ماریانا چارونتاكی
كوده‌تاكه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا نه دیارده‌یه‌كی نوێیه له ژیانی سیاسیی وڵات، نه رووداوێكی چاوهڕواننهكراویشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازنه‌یه‌كه به‌رده‌وام له خولانه‌وه‌دایه. ته‌كتیكه‌كانی كۆده‌تا - لایه‌نی كه‌م له روانگه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی توركیا - به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی وڵات هه‌میشه ئامانجه‌كه‌ی بریتی بووه له پاراستنی سیفه‌تی سیكۆلاریزم له وڵات و زاڵبوونی كهمالیستهكان و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی بێسه‌روبه‌ریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی.
شكستی توركیا له به‌رده‌وامبوونی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی فره‌ڕه‌هه‌ند و گه‌نده‌ڵیی ئابووری و سیاسی و هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك رووداوی ناوخۆیی، بۆ نموونه خۆپیشاندانه‌كانی (گێزی پارك) و قه‌یرانی په‌نابه‌ره‌كان و هه‌وڵه‌كانی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له دژی كورده‌كان، كه ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی قووڵتر كردووه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه نیگه‌رانیی لێ كه‌وته‌وه و دیسان بووه هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی كه به‌م دواییانه‌دا رووی دا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له میدیاكان و له‌ناو خه‌ڵك بڵاو كرایه‌وه گوایه سوپا به‌كۆتا هێنرا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان 2001 (ئهك پارتی)، ده‌مێكی زۆره ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه هه‌رچه‌نده ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆنتڕۆڵكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تێكڕای دامه‌زراوه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵیدا بێت یان له‌ژێر ده‌ستیدا بێت. به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه كه سوپای توركیا پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له هه‌یكه‌لی ناوخۆیی توركیا. هه‌ربۆیه ئه‌م باره پێویستی به گۆڕانكاریی هه‌یكه‌لی هه‌بوو و بێ گومان ئه‌و گۆڕانكارییه تونده نا كه له هه‌یكه‌لی توركیا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا بینراوه. هه‌رچه‌نده (ئهك پارتی) و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌سه‌ڵات نیشانده‌رێك بوو له‌سه‌ر خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له سیاسه‌تی توركیا له چه‌ندین رووه‌وه، كه یه‌كێك له‌و نیشانهدهرانه بریتی بوو له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سوپا و ده‌ستێوه‌ردانی له ژیانی سیاسیی توركیا، به‌ڵام وادیاره له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
كوده‌تایه‌ك رووی دا و بووه هۆی رووخاندنی ده‌سه‌ڵات له 26ی ئه‌یار 1960، پاشان كوده‌تای دووه‌م له 12ی ئادار 1971، دواتر كوده‌تای سێیه‌م كه به‌هێزترین كۆده‌تا بوو له مێژووی ژیانی سیاسیی توركیا له 12ی سێپته‌مبه‌ر 1982. له‌وه‌به‌دوا كوده‌تاكانی توركیا گه‌یشتنه لووتكه، پاش كۆده‌تای 28ی شوبات 1997 كه زیاتر ناسراوه به ناوی (پڕۆسه‌ی 28ی شوبات). به‌م دواییانه‌یشدا (كوده‌تای ئه‌لیكترۆنی) له 2007 به سه‌ركه‌وتوو ژمێردرا، به‌ڵام خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م كوده‌تایه له كوده‌تاكه‌ی مانگی رابردوو ده‌ركه‌وت.
بێ گومان رێكخراوی (ئێرگێنێكۆن – Ergenekon)، كه رێكخراوێكی نهێنییه و به سه‌ره‌كی پێكهاتووه له به‌رپرسه‌كانی سوپا كه پلانیان داڕشت بۆ ڕووخاندنی حكوومه‌ت، وێڕای زنجیره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی بۆ نموونه پلانه‌كانی كوده‌تا له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی توركیا له ساڵی 2004 كه له‌لایه‌ن گۆڤاری (نوقته- Nokta)ی توركی ئاشكرا كرا، هه‌مووی نیشانه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌گه قووڵه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له توركیا هه‌یه‌تی، زیاتر له نیوه‌ی سه‌رۆكه‌كانی توركیا له سوپاوه هاتوونه.
هه‌ربۆیه هه‌وڵی كوده‌تا له سێبه‌ری مێژووی رابردووی توركیا پێشوه‌خت قه‌یرانی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و هیوابڕانی هاووڵاتیان به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی كه كوده‌تا هه‌وڵی داوه پڕی بكاته‌وه و ئامانجی بووه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی سنووردار بكات. له‌لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه، نیگه‌رانییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسی كورد له (سووریا) و له‌به‌رامبه‌ردا ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزی دانوستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌مووی هۆكارن له‌سه‌ر قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان. هه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له توخمه سه‌ره‌كییه‌كان كه هانده‌ری سوپا بوو، بریتی بوو له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی بۆ به‌كارهێنان و سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان، نه‌ك ته‌نیا ده‌نگی ناشناڵیستهكان، به‌ڵكو له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتییان به پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه له ناشناڵیست و ئیسلامییه‌كان و ته‌نانه‌ت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا، شایه‌نی باسه (ئه‌ردۆگان) له وتاره‌كه‌ی ساڵی 2013 له (دیاربه‌كر) بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیا وشه‌ی (كوردستان)ی به‌كارهێنا.
هاوكات سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ له هه‌مبه‌ر سوپا یه‌كه‌م هه‌نگاو نییه بۆ بنبڕكردنی توخمه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌نێو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی. له‌ڕاستیدا (ئۆپه‌ڕاسیۆنی چه‌كووش- Balyoz) گوایه پلانێك داڕێژراوه بۆ كوده‌تای سه‌ربازی له دژی حزبی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای توركی و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) ئاشكرا كرا له مانگی كانوونی دووه‌می 2010 زه‌نگی ئاگاداری بوو له‌سه‌ر ئه‌م پاكتاوهی رووی دا له سه‌رده‌می (ئهك پارتی).
هه‌ڵبه‌ته كوده‌تاكه‌ی تهمووز نیشانه‌یه له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌مێكی نوێ - خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی یه‌كلاكه‌ره‌وه -كه له‌مه‌وبه‌دوا پێویسته هه‌موو شرۆڤه‌كارێكی سیاسی له‌به‌رچاوی بگرێت. ئه‌گه‌ر بیری لێ بكه‌ینه‌وه سێ ره‌هه‌ند ده‌بینین، یه‌كه‌میان و پێش هه‌موویان هه‌وڵی كوده‌تا مایه‌ی ئاشكرابوونی ناكۆكیی ناوخۆیی بوو و بگره ناكۆكیی ئیتنی و ته‌نانه‌ت له‌نێو سوپا، بێجگه له ناكۆكیی ناوخۆیی له‌ناو خودی پێكهاته‌كان. دووه‌م، په‌یوه‌ندیداره به نیگه‌رانییه‌كان به‌هۆی پێشهاته و ئه‌نجامی قه‌یرانه‌كه‌ی (سووریا) و به‌تایبه‌تی له (رۆژئاوای كوردستان) كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مایه‌ی دیاریكردنی سیاسه‌ته‌كانی وڵات بوو. له كۆتاییشدا، داواكارییه‌كان زیادی كرد بۆ دووباره ئاكتیڤكردنهوهی پڕۆسه‌ی ئاشتیی وڵات و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان وه‌كو تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و شه‌ڕی ناوخۆیی، بۆ نموونه له ڕووی سیاسه‌ته‌كانی وڵات له هه‌مبه‌ر پرسی كورد كه یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ناسه‌قامگیریی درێژخایه‌نی ره‌وشی ناوخۆیی توركیا. ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه مایه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ژێرخانه‌كانی توركیایه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر (ئهك پارتی) سه‌ركه‌وتوو بێت له پلانه‌كانی بۆ لاوازكردنی به‌رهه‌ڵستكار و نه‌یاره‌كانی و سۆزی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا كه واقعێكی جه‌خت له‌سه‌ركراوه له ئه‌نجامی ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وڵات بۆ پێكهێنانی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه جیابوونه‌وه له فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی، كه سوودبه‌خشه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ناوخۆیی له توركیا و له‌به‌رامبه‌ردا رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان (روسیا و توركیا) و هه‌روه‌ها كه‌لێنه‌كان كه دروست بوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، پێده‌چێت ناواقعی بێت. به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و میكانیزمانهیه كه پێشنیار كراوه له‌لایه‌ن كارئه‌كته‌رانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆیی بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌وڵی زیاتر بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی. به‌و شێوه‌یه هه‌وڵه‌كانی (توركیا) بۆ دووباره پێناسه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ستراتیژییه‌ت و دیدی روون و ئاشكرا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌ی توركیا خوازیارێتی (له‌ناو یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا)، ئاشتی یان جه‌نگ له‌گه‌ڵ كورده‌كان، كۆده‌نگی و دیالۆگ یان ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی دیكه ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستووری بونیادنه‌ر و له‌كۆتاییدا سیاسه‌تی میانگیری یان دهستهوهرنهدان له ناوچه‌كه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئایینده‌ی سروشتی هه‌یكه‌لی سیاسیی توركیا ده‌ستنیشان ده‌كات.
له‌ڕاستیدا ئه‌ردۆگان پێشوه‌خت دووچاری كێشه بووه و پێویسته چاره‌سه‌ریان بكات: پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه قووڵه‌كان بكات، بۆ نموونه پرسی كورد (له توركیا و هه‌روه‌ها له سووریا) و هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ده‌ستگرتنی هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان خۆی و (بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن) و به‌ره‌نگارییه‌كانی سووریا و كورد له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی (داعش). له‌م دیمه‌نه‌دا ئاشكرایه كه ته‌نانه‌ت (گوله‌ن)یش ره‌گێكی قووڵی هه‌یه له سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا، بۆیه مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره.
پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌نقه‌ڕه له بارێكی زۆر هه‌ستیاردا بێت- زیاتر كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌وه‌ی له پێگه‌ی به‌رگری بێت- به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ناوخۆیی و به‌ره‌نگاریی ده‌ره‌كی، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كورده‌كانی سووریا سه‌رقاڵن به به‌كۆتاهێنانی پلانه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی فیدراڵیی نوێ بۆ (باكوور) و هاوكات له جه‌نگن له دژی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی- داعش) له ناوچه سنوورییه‌كانی مه‌نبیج. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ناسه‌قامگیریی ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕۆاستی گرتووه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی كورد تیایدا نیشته‌جێن، بزووتنه‌وه‌ی كوردی له توركیا، به‌تایبه‌تی (پارتی كرێكارانی كوردستان- پ.ك.ك) و نوێنه‌رانی سیاسی كوردی له توركیا ده‌توانن ئه‌م بارودۆخه به‌كار بێنن بۆ كارئاسانی یه‌كگرتنی كورده‌كان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كورده‌كانی دیكه و دووباره ئاكتیڤكردنهوهی پڕۆسه‌ی ئاشتی و به‌كارهێنانی وه‌كو چاره‌سه‌رێكی واقعییانه بۆ ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان.
11/8/2016