشتگیرییەکی تەواوی ئیسرائیل دەکات و مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل لە لایەن حەماسەوە تۆمەتبار دەکات، بۆیە بە چیرۆکی وەشاندنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ دەکات، لە رستەیەکدا دەڵێ : حەماس مرۆڤ دەفڕێنێ و منداڵان دەکوژێ، شریتی بۆمبڕێژکراو بۆ چێشتخانەکان دەنێرێ، ھەرکەسێ لایەنگیری ئیسرائیل بێت ئەو گوللەبارانی دەکات، ئەو چالاکییانە ورد دەکاتەوە کە حەماس لەنێو ئیسرائیلدا ئەنجامی داون. کاتێ دێتە سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەڵێ ئەم ھێزە بڕێکی زۆر لە ناوچەکانی سووریا و عێراقی داگیر کردووە و ھەڕەشەی تەواو دەکاتە سەر بەغدا و ھەولێر و ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جوگرافی بەھۆی کارەکانیانەوە تەفروتوونا بوون. ئەو پرسیارە سەرەکییەی کە ئەم کتێبە دەیکا ئەوەیە ئاخۆ بۆچی ئەم رێکخراوە لە ھەموو ئەو رێکخراوە تیرۆریستانەی تر بەھێزترەو جەماوەری ھەیە و مانەوەی خۆی زامن کردووە؟! ئەو دەڵێ : داعش بێباکانە و بێ گوێدانە ھیچ بەھایەک و زیاتر لە ئەلقاعیدە ھەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارەکانی و بەردەوام تەکتیکی خۆی دەگۆڕێ، ھەروەھا لە جیھاندا دەوڵەمەندترین رێکخراوی تیرۆریستییە. رووبەری ئەو زەوی و شارانەشی داگیری کردوون زۆرن و زیاترن لەوەی ھاوشێوەکانی خۆی داگیریان کردووە. لە عێراقدا دەستی گرتووە بەسەر نێزیکەی ٤٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو، کە ئەمەش ئەگەری ئەوەی ھەیە بۆمبی ئەتۆمی لێ دروست بکرێت. ھەروەھا بەراوردێکی تایبەت دەکات لەنێوان داعش و حەماس، ئەو لەنێوان ئەم دووانە لە رووی تیرۆر و تەکتیک و شێوەی کاری سەربازییان ھیچ جیاوازییەک نابینێ ئەوەی ھەیە ئەمیان سنووری کا ری تەنیا ئیسرائیلە و داعش ھەموو ناوچەکانی تری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە.

