فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆنگرێسی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌ژێر درووشمی (یەک ئاڵا، یەک نەتەوە،و یەک دەوڵەت) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان راگه‌یاند و رۆژی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆنگرێسه‌كه‌ش، به‌ رۆژێكی مێژووی وه‌سف ده‌كه‌ن. به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگرێسه‌كه‌ش، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خاڵه‌كانی (دیکڵارەیشنی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان، پرۆژەی دەستووری کۆنگریسی کەمەڵە کوردیەکان) كردووه‌.

هه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (بەرێوەبەر و سەرۆکی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان، سکرتاریەتی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان)، رێككه‌وتوون و بۆ خوولی یه‌كه‌میش، دکتۆرو پرۆفیسۆری ئەکادیمی راوێژکاری سەرۆکی کازاخستان بۆ کاروباری کوردان کنیاز ئیبراهیمۆڤیچ، ده‌بێته‌ سه‌رۆك و 11 كه‌سی دیكه‌ش به‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسه‌كه‌ دیاریكران.

راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگرێسه‌كه‌:

بەلاغی کۆتای کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکانی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن (کوردستانی سور)

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە ئۆکۆتبەری ٢٠١٥ کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی و رێکخراوە ئەکتیڤ و گەورە کۆمەڵایەتیەکانی ناو خاکی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن بریاری دامەزراندنی کۆنگرێسی کۆمەڵەی نەتەوەی کوردیەکانیان دا. لەسەرەتادا تەواوی وتوێژو بەرنامەکانی تایبەت بە ئامادەکردن و چۆنیەتی دانانی پەیرەو پرۆگرامی تایبەت بەم کۆنگرێسە، لەرێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و هەروەها کۆبونەوەی هەفتانەی کۆنگرەکە لە رێگای سکایب بەرێوەدەبرا، بە شێوەیەکی راستەوخۆ، بە ئامادەبوونی تەواوی دامەزرێنەر و چالاکوانی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان.

لەهەموو ئەو ماوەیەدا دەیان کۆرو کۆبوەنەو کۆنفراساتمان ئەنجام داوە، لەگەڵ زۆربەی زۆری ریکخراو و چالاکوانە کوردیەکانی ناوەی روسیاو ووڵاتانی جۆرجیاو ئەرمینیاو کازاخستان و قرغستان و ئازرباینجان، تەنانەت کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان.

لە رۆژی ٩/١٠/٢٠١٦ لە چۆش و خرۆشێکی یەکجار زۆر، وەک روداوێکی گرینگی مێژوو لەگەڵ ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان و گوتنەوەی سرودی ئەیرەقیب بەشیوەیەکی رسمی کۆنگرێسی نەتەوەی کۆمەڵە کوردیەکانی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن ( کوردستانی سور ) دامەزراندنی خۆی راگەیاند و ئەم بەروارە بووە رۆژی لەدایک بوون و روداویکی یەکجار مێژووی گرینگ لەماوەی چەندین ساڵی رابردوو لەم ناوچانەدا.

لە کۆبونەوەکەدا ئامادەبوان گفتوگۆیان کرد لەسەر تەواوی باردوخی سیاسی و کۆمەڵایاتی کوردانی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن و کوردستان باشوور. بە هۆکاری ئەوەی کوردستان باشوور ئێستاکە بە بارودۆخێکی زۆر تایبەت و هەستیاردا تیپەر دەبێت، خەریکە ئەو دەرفەتە میژوویەی هاتۆتە پێشەوە لەدەست دەردەچن جارێکی تر.

لە کۆتای کۆبونەوەکەدا ئەم خاڵانە پەسند کران:

- دیکڵارەیشنی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان.

-پرۆژەی دەستووری کۆنگریسی کەمەڵە کوردیەکان.

هەڵبژاردنی :

- بەرێوەبەر و سەرۆکی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان.

-سکرتاریەتی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان.

دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان پێک دێن لە ١١ کەسایەتی روسیاو ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن. بۆ خولی یەکەمی بەرێوەبەرایەتی ئەنجومەن بۆ ماوەی یەک ساڵ بەرێز دکتۆرو پرۆفیسۆری ئەکادیمی راوێژکاری سەرۆکی کازاخستان بۆ کاروباری کوردان کنیاز ئیبراهیمۆڤیچ هەڵبژێردرا.

یەکەمین پرۆژەی داهاتوو کۆنگریسی کۆمەڵەی نەتەوەی کوردی ووڵاتانی سۆڤیەت کۆن، سەردانی کردنی کوردستان باشورەو کۆبونەوەیە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

بۆ ئەم مەبەستەش هەر ئەم یاداشتە لە رێگای نوێنەرایەتی کوردستانیان لە روسیاو ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن دەگەێنە سەرجەم لایەن سیاسیەکانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان . هەر بۆیە ئێمە چاوەرێی هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو دەکەین لەلایەن ئێوەی بەرێزەوە بۆ ئەم سەردانیە لە ماوەی ١٠/١٠/٢٠١٦ تاوەکو کۆتای ئەم مانگە.

ئەوەی زۆر گرینگە و پێویستە ئاماژەی پێبکرێت لە کۆنگرێسەدا کوردان لەسەر هەر ئاین و هەر ناوچەیەکی ووڵاتانی سۆڤیەت بن دەتوانن کۆنگرێس بە موڵکی خۆیان بزان، هەروەها بەشداربوان و بەرێوەبەرانی کۆنگرێسی کۆمەڵە کوردیەکان پێک دێت لە کوردە موسڵمانەکان و ئێزدیەکانن .

دروشمەکانی هوڵبژردنی دامەزراندی کۆنگرەی کۆمەڵە کوردیەکانی پێک دێت لە سێ دروشم:

یەک ئاڵا، یەک نەتەوە،و یەک دەوڵەت.


11/10/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان