عومەر عەلی غەفور
جیهاد له ئیسلامدا
كورته‌یه‌كی مێژوویی
ئه‌گه‌رچی وشه‌ی (الجهاد) له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه مانایه‌كی گشتیی هه‌یه و به مانای كۆششكردن دێ، كه ده‌كرێ كۆششی مه‌ده‌نییش بگرێته‌وه و له‌م روانگه‌وه بانگه‌وازكردن به زمان و قه‌ڵه‌م و پاره‌یش جۆرێكه له كۆشش، به‌ڵام مانای غاڵبی وشه‌ی جیهاد له قورئان و حه‌دیس و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا بریتییه له شه‌ڕی چه‌كداری (القتال) و له پێناسه‌یدا گوتراوه: " أما تعریفه شرعاً فهو بژل الجهد فی قتال الكفار" (واته: پێناسه‌ی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه كۆششكردنه له شه‌ڕی كافراندا). عه‌بدوڵا عه‌ززامیش له كتێبی (فی الجهاد، ێداب وأحكام)دا ده‌ڵێ، له شه‌رعدا جیهاد ته‌نها مانای "كوشتار و یارمه‌تیدان تێیدا" ده‌گه‌یه‌نێ.
وه‌ك زانراوه ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر 23 ساڵ بووه، 13 ساڵی له مه‌ككه بووه كه قۆناغی بانگه‌واز و ئارامگرتن و رووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی سته‌می قوره‌یشییه‌كان و په‌نانه‌بردن بووه بۆ شه‌ڕ و توندوتیژی. 10 ساڵی كۆتاییش له مه‌دینه بووه كه قۆناغی جیهاد له‌گه‌ڵ كافران و ده‌وڵه‌تداری و چه‌سپاندنی پایه‌كانی و بنبڕكردنی ئه‌و هێزانه بووه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، كه مه‌ترسییان هه‌بووه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان غه‌زوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2-9ی كۆچی بوون، واته نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ و تێیدا به‌پێی سه‌رژمێرییه جیاوازه‌كان له‌نێوان 25 تا 29 غه‌زوه‌ی كردووه، كه له‌وانه ته‌نها له 9 غه‌زوه‌یاندا شه‌ڕ رووی داوه و ئه‌وانی تر شه‌ڕ رووی نه‌داوه. زۆرترینیشیان له ساڵی دووی كۆچی‌دا بووه كه 8 غه‌زوه‌ی تێدا كراوه.. ئه‌مه جگه له سریه‌كانی كه ژماره‌یان له غه‌زوه‌كان زیاتر بووه به چل تا حه‌فتا سریه مه‌زه‌نده كراوه.
له ماوه‌ی سێ ساڵدا (2-5 ك) هه‌ر سێ شه‌ڕی گه‌وره‌ی به‌در و ئوحود و خه‌نده‌ق (ئه‌حزاب) روویان داوه، ئه‌مه جگه له په‌لاماردانی هۆزه جوله‌كه‌كان (به‌نی قه‌ینوقاع، به‌نی نه‌زیر و به‌نی قوره‌یزه و به‌نی موسته‌ڵه‌ق) له‌و ماوه‌یه‌دا، پاشتر شاری مه‌ككه‌یش هه‌ر له‌ڕێی فه‌تحی سه‌ربازییه‌وه ده‌گیرێ (ساڵی 8ك).
