شوكرییه ڕه‌سوڵ
ساڵی 2015 له شاری هه‌ولێر كتێبێك به ناوی (ته‌سه‌وف و ره‌وتی نیشتمانی) له نووسینی به‌ڕێز شێخ یه‌حیا به‌رزنجی كه‌وته بازاڕه‌وه، ئه‌م كتێبه ئه‌وه دێنی كه ئاوڕێكی وه‌سف و شیكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت. ـ به ڕای ئێمه ئه‌م كتێبه له دوو رووه‌وه ده‌توانرێ باری سه‌رنج و ورده‌كاریی بۆ بكرێت:
یه‌كه‌م دیزاین: ئه‌م كتێبه له به‌رگێكی قه‌شه‌نگ و جوان‌دا دیزاینی بۆ كراوه كه چه‌ند ڕه‌نگێكی له‌خۆ گرتووه، هه‌ر ره‌نگه هێمایه بۆ شتێك، شینی ئاسمانی نیشانه‌ی پاك و بێگه‌ردیی سروشتی جوانی گه‌ردوونه و پاك و بێگه‌ردی دوو ته‌ریقه‌تی گه‌وره‌ن كه له كوردستاندا تاكو ئێستا مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ریی بیروباوه‌ڕی ئایینی و نیشتمانیی له‌خۆ گرتووه، سه‌وز چ وه‌ك ره‌نگی وه‌رزی به‌هار و سروشتی جوانی كوردستان، چ وه‌ك ره‌مزی پیرۆزی ئایینی له پێڕه‌وی ئیسلامدا پیرۆزه، سپی و بێگه‌ردی و خاوێنیی نێوان ئه‌و دوو ره‌نگه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌نگی سپی‌دا كه نیشانه‌ی خاك و نیشتمان و هه‌واره، له هه‌مان كاتدا له‌و كۆڕه‌ی له یه‌كێتیی په‌رله‌مانتاران ئه‌نجام درا، به‌لای كاك نه‌وڕه‌س نیشانه‌ی موراده و سواره‌كه‌شی فیكره، به‌لای شوان قه‌لادزه‌یی ئه‌سپ به‌لای پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) پیرۆز بووه و هانی منداڵه‌كانی داوه فێری سوارچاكی بن... هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه نوورانیه به‌ته‌مه‌نه به‌ڕای ئێمه ده‌بێ ئاماژه بێ بۆ شیخ مارفی نودێ كه له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه و له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌كه‌شی دوو كۆتری سرتی سپی هه‌ن كه نیشانه‌ی ئاشتیی نێوان هه‌ردوو رابه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادرییه. ناونیشانی بابه‌ته‌كه و ناوی نووسه‌ر به خه‌تی ره‌ش پتر بۆ سه‌رنجڕاكێشانه. به‌رگی دواوه‌ی كتێبه‌كه بریتییه له پارچه هۆنراوه‌یه‌كی شێخ مارفی نوولچ به زمانی عه‌ره‌بی و فۆتۆكراوی لاپه‌ره‌یه‌كی زه‌ردباوی كۆنه وه‌ك ده‌ستنووس. ئه‌م شیعره باسی كوردبوونی شێخ مارف و شوینی كوردبوونی ده‌كات كه شوێنی كوردانه وه‌ك زه‌ویی خودا نموونه‌ی نییه.
ـ ئه‌م كتێبه بریتییه له 416 لاپه‌ڕه و ئه‌نجام، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌ندین سه‌رچاوه به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی شیخ مه‌حمودی نه‌مر، به‌پێی پێڕسته‌كه‌ی به‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ردا دابه‌ش كراوه، له چاپێكی جوان و زمانێكی پوخت و پاراو و بێ قۆرت و داڕشتنێكی جوانی كورد كه به حه‌ق نووسه‌ره‌كه‌ی كوردیزانێكی چاكه.
دووه‌م: ناوه‌ڕۆك
ئه‌م كتێبه بریتییه له11 به‌ش، ئامانجی نووسینی ئه‌م كتێبه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: شێخ یه‌حیا هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و رۆڵی شێخانی به‌رزنجه له رووی خزمه‌تی ئایینی و نیشتمانپه‌روه‌ری و كوردپه‌روه‌ری و ئه‌و ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌م و نووسینانه‌ی شێخ مارفی نودێ پێشكه‌ش به نه‌وه‌كه‌ی كردووه.
دووه‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه، كه مێژوویان له قۆناغێكی دیاریكراوی سه‌رده‌می بابانه‌كان به‌لایه‌كی چه‌وت و بۆچوونی نادروستدا بردووه و راستییه‌كانیان چه‌واشه كردووه.
سێیه‌م: نووسه‌ر ئاماژه به‌و كێشه و ململانێیه‌ی نێوان شێخ مارفی نودێ و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی ده‌كات، ئاماژ به رۆڵی ئاژاوه‌گێڕان ده‌كات كه بوونه مایه‌ی ئاژاوه و فیتنه.
چواره‌م: رۆڵی شه‌هیدانی به‌رزنجه (شێخ حوسین به‌رزنجی و شێخ مارفی به‌رزنجی و شێخ مه‌حمودی مه‌لیكی كوردستان..) و بنه‌ماڵه‌ی شێخان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی مێژوی كوردا.
پێنجه‌م: خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو ده‌ستنووس و نامه و شیعره پڕسۆزانه و سكڵا و خۆشه‌ویستیی پیاوانی ئایینی.
شه‌شه‌م: خستنه‌ڕووی قۆناغێكی ناهه‌مواری ئه‌ماره‌تی كوردستان له ناوچه‌ی سلێمانی، كه بابانه‌كان و ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مارته‌كه هه‌بوو.
حه‌وته‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبه كوردانه ده‌داته‌وه كه كتێب و نامیلكه و كۆڕ و سیمیناریان پێشكه‌ش كردووه و ره‌خنه و هیّرشیان كردووه‌ته سه‌ر رێبازی قادری و رابه‌ره‌كه‌ی به تایبه‌تی نووسینه‌كان (حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی) و عه‌تا قه‌ره‌داغی.
ـ وردبوونه‌وه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوونی نووسه‌ر (شێخ یه‌حیا) ده‌رده‌خات، به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنی ڕۆڵی شێخانی به‌رزنجه چی بووه.... به تایبه‌تی نامه‌ی شێخ حه‌سه‌نی گڵه‌زه‌رده و نادرشا و قادری و سادان و نامه مێژووییه‌كه‌ی شێخ مارفی نودێ بۆ سوڵتان سه‌لیم كه 81 به‌یته‌شیعره.
ـ نووسه‌ر رۆڵی شێخ مارفی نودێ له رووی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌وه ده‌خاته روو به‌وه‌ی شێخ مارفی نودێ زانا بوو له زانست‌دا، پێشه‌وا بوو له دانان و دابه‌شكردنی بابه‌تی شیعر و په‌خشاندا، له پاڵ ئه‌مانه‌دا (ده‌روێشێ سۆفی ته‌جعی كه‌ناگیر و هۆگری ته‌نیایی و ئه‌وینداری كتێب بووه... لای زۆر له زانایان و مامۆستاكه‌ی كۆمه‌ڵێ به‌هره و زانستی لێ وه‌رگرتووه.... جگه له كه‌سایه‌تیی كه له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر خۆشه‌ویست و ڕێزدار بووه... شاره‌زایی زمانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی بوو... فه‌رهه‌نگێكی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به ناوی كوڕه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د)ی نووسیوه، له شێوه‌ی شیعری (فێركردن) تاكو فێری زمانی عه‌ره‌بی بێت و له حوجره‌كان خوێندراوه و فه‌قێیه‌كان له‌به‌ریان كردووه.
نووسه‌ر له به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌دا ئاوڕ له نامه‌كه‌ی شێخ مارفی نودێ بۆ سوڵتان سه‌لیم به شیعر روون ده‌كاته‌وه كه (گازنده له گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستڕۆ و به‌رپرسان ده‌كات چۆن هێزی ده‌سه‌ڵات و زێده‌ڕه‌ویی میره‌كان و چڵێسیی پاره‌داره‌كان، ساویلكه‌ی زاناكان كوێریان كردووه و سۆزی خۆی بۆ مافه‌كانی نه‌ته‌وه و ره‌سه‌نایه‌تیان ده‌رده‌بڕێ و داوا له سوڵتان سه‌لیم ده‌كات له بێزاریدا شوێنێكی بۆ دیاری بكات له شاری مه‌ككه یا قودس یا شام تاكو كۆچ بكات.
له به‌شی شه‌شه‌می كتێبه‌كه‌دا كه 32 لاپه‌ڕه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه، نووسه‌ر ئاوڕی له نووسینه‌كه‌ی عه‌تا قه‌ره‌داغی داوه‌ته‌وه.
كه نووسیویه‌تی:
(رووداوه تاڵه‌كانی كوردستان (مه‌به‌ستی شه‌ڕی یه‌كێتیی و پارتییه) درێژه‌پێده‌ری كێشه‌ی نێوان مه‌ولانا خالید و شێخ مارفی نۆدێیه...ل214) ، لایه‌كی دیش هه‌ردوو نووسه‌ر (حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی و عه‌تا قه‌ره‌داغی) ئاماژه به هێز و پشتیوانیی هۆز و بنه‌ماڵه‌ی شێخان و مه‌ولانا خالید ده‌كات. كه مه‌ولانا سه‌ر به هۆزێكی گه‌وره‌ی كوردی جاف بووه و چه‌كداره‌كانی میری بابان و ئه‌ماره‌ته‌كه سه‌ر به هۆزی جاف بوون و موریدی مه‌ولاناش بوون، بنه‌ماڵه‌ی شێخانیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی و رێبازی قادری بوون و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی وه‌ك (شێخ مارفی نودێ و شێخ ئیسماعیلی و لیانی و شێخ حه‌سه‌نی گڵه زه‌رده‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه)
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه ڕووداو و مێژووی ململانێی ناوچه‌كه شی ده‌كاته‌وه و ململانێی عه‌جه‌م و عوسمانی، مه‌مالیك و سوننه و شیعه و كاركردیان له‌سه‌ر هێز و نفوزی مه‌ولانا خالید و شێخ مارفی نۆدێ واته كێشه‌كانی ده‌ره‌كی و هه‌ندێ له مه‌لا به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان، كه له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا بوون، وردبوونه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ئه‌وه نه‌شاردراوه‌ته‌وه كه نووسه‌ر سه‌ر به‌ڕێبازی قادرییه و داكۆكیی لێ ده‌كات و توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییان به كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی روون بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ رۆڵی نیشتمانپه‌روه‌ری شێخ مه‌حمودی نه‌مر و شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و ڕۆڵی به‌رزنجییه‌كان له شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی نوێ و گوڵان تا راپه‌رین. هه‌روه‌ها نووسه‌ر په‌یوه‌ندیی مه‌ولانا خالید و داود پاشای عوسمانی ده‌خاته روو، كه (داوای ئاماده‌بوونی میری بابان مه‌حمود پاشا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵلا پاشای مامی و عوسمان به‌گی برایدا له‌گه‌ل قازی و زۆربه‌ی یاریده‌ده‌ره گه‌وره‌كانیان ده‌كات، كه به‌كۆمه‌ڵ هه‌موویان قه‌سه‌م ده‌دا، كه یه‌ك ده‌نگ هه‌موو له‌گه‌ڵ والیی به‌غدا بوو بن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌ولانا پشتگیریی عوسمانییه‌كانی كردووه هه‌ر له‌و به‌شه‌دا نووسه‌ر وه‌ڵامی عه‌تا قه‌ره‌داغی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: (گوتاری ئایینی له سه‌رده‌می میرنشینی بابان‌دا له‌گه‌ڵ گوتاری سیاسه‌تی خێڵایه‌تیی میرنشینی بابان یه‌كی گرته‌وه و به ته‌واوی رێبازی قادری له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تی میرنشیندا بووه).
له‌لایه‌كی تره‌وه، نووسه‌ر و وه‌ڵامێكی بابه‌به‌تیی عه‌تا قه‌ره‌داغی ده‌داته‌وه كه گوایه (هه‌ردوو ته‌ریقه‌ته‌كه ته‌رقه‌ی حزبایه‌تی له‌ده‌ست ده‌دا و سه‌رباری په‌یوه‌ندیی خوێن و ده‌مارگیری. خه‌سڵه‌تی سۆفییه‌تی و نه‌قشبه‌ندی بۆ پارتی و خه‌سڵه‌تی ده‌روێشی قادرییه‌كان بۆ یه‌كیه‌تی كه . لێره‌دا (لق) به‌گوێره‌ی پارتی ده‌بێته خانه‌فا و (مه‌ڵبه‌ند) به‌گوێره‌ی یه‌كێتی ده‌بێته (ته‌كیه). كه‌واته كێشه ده‌بێته كێشه‌ی ته‌كیه و خانه‌قا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌شی به حیساب بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌بڕێ تاكێك بۆ خه‌ڵه‌تاندن و فریودانی جه‌ماوه‌ر). نووسه‌ر له‌پاڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی عه‌تا قه‌ره‌داغی ئاوڕ له نووسینه‌كه‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی ده‌داته‌وه كه له ململانیی گرووپگه‌لی سلێمانی ده‌پۆشێت و ده‌ڵێت (تین و ته‌وژمی تیراژوی ململانێكه دوای كۆچی دوایی هه‌ردوو رابه‌ره‌كه‌ش هه‌ر درێژه‌ی كێشا و پسانه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو...)
نووسه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونانه گه‌لێ هۆكار بۆ ململانێی ئه‌و دوو رێبازه ده‌خاته روو كه خۆی له دوو هۆكار ده‌بینێته‌وه:
1ـ هۆكاری ده‌ره‌كی و هۆكاری ناوه‌كی،
ئه‌م دوو هۆكاره په‌یوه‌ندیی به باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌وه هه‌بووه، به تایبه‌تی:
ا ـ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی كه هۆكارێك بوون بۆ نائارامیی ناوچه‌كه و نانه‌وه‌ی فیتنه و دووبه‌ره‌كی.
ب ـ داگیركردنی كوردستان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كه كوردستانی دابه‌ش كرا كێ تاوانباره؟
ج ـ رێككه‌وتنامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر له‌لایه‌ن ئێران و ئه‌مه‌ریكا و شكستی شۆڕش كێ تاونباره؟
د ـ مه‌سه‌له‌ی سوننه و شیعه و دروستبوونی رق و كینه ئه‌مانه هۆكاری كێ بوو...؟
هه‌ر بۆیه بۆ هۆكاری ناوه‌كی و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ هۆكاره‌كه بۆ ململانێی نێوان حزبه‌كان (وه‌ك له‌م سه‌رده‌مه) و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له ئاژاوه‌نانه‌وه و دروستكردنی ئاژاوه له‌نێوان دوو رێبازه‌كه به ده‌سیسه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و له لایه‌كی تر به ده‌سیسه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو كه چه‌ندین مه‌لا و لایه‌نگرانی خۆیان دروست كردبوو بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه و دوو به‌ره‌كی.
7/8/2016