فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ كونسوڵی‮ ‬گشتی‮ ‬رووسیا لەهەولێر لە دیمانەیەكی‮ ‬دا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات رایدەگەیاندووە،‮ ‬با هەموو نەوتەوەی‮ ‬كورد لەوە دڵنیابێت،‮ ‬كە رووسیا بەهیچ شێوەیەك بەشداری‮ ‬هیچ رێككەوتنێك ناكات دژی‮ ‬كورد و كوردستان بێت،‮ ‬با بە روونی‮ ‬بڵێم هێشتا زووە خەڵك هەڵسەنگاندن بۆ ئەو جموجۆڵانەی‮ ‬توركیا و رووسیا بكات،‮ ‬بەهەمان شێوە توركیا و ئێرانیش بكات،‮ ‬چونكە هاتنی‮ ‬ئەردۆگان بۆ رووسیا بۆ چاك كردنی‮ ‬ئەو هەڵانەبوو كە لەماوەی‮ ‬رابردوو كردوویانە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان ئێران و توركیاش بەهەمان شێوەیە،‮ ‬بۆیە دەبێت ئێمە جارێ چاوەڕێ بكەین بزانین چۆن بەڕێوە دەچێت،‮ ‬نابێت پێش رووداوەكان بكەوین،‮ ‬بەڵام بۆ جارێكی‮ ‬تریش دەیڵێمەوە وەكو حكوومەتی‮ ‬رووسیا هیچ رێككەوتنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناكات لەدژی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬و مافی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بێت‮.

‬ یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ هەروەها لە دیمانەكەدا دەلێت، ‬داعش هیچ روونكردنەوەیەكی‮ ‬تری‮ ‬نییە جگە لەوەی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬تیرۆرستن،‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬رووسیاش بۆ داعش هەمان تێروانینە هیچ جیاوازی‮ ‬نیە،‮ ‬ئەو رێكخراوە رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬مەترسیدارە كە هەڕەشەن بەسەر تەواوی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬هەروەها ئەوەی‮ ‬كە من دەمەوێت زیاتر لەسەر داعش بڵێم داعش كۆكراوەیەكی‮ ‬ئەو كەسانەن كە لە ژیانیان دۆڕاون و تووڕەن لە ژیان‮. ‬

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ لەسەر ئەوەی داعش كێ لەپشتیەتی دەلێت، ‬من زۆر بەراشكاوانە قسە دەكەم،‮ ‬بەڵێ داعش سیاسەتی‮ ‬لەپشتەوە هەیە،‮ ‬بێگومان كە خەڵكی‮ ‬ئاینی‮ ‬و فكری‮ ‬توندڕەویان لەپشتەوە هەیە،‮ ‬هەروەها تێكەڵیەكی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسیشیان لەگەڵە،‮ ‬بەڵام ئەمانە كەمینەن،‮ ‬بەڵام بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬رێكخراوی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەو كەسانەن كە لە ژیانی‮ ‬خۆیان سەركەوتوو نەبوون،‮ ‬خوێنەوار نین،‮ ‬دابڕاویەكی‮ ‬زۆریان لەگەڵ ژیان هەیە،‮ ‬بۆیە ئەوانە بەشێكی‮ ‬زۆریان ئەوانەن كە لە ژیان دابراون‮. ‬ خەبات‮: ‬ئەی‮ ‬درەنگ هاتنە سەر خەتی‮ ‬رووسیا لەدژی‮ ‬داعش هۆكاری‮ ‬چی‮ ‬بوو؟ یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮: ‬بێگومان راستە رووسیا درەنگتر هاتە سەر خەت لەبەرامبەر داعش،‮ ‬بەڵام هۆكارەكەی‮ ‬ئەوە بوو،‮ ‬كە سەركردایەتی‮ ‬ئێمە ویستی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬روونتر بێت بۆ ئەوەی‮ ‬واقیعیانەتر بێتە پێشەوە،‮ ‬بۆیەش پێمان باش بوو كە سووریا خۆی‮ ‬مامەڵە بكات،‮ ‬بەڵام بۆمان دەركەوت كە سووریا خۆی‮ ‬بەتەنها ناتوانێت،‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكات و رووبەڕووی‮ ‬ببێتەوە،‮ ‬بۆیە ئێمە بڕیارماندا هاوكاریان بكەین،‮ ‬بەڵام راستە ئێمە درەنگتر هاتین بەڵام ئێمەش ئەگەر بەراورد بكەین زۆر تاخیر نەبووین،‮ ‬بەڵام ئێستا كە دەبینرێت بەتوانای‮ ‬خۆمان شەڕ‮ ‬دەكەین دژی‮ ‬ئەو رێكخراوە تیرۆرستە‮. ‬

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ لەبارەی هەرەسی دەوڵەتی لە عێراق و سوریا و لێكەوتەی داعش دەشلێت، ‬ ‬من لەو باوەڕە نیم كە تەنها هۆكار دەركەوتنی‮ ‬داعش هەرەسی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق و سووریا بێت،‮ ‬داعش پێكهاتەیەكی‮ ‬زۆر فرەوانترە لەوەی‮ ‬كە ئێمە هەستی‮ ‬پێدەكەین و بۆی‮ ‬دەچین،‮ ‬وە زۆر لەوە ئاڵۆزترە كە ئێمە بمانەوێت بە سادەی‮ ‬بۆی‮ ‬بچین،‮ ‬راستە بەشێكیان پەروەردەی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬جیاوازن،‮ ‬بەڵام بەشێكی‮ ‬زۆریان لەو وڵاتانەی‮ ‬ترەوە هاتوون كە لەژیانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خۆیاندا زۆر بێزار بوون،‮ ‬لەو ژیانە بێزار بوون كە تێیدان بۆیە كاتی‮ ‬داعش و دەركەوتەی‮ ‬داعش بۆ ئەوان گونجاو بووە،‮ ‬ئیدعای‮ ‬داعشیش لەسەر ئەو بنەمایە بووە كە وەرن ئێوە لەگەڵ ئێمە بن بۆ ئەوەی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬باشتر درووست بكەین و ژیانێكی‮ ‬خۆشتر بۆ هەمووان فەراهەم بكەین،‮ ‬ئەوانیش هاتوون بەڵام دەبێت ئەوە لەبیر نكەین كە ئەوان لە منداڵی‮ ‬خۆیان لەناو ئەو پەروەردە داعشیە نەبوونە،‮ ‬ئەمە لەئەنجامی‮ ‬شكەستی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬ئەو كەسانەوە دێت كە لەناو ژیانی‮ ‬خۆیاندا تووسیان بووە داعشیان بەدەرفەت زانیوە بۆ ژیانێكی‮ ‬تر‮. ‬

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ لەسەر جیاوازی شەڕ لە نێوان ئەمریكا و روسیا لە سوریا دژی داعش دەلێت، ‬لەرووبەڕووبوونەوەی‮ ‬داعش رووسیا و هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەسەركردایەتی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬هیچ جیاوازیەكیان نییە،‮ ‬چونكە هەردوولامان‮ ‬یەك ئامانجمان هەیە،‮ ‬ئامانجەكەش كۆتایی‮ ‬هێنانە بەداعش،‮ ‬بەڵام جیاوازی‮ ‬نێوانمان هەندێك لەو گروپانەن،‮ ‬كە ئەمریكا هاوكاریان دەكات لە شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬كە ئێمە وەك رووسیا ئەو گروپانە بەتیرۆریست دەزانین،‮ ‬بۆیە جیاوازی‮ ‬ئێمە ئەوەیە نامانەوێت هاوپەیمانی‮ ‬تیرۆرستێك بین دژی‮ ‬تیرۆرستێكی‮ ‬تر‮. ‬مەبەستت لەگروپی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬كێیە؟ لەناو ئۆپزسیۆنی‮ ‬سووریا بونموونە جەیشی‮ ‬ئیسلام و چەند سوپای‮ ‬تر كە توندڕەون ئەمریكا هاوكاریان دەكات،‮ ‬بە هێزی‮ ‬ناتوندڕەو دەیانبینێت،‮ ‬بەڵام لەبنەرەتدا وانییە،‮ ‬ئەوانە گروپی‮ ‬تیرۆرستین و ئامادەن شەڕ‮ ‬بكەن و شەڕیش دەكەن،‮ ‬بۆیە بەباوەڕی‮ ‬ئێمە ئەوانە گروپی‮ ‬تیرۆرستین،‮ ‬بۆیە ئێمە پێمان وایە گروپە نەرمەكان ئەوانەن كە ئامادە دانووستاندن بكەن،‮ ‬دانووستاندن دەكەن،‮ ‬ئێمە لەگەڵ ئەوە داین كە هەموو رێكخراوەكان هەموو حزبە سیاسیە ئۆپزسیۆنەكان،‮ ‬دانووستاند لەگەڵ رژێمی‮ ‬بەشار ئەسەد بكەن،‮ ‬جگە لەمە وەك دبلۆماتكارێك نا بەڵكو وەك مرۆڤێك زۆر شت لە سووریا منیان زۆر ئازار داوە،‮ ‬بۆنموونە شەڕی‮ ‬كۆبانێ لەوكاتەدا من پێم خۆش بوو حكوومەتی‮ ‬سووریا لەوكاتەدا هاوكاری‮ ‬كۆبانێ بكردبایە لەوێ هاوكاری‮ ‬كوردی‮ ‬بكردبایە لەكۆبانێ بەڵام نەیكرد من پێم وایە ئەمە هەڵەیەكی‮ ‬ناخ هەژێن بوو،‮ ‬بەڵام ئێمە دەبێت پشگیری‮ ‬لەوە بكەین كە هەموو لایانەكانی‮ ‬ئۆپزسیۆن،‮ ‬دانووستاندن بكەن لەگەڵ بەشار ئەسەد،‮ ‬بۆ رێگایەكی‮ ‬ئاشتیانە بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكان‮. ‬

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ لەبارەی هەرێمی‮ ‬كوردستان لەكوێی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیایە دەلێت، ‬سەرەتا پێم خۆشە ئەوە بڵێم ئێمە هاوكاری‮ ‬سەربازیمان پێشكەشی‮ ‬پێشمەرگە كردووە،‮ ‬وە بەردەوامیش دەبین لە پێشكەش كردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ پێشمەرگە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە دوژمنێكی‮ ‬هاوبەشمان هەیە،‮ ‬پێشمەرگەش ئەو هێزەیە كە ئێستا ئەو شەڕە دەكات،‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە سیاسەتی‮ ‬رووسیا بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان چۆنە؟ ئێمە تا ئەو ساتە وەقتەش هەرێمی‮ ‬كوردستان بە بەشێك لە عێراق دەبینین لە واقیعش ئەوە راستە بۆیە ئێمە وا مامەڵە دەكەین،‮ ‬بەڵام هەروەكو لەماوەی‮ ‬رابردوو گۆێتان لێ بوو،‮ ‬جێگری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیا فیدراڵ میخائیل بەگدانۆڤ رایگەیاندبوو ئێمە رێز لە ئیراد و رای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەگرین،‮ ‬هەركاتێك وەك هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬ئێمە بێگومان لەگەڵ ئەو چارەنووس و ئەو بڕیارە دەبین،‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬كوردستان هەڵدەبژێرێت‮. ‬

‮ هەر لەبارەی رێككەوتنی‮ ‬رووسیا و ئێران و توركیا كە ئێستا گرینگترین بابەتی‮ ‬گەرمی‮ ‬میدیایە لە جیهان ‬ئایا ئەو رێككەوتنە كاریگەری‮ ‬لەسەر پرسی‮ ‬كورد درووست دەكات،یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ ‬رووسیا ئامادە نییە هیچ كاتێك بچێتە ناو رێككەوتنێك لەسەر حیسابی‮ ‬كەمە نەتەوەكان،‮ ‬رووسیا ئەگەر خۆتان ئاگادار بن پێچەوانەی‮ ‬هەموو وڵاتان،‮ ‬كە داوای‮ ‬كردووە و پێداگریش دەكات،‮ ‬لەوەی‮ ‬كە كورد دەبێت لە دانووستاندنەكانی‮ ‬جنێڤ و مۆسكۆ بەشداری‮ ‬بكات،‮ ‬بۆیە رووسیا بەهیچ شێوەیەك بەشداری‮ ‬هیچ رێككەوتنێكی‮ ‬ناكات دژی‮ ‬نەتەوەكان لەناوچەكەدا،‮ ‬بۆیە دەبێت خوێنەرانتان ئەو راستیە بزانن كە لە رووسیا زیاتر لە‮ ‬10 نەتەوەی‮ ‬جیاواز دەژین،‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگریمان لەرووسیا كەسێكی‮ ‬بە نەوتەوە لە رووسیا لەنەتەوە هەرە بچووكەكانە رووسیایە بەڵام وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیایە‮. ‬

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ لەبارەی‮ ‬مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬كورد دەلێت، ‬ئەزموونی‮ ‬رووسیا بە قۆناغێكی‮ ‬زۆر دوور درێژ تێپەڕیوە،‮ ‬یەكێك لە كۆمارەكانی‮ ‬كۆماری‮ ‬تەتەرستانە،‮ ‬كە زۆربەی‮ ‬دانیشتوانەكەی‮ ‬موسلمانن،‮ ‬وە‮ ‬یەكێكە لە كۆمارە هەرە گەشەسەندووەكانی‮ ‬رووسیا،‮ ‬وە چەندین كارگەی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬و چەندین بەرهەم هێنانی‮ ‬نەوت،‮ ‬و دەرمان هەیە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬كارگە پێشكەوتووەكانی‮ ‬تری‮ ‬رووسیا لە تەتەرستان بەرهەم دەهێنرێت بۆیە ئەمە بەو مانایەی‮ ‬كە رووسیا بە ئەزموونێكی‮ ‬دوور درێژدا تێپەریوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بگاتە ئێرە و زۆربەی‮ ‬كەسانی‮ ‬تر جێگای‮ ‬ببێتەوە لەو دەوڵەتەدا وە هیچ كات هەست بە كەمینە نەكات،‮ ‬بۆیە ئێمە لە رووسیا قبوڵی‮ ‬واقیعەكەمان كردووە،‮ ‬واش مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكەین چونكە دەبێت‮ ‬یەكتر قبوڵ بكەین كە ئێمە جیاوازین وە بەروە ئایندەیەكی‮ ‬باشتر برۆین،‮ ‬دەربارەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستیش روونە كە زۆر كەس و زۆر لایان هەوڵدەدات كە كاریگەری‮ ‬ئێمە پاڵ بنێت بۆ دواوە،‮ ‬بەڵام ئێمە هەوڵی‮ ‬خۆمان دەدەین و بەردەوام دەبین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ژیانی‮ ‬باشتر بنیات بنێین،‮ ‬بۆیە دەبێت هەموومان رێز لە كەمینەكان بگرین رێزیش لە بریارەكانیان بگرین‮.

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ لەبارەی هەرەسی دەوڵەتی عێراق لە شەراكەتی راستەقینە و ساز نەبوونی پێكەوە ژیان بریاری سەربەخۆی كوردستان دەلێت، ‬بەڵێ كوردستان دەتوانێت جیا ببێتەوە و پشت بە رووسیاش ببەستێت،‮ ‬هەر بڕیارێك كە دەیدات،‮ ‬ئێمە لەسەر چەند بنەمایەك مامەڵە دەكەین،‮ ‬یەك لەو بنەمایە ئەوەیە،‮ ‬رووسیا باوەڕی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬وە كارەكانی‮ ‬خۆشی‮ ‬لەسەر‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان جێبەجێ دەكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەندامێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬نێودەوڵەتیە،‮ ‬بۆیە رووسیا سەیری‮ ‬كوردستان دەكات وەك هاوپەیمانیەكی‮ ‬زۆر باش،‮ ‬وە بەردەوامین لە بەهێز كردنی‮ ‬هاوپەیمانیەتی‮ ‬لەگەڵ كوردستاندا،‮ ‬وە لەداهاتووی‮ ‬كوردستانیش بێگومان ئێمە وا مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكەین،‮ ‬وە ئێمە نەك بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەڵكو بۆ هەموو جیهان سیاسەت بۆ ئارامی‮ ‬و خۆشكوزەرانی‮ ‬دەگرینە بەر‮. ‬ئەم سیاسەتەش تەنها لەسەر بنەمانی‮ ‬عەقیدەیی‮ ‬نیە،‮ ‬بەڵكو ئەمە شتێكی‮ ‬حەكیمانەشە كە دەبێت بكرێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ كورد واقیعك و فاكتەرێكی‮ ‬سەرەكیە لەرۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست،‮ ‬وە رۆژانەش فاكتەرەكەی‮ ‬بەردەوام بەرەو بەهێزی‮ ‬دەروات،‮ ‬وە كاریگەری‮ ‬تەواویشی‮ ‬لەرۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هەیە بۆیە ئێمە مامەڵە لەگەڵ واقیعەكە دەكەین،‮ ‬نەك تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬باوەرێكی‮ ‬مۆراڵی‮ ‬و ئەخڵاقی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەمەش بڕیارێكی‮ ‬زۆر عەقلانەشە‮. ‬كە ئێمە دەبێت پشگیری‮ ‬هەموو نەتەوەكان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بەئارامی‮ ‬بژین،‮ ‬وەهەروەها دەمەوێت شتێكی‮ ‬تریش بلێم كە كوردستان بەدۆخێكی‮ ‬زۆر سەخت تێدەپەرێت،‮ ‬لەرووی‮ ‬ئابووریەوە دۆخێكی‮ ‬سەختی‮ ‬هەیە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەمەش بۆتە شوێنێك كە پەناهەندەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەخۆی‮ ‬گرتووە،‮ ‬وە ئێستا كوردستان زۆر بەناوبانگە لە جیهان،‮ ‬كورد و كوردستان زۆر جێگە و پێگەی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬لەجیهاندا درووست كردووە،‮ ‬لەهەموو وڵاتانی‮ ‬جیهانە خەڵك زۆر بەشانازیەوە باسی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد و كوردستان دەكات و رێزی‮ ‬بۆ كوردستان هەیە،‮ ‬ئەم دۆخە بەرەو گۆڕانكاری‮ ‬دەروات،‮ ‬بۆیە هەموو ئاماژەكان لەو‮ ‬یاریەدا بۆ ئەوە دەچێت كە كورد و كوردستان براوەی‮ ‬یاریەكان دەبێت،‮ ‬بۆیە دەبێت ئەو واقیعە لەبەرچاو بگرین ئەو سۆز و هاوخەمیەی‮ ‬جیهان بۆ ئێوە هەیەتی،‮ ‬دەبێت بیپارێزن و هەوڵی‮ ‬بۆ بدەن بەهێزتری‮ ‬بكەن‮.

یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ جارێكی تر دەلێت، ‬با هەموو نەتەوەی‮ ‬كورد لەوە دڵنیابێت،‮ ‬كە رووسیا بەهیچ شێوەیەك بەشداری‮ ‬هیچ رێككەوتنێك ناكات دژی‮ ‬كورد و كوردستان بێت،‮ ‬با بەروونی‮ ‬بلێم هێشتا زووە خەڵك هەڵسەنگاندن بۆ ئەو جموجۆڵانەی‮ ‬توركیا و رووسیا بكات،‮ ‬بەهەمان شێوە توركیا و ئێرانیش بكات،‮ ‬چونكە هاتنی‮ ‬سەرۆك ئەردۆگان بۆ رووسیا بۆ چاك كردنی‮ ‬ئەو هەڵانەبوو كە لەماوەی‮ ‬رابردوو كردوویانە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان ئێران و توركیاش بەهەمان شێوەیە،‮ ‬بۆیە دەبێت ئێمە جارێ چاوەرێ بكەین بزانین چۆن بەرێوە دەچێت،‮ ‬نابێت پێش رووداوەكان بكەوین،‮ ‬بەڵام بۆ جارێكی‮ ‬تریش دەلێمەوە وەكو حكوومەتی‮ ‬رووسیا ئێمە هیچ رێككەوتنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناكات لەدژی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬و مافی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬من هیوادارم ئێمە وزەی‮ ‬خۆمان لەو شتە خراپانە سەرف نەكەین،‮ ‬روو لە لایانە ئەرێنیەكان بكەین لەو روئیا گەشبینیە سەیر بكەین،‮

لەبارەی ئایا رووسیا نزیكتر لەكوردستان یان ئەمریكا یڤگینی‮ ‬ئەرچنتسییڤ‮ دەلێت، ‬بەلێ ئێمە پەیوەندی‮ ‬زۆر باشمان لەگەڵ كوردستان هەیە من نزیكەی‮ ‬چوار ساڵە لەكوردستانم،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو چوار ساڵە جیاوازیەكی‮ ‬زۆرم بینیوە كە لەكوردستان روویانداوە،‮ ‬وە رووسیا زۆر بە چاڵاكانە لەهەموو بوارەكانی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬كردووە لە موو بوارەكانی‮ ‬ژیاندا،‮ ‬بەڵام ئێمە زۆر حەزمان بە بڵاو كردنەوەی‮ ‬نەبووە‮ ‬یاخوت بوترێت بەڵای‮ ‬ئێمەوە گرینتر بووە ئەنجامەكانی‮ ‬ببینین،‮ ‬بۆ بابەتی‮ ‬نزیكی‮ ‬كوردستان و رووسیا ئەوە دەگەرێتەوە بۆ تاكەكان،‮ ‬كە دەبێت ئەوان هەڵسەنگێنن كە تا چەند خۆیان نزیك لەگەڵ رووسیا دەبینین‮ ‬یان لەگەڵ ئەمریكا،‮ ‬بۆیە پەیوەندی‮ ‬ئێمە بەرەو باشتر دەروات لەهەموو بوارەكانی‮ ‬كوردستان وە ئێمە‮ ‬یەكەم وڵات بووین كە كونسوڵمان كردەوە لە كوردستاندا‮. ‬وەهەروەها چوار ساڵ لەمەو پێش كەس لەخەیاڵی‮ ‬ئەوە نەبوو فرۆكەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە تەقەمەنی‮ ‬رەوانەی‮ ‬كوردستان بكاتو بەڵام لەماوەیەك بەر لە ئێستا رووسیا دووجار ئەوەی‮ ‬ئەنجامداوە وە بەردەوامیش دەبێت،‮ ‬راستە گرفت هەبووە چۆتە بەغدا و پێداچوونەوەی‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬ئەمەش لەبەر بابەتی‮ ‬یاسای‮ ‬چووە،‮ ‬بەڵام لەرووسیاوە راستەوخۆ بۆ كوردستان بڕیاری‮ ‬لەبارەوە دراوە،‮ ‬بۆیە ئەمە‮ ‬یەكێكە لەو دەسكەوتانەی‮ ‬كە ئێمە لەماوەی‮ ‬رابردوو هەمان بوە لەگەڵ كوردستاندا،‮

سەرچاوە

ڕۆژنامەی خەبات

22/8/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان