فازڵ جاف
سه‌رنجم داوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ وه‌كو چه‌مك و ده‌سته‌واژه له مانای كاریزما تێ بگه‌ن، پێناسه‌یه‌كی روون و پوختیان ده‌ستگیر نابێت. پێموایه بۆ ئه‌م چه‌مكه و چه‌ندین چه‌مكی تریش، باشتره یه‌كسه‌ر په‌نا نه‌به‌ینه به‌ر فه‌رهه‌نكی وشه و زاراوه. باشتر وایه یه‌كسه‌ر په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌زموونی ژیان و كرداری رۆژانه، واته چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژیانه‌وه وه‌ربگرین. خوێنه‌رێك له رێگه‌ی فهیسبووكهوه پێوه‌ندیی پێوه كردم و گوتی: هه‌رچیت ده‌رباره‌ی كاریزما بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌موویم خوێندووه‌ته‌وه، من بایه‌خ به بابه‌تی كاریزما ده‌ده‌م، چونكه ده‌مه‌وێ توێژینه‌وه‌ى ده‌رباره بكه‌م.
به‌ڵام ئێستا كه تۆم له فه‌یسبووك دۆزیوه‌ته‌وه و بووین به براده‌ر، پێم خۆشه زۆر به كورتی، دوور له پێناسه‌ی ناو فه‌رهه‌نگه‌كان، پێم بڵێیت كاریزما چی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خوێنه‌ره منی خسته به‌ر شێوازێكی نوێی بیركردنه‌وه، به خۆمم گوت: ده‌بێت میكانیزمێكی نوێ بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بدۆزمه‌وه. نایشارمه‌وه، من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌م بیركردنه‌وه و هزرم بگۆڕم، بۆ ئه‌وه‌ی له قاڵب و كلێشه دوور بكه‌مه‌وه. پێم وایه ئه‌مه یه‌كێكه له رێگاكانی داهێنان و گۆڕان، پێم گوت:
- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی پارتێك یان هه‌ر رێكخراوێكی سیاسیت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی و هێزی كه‌سایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ تۆ هانده‌ر و ئیلهامبه‌خش بێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وزه و كردار و داهێنان بێت، تۆیش پێت خۆش بێت ئه‌و كه‌سه ببێت به رێبه‌ر و سه‌ركرده‌ت، ده‌سا ئه‌و سه‌ركرده‌یه بۆ تۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزماتیكه.
- ئه‌ی ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی ته‌نیا له‌سه‌ر من هه‌بێت؟ له‌و دۆخه‌یشدا هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزماتیكه؟
- به‌ڵێ، به‌ڵام ته‌نیا بۆ تۆ.
- باشه وای دابنێ كه ئه‌ندامی هیچ پارت و رێكخراوێكی سیاسی نیم.
- باشه، كارمهندیت؟
- به‌ڵێ
- ئه‌گه‌ر له‌لای به‌ڕێوه‌به‌رێكی كاریگه‌ری خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ئیلهامبه‌خش كارمه‌ند بیت، به هه‌مان شێوه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بۆ تۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی كاریزماتیكه.
- زۆر باشه، ئێستا خه‌ریكه تێ ده‌گه‌م.
- به‌ڵام هێشتا ئه‌مه هه‌موو شتێك نییه، چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه، یان ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره كه به‌لای تۆوه كاریزماتیكه، مانای ئه‌وه نییه بۆ خه‌ڵكی دیش هه‌مان كاریگه‌ریی هه‌یه.
به‌داخه‌وه پێناسه‌كردنی كاریزما به‌م شێوه‌یه له راگه‌یاندنی ئێمه‌دا زۆر باوه. بۆیه ماوه‌یه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی كاریزمای سیاسی ده‌درێته پاڵ زۆر كه‌س، بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێتیی ئه‌و كه‌سه سنووری ته‌نانه‌ت شاره‌كانی دیكه‌ی وڵات ببه‌زێنێت.
كاریزما گه‌لێك جۆر و ته‌رزی هه‌یه، كاریزمای هونه‌ری، كاریزمای ئه‌ده‌بی، كاریزمای گوێگرتن، كاریزمای زانستی، كاریزمای سیاسی.
له‌ناو هه‌موو كاریزماكاندا، كاریزمای سیاسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه. با بزانین چۆن!
هه‌موو ئه‌و كاریزمایانه، ته‌نیا كاریزمای سیاسی نه‌بێت، ده‌كرێت زۆر سنووردار بن. به‌ڵام كاریزمای سیاسی نابێت به كاریزما، ئه‌گه‌ر زۆبه‌ی خه‌ڵك نه‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كار نه‌كاته سه‌ر ره‌وتی سیاسیی گه‌ل و وڵات.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر باس له كاریزما ده‌كرێت، كه‌سانێكی زۆر ده‌یانه‌وێت په‌ی به نهێنییه‌كانی كاریزما به‌رن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له كار و پیشه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بن، یان له تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی‌دا به‌كاری به‌رن، چونكه ده‌زانن كاریزما كلیلی سه‌ركه‌وتنه. به‌ڵام له‌وه‌ی كه نازانن كاریزما راسته‌قینه‌كه‌یان كامه‌یه و له كوێ و چیدایه، ده‌كه‌ونه كێشه‌یه‌كی سه‌خته‌وه.
بۆچی ده‌بێ بزانین كاریزما چییه؟ بۆ ده‌بێ ئاشنای تایبه‌تمه‌ندێتیی كه‌سایه‌تیی كاریزماتیك ببین؟ باشه ئه‌م زانین و شاره‌زاییه كه‌ڵكی چییه؟ ده‌بێ كاریزما چ سوودێكمان پێ بگه‌یه‌نێت؟
كاریزما وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كۆنی یۆنانی، ده‌كاته دیارییه‌كی خودایی و به‌خششی سروشت بۆ ئاده‌میزاد.
كاریزما كاریگه‌ریی و ئه‌فسوونێكی ئیلهامبه‌خشه كه له كه‌سایه‌تیی كاریزماتیكدا به‌دی ده‌كرێت.
كاریگهرێتییهك كه ده‌بێته مایه‌ی وزه و ئیلهام بۆ كه‌سانی دیكه.
تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ركرده‌یی و رێبه‌ری له لای كه‌سایه‌تیی كاریزماتیك به راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌هێزه، كه ده‌توانێت خه‌ڵكێكی زۆر له‌پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌دا كۆ بكاته‌وه و سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌رییان بكات.
واته كاریگه‌ریی كه‌سایه‌تیی كاریزماتیك له بنه‌ڕه‌تدا كاریگه‌ریی خۆڕسكه، له خودی ئه‌و كه‌سه‌وه تیشك ده‌داته‌وه و كار ده‌كاته سه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵكێكی زۆر.
ئه‌م كاریگه‌رییه ره‌نگه بگاته ئه‌ندازه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده به‌رز، كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه كاریزماتیكه سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌ریی ئه‌و گرووپ و خه‌ڵكه و هه‌ندێك جار خه‌ڵكانی تریش بكات.
ئه‌م بۆچوونه له لای یۆنانییه‌كانی به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ پێش له‌دایكبوونی مه‌سیح، به‌م واته‌یه لێك ده‌درایه‌وه.
- باشه تۆ بڵێیت زاراوه‌ی كاریزما ئێستایش هه‌ر ئه‌و مانایه‌ی سه‌رده‌می شارستانیه‌تی یۆنان بگه‌یه‌نێت؟
-وه‌ك ناوهڕۆك، كاریزما ئێستایش هه‌مان مانا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام دیاره به درێژایی قۆناخه‌كانی مێژوو مانایه‌كی فراوانتری به‌خشیوه، به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ركرده‌یی سیاسی‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ماكس ڤیبه‌ر (1864-1920)ی زانای ئه‌ڵمانی بۆ یه‌كه‌م جار مۆركێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسیی پێ دا و له بواری سیاسی و سه‌ركرده‌ییدا جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیی زاره‌وه‌كه كرده‌وه.
له‌م دۆخه‌دا، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر له كه‌سێكدا هه‌بن، ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت رێبه‌ریی خه‌ڵكێكی زۆر بكات. ئه‌م توانایه هه‌ندێك جار بێ سنووره، ره‌نگه له ئه‌ندازه‌یش به‌ده‌ر بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تیی كاریزماتیك له چیدا به‌ده‌ر ده‌كه‌ون؟
له‌وه‌دا كه كه‌سی كاریزماتیك ده‌توانێت زۆرترین خه‌ڵك و به‌رینترین به‌ره بۆ ئامانجێكی گه‌وره و به‌رفراوان كۆ بكاته‌وه.
5/10/2016