فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی

ی كه‌ عه‌بادی هاویشتییه‌ ناو گۆمه‌كه‌وه‌، له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ مایه‌ی سه‌رنج بوو، چ له‌ڕووی كات و چ له‌ڕووی مه‌رمه‌ دوور و نزیكه‌كانییه‌وه‌.ئه‌وه‌نده‌ی شیكارێكی كورتی ڕۆژنامه‌ ڕێگه‌ بدات، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و پێشنیاره‌ی عه‌بادی بده‌م، به‌م ته‌رزه‌ی لای خواره‌وه‌:یه‌كه‌م: عه‌بادی له‌كاتێكدا ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كات كه‌ به‌غدا ناچاربووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بای 7 تریلیۆن دینار"6 ملیار دۆلار" قه‌باڵه‌ی بانكی بفرۆشێت. هاوكات قه‌رزێكی به‌بڕی 1ملیار دۆلار له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزكردووه‌، كه‌واته‌ عێراقیش قه‌یرانی دارایی كوشنده‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌، عێراق توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵینه‌ی نیه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین: پێشنیاره‌كه‌ی عه‌بادی ڕووكاری سیاسی زاڵتره‌ تاكو مانا و ئامانجه‌ داراییه‌كانی.دووه‌م: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونیخ، ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كات، ڕه‌نگه‌ له‌وه‌رگرتنی پشتیوانی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خۆشحاڵ بووبێت، یان ئه‌نجامگیری و ڕاوێژی له‌و كۆنگره‌یه‌ وه‌رگرتبێت بۆ سه‌رقاڵكردنی كورد و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا تاكو دوور كورد دوور

بكه‌وێته‌وه‌ له‌ڕیفراندۆم. یان به‌مانایه‌كی تر: ڕه‌نگه‌ گه‌شتبێته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ بۆئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق سیحری خۆیان هه‌بێت، پێویسته‌ كورد زیاتر برسی نه‌كرێت. یان ئه‌و پاساوه‌ له‌ده‌ستی كورد ده‌ربهێنرێت كه‌ هانی ده‌دات زووتر له‌قه‌فه‌زی عێراق بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

سێیه‌م: له‌ئێستادا كه‌ ترسناكترین قۆناغی یاریه‌كه‌، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌، عه‌بادی دێت ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌گه‌ر كورد كه‌مێكی تر خۆی ڕابگرێت، پێویستی به‌ مه‌كره‌مه‌ی به‌غدا نابێت. هه‌م فێرده‌بێت چۆن خۆی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا بگونجێنێت، هه‌م میكانیزمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دێته‌ ده‌ست، هه‌م كه‌نرخی نه‌وتیش به‌رزتربێته‌وه‌، كۆڵی قورسی قه‌یرانه‌كه‌ی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه‌. عه‌بادی دێت ئیست به‌هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ پۆزه‌تیڤانه‌ ده‌كات. تاكو كورد پشتوێنی لێ بكاته‌وه‌و، ئه‌و ئه‌زمونه‌ش له‌قه‌یرانه‌كه‌ كۆی ده‌كاته‌وه‌، بچێت به‌بادا.

چواره‌م: له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك جۆرێك له‌ له‌خشته‌بردنی كورد و ئیغراكردنی بۆ به‌شداری له‌و جه‌نگه‌دا دێته‌ به‌رچاو.

پێنجه‌م: له‌ئێستادا كێشه‌ی سوریا خه‌ریكه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هه‌موو ناوچه‌كان له‌ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌هێنرێن، ئه‌وه‌ش واته‌ كامپی ئێرانی-ڕووسی باڵانسه‌كه‌ به‌لای خۆیاندا لاره‌سه‌نگ ده‌كه‌ن. بۆیه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ له‌ئێستادا دوور نیه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بێت ئه‌و كامپه‌ بیانه‌وێت هه‌موو "بوئره‌كانی ته‌وه‌تور" له‌ناوچه‌كه‌دا له‌هه‌ناوی خۆیاندا بتوێننه‌وه‌. واته‌: ئه‌و كامپه‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كه‌ بخاته‌ ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه‌، ئیتر یان به‌زۆری هێز وه‌ك له‌سوریا ده‌بینرێت، یان له‌ڕێی قایل كردنه‌وه‌، بۆیه‌ نایانه‌وێت له‌و ناوه‌ڕاسته‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ له‌وكامپه‌ دابڕێت، یان ناسازگاربێت له‌گه‌ڵیاندا، بۆئه‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا بگونجێنرێت و ناسازگارنه‌بێت، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕۆنی خۆی سوری بكه‌نه‌وه‌، به‌پاره‌ی نه‌وتی خۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بده‌ن. ئیتر كورد داواكاری نابێت و له‌گه‌ڵ كامپه‌كه‌دا كه‌عێراقیش به‌شێكه‌ له‌كامپه‌ ناسازگار و نه‌گونجاونابێت.

شه‌شه‌م: سود وه‌رگرتن له‌و دۆخه‌ ده‌رونییه‌ی كه‌قه‌یرانی دارایی له‌كوردستان دروستی كردووه‌، بۆ هاندانی موچه‌ خۆرانی كوردستان ودروستكردنی نائارامی له‌هه‌رێمدا. هاوكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگایی خه‌ڵكی كورد له‌ دۆسیه‌ گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌. واته‌ كات كوشتن تاكو شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕووداوه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت.

دواجار: ئه‌مانه‌و چه‌ندین خاڵی تر، پێمان ده‌ڵێن: یارییه‌ گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌كه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له‌كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه‌، كوردیش له‌ڕیفراندۆم ده‌دوێت، بۆیه‌ عه‌بادی دێت وئه‌و ژه‌هره‌ ده‌ڕێژێت. به‌ڵام ئایا كورد ده‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆ قوتدانی ژه‌هره‌كه‌؟ یان وه‌ك ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتن ئارامگرتنی چه‌ند ساتێكی كه‌مه‌، ئارام ده‌گرێت تاكو كۆتایی دۆخه‌كه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌و سه‌ره‌وه‌ به‌رسه‌ركه‌وتوویی و كۆڵێك ئه‌زمونی گرنگه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌؟. سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌بێت بۆ مێژوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بداته‌وه‌.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان