فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دیدار ئەبوزێد

دۆستۆیفسكی له‌ رۆمانی هه‌ژاراندا ده‌ڵێ تۆ گریایت و ژیربوویته‌وه‌، ئه‌م مرۆڤه‌ به‌رازه‌ ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكدا بگونجێنێ. مرۆڤ‌ بوونه‌وه‌رێكی قه‌یراناوییه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌ بوونی مرۆڤ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی، مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له‌ چیرۆكی شكست و هه‌ستانه‌وه‌، له‌ كێشه‌ی نێوان ئاده‌م و حه‌وا بۆ قه‌یرانی بێ موچه‌یی له‌ كوردستان.  مرۆڤ چێژ له‌وه‌ ده‌بینێ بێ به‌ربه‌ست به‌ره‌و ئامانجه‌كانی بڕوات و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش هه‌ستی دڵنیایی ده‌داتێ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ژیان به‌م شێوه‌ جوانه‌ به‌رده‌وام نابێ، نه‌خۆشی جه‌سته‌یی، ته‌لاق، بێكاربوون، بێ مووچه‌یی یان مردنی كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كان و ده‌ربه‌ده‌ربوون هاوده‌می هه‌موومان ده‌بن له‌ ساتێك له‌ ساته‌كانی ژیان، كه‌ هه‌موویان حاڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن قه‌یران، به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیه‌وه‌ به‌ حاڵه‌تی قه‌یراندا تێنه‌په‌ڕیبووبێ.

قه‌یران گۆڕانێكی نێگه‌تیڤی ره‌وتی شته‌كانه، تێكچوونی پرۆسه‌ی باشتربوونی باره‌ جیاوازه‌كانه‌. وشه‌یه‌كی یۆنانیه‌ و مانای جیابوونه‌وه‌ و جیاوازی ده‌گه‌یه‌‌نێ و خراپترین بارودۆخ یان كاته‌ له‌ گه‌شه‌كردندا، هه‌ستكردنه‌ به‌ ناروونی له‌ داهاتوودا و چركه‌ساتێكی پر له‌ به‌دگومانی و تووره‌یی و بێ متمانه‌ییه، قه‌یرانی بێ موچه‌یی نمونه‌یه‌كی دیاره‌ كه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌.

له‌ قه‌یراندا هه‌ستی بێ توانایی تا راده‌یه‌كی زۆر په‌ره‌ ده‌ستێنێ، هه‌ندێك جاریش هه‌ستی ده‌رنه‌چوونی هه‌میشه‌یی له‌ قه‌یرانه‌كه‌، دوای بیردكرنه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ بارودۆخه‌كه‌. له‌ قه‌یراندا زۆر جار مرۆڤ بوێری و ئیراده‌ی ژیان له‌ده‌ست ده‌دا و به‌ره‌و نائومێدییه‌كی كوشنده‌ و بێباكی ده‌روات، یان هه‌ست به‌ ده‌سه‌وه‌سانی و لاوازی و فشارێكی زۆر ده‌كات.

ئه‌م جۆره‌ هه‌ستانه‌ له‌ كاتی قه‌یراندا شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام مه‌ترسی له‌وه‌دایه‌ كه‌ بپه‌رێته‌وه‌ بۆ باوه‌ڕبوونی هه‌میشه‌یی به‌ چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كه‌، كه‌ هه‌ندێك جار رووداوی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌ قه‌یراندا متمانه‌ به‌ ته‌واوی لاواز ده‌بێ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ و زۆرجار رێژه‌ی تاوان له‌گه‌‌ڵیدا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

كاریگه‌رییەكانی قه‌یران زۆر جیاوازن‌ به‌ گوێره‌ی چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناوچه‌ی جوگرافیی و ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن، بۆ نمونه‌ قه‌یرانی مووچه‌ لێكه‌وته‌ی ته‌واو جیاوازی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ژارن یان پاره‌دار، گه‌نج و پیر، ژن و پیاو.

له‌كاتی قه‌یراندا دیارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌ ته‌واوی باڵ به‌سه‌ر زۆرێك له‌ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كاندا ده‌كێشێ، ئه‌ویش تاوانباركردنی ئه‌وی تره‌ به‌ هۆكاری هه‌موو كاره‌ساته‌كان، فشارێكی گه‌وره‌ دروست ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌ یه‌ك لایه‌ن به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو شتێك، به‌مه‌ش لایه‌نێك یان كه‌سێك دڵنیایی ده‌روونی به‌خۆی ده‌دا كه‌ خۆی تاوانبار نییه‌ و وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنرێ بۆ دروستكردن كه‌شێك كه‌ رقێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ سنوور دروست ده‌كا و كۆمه‌ڵگه تژی ده‌كا له‌ نائومێدی، كه‌ زۆر جار جڵه‌وی رقه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ و ئاژاوه‌ ده‌خاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ بیركردووه‌ كه ‌قه‌یران پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌ و به‌ چه‌ندین فاكته‌ری جۆراوجۆر به‌ستراوه‌ته‌وه‌.

داننان به‌ به‌بوونی قه‌یران و قبووڵكردن و گونجان له‌گه‌ڵی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ده‌رچوون و چاره‌سه‌ركرنییه‌تی، واته‌ ده‌بێت مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ شێواز و بارودۆخ و شته‌ به‌رده‌سته‌كانی دوای قه‌یران بگونجێنی، ده‌ستبه‌رداری شته‌ له‌زه‌تبه‌خشه‌كانی پێشووتر ببێته‌وه‌ به‌ بڕواوه، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ‌، له‌مه‌دا ده‌بێ سیسته‌مێكی به‌هایی تازه‌ بێته‌ئاراوه‌.

با مانایه‌كی تر‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێشووتر به‌هایه‌كی به‌رزیان هه‌بوو ده‌ستبه‌رداریان بێ تاوه‌كو له‌فشاری به‌رده‌وامی به‌راوردكرنی بارودۆخی پێش قه‌یران و دوای قه‌یران رزگارت بێ، بۆ نمونه‌ له‌ كوردستان گۆرینی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و خه‌رجكرنێكی بێ سنوور و بێ پلان ببو به‌ مۆد، پێش كێشه‌ی موچه‌ هه‌ندێك كه‌س وه‌ك گه‌وره‌یی سه‌یریان ده‌كرد و له‌ دانیشتنه‌كاندا به‌ ده‌نگێكی به‌رز باسیان ده‌كرد و خۆیان پێ به‌رزده‌كرده‌وه‌، ئێستا دوای قه‌یرانی ئابووری ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م شتانه‌ نابێت بكرێ به‌ كاره‌سات و شوره‌یی و هۆكاری تانه‌لێدانی ناراسته‌وخۆ له‌یه‌كتر.

ده‌بێ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ییدا كاری بۆ بكرێ، له‌ جیاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كتر له‌ میدیاكان هه‌وڵ بدرێ یارمه‌تی خه‌ڵك بدرێ كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شێوه‌ ژیانه‌ تازه‌كه‌ بگونجێن تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ داستبه‌رداری ره‌خنه‌ بین له‌ بارودۆخه‌كه‌.

5/8/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان