زانیار سەردار قڕگەیی
(كوردستان و كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا) كتێبێكی گرینگ و پڕبایه‌خی مێژوویی پرۆفیسۆری یارده‌ده‌ر (د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر) مامۆستای به‌شی مێژوو‌و له زانكۆی سلێمانییه.بابه‌تێكی ناوازه‌ی مێژووییه سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئیسلام و مه‌ڵبه‌نده كوردنشینه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، نووسه‌ر گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی باشی به‌كارهێناوه و گه‌لێك ڕووداوی گرینگی مێژووی خستووه‌ته ڕوو، له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ڕاست كردووه‌ته‌وه و به‌دروستی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌م ئیسلام و هه‌م نه‌ته‌وه‌ی كوردیشی خستووه‌ته ڕوو، كه بهرچاوروونییهكی باش ده‌خاته به‌رده‌ست، ئه‌ویش به‌پێی تۆماره مێژووییه‌كان و به‌ڵگه‌نامه دروسته‌كان.ئه‌م كتێبه ده‌كرێت وه‌ك دیكۆمێنت و سه‌رچاوه له به‌رهه‌مه ئه‌كادیمییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگیرێت.وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌دا: سبهرلهوهی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی له ده‌روازه‌كانی كوردستان بدات و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك خاك
ڕووبه‌رووی پرۆسه‌ی ئیسلامبوون ببێته‌وه، چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی كوردنشین له‌ناو خاكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا بوونیان هه‌بوو، بۆیه ئاوڕدانه‌وه له گرنگترین ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه و ئاشنابوون به ئاستی ئاوه‌دانی و ژیانی شارستانیی ئه‌و قۆناغه، ده‌روازه‌یه‌ك به ڕووی مێژووی سه‌رده‌مه‌كه‌دا واڵا ده‌كات. له‌به‌ر گرینگی ئه‌م لایه‌نه‌ش ئاماژه به گرینگ‌ترین ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه ده‌كه‌ین، كه پێش هاتنی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی بۆ كوردستان و له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌تی ڕاشدی و ئومه‌وی و عه‌باسیدا، ناو و ڕۆڵیان له ڕووداوه‌كاندا ههبووهز.
له‌باره‌ی كورده‌وه، له‌م كتێبه‌دا هاتووه: سكورد، ناوی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێكه، له باشووری خۆرئاوای كیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌و گه‌له‌ی له پاڵ نه‌ته‌وه‌كانی (ئاسووری، كلدانی، فارس، عه‌ره‌ب، تورك) له ناوچه شاخاوییه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتی توركیا و خۆرئاوای ئێران و باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق و باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا نیشته‌جێ بووه. به‌و پێیه‌ش خاكه‌كه‌ی (كوردستان) نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی كورد بووه، بۆیه به‌درێژایی هه‌زاران ساڵی قۆناغه‌كانی مێژوو، درێژه‌یان به ڕه‌وتی ژیان و كاروانی پێشكه‌وتنی خۆیان داوه. له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام له ململانێی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیدا بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی چاوی ته‌ماعیان له خاك و سامانی نیشتمانه‌كه‌ی بڕیوه. یه‌كێك له‌و قۆناغه مێژووییانهشی، كه به زۆرترین قوربانی و كه‌مترین ده‌سكه‌وت لێی ده‌رچووه، (قۆناغی مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست)ه، كه به (قۆناغی مێژوویی ئیسلام)یش ناسراوه.
(سه‌ده‌كانی ناوه‌راست) ناوی دووه‌مین قۆناغی مێژووییه، كه چ مێژوو وه‌ك خۆی و چ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك خاك، به خۆیه‌وه بینیوهز.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێ: سرووداوێكی تر كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی دروست كرد، كه ده‌ركه‌وتنی ئایینیی ئیسلام و پرۆسه‌ی به ئیسلامبوونی كورد بوو له ساڵی (637)دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه بارودۆخی كوردستان و ژیانی دانیشتوانی ناوچه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی تردا گۆڕا. له‌مه‌وه ده‌كرێت سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به سه‌ره‌تای قۆناغی مێژووی ناوه‌ڕاستی كوردستان دیاری بكه‌ین، چونكه سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی بۆ كورد و خاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. به‌وه‌ش ئه‌و قۆناغه مێژووییه درێژه‌ی كێشا، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی (چاڵدێران) له 23ی ئابی 1514دا خاكی كوردستانی بۆ دوو به‌شی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا دابه‌ش كرد. به‌و پێیه‌ش ماوه‌ی قۆناغه‌كه درێژه و پتر له حه‌وت سه‌ده ده‌كات... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌مان بۆ سێ به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش كردووهز.
له به‌شی یه‌كه‌مدا باسی له پرۆسه‌ی به ئیسلامبوونی كورد و خاكه‌كه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه له هۆكاره‌كانی موسڵمانبوونی كورد و پێگه و ڕۆڵی كورد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌ت له لایه‌ك و تێڕوانینی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه و جگه له ئاماژه‌دان به دیارترین ئه‌و مه‌ڵبه‌نده كوردنشینانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا بوونیان هه‌بوو، یان له ڕووداو و تۆمارێكی مێژوویی‌دا ناویان هاتووه، هه‌موو ئه‌و باسانه‌ش له چوار ته‌وه‌ردا ڕوون كراونه‌ته‌وه، به‌وه‌ی له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ئاماژه به دیارترین مه‌ڵبه‌نده كوردنشینه‌كانی قۆناغی مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست دراوه، له سێ ته‌وه‌ره‌كه‌ی دیكه‌شدا باس له كوردستان و كورد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كردووه، كه یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تانی خه‌ڵافه‌تی (راشدی و ئومه‌وی و عه‌باسی) بوون. به‌شی دووه‌میش تایبه‌ت كراوه به دیارترین حكوومه‌ته كوردییه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، كه هه‌ناوی توێژینه‌وه‌كه‌یه. له‌م بواره‌شدا باسی له یازده حكوومه‌تی كوردی له‌و قۆناغه‌دا كردووه، كه پێگه و سه‌نگی خۆیان له سه‌رده‌مه‌كه‌دا بینیوه و گێڕاوه، له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا باسی له ڕۆڵی هه‌ریه‌ك له‌و حكوومه‌تانه له مێژوودا كردووه، به هۆكاره‌كانی ڕووخانی هه‌ریه‌ك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كۆتایی به باسه‌كانی هه‌ر ته‌وه‌رێكی ئه‌و به‌شه هێناوه.
دوا به‌شیش كه به‌شی سێیه‌مه، بۆ ئاوڕدانه‌وه له بارودۆخی كوردستان و كورد له سه‌رده‌می هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی (ئێلخانی و توركمانی) ته‌رخان كراوه، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه دوای عه‌ره‌به‌كان به خاكی كوردستان گه‌یشتن و سه‌رده‌مێكیان له داگیركاری و ململانێ پێ به‌سه‌ر برد، ئه‌و به‌شه‌ش به‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ردا دابه‌ش كراوه.
دوای هه‌موو ئه‌و باسانه‌ش، له پاشكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆدا نه‌خشه و خشته‌ی سه‌راپای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدار و زانا و بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كانی ئه‌و قۆناغه، به‌پێی پۆلێنێكی تایبه‌تی مێژوویی، پۆلێن كراوه، ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نێو باسه‌كان. كۆی سه‌رجه‌م ئه‌و باسانه‌ش به پشتبه‌ستن به سه‌دان سه‌رچاوه‌ی جیاواز به زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی، فارسی، كوردی، ئینگلیزی) به‌هێز كردووه.
(كوردستان و كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) ناوی بیسته‌مین به‌رهه‌می مێژووویی و یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئاكادیمیی دكتۆر (كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر)ه، له‌سه‌ر مێژووی كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی دوای زیاتر له (سیازده) ساڵ كاركردن له‌سه‌ری و پشتبه‌ستن به زیاتر له (190) سه‌رچاوه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و كوردییه. چاپی یه‌كه‌می به هه‌وڵ و هاوكاریی ناوه‌ندی مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی دڵسۆز و خه‌مخۆری كتێب و بواری ڕۆشنگه‌ریی شاری سلێمانی (د. ته‌ها ڕه‌سووڵ) چاپ و بڵاو كرایه‌وه. چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی وه‌ها سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌لێنێكی باش له كتێبخانه‌ی مێژوویی كورد به گشتی و مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت پڕكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵ و ماندبووبوون و باری سه‌رشانی قوتابیانی به‌شی مێژووی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی كه‌م كردووه‌ته‌وه، كاتێك به‌رهه‌مێكی گرینگی ئه‌كادیمیان به زمانی كوردی كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست. به‌و كاره‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كی تری زانستی‌یان بۆ مێژووی كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و میرنشینه كوردییه‌كانی ئه‌و قۆناغه خراوه‌ته به‌رده‌ست.
دیاره ئه‌گه‌رچی وه‌ك نووسه‌ر ڕاستگۆیانه د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئێستایش له‌م به‌رهه‌مه‌دا و له چاپی یه‌كه‌میدا هه‌ندێك كه‌موكورتی و ناته‌واوی ده‌بینرێت، چونكه نووسین و ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی مێژوویی گه‌وره و گرینگ له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كورد و خاكه‌كه‌ی كوردستان، كارێكی ته‌واو سه‌خت و دژواره و پێویستی به گه‌ڕان و سه‌رچاوه‌ی زیاتره، تا لانی كه‌م به‌راوردی سه‌رچاوه‌كان به یه‌كتری بكرێ و ڕووداو و به‌سه‌رهات و تۆماره مێژووییه ڕاستییه‌كان له تۆماره هه‌ڵه و چه‌واشه‌كارییه‌كان جیا بكاته‌وه. هه‌ر وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌كات و ده‌ڵێت: سلهگهڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ دراوه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرێ كارێكی زانستی ئه‌نجام بده‌ین و زۆرترین سه‌رچاوه‌ی وابه‌سته به‌و قۆناغه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌مان به‌كار بهێنین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار و قۆناغه‌كه، پێویستی به هه‌وڵ و ماندوبوون و گه‌ڕانی زیاتر بووه، كه هیوادارین بۆچاپی دووه‌م كه‌مێك له كه‌موكورتییه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه، هه‌رچۆنێك بێ بۆ ئه‌م چاپه زۆربه‌ی ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی قۆناغی مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له گه‌یشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام به كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، تا هاتنی مه‌غۆله‌كان و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه توركمانییەكانمان تۆمار كردووه. له پاڵ ئاماژه‌دان به دیارترین حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و قۆناغه‌دا وه‌ك حكوومه‌ته‌كانی (ڕه‌وادی، سالاری، حه‌سنه‌وی، شه‌دادی، عه‌ننازی، دۆسته‌كی، هه‌زبانی، شوانكاره، ئه‌یوبی، فه‌زڵه‌وی، خورشیدی). ئه‌و حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ئهتابهكانهی سه‌روه‌ری كورد و به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتی خۆڕێبه‌ری كوردی بوون له‌و قۆناغهداز. وێڕای ئه‌و هه‌موو ماندوو بوون و خزمه‌ته گه‌وره‌یه و گه‌ڕان و پشكنینه گرانه‌ی دكتۆر كه‌یوان به دوای سه‌رچاوه‌گه‌لێكی نێوخۆیی و دهرهكییهدا كردوویه‌تی كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و ستایشێكی زۆره.
23/2/2016