خەڵات عومەر
له كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت جه‌نگی دژ به داعش (جه‌نگه بچووكه‌كه) بووه و (جه‌نگی گه‌وره) ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه، كه جه‌نگی ئه‌هلیی عێراقه و زۆر ترسناكتریش ده‌بێت له‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كێتیی شووره‌وی له ئه‌فغانستان ڕووی دا. ئه‌وه دوایین دێڕه‌كانی نووسینێكی (تسڤی برئیل)ه، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له رۆژنامه‌ی (هئارتس)ی ئیسرائیلی‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه. له‌ڕاستیدا به ته‌نها بۆ سه‌رنجڕاكێشان بۆ دۆخی ترسناكی ئێستای عێراق، ده‌وروبه‌رمان به نموونه ده‌هێنمه‌وه، ده‌نا سه‌رنجێكی زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه و هاوشێوه‌كانی هه‌یه، كه سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی نزیكی داعشه.
ده‌ڵێن یه‌كه‌م جار كاتێك یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی كۆشكی سپی، ناوی داعشی لای ئۆباما هێناوه، وای زانیوه ئه‌وانه تیپێكی باسكتبۆڵن! هێشتا هێندێك به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن داعش چییه، رمڵ لێ ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌وانه ته‌نیا دوكاندارن و هه‌ر كه دوكانه‌كه‌ت به‌سه‌ردا ڕووخاندن، هه‌موو شت كۆتایی دێت! به‌شێك له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی داعش) جه‌نگێكی ده‌روونییه و به‌شێكی تریشی فێڵ و ته‌فره‌ی ده‌زگاكانی هه‌واڵگرییه، به‌ڵام بۆ ئێمه كه داعش به‌رده‌می ماڵه‌كه‌مانی گرتووه، باشتره خۆمان ڕوانینی خۆمان هه‌بێت و به‌ڕاستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ین. نامه‌وێت ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه‌م تا بیسه‌لمێنم كه
هێمن عەبدوڵڵا
لەپاش رووخانی رژێمی سەدامەوە كورد قاچی لە بەغدا نەبڕیوە. بودجە هەبێ یان نەبێت كورد ئەو هەڵە ستراتیژییەی دووبارە نەكردووەتەوە كە سەرەتای دروستكردنەوەی "عێراقی هیوا و ئاشتی"، سوننەی عێراق بە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی كردیان. ئەم هەفتەیە و هەفتەكانی دواتر چاوەڕوان دەكرێت شاندی كوردی، هەم وەك حیزبەكان و هەم وەك شاندی هاوبەشیش، جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا. بەڵام وەك دیارە بە ئەجێندای جیاوازەوە دەچن. یەكێكیان بۆ سەرخستنی پرۆژەی پێكەوەلكاندنەوەی عێراق و یەكێكی دیكەش بۆ قایلكردنی بەغدا بە پرۆژەی بەئاشتییانە جیابوونەوە لەیەكدی و بەبێهوودەیی پێكەوەنەلكاندنەوەی عێراق.
وەك لە وتاری هەفتەی رابردووشمدا ئاماژەم پێدابوو، دوایین هەوڵی ئێران بۆ رێگەگرتن لە دابەشبوونی عێراق دەستیپێكردووە. شەمخانی، نوێنەری خامنەیی و سەرۆكی جڤاتی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەڕوونی پەیامی ئەوەی بەگوێی شاندێكی یەكێتیدا دابوو كە بۆ ئێران یەكپارچە مانەوەی عێراق شتێكی حەیاتییە. بنەمای لێكنزیكبوونەوەكەی ئێران و رووسیا و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی توركیاش لە بلۆكی ئەمریكی-سعودی-قەتەری، ئەویش بە قەرەبووكردنەوەی بە پشتكردنە پەیەدە لە سووریا، هەر لەسەر ئەو بنەمایەیە كە ئێران چەندە پێی گرنگە لە خەرجیی قەبەی جەنگی سووریا شان بباتە دەرەوە، هێندەش پێی گرنگە
یڤگینی ئەرچنتسییڤ كونسوڵی گشتی رووسیا لەهەولێر لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەی خەبات رایدەگەیاندووە، با هەموو نەوتەوەی كورد لەوە دڵنیابێت، كە رووسیا بەهیچ شێوەیەك بەشداری هیچ رێككەوتنێك ناكات دژی كورد و كوردستان بێت، با بە روونی بڵێم هێشتا زووە خەڵك هەڵسەنگاندن بۆ ئەو جموجۆڵانەی توركیا و رووسیا بكات، بەهەمان شێوە توركیا و ئێرانیش بكات، چونكە هاتنی ئەردۆگان بۆ رووسیا بۆ چاك كردنی ئەو هەڵانەبوو كە لەماوەی رابردوو كردوویانە، پەیوەندی نێوان ئێران و توركیاش بەهەمان شێوەیە، بۆیە دەبێت ئێمە جارێ چاوەڕێ بكەین بزانین چۆن بەڕێوە دەچێت، نابێت پێش رووداوەكان بكەوین، بەڵام بۆ جارێكی تریش دەیڵێمەوە وەكو حكوومەتی رووسیا هیچ رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی ناكات لەدژی بەرژەوەندی و مافی و بڕیاری گەلی كوردستان بێت.
یڤگینی ئەرچنتسییڤ هەروەها لە دیمانەكەدا دەلێت، داعش هیچ روونكردنەوەیەكی تری نییە جگە لەوەی رێكخراوێكی مەترسیداری تیرۆرستن، تێڕوانینی رووسیاش بۆ داعش هەمان تێروانینە هیچ جیاوازی نیە، ئەو رێكخراوە رێكخراوێكی تیرۆرستی مەترسیدارە كە هەڕەشەن بەسەر تەواوی مرۆڤایەتی، هەروەها ئەوەی كە من دەمەوێت زیاتر لەسەر داعش بڵێم داعش كۆكراوەیەكی ئەو كەسانەن كە لە ژیانیان دۆڕاون و تووڕەن لە ژیان.
فاروق حه‌جی مسته‌فا
ره‌نگه رزگاركردنی منبج، به‌لای ئه‌و توێژه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌وردی چاودێریی دوایین دیداره‌كانی نێوان رووس و تورك ده‌كه‌ن، پاشان له‌نێوان تورك و ئێرانی. دروست وه‌ك ره‌وشی حه‌له‌ب، كه هاوكات له‌گه‌ڵ دیداره‌كه‌ی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌دا، فڕۆكه نه‌ك ته‌نیا حه‌له‌ب، به‌ڵكوو حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ریشی بۆردومان ده‌كرد. هه‌رچه‌ند حه‌له‌ب بایه‌خێكی زۆری هه‌یه سه‌باره‌ت به رووس و تورك. تورك حه‌له‌ب به ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی ده‌زانێ، به‌وه‌ی كه شارێكی سوننه‌یه، رووسیش به لایانه‌وه له دیمه‌شق گرنگتره، به حوكمی ئه‌وه‌ی شارێكی كریستیانه. دروست وه‌ك چۆن منبج به لای كورده‌وه گرنگه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌كه چوارڕیانێكی گرنگه له ڕێی گه‌یشتن به عه‌فرین، به‌ڵكوو زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه رزگاركردنی منبج، واته رزگاركردنی مۆڵگه‌یه‌كی گرنگی داعشه له باكووری سووریا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئیدی مه‌ترسیی داعش بۆ سه‌ر كورد، روو له كزی ده‌كات، له پاش هه‌ڵاتنی داعش له منبج ئیدی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی داعش دادهكشێ.
قسه‌كردن له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی هاوكێشه‌گه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، له پاش ئاشتبوونه‌وه‌ی توركیا و ئیسرائیل و پاشان توركیا و رووسیا كه ده‌شڵێن ئێران رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه، هه‌رچه‌نده قسه‌یه‌كه له رووی ده‌رهاویشته‌ی سیاسیی نوێی سووریاوه بایه‌خی هه‌یه،
"بزووتنەوە جیهادییەكان چەند دەیەیەك دەبێت لێرە هەن، بەڵام وەك چۆن شكستمان بە ئەوانی دیكە هێناوە، داعش‌یش تێكدەشكێنین". ئەمە لێدوانی بەرپرسێكی باڵای پاراستنی هەرێمی كوردستانە بۆ تیمێكی لێكۆڵینەوەی گۆڤاری فۆرین ئەفەیرز كە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ ماوەی دوو هەفتە لە كوردستان مابوونەوە.
تیمەكە لە بەشێكی گەشتەكەیاندا سەردانی تازە دەكەن كە یەكێكە لە بەرەكانی جەنگی دژی چەكدارانی داعش. بە گوتەی فەرماندەی بنكەكە، لە كاتی دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە بە سەركردایەتی ئەمریكا، داعش چیدی نەیتوانیوە هێرشێكی ئەوتۆ بكاتە سەر ناوچەكە "تەنیا هەندێجار چەند هاوەنێك لە ناوچەكە دەگرن، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە بڵێن ئێمە لێرەین". هەڵبەت داعش لە هەندێك حاڵەتدا چەكی كیمیایی كلۆرین و خەردەلیشی بەكارهێناوە".
بەڵام داعش تەنیا گرووپێكی هێرشكەر نییە كە مەترسی لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات، بەڵكو كێشەیەكی نێوخۆییشە و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی رێگە لە هێرشەكانی داعش لە نێوخۆدا بگرن، لەم پەیوەندییەشدا ژمارەیەك ئەندامی كورد و عەرەب و تەنانەت رۆژئاوایی داعشیان دەستگیركردووە كە تۆڕی راكێشانی چەكدار و لۆجیستیكی گرووپەكە بوون.
د. هیوا حاجی
كێ دەڵێ سەردەمی دەوڵەتی نەتەوە بەسەرچووە؟
تا ئەو جێیەی ئێمە ئاگاداربین، ئەوانەی پێیانوایە بیرۆكەی دەوڵەتی نەتەوە گرنگیی خۆی لەدەستداوە دەكرێ بۆ دوو دەستە دابەش بكرێن: یەكەمیان، كۆمەڵێ توێژەری جیهانگەرایین كە پێیانوایە بەهۆی كۆمەڵێ گۆڕانكاریی گەورەی ئابووری (بۆ وێنە دەركەوتنی كۆمپانیا فرە رەگەزەكان، دامەزراندنی رێكخراوە نێودەوڵەتییە ئابوورییەكانی وەك بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی بازرگانیی جیهانی) و گۆڕانی سیاسی (لە نموونەی دامەزرانی رێخراوەكانی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و پەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ) و پەرەسەندنی بەرفراوانی تەكنۆلۆژیای گەیاندن و پەیوەندی (لە نموونەی ئینتەرنێت و تەلەڤزیۆنی سەتەلایت و میدیای كۆمەڵایەتی)، هەروەها سەرهەڵدانی كۆمەڵگای مەدەنیی نێودەوڵەتی، دەوڵەتی نەتەوە ئەو رووبەرە فراوانەی جارانی نەماوە بۆ ئەوەی وەك تاكە یاریكەر، تەنانەت لە ئاستی نێوخۆییش، بە ئازادانە رەفتار بكات و سیاسەتی ئابووری و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی دابڕێژێ و جێبەجێی بكات.
مەسعود مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام شێخ عەبدوڵڵا شێخ تاجەدین 16-8-1946 لە مەھاباد لە سەروبەندی کۆماری کوردستان لە دایک بووە، لە تەمەنی 10 ساڵی بۆ یەکەمجار باوکی خۆی بینیوە و لەگەڵ ئامۆزای خۆی هاوژینە و، خاوەنی 8 منداڵە، ئێستا بارزانی یەکێکە لە ناسراوترین کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان”.
“دایکم ژنێکی زۆر میھرەبان بوو، ھەم دایک بوو ھەم باوک”
دایکی مەسعود بارزانی ناوی حەمائیل خانە کچی مەحموود ئاغای زێبارییە و، رۆڵی گەورەی لە ژیانی کوڕەکەی گێڕاوە، لە ھەڤپەیڤنێکدا کە لە ساڵی 2009 ئەنجامیداوە بارزانی دەڵێ: ” دایکم ژنێکی زۆر میھرەبان بوو، نەیھێشت بۆشایی باوکم بۆ دروست بێت”. بارزانی قۆناخی سەرەتایی لە موسڵ خوێندووە، پاشان لە بەغدا دەستی بە خوێندنی ناوەندی کردووە.
