نه‌وڕه‌س ره‌شید
له کۆمه‌ڵگه‌دا مامۆستای زانکۆ له‌پرۆسه‌ی رۆشنگه‌ریدا رۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێ به‌و پێیه‌ی ئه‌وان پێشڕه‌وی رۆشنبیره‌که‌ن. ئه‌و ئه‌رك و رۆڵه مامۆستای زانکۆی له به‌رپرسێتیه‌کدا داناوه که ده‌بێ پابه‌ند بێت به په‌ره‌پێدانی بیر و هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌مانا ده‌بێ رۆڵێکی سه‌ره‌کی ببینێت له دامه‌زراوه سیاسییه‌کاندا، به ده‌ربڕینی بیروڕاکانی و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه و پرۆژه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌ی بنیاتنه‌رانه ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌ت و کێشانه‌ی کۆمه‌ڵگە، که دامه‌زراوه سیاسییه‌کان تاوتوێی ده‌که‌ن و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن. له‌و میانه‌دا پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کان، ئه‌وانیش رۆڵی سه‌رکرده‌ی فیکری ببینن. له وڵاتانی دواکه‌وتوودا که هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی لاوازه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مامۆستای زانکۆ که پێشڕه‌وی رۆشنبیرییه له‌هه‌مان کاتدا وه‌ك سه‌رکرده‌ی فیکری پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵایه‌تییه. رۆشنبیریی سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه که ئاڕاسته‌ی عه‌قڵی مرۆڤ ده‌کرێت و ده‌رخواردی هه‌ست و ده‌روونی ده‌کرێت، هه‌ر له بیر، زانست، هونه‌ر، وێژه، به‌ها و دابونه‌ریت و ته‌رزی ژیان. بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیری ببێته ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رچی له ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا رووده‌دات زه‌ین و هه‌ست و ده‌روونی مرۆڤ وه‌ریبگرێت و له‌گه‌ڵ داهاتوودا ئامێته‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندن و ته‌بایی و هاوکۆکی و ڕازیبوون دروستببێت له‌پێناو گۆڕانکارییدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێته‌بوونه دروستنه‌بێت گۆڕانکاری روونادات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌رکی سه‌رکرده‌ی فیکری له‌و پڕۆسه‌یه‌دا زۆر گرنگه، له کوردستان له واقیعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا مامۆستای زانکۆ ئه‌و رۆڵه نابینێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵکو ته‌نیا وه‌ك ده‌سته‌بژێر له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه رۆڵیان هه‌یه. پێویسته مامۆستای زانکۆ ئه‌و جیابوونه‌وه و دابڕانه‌ی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا شرۆڤه بکه‌ن و هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
پرسیارێك رووبه‌ڕووی مامۆستای زانکۆ ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌کادیمی، وه‌ك سه‌رکرده‌یی فیکری، ئایا رۆڵی ئه‌وان زیاتره و کاریگه‌رتره یان رۆڵی مامۆستایه‌کی ئاینی له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه؟ کامیان له ئاڕاسته‌کردنی فیکر و هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا رۆڵ و کاریگه‌ریان هه‌یه؟ ئایا مامۆستایانی زانکۆ چ رۆڵێکی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی سیاسی‌دا هه‌یه؟ روونتر بڵێم ئایا سه‌رکرده‌ی فیکری له کوردستان له‌ڕووی کرده‌ییه‌وه بوونی هه‌یه؟ تێکه‌ڵی، هه‌ماهه‌نگی، هاوکاری و هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی سیاسی‌دا هه‌یه؟ ئایا خۆیان هه‌ستیان به‌وه کردووه و پێی ده‌زانن و خۆیان ده‌بینن، که ره‌خنه و گله‌ییان لێ ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵیان نییه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه‌کاندا و نه‌یانتوانیوه بیروڕا، به‌رنامه و پرۆژه‌کانیان وه‌ك پێشڕه‌وی رۆشنبیر و سه‌رکرده‌ی فیکری بگه‌یه‌ننه چین و توێژه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، هۆکاره‌که‌ش دابه‌شبوونیانه به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کاندا، بوونه‌ته به‌شێك له ناکۆکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی ماددی ده‌ده‌ن له پله و پۆست و ده‌رامه‌تی دارایی و وه‌رگرتنی خان‌و زه‌وی..هتد. هه‌موو ئه‌وانه مافێکی ئاسایی ئه‌وانه، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا گله‌یی و ره‌خنه له ئاستی زانستی هه‌یه، که کواڵێتی باش نییه. ئایا سه‌رکرده‌یی فیکری له کوردستان توانیویه‌تی بیری ره‌خنه‌گرانه‌ی بونیاتنه‌رانه بکاته خۆراکی جه‌ماوه‌ر و، هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له له‌خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر بگرێت و به‌لاڕێیدانه‌به‌ن و به‌کارنه‌هێنرێت له ناکۆکیه سیاسییه‌کاندا؟ ئایا توانیویه‌تی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی جه‌ماوه‌ر بداته‌وه و ریشه و گومانه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگە ده‌ربهێنێت و به جه‌ماوه‌ریان بناسێنێ؟ مه‌به‌ستم هۆ و هۆکاری ناکۆکی و دژایه‌تیکردن و شه‌ڕی حیزبه سیاسییه‌کانه له گۆڕه‌پانی کوردستاندا. ده‌شزانم گه‌ر له‌و باره‌یه‌وه قسه بکه‌ن و بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه و دژیان ده‌وه‌ستن، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی فیکری له‌وه گه‌وره‌تره چونکه ئه‌و ده‌ربڕینه ده‌بێته سه‌ره‌تای دروستبوونی دیالۆگ و تێکه‌ڵبوونی هه‌ردوو سه‌رکرده‌که و ده‌بێته زه‌مینه‌خۆشکه‌ر بۆ پێگه و رۆڵی سه‌رکرده‌یی فیکری. پێویسته باسی پرس و بابه‌ته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان بکه‌ن و بیخه‌نه‌ڕوو، نه‌ك که‌ناڵێکی راگه‌یاندن بانگیان بکات و که‌سی نه‌زان ده‌ستبکات به پرسیاری نالۆژیکی بۆ پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ لایه‌نێکی سیاسی که فڕی به‌سه‌ر فیکره‌وه نییه و ئه‌وانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و گله‌یی له حاڵی خۆیان بکه‌ن و هه‌ندێ بابه‌ت باس بکه‌ن بۆ رازیکردن یان هێرشکردنه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان. سه‌رکرده‌ی فیکری سه‌رکردایه‌تی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، له‌وێوه رۆڵیان کاریگه‌ر ده‌بێت، ئه‌و گۆڕانه به شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێت. له کوردستان دۆخی دووکه‌رتبوون و دابڕان و دژایه‌تیکردن نه‌ك ته‌نیا جه‌سته‌ی حیزبه‌کانی له‌نێوان خۆیاندا و له‌گه‌ڵ خودی خۆیاندا گرتۆته‌وه، به‌ڵکو جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه، که هه‌موو تووشێ به‌دگومانی (وه‌هم) بوون، که‌س بڕوای به‌وه‌یتر نییه، هه‌روه‌ها ئوسوڵیه‌تی سیاسی په‌ره‌یسه‌ندووه به‌هۆی دژایه‌تیکردنی بێ که‌ڵکی زیانبه‌خشه‌وه. ئوسوڵیه‌تی سیاسی به‌مانای هه‌رچی ئه‌و لایه‌نه یان ئه‌و که‌سه سیاسییه باوه‌ڕی پێیه‌تی و داوای ده‌کات راست ودروست و ره‌هایه‌و قابیلی ره‌تکردنه‌وه و قسه‌له‌سه‌رکردن نییه. ئایا ئه‌وه وه‌هم نیه؟ کوا رۆڵی مامۆستای زانکۆ وسه‌رکرده‌ی فیکری، کوا ئه‌و هه‌موو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا و پڕۆفیسۆریه له دۆخی دووکه‌رتبوون و دابڕان و دژایه‌تیکردن و به‌دگومانی ئه‌مڕۆی کوردستاندا؟ بۆ رزگاربوون له‌و وه‌همه پێویسته مامۆستای زانکۆ و سه‌رکرده‌ی فیکری سه‌رکێشی بکات بۆ دروستکردنی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و داکۆکیکردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمان. رۆشنبیری زه‌ینی و خودیی رۆڵ وکاریگه‌ری ئه‌وتۆی نییه له هۆشیاری و گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵکو رۆشنبیری داهێنان و به‌رهه‌مهێنان رۆڵ و کاریگه‌ری هه‌یه، له‌وێوه سه‌رکرده‌ی فیکری رۆڵ و پێگه‌ی خۆی دیاریده‌کات و هاوشانی سه‌رکرده‌ی سیاسی ده‌بێت.
6/10/2016