قۆناغه‌كانی فه‌رزكردنی جیهاد
زۆر توێژینه‌وه قۆناغه‌كانی ته‌شریعكردنی جیهادی چه‌كداری بۆ چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌كه‌ن:
1- قۆناغی ئارامگرتن و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئازاردانه‌كان (له مه‌ككه):
* قُل لِّلَّژِینَ ێمَنُوا ێغْفِرُوا لِلَّژِینَ لا ێرْجُون أَیَّامَ اللَّهِ..{الجاپیه/14}
* أَڵمْ تَرَ إِڵی الَّژِینَ قِیڵ ڵهُمْ كُفُّواْ أَیْدِێكُمْ ۆأَقِیمُواْ الصَّڵاه‌َ ۆێتُواْ الزَّكَاه‌َ فَڵمَّا كُتِبَ عَڵیْهِمُ الْقِتَالُ إِژَا فَڕیقٌ مِّنْهُمْ ێخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْێه‌ِ اللّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْێه‌ً..{النسا‌و/77}
2- قۆناغی رێگه‌دان به شه‌ڕكردن به‌بێ فه‌رزكردنی:
* أُژِنَ لِلَّژِینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ڤُلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ. الَّژِینَ أُخْڕجُوا مِن دِێاڕهِمْ بِغَیْڕ حَقّ إِلَّا أَن ێقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ{الحج/39-40}
3- قۆناغی فه‌رزكردنی شه‌ڕكردن ته‌نها دژی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی موسڵمانان ده‌كه‌ن:
* فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ ۆأَلْقَوْاْ إِڵیْكُمُ السَّڵمَ فَمَا جَعَڵ اللّهُ ڵكُمْ عَڵیْهِمْ سَبِیلاً...فَإِن لَّمْ ێعْتَزِلُوكُمْ ۆیُلْقُواْ إِڵیْكُمُ السَّڵمَ ۆێكُفُّۆاْ أَیْدِێهُمْ فَخُژُوهُمْ ۆاقْتُلُوهُمْ حَیْپُ پِقِفْتُمُوهُمْ ۆأُوْڵئِكُمْ جَعَلْنَا ڵكُمْ عَڵیْهِمْ سُلْگَانًا مُّبِینًا{النسا‌و/90-91}
4- ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بێباوه‌ڕانی گشت ئایینه‌كان تا موسڵمان ده‌بن یان جیزیه ده‌ده‌ن، كه پاش ته‌واوبوونی چوار مانگ له حه‌جی ساڵی نۆی كۆچی و كۆتاییهاتنی ئه‌و په‌یمانانه‌ی به‌سترابوون ده‌ستی پێكرد. كاتێ پێغه‌مبه‌ر كۆچی دوایی كرد حوكمی جیهاد له‌سه‌ر ئه‌مه دامه‌زرابوو:
* فَإِژَا انسَڵخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْڕكِینَ حَیْپُ ۆجَدتُّمُوهُمْ ۆخُژُوهُمْ ۆاحْصُرُوهُمْ ۆاقْعُدُواْ ڵهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ.. {التوبه/5}
* قَاتِلُواْ الَّژِینَ ڵا یُۆْمِنُونَ بِاللّهِ ۆڵا بِالْێوْمِ اڵاخِڕ ۆڵا یُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللّهُ ۆرَسُولُهُ ۆڵا ێدِینُونَ دِینَ الْحَقِّ مِنَ الَّژِینَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حَتَّی یُعْگُواْ الْجیزیه عَن ێدٍ ۆهُمْ صَاغِرُونَ {التوبه/29}
جیهاد له قورئاندا
قورئان گرنگییه‌كی زۆری به جیهاد به سه‌ر و ماڵ له‌پێناوی خودا، به‌رزكردنه‌وه‌ی (وشه‌ی خودا)، سه‌رخستنی (دینی خودا) داوه. هانی بڕواداری داوه كه هیچ شتێك، ماڵ و سامان و كه‌سوكار و ته‌نانه‌ت باوك و دایكیش پێش ئه‌و نه‌خه‌ن و هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌كا جیهاد ناكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پشتیوانیی خوا و مه‌لایكه له دنیا و شه‌هاده‌ت و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه له ئاخیره‌ت به موجاهیدان ده‌دا، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی خوا و شكاندنی كافران ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵێ ده‌قی به‌جۆشیش هه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌نگاوه‌ران و هه‌ڵنه‌هاتن له به‌ره‌ی شه‌ڕی دوژمن و پشتئه‌ستووری به كۆمه‌كی ئاسمان و چه‌ندقاتبوونی هێز و توانایان و بردنه‌وه‌ی یه‌كێك له دوو شته باشه (الحسنیین): سه‌ركه‌وتن یان شه‌هیدبوون.
لێره‌دا پێم باشه هه‌م بۆ خستنه‌ڕووی به‌شێك له‌و ئایه‌تانه و ده‌رخستنی راده‌ی گرنگیدانی قورئان، هه‌روه‌ها حه‌دیسیش، به مه‌سه‌له‌ی (جیهادی كافران)، جا له هه‌ر دۆخێك‌دا بێ، هه‌م بۆ ئاماژه‌دان به‌وه‌یش كه وه‌ك سه‌ره‌تا هه‌ردوو ره‌وتی جیهادی و مه‌ده‌نیی ئیسلامی سیاسی وه‌ك یه‌ك باوه‌ڕیان به واجبی و پیرۆزیی جیهادی چه‌كداری هه‌یه، پوخته‌ی (رساله الجهاد)ی حه‌سه‌ن به‌ننا دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلیمین بگوێزمه‌وه، كه تێیدا ئاماژه به كۆمه‌ڵێ ده‌ق له ئایه‌ت و حه‌دیس و گوته‌ی زانایان له‌و باره‌وه ده‌كا، كه هه‌مان ئه‌ده‌بیاته كه جیهادییه‌كانیش ده‌یڵێنه‌وه.
به‌ننا ده‌ڵێ:
"خوا جیهادی له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك فه‌رز كردووه كه هیچ بواری ئه‌ملاوئه‌ولای تێدا نییه و هاندانی زۆری بۆ كردووه و پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ موجاهید و شه‌هیدان داناوه و ئیمتیازاتی رۆحی و كرداری له دنیا و ئاخیره‌تدا پێ به‌خشیون، كه به كه‌سی تری نه‌به‌خشیوه و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌وانه كردووه پاڵی لێ ده‌ده‌نه‌وه...هیچ سیستمێكی كۆن یان نوێی ئایینی یان مه‌ده‌نی نابینیته‌وه وه‌ك ئایینی ئیسلام بایه‌خی دابێ به جیهاد و سه‌ربازبوون و به‌سیجكردن و له‌بۆته‌دانی ئوممه‌ت له یه‌ك ریزدا بۆ به‌رگریكردن له هه‌ق به هه‌موو توانایان. ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) پڕن له‌م مانا باڵایانه".
جا ژماره‌یه‌ك له‌و ئایه‌تانه ده‌خاته روو، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ورده سه‌رنجی خۆی به‌م شێوه‌یه:
* كُتِبَ عَڵیْكُمُ الْقِتَالُ ۆهُۆ كُرْهٌ لَّكُمْ ۆعَسَی أَن تَكْرَهُواْ شَیْئًا ۆهُۆ خَیْرٌ لَّكُمْ ۆعَسَی أَن تُحِبُّواْ شَیْئًا ۆهُۆ شَرٌّ لَّكُمْ{البقره/216}
كُتِب: واته فه‌رز كراوه وه‌ك خوا له هه‌مان سوره‌تدا ده‌فه‌رمووێ: "كتب علیكم الصیام".
* ۆڵا تَحْسَبَنَّ الَّژِینَ قُتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ أَمْۆاتًا بَلْ أَحْێا‌و عِندَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ {ێ‌ل عمران/169}
* فَلْیُقَاتِلْ فِی سَبِیلِ اللّهِ الَّژِینَ ێشْرُونَ الْحَێاه‌َ الدُّنْێا بِاڵاخِرَه‌ِ ۆمَن یُقَاتِلْ فِی سَبِیلِ اللّهِ فَیُقْتَلْ أَو ێغْلِبْ فَسَوْفَ نُۆْتِیهِ أَجْرًا عَڤِیمًا {النسا‌و/74}
* سوره‌تی ئه‌نفال هه‌رهه‌مووی هه‌ڵنانه بۆ كوشتار و دامه‌زراوی له‌سه‌ری، له‌به‌رئه‌وه موسڵمانانی پێشوو كردبوویانه سروودێكی سه‌ربازی و له كاتی گه‌رمبوونی شه‌ڕدا ده‌یانگوته‌وه:
* ۆأَعِدُّواْ ڵهُم مَّا اسْتَگَعْتُم مِّن قُوَّه‌ٍ ۆمِن رِّبَاگِ الْخَیْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ ۆعَدُوَّكُمْ.. {الأنفال/60}.
* ێا أَیُّهَا النَّبِیُّ حَرِّچِ الْمُۆْمِنِینَ عَڵی الْقِتَالِ إِن ێكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ ێغْلِبُواْ مِئَتَیْنِ ۆإِن ێكُن مِّنكُم مِّئَه‌ٌ ێغْلِبُواْ أَلْفًا مِّنَ الَّژِینَ كَفَرُواْ...{الأنفال/65}
* سوره‌تی (التوبه) هه‌مووی هاندان بۆ شه‌ڕ و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كانیه‌تی، هه‌ر ئه‌و ئایه‌ته به‌سه كه خوا له‌باره‌ی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ موشریكانی په‌یمان
شكاندوو ده‌یڵێ:
قَاتِلُوهُمْ یُعَژِّبْهُمُ اللّهُ بِأَیْدِیكُمْ ۆیُخْزِهِمْ ۆێنصُرْكُمْ عَڵیْهِمْ ۆێشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُّۆْمِنِینَ {التوبه/14}..
* پاش ئه‌وه به‌یعه‌تێكی گشتگیر دێ و هیچ بیانوویه‌ك بۆ كه‌س ناهێڵێته‌وه:
* إِنَّ اللّهَ اشْتَرَی مِنَ الْمُۆْمِنِینَ أَنفُسَهُمْ ۆأَمْۆاڵهُم بِأَنَّ ڵهُمُ الجَنَّه‌َ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِ اللّهِ فَێقْتُلُونَ ۆیُقْتَلُونَ ۆعْدًا عَڵیْهِ حَقًّا فِی التَّوْرَاه‌ِ ۆالإِنجِیلِ ۆالْقُرْێنِ..{التوبه/111}.
* ببینه چۆن سوره‌تێكی ته‌واوی كتێبی خوا به‌ناو شه‌ڕ و كوشتار (القتال)ـه (ده‌ڵێن ئه‌و سوره‌ته سوره‌تی محمده-عومه‌ر). سوره‌تی (الفتح)یش هه‌مووی له‌باره‌ی غه‌زوه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه".
ده‌قه‌كه‌ی به‌ننا ته‌واو.
1 غه‌زوه ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خۆی تێدا بووه جا چ شه‌ڕی كردبێ یان نه‌یكردبێ. به كه‌وتنه‌ڕێ بۆ شه‌ڕی دوژمن له زێدی خۆیدا گوتراوه.
1 سریه مه‌فره‌زه‌ی بچوك بچوك بوون كه بۆ چالاكیی پارتیزانی ده‌رده‌چن و فه‌رمانده‌ی گشتییان له‌گه‌ڵ نیه، به‌ڵكو یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی له‌گه‌ڵ بووه. (سایتی: اسلام ویب).
بڕوانه سایتی: المكتبه الاسلامیه: http://library.islamweb.net/newlibrary/index.php
2 بڕوانه:
1- حدیپ القرێ‌ن عن الجهاد فی سبیل الله، محمد بن عبدالعزیز الخضيري
، له سایتی: صید الفوائد http://www.saaid.net/
2- توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جیهاد له ویكیپیدیای ره‌سمیی ئیخوان موسلیمین به‌ناونیشانی (الجهاد).
http://www.ikhwanwiki.com/index.php?title=%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%87%D8%A7%D8%AF
1 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناونیشانی: الجهاد، شێخ عه‌بدولقادر شیبه ئه‌لحه‌مه‌د، كه له سایتی ره‌سمیی ویكیپیدیای ئیخوان موسلیمین بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مجموعة رسائل الامام الشهيد حسن البنا، الجز‌ء الثاني، ضاث نهضت، لا217-254
8/8/2016