فاروق حه‌جی مسته‌فا
ره‌نگه رزگاركردنی منبج، به‌لای ئه‌و توێژه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌وردی چاودێریی دوایین دیداره‌كانی نێوان رووس و تورك ده‌كه‌ن، پاشان له‌نێوان تورك و ئێرانی. دروست وه‌ك ره‌وشی حه‌له‌ب، كه هاوكات له‌گه‌ڵ دیداره‌كه‌ی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌دا، فڕۆكه نه‌ك ته‌نیا حه‌له‌ب، به‌ڵكوو حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ریشی بۆردومان ده‌كرد. هه‌رچه‌ند حه‌له‌ب بایه‌خێكی زۆری هه‌یه سه‌باره‌ت به رووس و تورك. تورك حه‌له‌ب به ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی ده‌زانێ، به‌وه‌ی كه شارێكی سوننه‌یه، رووسیش به لایانه‌وه له دیمه‌شق گرنگتره، به حوكمی ئه‌وه‌ی شارێكی كریستیانه. دروست وه‌ك چۆن منبج به لای كورده‌وه گرنگه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌كه چوارڕیانێكی گرنگه له ڕێی گه‌یشتن به عه‌فرین، به‌ڵكوو زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه رزگاركردنی منبج، واته رزگاركردنی مۆڵگه‌یه‌كی گرنگی داعشه له باكووری سووریا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئیدی مه‌ترسیی داعش بۆ سه‌ر كورد، روو له كزی ده‌كات، له پاش هه‌ڵاتنی داعش له منبج ئیدی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی داعش دادهكشێ.
قسه‌كردن له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی هاوكێشه‌گه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، له پاش ئاشتبوونه‌وه‌ی توركیا و ئیسرائیل و پاشان توركیا و رووسیا كه ده‌شڵێن ئێران رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه، هه‌رچه‌نده قسه‌یه‌كه له رووی ده‌رهاویشته‌ی سیاسیی نوێی سووریاوه بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام ترسی نوێ له لای كورد ده‌ورووژێنێ، نه‌مازه كه ئاماژه هه‌یه كه كورد ده‌بێته قۆچی قوربانی و چه‌قی ململانێ. له‌و كاته‌شدا، كورد به هه‌نگاوی مكوم به‌ره‌و پێش ده‌چێت، پاشان وه‌ك توخمێكی هاوسه‌نگی له نه‌خشه‌كێشانی ئایندهی سووریا دێنه پێش چاو.
ئێران به‌ئاشكرا گوتی، ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا رێك كه‌وتین كه یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی سووریا بپارێزین. توركیاش باسی هه‌مان شتی كرد به‌ڵام به زمانێكی دی، ده‌كرێ بڵێین هه‌ندێ كاڵتر له زمان و لێدوانی ئێران. گرنگ نییه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی سووریا رای جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام له سه‌ركوتكردنی كورد له هه‌ر كات و ساتێك‌دا یه‌ك ده‌نگن.
به‌ر له چه‌ند مانگێك ئاشكرا دیار بوو، كه جه‌زایر زۆر گه‌رموگوڕ له هه‌وڵ و جووڵه‌دایه كه په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا و سووریا بگێڕێته‌وه، واته له نێوانی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق نێوانگیری بكات. هه‌رچه‌نده توركیا چاوپۆشیی له‌وه كرد، به‌ڵام زمانی زبری ده‌رهه‌ق به ئه‌سه‌د نه‌رمتر كرد سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی راگواسته، پێشتر ئه‌نقه‌ره ده‌یگوت به‌شار ئه‌سه‌د نابێ هیچ پێگه‌یه‌كی له قۆناغی راگواستهدا هه‌بێت، كه‌چی بای دایه‌وه و گوتی، ئه‌گه‌ر بشمێنێ كێشه‌یه‌ك نییه. ئه‌م ئاماژه‌یه هه‌ر زوو بوو به خاڵی گرێژه‌نه بۆ پرسیارێك كه دێته پێش: ئایا كورد ده‌بنه‌وه قوربانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌زایر؟
له راستیدا په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره ده‌رهه‌ق به كورد له ئارادایه، له‌سه‌ر ئه‌رزدا كورد به‌ره‌و عه‌فرین به‌ره‌و پێش ده‌چێ، ته‌نیا 20 كم رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای خاكی كورد له یه‌كدی داده‌بڕێت. بۆ یه‌كه‌مین جاره كورد به گوڕ و تینه‌وه له گوتاری كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا ئاماده ده‌بێت. له كاتێكدا له ریكلامی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا باسی پاراستنی ئیسرائیل ده‌كرا، ئێستا به‌ئاشكرا ده‌ڵێن ئێمه پشتگیریی كورد ده‌كه‌ین. ئه‌و هه‌موو شته و كه‌چی دوو جه‌مسه‌ری هاوكێشهكهی كورد رێك نه‌كه‌وتوون، پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان گه‌ڵاڵه نه‌كردووه، نه‌ك هه‌ر به زاری بیڵێن به‌ڵكوو ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌یان و ته‌وه‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نێوماڵی سیاسیی كورد. پێگه‌ی به‌هێزی ئێستای كورد په‌یوه‌سته به یه‌ك گوتاریی ئه‌وانه و یه‌ك هه‌ڵوێستیی خۆیان.
22/8/2016