مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
چوار مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌سوریا، كه ڕووسیا به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی و له‌شكركێشی زه‌مینییه‌وه ده‌ستی پێكرد.نێرده‌ی "بی.بی.سی" له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ر/2015دا سه‌ردانی بنكه‌ی "حمیمیم" ی سه‌ربازی كرد، به‌رله‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوریا پێی تێ بخه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بنكه‌یه زۆر گۆڕاوه.له‌دوای 10 ڕۆژ له‌سه‌ردانی كردنی ئه‌و بنكه‌یه، توركیا فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیای خسته خواره‌وه، به‌وه‌ش یه‌كه‌م كوژراوی ڕووسیا له‌سوریادا تۆماركرا.ئێستا ئاسمانی سوریا زۆر قه‌ره‌باڵغه، له‌مانگی ڕابردوودا به‌ریتانیا فڕۆكه‌كانی خۆی نارده ئاسمانی سوریا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له‌وانه‌ی ڕووسیا بۆردوومان ده‌كه‌ن.ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر بردنی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بۆ ناو سوریا، نێرده‌ی "بی.بی.سی"ش یه‌كێك بوو له‌وانه. ئه‌وان 4 ڕۆژ له‌سوریادا مانه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ڕوویانداوه مرۆڤی سه‌رسام ده‌كرد.
گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌كه
نێرده‌ی "بی.بی.سی" ده‌ڵێت: " به‌فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی له جۆری ئیلیوشن گه‌شتمان كرد، له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیكی مۆسكۆوه به‌ره‌و بنكه‌ی حه‌میمیمی سه‌ربازی نزیكی لازقییه چووین".
ئه‌وكاته‌ی مۆسكۆ هێرشه‌كانی له‌سوریادا ده‌ست پێكرد، ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كورتخایه‌ن ده‌بێت، به‌ڵام له‌دوای چوار مانگ، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووسیا هێرشه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا كه‌له بنكه‌ی حه‌میمیمی سه‌ربازی به‌سه‌رمان برد، به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا ده‌فڕین و ده‌نیشتنه‌وه، له‌و كاته‌شه‌وه كه ئێمه ئه‌وێمان به‌جێ هێشت فڕۆكه‌كانی ڕووسیا ڕێڕه‌وێكی تری فڕینیان زیادكردووه.
له‌پشتی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌وه، جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موشه‌كی زه‌وی-ئاسمان له‌جۆری ئێس-400مان بینی.
له‌دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ڕووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌و جبه‌خانه‌یه دروستكراوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر چه‌كمان بینی كه له‌فڕۆكه‌كانی ڕووسیا بارده‌كرێن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا، به‌رده‌وام ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كلاسكییه‌وه، كه‌توانای ئاراسته‌كردنیان نیه، ده‌بێته هۆی كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان.
"كۆناشینكۆف" تاكه پله‌داری سه‌ربازییه كه‌له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی ڕووسیایه له‌سوریا كه‌ڕێگه پێدراوبێت قسه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكات. ئه‌و به‌ئێمه‌ی گوت:"ناتوانن له‌گه‌ڵ هیچ سه‌ربازێكی ڕووسیدا قسه بكه‌ن و لێدوانیان لێوه‌رگرن".
له‌جێگه‌یه‌كی تری ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا، هێزه‌كانی ڕووسیا كۆمه‌ڵێك پێداویستی مرۆییان بۆمان نمایش كرد كه له‌فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه بارده‌كران. به‌گوته‌ی ئه‌وان ئه‌و كۆمه‌كه به‌پاراشووت ده‌خرێته خواره‌وه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ورووبه‌ری دێره‌زوور كه له‌ئێستادا له‌لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆ دراون.
ڕۆژێكیش له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ڕووسیادا
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌ریاوانی كه ڕێگه پێدراون قسه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، ڕۆژی پێشتر خشته‌ی كاری خۆیانمان پێ ناده‌ن. بۆیه كه ئه‌مڕۆ سواری ئۆتۆمبیلی ڕۆژنامه‌نووسه‌كان بووین، نه‌مانده‌زانی بۆ كوێ ده‌چین.
ئۆتۆمبیله‌كه ئێمه‌ی به‌ڕۆخه‌كانی ته‌رتوسدا برد، كه‌له‌وێدا ڕووسیا بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی هه‌یه.له‌سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه ئه‌و بنكه‌یه دروستكراوه. بنكه‌یه‌كی ته‌واوكراونیه، به‌ڵكو زیاتر له‌خاڵێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌شتی جه‌نگی ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بنكه‌یه تاكه ده‌رچه‌ی ده‌ریایی ڕووسیایه له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی بایه‌خدانی ڕووسیا به‌سوریا.
زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕێگه ده‌درێت ڕۆژنامه‌نووسه‌كان توخنی كه‌شتییه‌كانی ڕووسیا بكه‌ون، به‌ڵام ڕێگه درا به‌وه‌ی ئێمه سواری كه‌شتی "فایس ئه‌دمیرال كۆلاكۆف" ببین.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌شتییه ئه‌وه‌یه كه‌شتی و ژێر ده‌ریاییه‌كانی دوژمن بخاته ژێر چاودێرییه‌وه، وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ڕووسیا له‌سوریادا ئه‌و كه‌شتییه‌ش براوه‌ته ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
كه‌به‌ده‌ریادا گه‌شتمان كرد، كاپتنی كه‌شتیه‌كه"فاریك"مان له‌گه‌ڵ بوو.
له‌فاریكم پرسی: " ڕووسیا بۆچی پێویستی به كه‌شتییه‌كی دژه ژێرده‌ریایی هه‌یه لێره‌دا؟ چونكه داعش ژێرده‌ریایی نیه. له‌وه‌ڵامدا گوتی: " چه‌ند مه‌ترسییه‌كی تر هه‌یه كه‌تیمه‌كه‌ی ئێمه چاودێری ده‌كه‌ن، وه‌ك هێرشی به‌له‌می تیژڕه‌وی پڕ له‌ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان.
له‌دووری ئه‌و كه‌شتییه‌وه، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ڕووسی به‌ناوی"فاریاگ" له‌نگه‌ری گرتبوو.
هه‌بوونی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا، ته‌نها بۆئه‌وه‌نیه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببنه‌وه، به‌ڵكو په‌یامێكه بۆ جیهان كه ڕووسه‌كان لێره خۆیان وه‌ك زلهێزێك نمایش ده‌كه‌ن.
ڕێگه به‌ره‌و سه‌لما
ڕۆژی دواتر، هێزه‌كانی ڕووسیا ئێمه‌یان به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كانی لازقییه برد. به‌ناو ڕێگه‌ی باریك و گونده بچوكه‌كاندا تێپه‌ڕین.
له‌ڕێگه‌دا باخه‌كانی پرته‌قاڵ و یوسفیمان ده‌بینی، لوتكه‌ی شاخه‌كانمان ده‌بینی كه به‌فر دایپۆشیبوون. دیمه‌نه‌كان زۆر جوان و پێچه‌وانه‌ی دیمه‌نه‌كانی دڕنده‌یه‌تی جه‌نگ بوون. ئه‌و جه‌نگه‌ی پێنج ساڵه له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت.
له‌دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك، هه‌رسێ ئۆتۆمبیلی ڕۆژنامه‌نووسه‌كان ڕاوه‌ستان، په‌یامنێر و وێنه‌گره‌كان به‌دله‌ی تایبه‌تیان له‌به‌ركرد. خرانه نێو زرێپۆشه‌وه تاكو بۆ دوا جێگه‌ی مه‌به‌ست بچن.
له‌ڕێگه‌دا له‌په‌نجه‌ره‌و جامه بچوكه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه سه‌یرمان ده‌كرد تاكو بزانین له‌ده‌ره‌وه چی ده‌گوزه‌رێت.
كه‌له گوندی سه‌لما نزیك بووینه‌وه، ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ به‌ڕوونی ده‌بینران، خانوه‌كان وێران بوون، دیواره‌كان كون كون كرابوون به‌هۆی فیشه‌كه‌وه، پاشماوه‌ی تانكی سوتاو و چاڵی هاوه‌ن ترسناكی لێده‌باری.
بۆ پاراستنی ئێمه، هێزه‌كانی ڕووسیا پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ته‌نها بۆماوه‌ی 40 خوله‌ك ده‌مێنینه‌وه.
ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كه كه سوپای سوریا ئه‌و گونده‌ی له‌ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن ده‌رهێناوه. كه‌چی هێشتا چه‌ندین خانووی بۆمبڕێژكراو ماونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئێمه‌دا "ئیبراهیم سه‌لیم"ی پارێزگاری لازقییه‌ش گه‌یشته شوێنه‌كه.
پارێزگار پێی گوتم: " ڕووسیا هاوكاری سوریای كرد به‌وه‌ی تیرۆریستان و چه‌كه‌كان و ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وانی كرده ئامانج".
دواتر گه‌ڕاینه‌وه بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئاسمانی ڕووسیا و ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی. به‌رله‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌بین و به‌ره‌و مۆسكۆ بگه‌ڕێینه‌وه.
له‌دوای ئه‌و گه‌شته 4 ڕۆژییه بۆ سوریا، هه‌موو ئاماژه‌كان پێیان گوتین: " مانه‌وه‌ی ڕووسیا له‌سوریادا درێژخایه‌ن ده‌بێت".
ئه‌گه‌رچی "پۆتین" پێشتر گوتبووی: مانه‌وه‌مان له‌سوریادا كاتێكی دیاریكراوی ده‌بێت". به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌ك له‌ئاسۆوه بۆئه‌و مانه‌وه‌یه‌ی ڕووسیا ده‌ركه‌وتبێت.
-به‌ده‌ستكارییه‌وه له بی.بی.سی وه‌رگیراوه.
15/2/2016