رەزا شوان
دکتۆر ( نەجمەدین کەریم ) پارێزگاری کەرکوک.. لە ( هەقبەیڤین ) ێکدا، لەگەڵ بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی ( رووداو ) دا، کە بە کوردی لە سایتی ( بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان ) دا، لە رۆژی پێنج شەممە ( ١٨ی/ فێبرواری/ ٢٠١٦) دا بڵاوکراوەتەوە .. کە دەربارەی ( ریفراندۆم ) و ( چارەنووسی کەرکوک ) و ( پارەی پیترۆدۆلار ) و ( میلیشیا شیعەکان ) قسەی کردووە .. حەزەکەم چەند تێبینییەک دەربارەی وتەکانی نەجمەدین کەریم بخەمەڕوو :
منیش لەگەڵ رای دکتۆر نەجمەدین دام گەر ریفراندۆم لە باشووری کوردستاندا بکرێت، پێویستە کەرکوکیش بگرێتەوە، چونکە ئەم مافە قۆناغی سێیەمە لە ماددەی(١٤٠) دا، کە ماددەیەکی دەستوورییە لە دەستووری عێراقدا .. بەڵام نە حکوومەتی مالێکی و نە حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی جێبەجێیان نەکرد، بە دڵنیاییشەوە حکوومەتەکانی تری داهاتووی عیراقیش جێبەجێی ناکەن .. بویە پێویستە کوردستان چیتر چاوەڕێ نەکات و یەک لایەنانە قۆناغی سێیەمی ماددەی (١٤٠) جێبەجێ بکات و بیکات بە ئەمری واقیع .. هەر ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستاندا ئەنجام بدرێت .. پێویستە بەبێ کەرکوک ئەنجام نەدرێت .. نابێت کەرکوک بخرێتە دەرەوەی کەوانەوە .. واتا ئەو ریفراندۆمە دەبێت کەرکوکیش بگرێتەوە ..
زانیار سەردار قڕگەیی
(كوردستان و كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا) كتێبێكی گرینگ و پڕبایه‌خی مێژوویی پرۆفیسۆری یارده‌ده‌ر (د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر) مامۆستای به‌شی مێژوو‌و له زانكۆی سلێمانییه.بابه‌تێكی ناوازه‌ی مێژووییه سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئیسلام و مه‌ڵبه‌نده كوردنشینه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، نووسه‌ر گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی باشی به‌كارهێناوه و گه‌لێك ڕووداوی گرینگی مێژووی خستووه‌ته ڕوو، له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ڕاست كردووه‌ته‌وه و به‌دروستی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌م ئیسلام و هه‌م نه‌ته‌وه‌ی كوردیشی خستووه‌ته ڕوو، كه بهرچاوروونییهكی باش ده‌خاته به‌رده‌ست، ئه‌ویش به‌پێی تۆماره مێژووییه‌كان و به‌ڵگه‌نامه دروسته‌كان.ئه‌م كتێبه ده‌كرێت وه‌ك دیكۆمێنت و سه‌رچاوه له به‌رهه‌مه ئه‌كادیمییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگیرێت.وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌دا: سبهرلهوهی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی له ده‌روازه‌كانی كوردستان بدات و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك خاك
جه‌زای شێخ ڕه‌زا
حه‌زره‌تی نالی که نزیکه‌ی دووسه‌د ساڵ (1800 تا 1856) له‌مه‌وبه‌ر به چاوی دڵ و مێشك ئه‌وه‌ی زانیوه که ده‌کرێت ههمووئازار و ویسته‌کان به زمانی کوردی ده‌رببڕرێت، بۆیه ئاوهای فه‌رمووه:
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه خۆکردییه
هه‌رکه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا
ده‌ك ڕه‌حمه‌ت له خۆت و له زمانت و له مانات، هێنده‌ی ئه‌و ڕهحمهتهش، نه‌فره‌ت له نادانهکانی ئه‌وسا و ئێستای ئه‌م نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌ی کورد.ئه‌مڕۆ 21.02 که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌روه‌رده و زانست و که‌لتوور (یۆنیسکۆ) له ساڵی 1999 ه‌وه به ڕۆژی زمانی دایك دایناوه، وه‌کو له ئه‌نسکلۆپێدیای ئه‌ڵمانیدا هاتووه؛ پاشخانه‌که‌ی له‌وه هاتووه که زۆرتر له نیوه‌ی زمانه‌کانی جیهان له ژێر په‌ستانی له‌ناوچووندان.................. ئه‌م ڕۆژه‌ش بۆ ئه‌وه دانراوه تا سه‌رنجی گشتی بۆ ئه‌و زمانانه ڕابکێشرێت که که‌متر له ــ ده هه‌زار که‌س ــ پێی ده‌ئاخفن..........
نه‌دا مێرگه‌سۆری
عێراق هه‌ر دوای ساڵی (2003)و دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس و هاتنه سه‌ر حوكمی عه‌ره‌بی شیعه و گوایه به به‌شداریی كورد و عه‌ره‌بی سوننه، به زۆر قۆناغی جیاجیا تێپه‌ڕیوه و ئومێدی هه‌موومان ئه‌وه بووه كه ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی كه هه‌ر هیچ نه‌بێت، ببێـته نموونه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.تێپه‌ڕینی به قۆناغی حوكمی ئینتقالی و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌ته یه‌ك بهدوایهكهكان و مه‌جلس حوكم و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دانانی ده‌ستووری عێراق، كه گوایه ببێته گارانتییه‌ك بۆ رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كان هاووڵاتیان، به‌ڵام تاكو ئێستایش نه ده‌وڵه‌تێكی به مانای وشه فیدڕاڵیمان بینی كه هه‌رێم تێیدا خۆی به هه‌رێمێك له ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی سه‌یر بكات و بتوانێت مافه ده‌ستووریه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، نه حكوومه‌تێكمان بینی كه ته‌كنۆكرات بێت و بتوانێت به شێوه‌یه‌كی موئه‌سه‌ساتی كار بكات، نه ده‌ستوورێكمان بینی كه وه‌ك لوتكه‌ی هه‌ره‌می یاسایی سه‌یر بكرێت و رێز له به‌نده‌كانی بگیرێت و پێشێل نه‌كرێت.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ی كه عه‌بادی هاویشتییه ناو گۆمه‌كه‌وه، له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه مایه‌ی سه‌رنج بوو، چ له‌ڕووی كات و چ له‌ڕووی مه‌رمه دوور و نزیكه‌كانییه‌وه.ئه‌وه‌نده‌ی شیكارێكی كورتی ڕۆژنامه ڕێگه بدات، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و پێشنیاره‌ی عه‌بادی بده‌م، به‌م ته‌رزه‌ی لای خواره‌وه:یه‌كه‌م: عه‌بادی له‌كاتێكدا ئه‌و پێشنیاره ده‌كات كه به‌غدا ناچاربووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بای 7 تریلیۆن دینار"6 ملیار دۆلار" قه‌باڵه‌ی بانكی بفرۆشێت. هاوكات قه‌رزێكی به‌بڕی 1ملیار دۆلار له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزكردووه، كه‌واته عێراقیش قه‌یرانی دارایی كوشنده‌ی هه‌یه، بۆیه له‌ڕووی داراییه‌وه، عێراق توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵینه‌ی نیه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین: پێشنیاره‌كه‌ی عه‌بادی ڕووكاری سیاسی زاڵتره تاكو مانا و ئامانجه داراییه‌كانی.دووه‌م: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونیخ، ئه‌و پێشنیاره ده‌كات، ڕه‌نگه له‌وه‌رگرتنی پشتیوانی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خۆشحاڵ بووبێت، یان ئه‌نجامگیری و ڕاوێژی له‌و كۆنگره‌یه وه‌رگرتبێت بۆ سه‌رقاڵكردنی كورد و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا تاكو دوور كورد دوور
نەجمەددین کەریم
پارێزگاری كەركووك دەڵێت شتێك بەناوی كاتی هەڵە بۆ گشتپرسی بوونی نییە و ئەگەر گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان بكرێ، دەبێ پارێزگای كەركووكیش بگرێتەوە. هەروەها دەڵێت پێویستە كەركووك بكرێتە ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی لەنێو هەرێمی كوردستاندا و توركمان و عەرەبی كەركووكیش نوێنەریان لە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستاندا هەبێ.د.نەجمەددین كەریم، پارێزگاری كەركووك لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی ئینگلیزیی پۆرتاڵی (رووداو) نایشارێتەوە كە قەیرانی دارایی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر پارێزگای كەركووكیش جێهێشتووە و دەڵێت "دابەزینی نرخی نەوت و جەنگی دژی داعش وەكوو هەموو بەشەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر كەركووكیش داناوە، هەموو ئەو شتانەی كە دەستمان پێكردبوون وەستاون و هیچ پارەیەكیش نییە بۆ ئەوەی لەم پرۆژانەدا خەرجیان بكەین".پارێزگاری كەركووك هەروەها رایگەیاند لە ساڵی 2014ەوە هیچ بەشە بودجەیەكیان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە، هیواشی خواست ساڵی 2016 باشتر بێت لە ساڵەكەی پێشتر كە هەمووی بە جەنگی دژی داعش تێپەڕی.
ماتیاس میتمان
ناوچەكە بە دۆخێكی دژوار‌دا تێدەپەڕێت، ئاگری شەڕ زۆر شوێنی گرتووەتەوە، داعش لە قووڵایی سووریاوە هەتا دەگاتە مووسڵ و سنووری ئەنباریش دەسەڵاتێكی رەهای هەیە. سەرباری جەنگ، قەیرانی دارایی‌ش وەكوو هەڕەشەیەكی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان دەركەوتووە. ئەمریكا ئامادەیی هەبووە، كاریگەریی هەبووە لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا، بە تایبەتیش لە عێراق و هەرێمی كوردستان. بۆیە لەم دژوارییەی لە ناوچەكەدا هەیە چاوەڕێ دەكرێت هەڵوێستی هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەر و گێڕانەوەی سەقامگیریدا. هاوكارمان شاهۆ ئەمین ئەم پرسانە و چەند پرسێكی دیكە لەگەڵ ماتیاس میتمان، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، گەنگەشە دەكات.رووداو: دەمەوێت لە جەنگی دژی داعشەوە دەست پێبكەین، كاتێك سەیری تی ڤی دەكەین، گوێ لە رادیۆ دەگرین و رۆژنامەكان دەخوێنینەوە، دەبینین زۆربەی هەواڵەكان لەسەر داعشن، ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە شەڕی داعش لە ناوچەكەدا؟ماتیاس میتمان: تۆ یەكێك لە گرنگترین پرسیارەكانت كرد، لەبارەی كاری كونسوڵی ئەمریكا و حكومەتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق لە
تەنیا کوردی
''لەتێ نان لە خاکێکی پڕ لە ئەمنیەتەوە دەستکەوێ باشترە، لە سکێکی تێر کە لەسەر کەشتییەکی بەڕێکراو لەنێو دەریایەک بۆ نقومبوون لە ڕێدا بێ.''ئەمنییەت بە (دی ئێن ئەی)ی مرۆڤ ناو دەبرێ، جیۆگرافیا و ناوچەیەک شەرعیەتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و نکۆڵیی سیاسی لێ دەکرێ ئەگەر ئەمنیەتی نەبێ! خاک بەبێ ئەمنیەت چەندە گەشەسەندن لێیدا هەبێ، لەو کاتەی بێ ئەمنیەت دەبێ، بێ ماڵ و خودان دەبێ!..دەبینرێ لەوەتەی رووسیا و ئەمەریکا بوونەتە دوو رووی یەک دراو لە رۆژهەڵاتی ناویندا، مەلەفی ئابووری و سیاسی لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا پاشەکشەی کردووە، لە هەرێمی کوردستانیشدا قەیران بەرۆکی مەلەفی ئابووری و سیاسی گرتووە، بەڵام لە رووی مەلەفی ئەمنییەوە، دەکرێ بڵێین کورد یەکەمی ناوچەکەیە و سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێناوە.. ئێستا ئەمنیەت پێوەرە بۆ مەنتیقی سیاسی و ئابووری، لە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستکەوتی ئەمنی بووەتە منکردنی رێگاچارەکان بۆ هەڵسانەوەی گەلی کورد لەم قەیرانەی کە هەیە.ئەمنیەت بە دی ئین ئەیی هەر دەوڵەت و خاکێک دادەنرێ، چونکە بەهۆی ئەمنیەتەوە شوناسی سیاسی و فەرهەنگی و جیۆگرافی، ناسنامەی راستەقینەی هەرێمی کوردستانی لەسەر نەخشەی دیپلۆماسیی جیهاندا دەرخستووە.
د.عومه‌ر نوره‌دینی
زانستە کۆمەڵایەتى و سیاسییەکان ئەوەیان ساغ کردووه‌تەوە، کە سەرەکیترین پێداویستیى ژیانى مرۆف بریتین لە پێداویستییە سروشتییەکانى وەک نان و ئاو و هەوا، دواى ئەوانه ئاسایش و ئارامیى زۆر گرینگن و، دواى ئەوانیش ئازادى و سەربەخۆیییە، بەڵام مێژوویى مرۆڤایەتى ئەوەشى سەلماندووە، کە ئەوکاتە نان و ئارامى و ئاسایش مانا جەوهەرى و راستەقینەکەى خۆیان وەردەگرن و دەیبەخشنە ژیان، کە سەربەخۆیى و ئازادییشیان لەگەڵ بێت. بۆیە ده‌زانین کە خراپیى بژێوى و کەمداهاتیى خەڵکى کوردستان وەک ژەهر تاڵ و کوشەندەیە، بەڵام ئێمە کە بە دریژاییى مێژوو، شۆڕش و خەباتمان کردووە لە پێناو ئازادى و سەربەخۆیى، هیچ کات خراپیى بارى گوزرەران و کەمداهاتى، نەبوون بە پاساو بۆ ساردبوونەوە لە خەبات لە پێناو ئازادى. من دڵنیام لەوەى کە ئەگەر هەڵەسەنگاندن و بەراوردکاریێکى زانستیانە بۆ رەگوڕیشەى کۆمەڵایەتیى شەهیدانى بزاڤى ئازادیخوازى گەلی کوردستان بکرێت، بەو ئەنجامە دەگەین کە زۆربەیان کەسانى هەژار و سەربە چینى زەحمەتکێش و جووتیار و خاوەن داهاتى سنووردار بوون؛ واتا هەژارى
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
چوار مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌سوریا، كه ڕووسیا به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی و له‌شكركێشی زه‌مینییه‌وه ده‌ستی پێكرد.نێرده‌ی "بی.بی.سی" له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ر/2015دا سه‌ردانی بنكه‌ی "حمیمیم" ی سه‌ربازی كرد، به‌رله‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوریا پێی تێ بخه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بنكه‌یه زۆر گۆڕاوه.له‌دوای 10 ڕۆژ له‌سه‌ردانی كردنی ئه‌و بنكه‌یه، توركیا فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیای خسته خواره‌وه، به‌وه‌ش یه‌كه‌م كوژراوی ڕووسیا له‌سوریادا تۆماركرا.ئێستا ئاسمانی سوریا زۆر قه‌ره‌باڵغه، له‌مانگی ڕابردوودا به‌ریتانیا فڕۆكه‌كانی خۆی نارده ئاسمانی سوریا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له‌وانه‌ی ڕووسیا بۆردوومان ده‌كه‌ن.ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر بردنی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بۆ ناو سوریا، نێرده‌ی "بی.بی.سی"ش یه‌كێك بوو له‌وانه. ئه‌وان 4 ڕۆژ له‌سوریادا مانه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ڕوویانداوه مرۆڤی سه‌رسام ده‌كرد.
کورد گوتوویەتی (دار کرمی لە خۆی نەبێت هەزار ساڵ دەژی)، لە واقعى ئەمڕۆماندا خەریکە کرمەکە ئەو دارەمان لێ دەخوا.ناگەڕێمەوە ساڵەکانی دوای 1916 و پەیماننامەی سایکس - بیکۆ و بەرژەوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا و ڕووسیای دوای فەرمانڕەوایەتیی عوسمانییەكان، بەڵکو هەڵوەستە لەسەر بابەتی دار و کرمەکە و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد دەکەم.زۆر جار وتاری نیشتمانییمان بەهۆی هەندێک کەس و لایەنەوە پەرتەوازییەکی زۆری پێوە دیار بووە و بووەتە گرفتێکی جدی، بۆیە ئێستا جیاوازیی نێوان ئەو بەرەی (دژ) و بەرەی (لەگەڵ)، خەریکە یەک هەڵوێستی و یەک وتاریمان لاواز دەکات.بەرژەوەندیی حزبەکان و وڵاتانی ناوچەکەش کاریگەریی زۆریان بەسەر بەرەی (دژ)ـەوە بەجێ هێشتووە، ئەو کاریگەرییانە لە شیکردنەوەی دۆخەکە و لێدوانەکانیاندا هەست پێکراو بووە، بەتایبەتیش لە کاتە زۆر هەستیارەکاندا، لەبەر ئەم هۆکارە نەتوانراوە بە شێوەیەکی دروست بەرژەوەندییە باڵاکان بخرێنە پێش بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.
سەرۆ قادر نووسەر و چاودێری سیاسی, دووپاتی دەكاتەوە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنێ و شەڕیشی بۆ دەكات. سەرۆ قادر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "وشە", ئاماژە بە گۆڕانكارییە ناوچەییەكان دەكات و شیان دەكاتەوە و دەڵێ, "ئیسرائیل بەچەك پارێزگاری لە دەوڵەتی كوردستان دەكات و ئامادەیە ببێتە هاوپەیمانێكی گەورەی كوردان".
دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی داوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی كرد، هەندێ لایەن كە لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار نەبوون، دووپاتیان كردەوە كە ئەو كارە پێویستی بە زەمینەسازی هەیە. بە رای ئێوە، ئەو كارە پێویستی بە زەمینەسازی هەیە یان زەمینەكە خۆی لەبارە؟
دوا پەیامی كاك مەسعوود لەبارەی ریفراندۆم، جیاوازی لەگەڵ هەموو ئەو جارانە هەیە كە پێشتر لەوبارەیەوە قسە دەكرا. جاران زیاتر گفتوگۆی فكری بوو كە ئەگەر ئێمە سەربەخۆییمان هەبێت، چ دەكەین یان ئەوەی كە ئەگەر بكرێ، چەند وڵات پێی ناڕەحەت دەبن و چەند وڵات لەگەڵیدانە. ساڵی 2004 ئەو كارە كرا و زیاتر لە 98% كوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا،
فاروق حه‌جی مسته‌فا
كورد جێی گله‌یی نییه، مافی خۆشیانه له هه‌ر دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بترسن، كه پرسه‌كه‌ی ئه‌وان به‌شێك بێت له‌و دیداره. مافی كوردیشه كه گومان له راده‌ی راستگۆیی ئه‌و لایه‌نانه بكات، سه‌باره‌ت به هاتنه پێشیان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌یان. پێشتر هیچ لایه‌نێك بایه‌خی به‌و به‌ڵێنانه نه‌دا، كه به كورد درابوون، پێشتر كورد به دڵپاكیی خۆی ته‌فره دراوه، ئیدی بۆیه ئه‌وان نیگه‌رانن. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مینداری گشتیی تایبه‌ت به لایه‌نی به‌یاننامه‌كه ده‌ری ده‌كات، سه‌باره‌ت به پهرسهندنهكان، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ. كه‌واته نیگه‌رانیی كورد له بانگهێشته‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی نییه، هێنده‌ی كه شوێنی گرێدانی دانوستانی نێوان لایه‌نانی سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی وڵاته‌كه، مایه‌ی ترس و نیگه‌رانییه بۆ كورد. یادگه‌ی كورد سه‌باره‌ت به لۆزان بارگاوییه، لۆزان، یان با بڵێین رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری له گۆڕ نا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌وانی له گۆڕ نا.
شا‌و كوردی
ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- سیناتۆر (د. ڕێند پاڵ) كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌واڵه حهفتانهكانیدا ده‌ڵێ، حه‌قه هه‌رێمی كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌ت و پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ؛ هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پارتیی كۆمارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه بۆ ساڵی 2016 ده‌یانه‌وێ كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ن.سیناتۆر له‌سه‌ر پشكی كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كێنتاكی ئه‌مه‌ریكا (د.رێند پاڵ) كه بەربژاری كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌واڵه حهفتانهكهیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ناردووه ڕایگه‌یاند: "حه‌قه هه‌رێمی كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌ت و كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی كورد بكرێ، حه‌قه پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ، ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه له 2016 له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بگونجێندرێت، چونكه ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.
د. ساقی بارزان
سەربەخۆیی بنەمای شوناس و مۆرکی نەتەوەیە. گەلێک تا نەگاتە قۆناغی سەربەخۆیی، نکارێ بەرەوکامیل بوون و شارستانیەت هەنگاو بنێ. چەمکی ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و تاکەکەسی بێ واتایە کاتێ ئازادیی نەتەوەیی دەستەبەر نەکرابێ. ئەم چەشنە ئازادیی یانە و تەنانەت جێکەوتکردنی سیستمی دیموکراسی دەبێ چی مانایەک ببەخشێ کاتێ نەتەوەیەک بندەست بێ و داگیرکەردەستەڵاتی بە سەر تەواوی ڕەهەندەکانی ژیانی دا بشکێ؟ لە نێو هەناوی سیستمی سیاسیی فرەنەتەوەیی و فرە ئەتنیکیی کام ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گەلێکی ژێر دەستە سەرجەم مافەکانی پارێزراوە و بەختەوەرە؟ ووڵاتێکیش نادۆزینەوە کە تژی نەبێ لە تەنگژە و کێشمەکێشی سیاسیی کەمە نەتەوەکانی ناوخۆیی و تەنانەت نیوەی مافەکانی کەمایەتییەکانی پاراستبێ. ئەنجا سیستەمی سیاسیی ئەو ووڵاتە چی ئیسلامی بێ یان سکیولار؛ دیموکراسی بێ یانیش دیکتاتۆری؛ لە ناو هەموو ئەم حکومەتانە دا ئاراستەیەکی وێکچووی تاکڕەویی و تۆتالیتاریی بەدی دەکرێ کە دان بە مافی کەمە نەتەوەکانی تری ئایینی و ئەتنیکی دا نانێ نەخاسمە گەلی کورد .