ئەو دەڵێ داعش مەسیحی و ئیزیدییەکانی عێراق و سووریا دەکوژێ و حەماس جولەکەی ئیسرائیل، ئەوەی لێرەدا کە جیاوازییە ئەوەیە کە ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لەخۆی فڕۆکەی جەنگی ئێف شانزە و ھێز و سوپای ھەیە، بەڵام مەسیحیەکانی عێراق بێ پشتوپەنان. راستە پێشمەرگەی کوردستان باشترین بەرگری دەکات لە ھەزاران مەسیحیی ناوچەکە، بەڵام ئەو توانایەی نییە بەرامبەر بەو ھەموو چەکە بوەستێتەوە کە داعش لە سوپای عێراقی وەک غەنیمە دەستی کەوتوون. پاش ھەموو ئەمانەش تا ئێستە پرسی جیھاد ترسناکییەکی گەورەیەی بۆ سەر ناوچەکە ھەیە، بەھۆی ئەوەی ئەوان ھەموو جۆرە بیرکردنەوە و ئایینێکی تر رەت دەکەنەوە. دیارە مومارەسەکانی داعش وەک بەکارھێنانی منداڵ و پیروپەککەوتە لە کاری تیرۆریستی و ھەموو جۆرەکانی ترس و تۆقاندن ھەنگاوێکە بەرەو پەیداکردنی سامێک لەنێو دڵی خەڵکیدا و بەجێگەیاندنی بەرنامەکەیەتی کە ئەویش دامەزراندنی خەلافەت و کۆکردنەوەی ئومەی ئیسلامیە لەژێر ئاڵای یەک خەلیفەدا، بۆیە تاقە کارێک کە دەبێ بیکات رەتکردنەوەی ھەموو بەھا و ئایین و بیرکردنەوەیەکە و گۆڕانکاری دروست بکات لە ھەڵسوکەوت و جلوبەرگ و ژیانی رۆژانە و بڕوای خەڵکیدا. بۆ دامەزراندنی ئەم دەزگایەش دەبێ دوو دەسەڵات ھەبێ یەکێکیان دار ئەلشەریعە و ئەوی تریان دارئەلحەربە، واتە ماڵی شەریعەت و ماڵی جەنگ، بەپێی بۆچوونی داعش لە کۆتاییدا دەبێ ھەموو ماڵەکانی جەنگ ببنە ماڵی شەریعەت، بۆیە تا ئەو ماڵانە پاڵپشتی شەریعەت نەبن ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت، تا ئەو ناوچانەی کە مەبەستیانە بیگرن نەیەنە ژێر باڵی شەریعەتی ئیسلام شەڕ ناوەستێ. بۆیە لەنێوان ئەو دوانەدا شەڕ ھەر بەردەوام دەبێت. خەلیفە لەسەر زەوی ھەڵگری دەسەڵاتی خوایە. واتە ئەم دەسەڵاتە دەیەوێ یاساکانی خوا جێبەجێ بکات. خەلیفە باڵاترین جۆری دەسەڵاتی سیاسییە لەسەر زەوی.

لە بەشێکی تری ئەم کتێبەدا خوێندنەوەیەک دەبینین لەسەر ھێزی سەربازیی داعش و ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەم ھێزە دڵڕەقترین و بەھێزترین سوپای جیھادیزمە. بچووکترین یاساکانی شەڕی پێشێل کردووە، دیل دەکوژێ، شوێنە پیرۆزەکان وێران دەکات، یاسا مرۆییەکان پێشێل دەکات، بۆ نموونە زۆر لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆشکەکانی لە سووریا و عێراق کردووە بە بەندیخانە، لە رەقەی سووریا بینای پارێزگار و وەزارەتی گواستنەوە، پارکەکانی وەستانی ئۆتۆمۆبێلی کردووە بە زیندان. لەسێدارەدانی ئاشکرا لە لایەن داعش لە مارتی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، چەند کەسێکی لەسەر دزی و کوشتن لە گۆڕەپانە گشتییەکان کوشت بە شێوەی نانی فیشەک بە تەوقی سەریانەوە. دوو جەستەی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە یەکێ لە بازاڕەکانی سوریادا بە ھەڵواسراوی بەجێ ھێشتبوو. لە رەقە حەوت پیاوی گوللەباران کرد، بۆ زیاتر لە سێ رۆژ دوو کەسی لە خاچ دا و جەستەکانیان بەجێ ھێشتبوو. لە ٢٩ مایسی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش زیاتر لە پانزە ھاووڵاتیان لە باشووری سووریا گوللەباران کرد، شەش منداڵ لەنێوانیاندا بووە. لە ١٥ حوزەیرانی ٢٠١٤ ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە کە داعشێ پێنچ پیاوی شیعە دەکوژێ و پاشان رای دەگەیەنێ کە “ئەمە دیاریەکە بۆ خوا، ئەوانە ھەرچەندە بڕواخواز بووبێتن یان نەخێر، من کوشتومن لەبەر ئەوەی شیعە بوون”.

سەرچاوە:
Rise of ISIS
A threat we can’t ignore
Jay Sekulow
With Jordan Sekulow, Robert W. ASH. And David French
Howard books
New York ٢٠١٤

2/9/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان