فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

گوتەبێژی حەشدی شەعبی هۆشدارییەكی سەرنجڕاكێشی داوەتە توركیا: "لە هەر شوێنێك لە موسڵ تووشی هێزە توركییەكان ببین، وەك داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین". لێدوانەكە بۆیە سەرنجڕاكێشە، چونكە هەم حەشدی شەعبی و هەم سوپای توركیاش ناڕەزاییان هەیە لەسەر بەشداریكردنیان لە شەڕەكەدا، كەچی شیر و تیر لەیەكدی دەسوون. هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانانیش دەڵێن هۆكاری دواكەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر ئەوەیە رێككەوتن نەكراوە بۆ قۆناغی پاش داعش كە كێ بەشداری بكات و دوای ئەوە چۆن بەڕێوەببرێت، بەڵام هەرواش وێنەی موسڵی پاش داعش وردە وردە خەریكە زەلال دەبێت. وێنەی شارێك كە وەك حەلەبی لێدێت و هەر كۆڵانێكی دەكەوێتە دەست هێزێكی ئیقلیمی.

موسڵ بووەتە كێكێك كە بۆ هەریەكە لە بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكە تامێكی جیاوازی هەیە. بۆ عەبادی و حكومەتی عێراق، چوونەوەی سوپای عێراق بۆ نێو موسڵ كڕینەوەی شكۆیەكی لەدەستچووە كە مالیكی-ی ركابەری عەبادی سەبەبكاری بوو. بۆ كوردستان تامی ئۆپەراسیۆنەكە لەوەدایە دۆزی ناوچە كوردستانییە ناكۆكی لەسەرەكان، كە تا بەر لە هاتنی داعش گرێكوێرەیەكی گەورە بوو و زۆرمان وامان دانابوو كە ئیدی دۆڕاندوومانە لەو دۆزەدا، ئاسانتر چارەسەر دەبێت.

بۆ هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئیدارەی ئۆباما، سەركەوتن لە موسڵ هاوكارییەكی باش دەبێت بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی كۆتایی ئەمساڵ. بۆ ئێران كێكەكە هەمان تامی سەركەوتنی ستراتیژیی ئەو دەوڵەتەیە لە ململانێكانی عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن. ئەوەی لەو نێوانەدا هێشتا پشكی دیار نییە و پەلە پرووزەیەتی شتێكی بەربكەوێت توركیایە. بێگومان بۆ ئەویش موسڵ تامی وەدیهاتنی خەونێكی عوسمانییانەیە كە دەمێكە بەم ناوچەیەوە دەبینرێت.

هەموو ئەوانە وادەكەن وێنەی موسڵی پاش داعش لەوەی ئێستا ترسناكتر بێت. بەتایبەتیش كە نموونەی حەڵەب هێشتا چیرۆكێكی بەردەوامە و بە قۆناخەكانی موسڵی ئێستادا تێپەڕیوە. لە حەلەب سەرەتا حكومەتی سووریا هەبوو. دوایی شارەكە دابەش بوو بۆ سەر سێ بەش: بەشێكی حكومەت، بەشێكی ئۆپۆزیسیۆن و بەشێكی كورد. دواتر شەڕ لەنێو شار درێژەی كێشا. هێزی نوێی توندئاژۆ هاتن و شیرەكە هێندە كۆن بوو كە فێڵی تێكەوت.

ئەنجامی كۆتایی ئەوەیە كە ئێستا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی و رووسیا و توركیا و سووریا و ئێران و گرووپە توندئاژۆكان و كوردیش لەو شارەدا لە كۆڵان بە كۆڵان و ماڵ بە ماڵی خەریكی یەكلاكردنەوەی حیساباتەكانیانن لەگەڵ یەكدی. شەڕی حەڵەب و وێنەی منداