فه‌رید زامدار
هه‌ر له سه‌رده‌مه زووه‌كانى په‌یدابوون و له‌دایكبوونى مرۆڤ و ده‌ستپێكردنى ژیان و نه‌بوونى هیچ پێوه‌رێك له چه‌مكه‌كانى ژیارى و پێناسه‌یه‌كی ىسهرهتایی بۆ مێژوو، مرۆڤه‌كان زۆر به ئاسایی له كۆمه‌ڵگاى بچووك بچو‌وكدا له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ژیاون و مانایه‌كى تایبه‌تمه‌ندانه‌ى زۆر ساده و ساكاریان به ژیان به‌خشیوه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێك له چه‌مكه سیاسییه‌كان بزانن، خۆڕسكانه ژیان و گوزه‌رانى خۆیان له‌گه‌ڵ بوون و سروشت و ژینگه‌ى خۆیان ڕێكخستووه. ئه‌و ده‌مانه نه (ئایین) هه‌بووه و نه كارگه و چه‌وسانه‌وه‌ى چینایه‌تى و نه خاوه‌ن موڵك و ئه‌ملاك و ده‌ره‌به‌گایه‌تى هه‌بووه، واته مرۆڤ له‌وپه‌ڕى ئازادى و سه‌ربه‌خۆییدا ژیاوه و له‌گه‌ڵ حهتمییهكانى بوون و گه‌ردوون و سروشت و ژینگه‌كه‌ى خۆى تێكه‌ڵ بووه. مرۆڤایه‌تى ئه‌و ده‌مانه زۆر به به‌خته‌وه‌رى و ئازادانه و به پێویستیى مرۆڤانه‌ى خۆى ژیاوه و گوزه‌رانى كردووه، تا گه‌یشتن به قۆناغه‌كانى په‌یدابوونى (ئایینه‌كان) و پابه‌ندكردنى مرۆڤ به جیهانێكى نادیار و پیرۆزكردنى هێزه غه‌یبییه‌كان، تا ده‌گاته قۆناغه‌كانى سیاسه‌ت و ده‌ستوه‌ردان له ئازادییه‌كانى مرۆڤ و سه‌پاندنى بڕوادارى و به‌كۆیله‌كردنیان. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه مرۆڤ له بچووكترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى شایسته به خۆى بێبه‌ش كراوه، تا گه‌یشتن به قۆناغى ڕۆشنگه‌رى له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا له ئه‌وروپا و جارێكى تر مرۆڤ به‌هۆش خۆى هاته‌وه و كه‌وته ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تى هێزه ئایینییه‌كان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپایی له‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانه دروستكراوانه‌دا،
عومەر عەلی غەفور
1- دیارده‌ى به‌كۆیله‌كردن
یه‌كێك له كاره نامۆ و نامرۆڤانهكانى داعش كه مرۆڤایه‌تیى حه‌په‌ساند و داعش وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ى نه‌ریتێكى ره‌سه‌نى ئیسلامى شانازیى پێوه ده‌كرد، دیارده‌ى به‌كۆیله‌كردنى ئافره‌تانى ئێزدى بوو، كه وه‌ك سه‌بایا بردنى و كردنیه كه‌نیزه‌ك و به‌سه‌ر میر و چه‌كدارانیدا به‌خشینه‌وه یان له بازاڕى كۆیله‌فرۆشیدا فرۆشتنى. ئه‌م بهكۆیلهكردنه بوختانێك نییه بۆ داعش هه‌ڵبه‌سترابێ، به‌ڵكو خۆیان له بڵاوكراوه و گرته ڤیدیۆییهكانیاندا به‌شانازییه‌وه باسى ده‌كه‌ن.
ئه‌م ره‌فتاره كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئایینییه ئیسلامیهكانیشهوه سه‌ركۆنه كراوه له‌و رووه‌وه كۆیلایه‌تى نه‌ماوه و هیچ پاساوێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى نییه له‌كاتێكدا ئیسلام كاتى خۆى هه‌وڵى نه‌هێشتنى داوه، داعش به پشتبه‌ستن به ده‌ق و مێژوو كردوویه‌تى، كه پێى وایه كۆیلایه‌تى له ئیسلامدا حه‌رام نه‌كراوه، بگره رێگه‌پێدراوه و ئه‌میر بۆى هه‌یه دیله‌كانى جه‌نگ بگاته كۆیله، كه له‌و باره‌دا ئافره‌ته‌كانیان وه‌ك جاریه به‌سه‌ر (موجاهیدان)دا دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر عه‌قد و نیكاحێكى پێشوویان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
به‌كۆیله‌كردن له ئیسلامدا چۆنه؟
چەکدارانی داعش خۆیان بۆ شەڕی موسڵ ئامادە دەکەن و پێش دەستپێکی هێرشی هێزەکان بۆ سەر شارەکە چەند هەنگاوێکیان گرتووەتەبەر، داعش بەشێکی زیندانییەکانی ئازادکردوون و بۆ شەڕ ئامادەیان دەکات، ئاگریشی لە خەندەقە پڕ نەوتەكان بەرداوە. بەپێی گوتەی چەند دانیشتووێکی نێو موسڵ بۆ میدیا ئەمریکییەکان، داعش بڕیاری داوە چەکدارە بریندارەکانی بۆ رەققە بگوازێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێ لە شەڕی موسڵ شەڕی هێزەکان بکات و سەرقاڵی بریندارەکانی نەبێت.
چەكدارە زیندانیكراوەكان ئازاد دەكات
دانیشتووێکی موسڵ رایگەیاندووە "داعش دەستی بە ئازادکردنی ئەو چەکدارانەی كردووە كە پێشتر بە تاوانی سووک زیندانیکرابوون". بەگوتەی ئەو دانیشتووەی موسڵ، پێشتر دەیان چەکداری داعش لەسەر جگەرەکێشان، نەهێشتنەوەی ریش و شێوازی جلوبەرگیان لەلایەن رێکخراوەکە زیندانیکرابوون، بەڵام وەك ئامادەکاری بۆ شەڕی موسڵ داعش ئەو ئەندامانەی خۆی ئازادکردوون.
ئه‌كره‌م ئێدلبی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه زیندووهكان حه‌تمییه‌تی مێژووییه، وه‌ك هیگل، فه‌یله‌سوفی سیاسیی ئه‌ڵمانی گوته‌نی "سه‌ربه‌ستیی نه‌ته‌وه‌كان رێڕه‌وی خودایه له مێژوودا". گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و ره‌سه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له جیهان، كه ده‌یان ساڵه له شۆڕش و خه‌باتدایه له‌پێناو به‌دیهێنانی كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، له‌م حه‌تمییه‌ته به‌ده‌ر نییه. وه‌ك ئێستا باسوخواسی ده‌وڵه‌تی كوردی بووه‌ته باسی هه‌ره گرنگی ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی بڕیار له وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى، هه‌روه‌ك ده‌بینین هه‌ردوو ركابه‌ری كۆماری و دیموكراته‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كێبڕكێ له‌سه‌ر پشتیوانیی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، له دیبه‌یتێكدا هه‌ریه‌ك له ریچارد هاس، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێنری كسینجهر، سیاسه‌توان و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن، به پێویستیان زانی كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و سه‌قامگیر بۆ كورد له رۆژئاوا و باشووری كوردستاندا بكات، كه سنووره‌كه‌ی تا ده‌ریای سپییی ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
پەیڕەو ئەنوەر
پێشەکی:
چەمکی دەوڵەتی نەتەوەیی
دەوڵەتی نەتەوەیی وەک یەکەیەکی سیاسی و سەربەخۆ دەرھاوێشتە و لەدایکبووی دونیای مۆدێرنیتەیە، دەوڵەت بەو فۆڕمەی ئێستا کەرەستەیەکی مۆدێرنی رێکخستنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و بەرھەمی دروستبوونی سیستمی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە، مەسەلەی دەوڵەت دەمانباتەوە بۆ قسەکردن لەسەر(سەروەری، سنور، شوناسی سیاسی، شوناسی تاک و تێپەڕنامە/پاسپۆڕت)، لەڕووی مێژووییەوە (دەوڵەتی نەتەوەیی) وەک چەمک دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی(وێستفێڵیا)بۆ ئاشتی و دەوڵەتی وەک نوێترین کارخانەی رێکخستنەوە و دیسپلینکردنی سیاسی خستە ناو کایەی سیاسەتەوە.
دەوڵەت لەواتا بەرفراوانەکەیدا بریتییە لە کۆمەڵگەیەک کە دەسەڵاتی سیاسی بەپێی(دەستوور)دیاریکراوە و رێکخراوە، لەواتا بەرتەسکەکەیدا دەوڵەت بریتییە لە دەسەڵاتێک کەنمایندەی کۆمەڵگەیەک دەکات، دەوڵەت واتای کۆمەڵێک رێکخراوی بەڕێوەبەرییە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەیان پێ سپێردراوە و بە کۆمەڵێک ئۆرگانی جیاواز جیاوازەوە کاردەکات، وەک دەسەڵاتی یاسادانان/پەرلەمان، دەسەڵاتی جێبەجێکردن/حکومەت، دەسەڵاتی دادوەری، دەزگای بیرۆکراتی و پۆلیس و دەزگای ئاسایش.
كۆنگرێسی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌ژێر درووشمی (یەک ئاڵا، یەک نەتەوە،و یەک دەوڵەت) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان راگه‌یاند و رۆژی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆنگرێسهكهش، به رۆژێكی مێژووی وه‌سف ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگرێسهكهش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خاڵه‌كانی (دیکڵارەیشنی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان، پرۆژەی دەستووری کۆنگریسی کەمەڵە کوردیەکان) كردووه.
هه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (بەرێوەبەر و سەرۆکی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان، سکرتاریەتی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان)، رێككه‌وتوون و بۆ خوولی یه‌كه‌میش، دکتۆرو پرۆفیسۆری ئەکادیمی راوێژکاری سەرۆکی کازاخستان بۆ کاروباری کوردان کنیاز ئیبراهیمۆڤیچ، ده‌بێته سه‌رۆك و 11 كه‌سی دیكه‌ش به ئه‌ندامی كۆنگرێسه‌كه دیاریكران.
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگرێسه‌كه:
بەلاغی کۆتای کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکانی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن (کوردستانی سور)
هێمن عەبدوڵڵا
گوتەبێژی حەشدی شەعبی هۆشدارییەكی سەرنجڕاكێشی داوەتە توركیا: "لە هەر شوێنێك لە موسڵ تووشی هێزە توركییەكان ببین، وەك داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین". لێدوانەكە بۆیە سەرنجڕاكێشە، چونكە هەم حەشدی شەعبی و هەم سوپای توركیاش ناڕەزاییان هەیە لەسەر بەشداریكردنیان لە شەڕەكەدا، كەچی شیر و تیر لەیەكدی دەسوون. هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانانیش دەڵێن هۆكاری دواكەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر ئەوەیە رێككەوتن نەكراوە بۆ قۆناغی پاش داعش كە كێ بەشداری بكات و دوای ئەوە چۆن بەڕێوەببرێت، بەڵام هەرواش وێنەی موسڵی پاش داعش وردە وردە خەریكە زەلال دەبێت. وێنەی شارێك كە وەك حەلەبی لێدێت و هەر كۆڵانێكی دەكەوێتە دەست هێزێكی ئیقلیمی.
موسڵ بووەتە كێكێك كە بۆ هەریەكە لە بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكە تامێكی جیاوازی هەیە. بۆ عەبادی و حكومەتی عێراق، چوونەوەی سوپای عێراق بۆ نێو موسڵ كڕینەوەی شكۆیەكی لەدەستچووە كە مالیكی-ی ركابەری عەبادی سەبەبكاری بوو. بۆ كوردستان تامی ئۆپەراسیۆنەكە لەوەدایە دۆزی ناوچە كوردستانییە ناكۆكی لەسەرەكان، كە تا بەر لە هاتنی داعش گرێكوێرەیەكی گەورە بوو و زۆرمان وامان دانابوو كە ئیدی دۆڕاندوومانە لەو دۆزەدا، ئاسانتر چارەسەر دەبێت.
شۆرش
واپێدەچێت هەلبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ،بە سەختترین هەلبژاردنی سەرۆکایەتی دابنرێت لە مێژووی ئەمەریکادا. چونکە هەر روداوێکی نەخوازراو لە ناوخۆ یا لە دەرەوەی ئەمەریکا ،هاوکێشەکە سەراوژێر دەکات، بە تایبەتیش دوای کۆتایی هاتنی هەلمەتەکانی هەڵبژاردن کە هێشتا دیار نیە کێ دەبێتە شوێنگرەوەی (باراک ئۆباما)ی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، ئایا (دۆنالد ترامپ) کاندیدی کۆمارییەکان، یاخود (هیلاری کلینتۆن) کاندیدی دیموکراتیەکان، هەر کامیان بێت پێویستە ئەو بەهرەو تواناییەیان تیادا بێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە گرینگە، بەتایبەتیش ئەو بەهرە و توانا سیاسیانەی کە بتوانن لە رێگەی وتارەکانیاندا سەرنجی دەنگدەران بۆ خۆایان رابکێشن. جەند مانگێک پێش ئێستا لە نێو کاندیدکراوەکاندا، کاندیدی کۆمارییەکان (دۆناڵد ترامپ) بەهێزتر بوو، کەچی بەم دواییانە دەبینین کەوا (هیلاری کلینتۆن) هەلی بردنەوەی لە هەلبژاردنەکەدا زیاترە، ئەویش دوای پاڵپشتیکردنی لەلایەن( بیرنی ساندرز)کە پاڵێوراوی هەمان پارت بوو بۆ هەلبژاردنەکە.بۆ ئەم مەبەستە کلینتۆن بەڵێنی بە ساندرز داوە کە لە دوای وەدەستهێنانی سەرکەوتن دەیکات بە جێگری سەرۆک.
نه‌وڕه‌س ره‌شید
له کۆمه‌ڵگه‌دا مامۆستای زانکۆ له‌پرۆسه‌ی رۆشنگه‌ریدا رۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێ به‌و پێیه‌ی ئه‌وان پێشڕه‌وی رۆشنبیرهکهن. ئه‌و ئه‌رك و رۆڵه مامۆستای زانکۆی له بهرپرسێتیهکدا داناوه که ده‌بێ پابه‌ند بێت به په‌ره‌پێدانی بیر و هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌مانا ده‌بێ رۆڵێکی سه‌ره‌کی ببینێت له دامه‌زراوه سیاسییه‌کاندا، به ده‌ربڕینی بیروڕاکانی و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه و پرۆژه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌ی بنیاتنه‌رانه ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌ت و کێشانه‌ی کۆمه‌ڵگە، که دامه‌زراوه سیاسییه‌کان تاوتوێی ده‌که‌ن و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن. له‌و میانه‌دا پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کان، ئه‌وانیش رۆڵی سه‌رکرده‌ی فیکری ببینن. له وڵاتانی دواکه‌وتوودا که هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی لاوازه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مامۆستای زانکۆ که پێشڕه‌وی رۆشنبیرییه له‌هه‌مان کاتدا وه‌ك سه‌رکرده‌ی فیکری پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵایه‌تییه. رۆشنبیریی سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه که ئاڕاسته‌ی عه‌قڵی مرۆڤ ده‌کرێت و ده‌رخواردی هه‌ست و ده‌روونی ده‌کرێت، هه‌ر له بیر، زانست، هونه‌ر، وێژه، به‌ها و دابونه‌ریت و ته‌رزی ژیان. بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیری ببێته ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رچی له ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا رووده‌دات زه‌ین و هه‌ست و ده‌روونی مرۆڤ وه‌ریبگرێت و له‌گه‌ڵ داهاتوودا ئامێتهبێت، بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندن و ته‌بایی و هاوکۆکی و ڕازیبوون دروستببێت له‌پێناو گۆڕانکارییدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێته‌بوونه دروستنه‌بێت گۆڕانکاری روونادات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌رکی سه‌رکرده‌ی فیکری له‌و پڕۆسه‌یه‌دا زۆر گرنگه، له کوردستان له واقیعی سیاسی و
فازڵ جاف
سه‌رنجم داوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ وه‌كو چه‌مك و ده‌سته‌واژه له مانای كاریزما تێ بگه‌ن، پێناسه‌یه‌كی روون و پوختیان ده‌ستگیر نابێت. پێموایه بۆ ئه‌م چه‌مكه و چه‌ندین چه‌مكی تریش، باشتره یه‌كسه‌ر په‌نا نه‌به‌ینه به‌ر فه‌رهه‌نكی وشه و زاراوه. باشتر وایه یه‌كسه‌ر په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌زموونی ژیان و كرداری رۆژانه، واته چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژیانه‌وه وه‌ربگرین. خوێنه‌رێك له رێگه‌ی فهیسبووكهوه پێوه‌ندیی پێوه كردم و گوتی: هه‌رچیت ده‌رباره‌ی كاریزما بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌موویم خوێندووه‌ته‌وه، من بایه‌خ به بابه‌تی كاریزما ده‌ده‌م، چونكه ده‌مه‌وێ توێژینه‌وه‌ى ده‌رباره بكه‌م.
به‌ڵام ئێستا كه تۆم له فه‌یسبووك دۆزیوه‌ته‌وه و بووین به براده‌ر، پێم خۆشه زۆر به كورتی، دوور له پێناسه‌ی ناو فه‌رهه‌نگه‌كان، پێم بڵێیت كاریزما چی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خوێنه‌ره منی خسته به‌ر شێوازێكی نوێی بیركردنه‌وه، به خۆمم گوت: ده‌بێت میكانیزمێكی نوێ بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بدۆزمه‌وه. نایشارمه‌وه، من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌م بیركردنه‌وه و هزرم بگۆڕم، بۆ ئه‌وه‌ی له قاڵب و كلێشه دوور بكه‌مه‌وه. پێم وایه ئه‌مه یه‌كێكه له رێگاكانی داهێنان و گۆڕان، پێم گوت:
- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی پارتێك یان هه‌ر رێكخراوێكی سیاسیت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی و هێزی كه‌سایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ تۆ هانده‌ر و ئیلهامبه‌خش بێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وزه و
ئەمریکا بەشێوەیەکی تایبەت پشتیوانیی لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کردووە، ئەویش بەوەیە کە ”فڕۆکەیەکی ئەمریکیی تایبەتی بۆ شاندەکە ئامادەکردبوو. لە بەغداش بە سێ هەلیکۆپتەر شاندەکەی دەپاراست". محمەد حاجی مەحموود، کە ئەندامی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی بووە بۆ بەغدا، دەڵێت "کاتێک بارزانی باسی سەربەخۆیی کوردستانی کرد، شیعەکان گوتیان تەنیا دوو رێگە لەبەردەم کورددا هەن و سەرپشکن لە هەڵبژاردنی هەریەک لەو دوو رێگەیانە".
دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ، رۆژی 29/9/2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە بەیاوەریی شاندێکی سیاسی گەیشتەوە بەغدا. لەو کۆبوونەوانەدا کە بارزانی لە بەغدا کردوونی، باسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان کراوە، کە پێشتر ئەو پرسە بەفەرمی لەلای بەغدا جێگەی موناقەشە نەبووە.
کۆبوونەوەی پێش سەردانەکە لە پیرمام
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست-دیموکراتی کوردستان، کە ئەندامی شاندی کوردستان بووە بۆ بەغدا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (رووداو) زانیاریی نوێ لەسەر ئەنجامی پێش سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا و دوای سەردانەکە ئاشکرادەکات:
رابەر تەڵعەت
كو‌لتور بە هەموو رەهەندەكانییەوە، رۆڵێكی گرنگی هەیە لە دەستنیشانكردن و شكڵگرتنی بەهاكان و زۆربەی چالاكییە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەكانی كۆمەڵگادا، هەروەها لە ژیانی سیاسیی كۆمەڵگادا رۆڵێكی جەوهەریی دەگێڕێت، چونكە هیچ دامودەزگا و رێوشوێنێكی سیاسی ناتوانێت لە بۆشاییدا وجودی هەبێت، یاساكان، دەسەڵاتەكان و دەستوور ناتوانن لە دەرەوەی كۆمەڵگا بژین، بۆیە لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندییە دینامیكییە سادەیەشدا بەها و نۆرمە كولتورییەكان كاریگەرییان دەبێت بەسەر كردە و رەفتاری سیاسی و ژیانی سیاسیی كۆمەڵگادا.
ئەگەر رەگەزە كولتورییەكان وەك بونیاد دەستیان لە داڕشتنی سیستەمی سیاسی و كارگێڕیی ئێمەدا هەبێت، ئایا چۆن دەتوانرێت سروشتی ئەو پەیوەندییە ببێتە هۆكارێك بۆ پەرەپێدانی ژیانی دیموكراسیی كۆمەڵگا، یان بەپێچەوانەوە بە دژی ئاراستەی كرانەوە و دیموكراسی بكەوێتە كار؟ ئایا میتۆد و ستراتیژی پارتە سیاسییەكان و ناوەندەكانی دەسەڵات و رۆشنبیری لە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمەڵگا و جەماوەردا بە تەنیا رازیكردنی زۆرینە و وەڵامدانەوەی بەها كولتوری و ئاینییەكان بووە بۆ راكێشان و بەدەستهێنانی دڵی زۆرینە لە بازنەی سیاسەتێكی پۆپۆلیستیانەدا یان پرۆژەیەك هەبووە بۆ بونیادنانی نەتەوە و كولتورسازی بە ئاراستەی گەشەپێدانی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی، تەنانەت ئەگەر لە ئاست ویستی زۆرینەشدا نەبووبێت؟
کارزان سەباح هەورامی
پێش چوونی بارزانی، بۆ ئەمەریکا لە واشنتۆن، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئاگاداری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردوەتەوە کە بەم نزیکانە، بارزانی سەرانی بەغدا دەکات، بۆیە گرنگە، قورسایی بارزانی وەک خۆی لەبەر چاو بگیرێت، و ئامادەکاری بکرێت، بۆ ئەو کۆبوونەوە، چونکە لەسەر ئاستی ئەمەریکاش، چاودێری ورد و نوێنەری خۆشیان لە کۆبوونەوەکە دەبێت، بۆیە گرنگە هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر ئەم چوار خاڵە رێککەون.
یەکەم: هەرێمی کوردستان و بەغدا وەک دوو دراوسێ باش، مامەڵە لەگەڵ یەکتری دەکەن و دەبێت پەیوەندی هەردوولا پتەو بێت، چونکە یەک شت هەڕەشەیە لەسەر هەردوولا، ئەویش شەڕی داعشە، بۆیە گرنگە، هەردوولا گرنگی و هەستیاری و مەترسی ئەم رێکرخراوەیان بۆ ڕوون ببێتەوە.
دووەم: هەرێمی کوردستان و بەغدا وەک دوو دراوسێی یەکتری دەتوانن، مامەڵەی دارایی لەگەڵ یەکتری بکەن، بە جۆرێک هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت دەتوانێت سەرچاوەی دارایی بەدەست بهێنێت، بەغداش دەتوانێت رێژەی هەناردەی نەوت بەرز بکاتەوە، بە جۆرێک رێککەوتنی دوولایەنە هەبێت بەچاودێری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
سێییەم: ئازادکردنەوەی مووسڵ ئەرکی سەرشانی هەردوو حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە دەبێت هەماهەنگی باش بکرێت لەنێوان هەردوولا،
ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، هۆشداری دەداتە لایەنەكان لە ئەگەری هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی و بەكارهێنانی تووندوتیژی دژی پارتی و دەڵێت "پێمانگوتوون ئەگەر بارەگاكانی پارتی بکەونە بەر تووندوتیژی، هیچ گەرەنتییەك نادەین بارەگاكانی ئەوانیش نەکەونە بەر تووندوتیژی".
ئێرانییەكان پێیانگوتین رێگەنادەن مەترسی لەسەر بارەگاكانی پارتی دروستبێت
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لەم هەڤپەیڤینەیدا لەگەڵ (رووداو)، كە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە شاری سلێمانی، لەگەڵیكراوە ئاشكرایدەکات كە رۆژی 24/9/2016 لەگەڵ شاندێكی ئێرانی دانیشتووە و شاندە ئێرانییەكە بەڵێنیان پێداوە رێگەنەدەن بارەگاكانی پارتی رووبەڕووی مەترسی ببنەوە.
رووداو: لە كۆبوونەوەی حیزبەكان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت، پارتی چ پەیامێكی هەبوو؟ چی باسكرا دەربارەی خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەكەی 27ی ئەم مانگە؟
ئەدهەم بارزانی: خەباتی پارتی هەر لە سەرەتاوە تاوەكو ئێستا بۆ ئەوە بووە كە كۆمەڵگەیەكی دیموكرات، بیروباوەڕی ئازاد و فرەگوتاری هەبێت. ئێستاش كە ئێمە لە شاری سلێمانی دانیشتووین، هەر خۆپیشاندانێك گوزارشت لە داواكاری و باشتركردنی ژیانی خەڵك بكات، پشتگیریی دەكەین و بە رەوای دەزانین. هەموو داخوازییەكان بەشێوەیەكی یاسایی جێی خۆی دەگرێت و دێتەدی. ئەگەر لە چوارچێوەی یاساش دەرچوو، ئەوكات پێناسەیەكی دیكەی دەبێت.
كه‌یوان ئازاد
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ ده‌بێته سێیه‌مین سكرتێری گشتیى حزبی دیموكراتی كوردستانى ئێران، كه دواى هه‌ریه‌ك له پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د تۆفیق، بووه قوربانى له‌پێناو كورد و خاك و پارته‌كه‌یدا. یه‌كه‌میان پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د بوو كه وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارى كوردستان و یه‌كه‌مین سكرتێرى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان له 31ى ئادارى1947 له مه‌یدانى (چوارچرا)ى شارى مه‌هاباد له‌گه‌ڵ سه‌درى قازى براى و حه‌مه‌حوسێن خانى سه‌یفی قازى، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌ویی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران. دووه‌میان ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو كه ساڵى 1973 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕ‌ژێمى به‌عسى عێراقه‌وه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانى له‌ده‌ست دا. سێیه‌میشیان عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ بوو كه ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌م 13ی ته‌مووزی 1989 له شارى (ڤییه‌نا)ى پایته‌ختى وڵاتى نه‌مسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامیی ئێران كۆتایی به ژیانى هێنرا.
ته‌نانه‌ت دواى ئه‌ویش سادقى شه‌ره‌فكه‌ندیش له 17ى ئه‌یلوولى 1992 له شارى (به‌رلین) به هه‌مان شێوه‌ى قاسملۆ كۆتایی به ژیانى هێنرا. له‌و كاته‌وه‌ش تا به ئێسته ده‌گات، سه‌رجه‌م به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌وادارانى ئه‌و حزبه، به هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه (حزبى دیموكراتی كوردستانى ئێران و حزبی دیمو‌كراتى كوردستان-ئێران) له بیرى ئه‌وه‌دان كه چۆن و بۆچى كه‌سى یه‌كه‌مى پارته‌كه‌یان بوونه قوربانى و نه‌یانتوانى دۆزى ڕه‌واى نه‌ته‌وه و خاك و پارته‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه تا ئێسته وه‌ڵامێكى زانستیى نییه؟