دوای 10 ساڵ و لە 6-10-1958 بارزانی بۆ یەکەمجار باوکی خۆی بنیوە، ئەمەش دوای ئەوەی مستەفا بارزانی لە موسکۆەوە گەڕایەوە بەغدا، لەمبارەیەوە بارزانی دەڵێ ” بە بیرم دێت بۆ یەکەمجار باوکمم بینی، خەڵکی زۆر کۆبوونەوە و وەکو قارەمانێک لە بەغدا پێشوازی لێ‌کرا، بۆ ئێمە مایەی سەربەرزی بوو”.
“باوکت چووە بۆ مۆسکۆ بۆ ئەوەی شیرینیت بۆ بھێنێت”
بەرزان فەرەج
جەنگی كراوەی بووش، وێنەی ئەمەریكا و رۆژئاوای لە خاكی ئیسلامدا وەكو سوپایەكی داگیركەر و پێشێلكاری پیرۆزییەكانی ئیسلام نیشاندا كە بە پەرچەكرداری تووڕە و توندوتیژ و تیرۆر، وەڵامیان دایەوە. جەنگەكە بەكراوەیی مایەوەو تا ئێستاش بەردەوامە. دوای هەشت ساڵ، باراك ئۆباما ویستی لەڕێگەی وتارەكەیەوە (سەرەتایەكی نوێ)، ئەم سەدەیەی جیهان بخاتە قۆناغی پێكەوە ژیانێكی نوێ كە سەرەتاكەی لە یانزەی سێپتەمبەرەوە بە جەنگ دەستیپێكرد. لە یەكەمین سەردانیدا بۆ جیهانی عەرەب لە 4ی حوزەیرانی 2009، لە زانكۆی قاهیرەو لەبەردەم خوێندكارانی زانكۆی ئەزهەر و گەنجە ریشدار و كیژە باڵاپۆشەكاندا ویستی وێنەیەكی دیكەی ئەمەریكاو رۆژئاوا نیشان بدات و بڵێت نە ئەمەریكا و نە شارستانێتیی رۆژئاوا ناخوازن لەگەڵ جیهیانی ئیسلامدا بكەونە جەنگەوە.
ئەو بە (السلام علیكم) دەستی بە گوتارەكەی كرد و بە پەیامی سێ كتێبە ئاسمانیەكە و سێ ئایین كە چەندین سەدەیە لە ململانێدان، كۆتایی بە گوتارەكەی هێنا. وەبیری هێنایەوە كە قورئان دەڵێت: مرۆڤمان لە نێر‌و مێ و نەتەوەو خێڵی جیاواز دروست كردووە تا یەكدی بناسن. تەورات دەڵێت: هەموو تەورات تەنیا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی نووسراوەتەوە. ئینجیل دەڵێت: خۆشبەختن ئەوانەی ئاشتی دروست دەكەن، ئەوانە منداڵی خودان.
به‌فراو نووری
له دوو ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌مكه‌كانی (شێوازی ژیان) و (مه‌سره‌فكردن) و (ژیانی رۆژانه) به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دێنه ناو زانستی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌ی چینێكی نوێی مامناوه‌ندی له شاره‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی توێژینه‌وه و گفتوگۆ ئه‌كادیمیی پۆستمۆدێرنه‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی زۆری میدیاكان، كه رۆڵێكی گرنگیان له دروستبوونی شێوه‌گه‌لێك له شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بووه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رهه‌مهێنان و مه‌سره‌ف دروستبوون. شێوازی ژیانكردن به گشتی ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یل و حه‌ز و به‌هاكانی كه‌سێك، یان گرووپێكه، به واتایه‌كی تر دابونه‌ریت و ڕوانین و زه‌وق و پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان و ئاستی ئابووری هه‌موو پێكه‌وه كۆیهكن، كه شێوازی ژیانی كه‌سێك، یان گرووپێك دیار ده‌كه‌ن. له‌نێوان نووسه‌ران و فه‌یله‌سووفانی كۆمه‌ڵناسیدا، جۆرج زیمێل یه‌كێك له فه‌یله‌سووفه كلاسیكه‌كانه، كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شێوازی ژیان و بایه‌خدان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌نگاوی یه‌كه‌می هاوێشتووه.
زیمێل كاریگه‌ریی سه‌رهه‌ڵدانی شاره گه‌وره‌كان له‌سه‌ر مۆدێلی مه‌سره‌ف لێك ده‌داته‌وه و تیۆری مه‌سره‌فی ئه‌م بیرمه‌نده له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شاره گه‌وره‌كان و به‌رئه‌نجامی شارنشینی دروست بووه. له‌م تیۆرییه‌دا ئازادكردنی تاك له هه‌موو ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای سوننه‌تی و
ماریانا چارونتاكی
كوده‌تاكه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا نه دیارده‌یه‌كی نوێیه له ژیانی سیاسیی وڵات، نه رووداوێكی چاوهڕواننهكراویشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازنه‌یه‌كه به‌رده‌وام له خولانه‌وه‌دایه. ته‌كتیكه‌كانی كۆده‌تا - لایه‌نی كه‌م له روانگه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی توركیا - به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی وڵات هه‌میشه ئامانجه‌كه‌ی بریتی بووه له پاراستنی سیفه‌تی سیكۆلاریزم له وڵات و زاڵبوونی كهمالیستهكان و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی بێسه‌روبه‌ریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی.
شكستی توركیا له به‌رده‌وامبوونی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی فره‌ڕه‌هه‌ند و گه‌نده‌ڵیی ئابووری و سیاسی و هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك رووداوی ناوخۆیی، بۆ نموونه خۆپیشاندانه‌كانی (گێزی پارك) و قه‌یرانی په‌نابه‌ره‌كان و هه‌وڵه‌كانی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له دژی كورده‌كان، كه ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی قووڵتر كردووه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه نیگه‌رانیی لێ كه‌وته‌وه و دیسان بووه هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی كه به‌م دواییانه‌دا رووی دا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له میدیاكان و له‌ناو خه‌ڵك بڵاو كرایه‌وه گوایه سوپا به‌كۆتا هێنرا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان 2001 (ئهك پارتی)، ده‌مێكی زۆره ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه هه‌رچه‌نده ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆنتڕۆڵكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تێكڕای دامه‌زراوه‌كه به‌ته‌واوی
عومەر عەلی غەفور
جیهاد له ئیسلامدا
كورته‌یه‌كی مێژوویی
ئه‌گه‌رچی وشه‌ی (الجهاد) له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه مانایه‌كی گشتیی هه‌یه و به مانای كۆششكردن دێ، كه ده‌كرێ كۆششی مه‌ده‌نییش بگرێته‌وه و له‌م روانگه‌وه بانگه‌وازكردن به زمان و قه‌ڵه‌م و پاره‌یش جۆرێكه له كۆشش، به‌ڵام مانای غاڵبی وشه‌ی جیهاد له قورئان و حه‌دیس و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا بریتییه له شه‌ڕی چه‌كداری (القتال) و له پێناسه‌یدا گوتراوه: " أما تعریفه شرعاً فهو بژل الجهد فی قتال الكفار" (واته: پێناسه‌ی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه كۆششكردنه له شه‌ڕی كافراندا). عه‌بدوڵا عهززامیش له كتێبی (فی الجهاد، ێداب وأحكام)دا ده‌ڵێ، له شه‌رعدا جیهاد ته‌نها مانای "كوشتار و یارمه‌تیدان تێیدا" ده‌گه‌یه‌نێ.
وه‌ك زانراوه ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر 23 ساڵ بووه، 13 ساڵی له مه‌ككه بووه كه قۆناغی بانگه‌واز و ئارامگرتن و رووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی سته‌می قوره‌یشییه‌كان و په‌نانه‌بردن بووه بۆ شه‌ڕ و توندوتیژی. 10 ساڵی كۆتاییش له مه‌دینه بووه كه قۆناغی جیهاد له‌گه‌ڵ كافران و ده‌وڵه‌تداری و چه‌سپاندنی پایه‌كانی و بنبڕكردنی ئه‌و هێزانه بووه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، كه مه‌ترسییان هه‌بووه.
دیدار ئەبوزێد
دۆستۆیفسكی له رۆمانی هه‌ژاراندا ده‌ڵێ تۆ گریایت و ژیربوویتهوه، ئه‌م مرۆڤه به‌رازه ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بگونجێنێ. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی قه‌یراناوییه، به‌و مانایه‌ی كه بوونی مرۆڤ هاوكات بووه له‌گه‌ڵ قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی، مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له چیرۆكی شكست و هه‌ستانه‌وه، له كێشه‌ی نێوان ئاده‌م و حه‌وا بۆ قه‌یرانی بێ موچه‌یی له كوردستان. مرۆڤ چێژ له‌وه ده‌بینێ بێ به‌ربه‌ست به‌ره‌و ئامانجه‌كانی بڕوات و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش هه‌ستی دڵنیایی ده‌داتێ، به‌ڵام به داخه‌وه ژیان به‌م شێوه جوانه به‌رده‌وام نابێ، نه‌خۆشی جه‌سته‌یی، ته‌لاق، بێكاربوون، بێ مووچه‌یی یان مردنی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان و ده‌ربه‌ده‌ربوون هاوده‌می هه‌موومان ده‌بن له ساتێك له ساته‌كانی ژیان، كه هه‌موویان حاڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن قه‌یران، به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیه‌وه به حاڵه‌تی قه‌یراندا تێنهپهڕیبووبێ.
قه‌یران گۆڕانێكی نێگه‌تیڤی ره‌وتی شته‌كانه، تێكچوونی پرۆسه‌ی باشتربوونی باره جیاوازه‌كانه. وشه‌یه‌كی یۆنانیه و مانای جیابوونه‌وه و جیاوازی ده‌گه‌یه‌نێ و خراپترین بارودۆخ یان كاته له گه‌شه‌كردندا، هه‌ستكردنه به ناروونی له داهاتوودا و چركه‌ساتێكی پر له به‌دگومانی و تووره‌یی و بێ متمانه‌ییه،
عارف قوربانی
ئەوەی ساڵێك پێش ئەمڕۆ ناوەندەكانی بڕیار و توێژینەوەو چاودێرانی ناوچەكە وێنایان دەكرد، لە ئەگەری گۆڕانكاریی نەخشەی جوگرافیا و هاوكێشەی هێز لە دوای داعش، یەكێك لەو لایەنانەی بەرهەمی شەڕ و قوربانیەكانی دەچنێتەوە، كوردن. بەڵام ئەمڕۆ پێچەوانە بووەتەوە. ئەگەر پێشتر چاوەڕوانییەكان بە ئەندازەی دروستكردنی كیانێكی نەتەوەیی نوێ لە ناوچەكە بوون، ئەمڕۆ ئەو ناوەندە جوگرافیەی چاوەڕێی بوون بە دەوڵەتی لێدەكرا، لەبەردەم لێكهەڵوەشانەوەو دابەشبوونێكی ترسناكدایە.
هۆكارەكان زۆرن، بەڵام هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانی ئەم مەترسیە تازەیە، پەیوەندی بە بێدەربەستی و هەستنەكردن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی ئەم قۆناغەی بزووتنەوەی سیاسی كوردستانەوە هەیە. ئەگەر ساڵی پار كێشەكان چارەسەر كرابان، ناكۆكییەكان بەم ئەندازەیەی ئێستا قووڵ نەدەبوونەوە. قووڵبوونەوەی ناكۆكیی حیزبەكانیش درزەكانی پێكەوەیی گەورەتر كردووە و ئێستا ئەگەرەكانی راگەیاندنی لێكترازان و دابەشبوون زاڵترە لەو ئەگەرانەی دڵنیایی پێكەوەییمان دەستەبەر دەكات. لە گوتاری میدیاییدا زۆرترین بانگەشە بۆ دروستكردنی ژینگە و كەشێكی سیاسی دەكرێت كە زەمینەی رێگایەكی مەدەنیانە و سەرنجڕاكێشانەی ناوەندەكانی بڕیاری نێودەوڵەتی لێبكەوێتەوە تا كوردستان بە راپرسی بۆ سەربەخۆیی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام
رابەر تەڵعەت
ماكس ڤیبەر لە سیمینارێكدا بەناونیشانی سیاسەت وەك پیشە Politik als Beruf لە ساڵی 1919 دا، بەناوبانگرین بۆچوونی خۆی سەبارەت بە سیاسەت پێشكەش كرد كە تا ئێستاش لە زانستی كۆمەڵناسیی سیاسی‌دا بە چەمكی ڤیبەرییانە بۆ سیاسەت دەناسرێت. سیاسەت لە روانگەی ڤیبەرەوە پیشە و بەهرەیە، بەم دوو ناوهێنانەش، ڤیبەر توانی وەرچەرخانێكی گەورە لە تێگەیشتن بۆ چەمكی سیاسەت بهێنێتە دی. لە روانگەی ئەوەوە سیاسەت میراتێكی كۆمەڵایەتی نییە بەڵكو رێگا و ئاراستەیەكی تاكەكەسییە و لە سایەی دەوڵەت و بیرۆكراسیی مۆدێرندا دەكرێت وەك پیشە چاو لە سیاسەت بكرێت.
لە سیستەمی ئەرستۆكراسیدا، كۆمەڵێك لە خەڵك و بنەماڵەی بازرگان و خانەدان و دەوڵەمەند كە خاوەنی سەربەخۆیی ئابووریی خۆیان بوون و باجیان دەدایە دەوڵەت، وەك سەرگەرمی و ئارەزوو یان تەنیا بۆ پێگەی كۆمەڵایەتیی خۆیان كاری سیاسەتیان دەكرد، ئەوان وەك كولتورێكی خانەدانی چاویان لە چالاكیی سیاسی دەكرد. بەڵام ماكس ڤیبەر پێشنیاری چاكسازی لە چەمكی سیاسەت و چالاكیی سیاسی‌دا كرد، بەجۆرێك كە ئیتر سیاسەت بگۆڕدرێت بۆ پیشە و خەڵكانێك دەركەون كە وەك پیشەوەری سیاسی بناسرێن و كاروپیشەیان سیاسەت بێت.
شوكرییه ڕه‌سوڵ
ساڵی 2015 له شاری هه‌ولێر كتێبێك به ناوی (ته‌سه‌وف و ره‌وتی نیشتمانی) له نووسینی به‌ڕێز شێخ یه‌حیا به‌رزنجی كه‌وته بازاڕه‌وه، ئه‌م كتێبه ئه‌وه دێنی كه ئاوڕێكی وه‌سف و شیكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت. ـ به ڕای ئێمه ئه‌م كتێبه له دوو رووه‌وه ده‌توانرێ باری سه‌رنج و ورده‌كاریی بۆ بكرێت:
یه‌كه‌م دیزاین: ئه‌م كتێبه له به‌رگێكی قه‌شه‌نگ و جوان‌دا دیزاینی بۆ كراوه كه چه‌ند ڕه‌نگێكی له‌خۆ گرتووه، هه‌ر ره‌نگه هێمایه بۆ شتێك، شینی ئاسمانی نیشانه‌ی پاك و بێگه‌ردیی سروشتی جوانی گه‌ردوونه و پاك و بێگه‌ردی دوو ته‌ریقه‌تی گه‌وره‌ن كه له كوردستاندا تاكو ئێستا مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ریی بیروباوه‌ڕی ئایینی و نیشتمانیی له‌خۆ گرتووه، سه‌وز چ وه‌ك ره‌نگی وه‌رزی به‌هار و سروشتی جوانی كوردستان، چ وه‌ك ره‌مزی پیرۆزی ئایینی له پێڕه‌وی ئیسلامدا پیرۆزه، سپی و بێگه‌ردی و خاوێنیی نێوان ئه‌و دوو ره‌نگه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌نگی سپی‌دا كه نیشانه‌ی خاك و نیشتمان و هه‌واره، له هه‌مان كاتدا له‌و كۆڕه‌ی له یه‌كێتیی په‌رله‌مانتاران ئه‌نجام درا، به‌لای كاك نه‌وڕه‌س نیشانه‌ی موراده و سوارهكهشی فیكره، به‌لای شوان قه‌لادزه‌یی ئه‌سپ به‌لای پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) پیرۆز بووه و هانی منداڵه‌كانی داوه فێری سوارچاكی بن... هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه نوورانیه به‌ته‌مه‌نه به‌ڕای ئێمه ده‌بێ ئاماژه بێ بۆ شیخ مارفی نودێ كه