فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شاو كوردی

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- سیناتۆر (د. ڕێند پاڵ) كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌واڵه‌ حه‌فتانه‌كانیدا ده‌ڵێ، حه‌قه‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ ده‌وڵه‌ت و پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ؛ هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پارتیی كۆمارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه‌ بۆ ساڵی 2016 ده‌یانه‌وێ كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ن.سیناتۆر له‌سه‌ر پشكی كۆمارییه‌كان له‌ ویلایه‌تی كێنتاكی ئه‌مه‌ریكا (د.رێند پاڵ) كه‌ بەربژاری كۆمارییه‌كانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌واڵه‌ حه‌فتانه‌كه‌یدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ناردووه‌ ڕایگه‌یاند: "حه‌قه‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ ده‌وڵه‌ت و كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی كورد بكرێ، حه‌قه‌ پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه‌ له‌ 2016 له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بگونجێندرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

(د. ڕێند پاڵ) ده‌یشڵێ: "پاساوی دەوڵەتەکەی (سه‌رۆك بووش) له‌ ڕزگاركردنی عێراق ئه‌وه ‌بوو، كه‌ عێراق ببێ به‌ ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراتیکی ئیسلامی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، چونكه‌ له‌ نێوجه‌رگه‌ی عه‌ره‌به‌كاندا پێویسته‌ یاسایه‌ك هه‌بێ بۆ جێگیركردنی دیمۆكراسی، بۆ ڕێزگرتن له‌ ئافره‌ت و ده‌ربڕینی بۆچوونی ئازاد و گوزارشت له‌ ده‌ربڕینی مه‌ده‌نیانه ‌و مافی مرۆڤ و ئایینزا و ڕێزگرتن له‌ پێكهاته‌كان، چونكه‌ به‌ رێگه‌ی دیمۆكراتیه‌ت خۆشبه‌ختی بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێ. ئه‌م ڕێگایه‌یش ده‌بێ ده‌ست پێبكات چونكه‌ ئیسلامی دیمۆكراتیک ده‌بێته‌ گورزێك له‌ ئیسلامی توندڕۆ، ئه‌مه‌ گشتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بوو كه‌ ئیداره‌ی (بووش) ده‌یویست له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا جێگیری بكات، بۆیه‌ جه‌نگی عێراق كرا، به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌ی (ئۆباما) له‌مه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه‌ بپێكێ."

(پاڵ) ئاماژه‌یشی دا كه‌، جێگركردنی دیمۆكراسی له‌ عێراقدا سه‌خته‌ به‌ دی بێ، چونكه‌ دابه‌شبوونی عێراق به‌رمیلێكی پڕ له‌ بارووته‌ و هاكه‌ ته‌قییه‌وه‌، ئێران كاریگه‌ری به‌سه‌ر شیعه‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و، نفوزی ئێران له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌سه‌ر عێراق زاڵه، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ جاران كه‌س باوەڕی نەدەکرد عێراق ببێتە شه‌ریكی ئێران، به‌ڵام دیمۆكراسییەك له‌نێو عێراقدا هه‌بێ گه‌لی كوردن كه‌ موسڵمانن، به‌ڵام موسڵمانێكی دیموكراتن."

(ڕێند پاڵ) زانیاریی ده‌رده‌بڕی بۆ گه‌لانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ، "كورد به ‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ند و به‌ رێگه‌یه‌كی دیمۆكراتیانه‌ ئیسلامن، سیسته‌می حوكمڕانییان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ و خاوه‌نی په‌رله‌مان و پێگه‌ی ئابووریی خۆیان و خاوه‌ن ڕاگه‌یاندنێكی باشن، ئێستا كاتی پاڵپشتیكردنی كورده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ده‌وڵه‌ت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئیسلامێكی دیموكراتین و جێگه‌ی ئومێدی ئێمه‌ن. ئه‌مه‌ریكا ده‌ستهه‌ڵناگرێ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ ڕێگه‌ی دیمۆكراتی گرتووه‌ و ده‌یه‌وێ دیمۆكراتیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌دا بینا بكات، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكیشه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ راسته‌ڕێكردنی دیمۆكراتییه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، كورده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕێك وه‌ك ده‌وڵه‌ت وان، نه‌وه‌ك هه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، ئه‌مانه‌ شایسته‌ی ده‌وڵه‌تن، چونكه‌ ڕێزی ژیان ده‌گرن، خاوه‌نی نه‌وتن و، دامه‌زراوه‌یی زۆریان هه‌یه‌ و كار بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن."

ئه‌م كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌، هێزه‌ كوردییه‌كان (پێشمه‌رگه‌) به‌ شێوه‌یه‌كی باش شه‌ڕی داعش ده‌كات و شكستی پێبردووه‌، ڕاسته‌ كۆمه‌ك كراون به‌هه‌ندێ چه‌كی ئه‌ورووپا، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكایش ڕاسته‌وخۆ چه‌كیان پێبدات، چونكه‌ پێویستیان پێده‌بێ بۆ پارێزگاریكردنی سنووره‌كانیان له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ جارێكی دیكه‌ سنووره‌كانیان داگیر بكه‌نه‌وه‌. پێویستیان ده‌بێ بۆ پارێزگاریكردن له‌ نه‌وت.

(د.رێند) به‌راوردێك له‌نێوان ئیداره‌ی (بووش) و ئیداره‌ی (ئۆباما)دا ده‌كات كه‌ به‌راورده‌كه‌یش پێوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دەوڵەتەکەی (بووش) هه‌ڵه‌ی كردبێ و نه‌یتوانیبێ دیمۆكراسی له‌ عێراقدا جێگیر بكات، ئه‌وا دەوڵەتەکەی (ئۆباما) هه‌ڵه‌ی كردووه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ یه‌كسانی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عێراقدا مسۆگه‌ر بكات؛ ئه‌وه‌تا نه‌یتوانیوه‌ چه‌ك ڕاسته‌وخۆ به‌ كورد بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێ دڵی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا زویر نه‌كات. ئیداره‌ی (ئۆباما) ده‌بێ باش ئه‌وه‌ بزانێ كه‌ كورده‌كان هه‌رچه‌نده‌ پیوه‌ندییه‌كانی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیادا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ نایانه‌وێ ببن به‌ به‌شێك له‌ خاكی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دی.

له‌باره‌ی سیاسه‌تی كۆمارییه‌كان بۆ ساڵی 2016 به‌ ڕه‌وای ده‌بینی كه‌ كورد ده‌وڵه‌ت بێ، هه‌روه‌ك ده‌ڵێ، حه‌قه‌ كورد ده‌وڵه‌ت بێ، حه‌قه‌ پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكرێ، ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ گرینگه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چونكه‌ به‌و دوو ڕێگه‌یه‌ گورزێكی گه‌وره‌ له‌ ئیسلامی توندڕۆ ده‌درێ، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ببێته‌وه و به‌رگریی به‌هێزیشی هه‌بێ. ده‌بێ پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌رخان بكرێ بۆ بنیاتنانی هێزی سه‌ربازی زیاتر و هێزی ئاسمانی و ئاوی، هه‌روه‌ها پاتریۆت و سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویسته‌ و كۆمارییه‌كان بایه‌خی پێده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها كۆمارییه‌كان پارێزگاریه‌كی سه‌رسه‌خت له‌ هاوپه‌یمانانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ن و، ده‌سپێكیش كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان‌ بكه‌ن.


ژینامەی (ڕێند پاڵ)

(د. ڕێند پاڵ) ناوی تەواوی (ڕاندال هاوارد پاڵ) ناسراوە بە (ڕێند پاڵ) لە ساڵی 1963 لەدایك بووە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكایە لە لیستی كۆمارییەكان و تەمەنی 51 ساڵە، 23 ساڵە خێزاندارە و 3 منداڵیشی هەیە.
لە ساڵی 2011 بۆ ئەو پۆستە لە لیستی كۆمارییەكانی ئەمەریكا هەڵبژێردراوە. لە ماوەیەكی خێرادا لە بواری دەستووری و دارایییه‌وه‌ توانای خۆی لە ئەمەریكا جێگیر كردووە و بووەتە یەكێك لە ناسراوترین سیناتۆرەكانی ئەمەریكا. هەروەها بەوە ناسراوە كە دژی سەرپێچیی حكوومییە لە ئەمەریكا و لەو بوارەیشدا لە چەندین كەیسی گرینگدا ڕۆڵی سەرەكیی گێڕاوە. لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە بواری پێوەندیی دیپلۆماسی و تەندروستی و خوێندن و كاردا، ڕۆڵی سەرەكی هەبووە و پێوەست بە بواری ئاساییشی نێوخۆیی و كاروباری حكوومییشەوە ڕۆڵی هەبووە.

(د. ڕێند پاڵ)، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاوە، بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیای ئەمەریكا لە پاڵ كاری سیناتۆری و ئەندانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، خۆبەخشانە یارمەتیی هاووڵاتیانی ئەمەریكا دەدات بۆ نەشتەرگەریی چاو.
كاندیدێکی پارتیی كۆمارییە بۆ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2016.


له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌:
ئه‌مه‌ریكا له‌ 50 هەرێم (ویلایه‌ت) پێك دێ و سیسته‌می حوكمڕانیی كۆماری، ده‌ستووری، سه‌رۆكایه‌تی، فیدراڵییه‌؛ لەوێ، زمانی نیشتیمانی، ئینگلیزییه؛ ده‌سته‌ڵاتی یاسادان كۆنگرێسه‌ و ده‌سته‌ڵاتی باڵایش بریتییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی خوارووتریش ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانه‌.
‌ساڵی 1776 ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی جاڕ دا؛ له‌ ساڵی 1783ـدا ددانی پێدا نرا؛ ئەم ده‌ستوورەی ئێستایشی لە ساڵی 1778ـدا نووسرواوەتەوە.
حزبی كۆماری (G.O.P) له‌ ساڵی 1854 دامه‌زراوه‌.


11/2/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان