فاروق حه‌جی مسته‌فا
كورد جێی گله‌یی نییه، مافی خۆشیانه له هه‌ر دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بترسن، كه پرسه‌كه‌ی ئه‌وان به‌شێك بێت له‌و دیداره. مافی كوردیشه كه گومان له راده‌ی راستگۆیی ئه‌و لایه‌نانه بكات، سه‌باره‌ت به هاتنه پێشیان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌یان. پێشتر هیچ لایه‌نێك بایه‌خی به‌و به‌ڵێنانه نه‌دا، كه به كورد درابوون، پێشتر كورد به دڵپاكیی خۆی ته‌فره دراوه، ئیدی بۆیه ئه‌وان نیگه‌رانن. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مینداری گشتیی تایبه‌ت به لایه‌نی به‌یاننامه‌كه ده‌ری ده‌كات، سه‌باره‌ت به پهرسهندنهكان، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ. كه‌واته نیگه‌رانیی كورد له بانگهێشته‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی نییه، هێنده‌ی كه شوێنی گرێدانی دانوستانی نێوان لایه‌نانی سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی وڵاته‌كه، مایه‌ی ترس و نیگه‌رانییه بۆ كورد. یادگه‌ی كورد سه‌باره‌ت به لۆزان بارگاوییه، لۆزان، یان با بڵێین رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری له گۆڕ نا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌وانی له گۆڕ نا. جا بۆیه كورد هه‌میشه ده‌ڵێن: الۆزان گۆڕستانی سیڤهرهب. له سیڤه‌ردا به‌ردی بناغه‌ی قه‌واره‌یه‌كی كورد دانرا، هێنده‌ی نه‌برد ئه‌و واقیعه مایه‌پووچ بوو. گله‌یی له كورد ناكرێ، چونكه ئه‌وانه‌ی لۆزانیان داڕشت له ژنێڤدا ده‌ستڕۆیشتوون. له‌وه‌شدا پتر گله‌ییان لێ ناكرێت، چونكه له رووی سیاسییه‌وه له دووبهرهكیدان، كێ ده‌زانێ، خۆ ره‌نگه وه‌ك لۆزانی بیسته‌كان، كورد له‌پڕ بێ به‌هره و بێ مایه بكرێت، پرۆژه و به‌رنامه‌یان دیزه به‌ده‌رخۆنه بكرێ، نه‌مازه كه ململانێی سه‌ر شه‌رعیه‌ت له‌نێو خۆبه‌خۆی كورددا له‌و په‌ڕیدایه. گرووپه‌كه‌ی یه‌كێتیی دیموكرات (پ ی د) ده‌ڵێن ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌وان چه‌ندین جار ئه‌و راپۆرتانهشیان به‌ر گوێ كه‌وتووه، كه ئاخۆ كێ له ژنێڤدا ئاماده ده‌بێت. كورد ئاماده نابن چونكه تورك ئاماده‌بوونی ئه‌وان ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وان (واته پ ی د)، پێیان وایه خۆیان به ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان له ژنێڤدا نوێنه‌رایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی (پ ی د) له رژێمه‌وه نزیكه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ئاماده بن، ئه‌وا ده‌بێ له‌گه‌ڵ رژێمدا ئاماده بن، واته هه‌مان گوتاری ئیئتیلافه. ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌ستپێكردنی دانوستانی (ژنێڤ)یش، ململانێی نوێنه‌رایه‌تیكردنی كورد گه‌رم بوو، له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی خواستی دیمیستۆرا به بانگهێشت نه‌كردنی ساڵح موسلیم (هاوسه‌رۆكی پ ی د)، ئه‌نجومه‌ن پێی وابوو ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌وه‌یان له‌بیر چوو كه ئاماده‌نه‌بوونی ساڵح موسلیم ئه‌ركی ئه‌وان له‌و دیداره نێوده‌وڵه‌تییه گرنگه‌دا قورس‌تر ده‌كات، جا ئیدی ئه‌گه‌ر مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه و ئه‌زموونه‌كه‌ی لۆزان دووباره بووه‌وه، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد تۆمه‌تبار ده‌كرێت، خۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی (پ ی د)ش به هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه توركیا رازی نه‌بووه ئاماده بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی دیمیستۆراش ویستوویه‌تی دیداره‌كه بێ گرێ و له واده‌ی خۆی و بێ كێشمه‌كێش، گرێ بدرێ، ئیدی ساڵح موسلیمی ره‌ت كرده‌وه و نامه‌كه‌ی هه‌یسه‌م مه‌نناع سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتی سووریای پشتگوێ خست، كه تێیدا گوتبووی ئه‌و ئاماده نییه به‌شداری بكات ئه‌گه‌ر ساڵح موسلیمی هاوپه‌یمانی ئاماده نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بڵێین به‌رپرسیاریی ئه‌نجومه‌نی نیشمانی چه‌ندپات بووه‌وه، به‌وه‌ی پشتی (پ ی د)ی نه‌گرت، به‌وه‌ی به ته‌نیا ئاماده‌ی دانوستانه‌كه ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌یخاته دۆخێكی زه‌حمه‌ته‌وه.
مه‌به‌ستمه بڵێم، (ژنێڤ3) لۆزانێكی كوردان نییه، ئه‌و شوێنێكه سوورییه‌كان دانوستانی خۆیانی تێدا ده‌كه‌ن، باسی قه‌یرانه‌كه و هۆیه‌كانی و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیشی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها باس له میكانیزمی دامه‌زراندنی هاوبه‌شایه‌تی له‌نێوانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به ئامانجی رێخۆشكردن بۆ دیالۆگی سیاسی له‌نێوان پێكهاته‌گه‌لی سیاسیی وڵاته‌كه، بۆ گه‌یشتن به شاڕێچكهیهك سه‌باره‌ت به جۆری سیسته‌می حوكمڕانی، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ده‌ستوورێك بۆ وڵات دابندرێ، كه زۆر جار هه‌مووانی نقومی نێو لیته كردووه. ئه‌مه‌ش واته پێویست به نیگه‌رانی ناكات.
12/2/2016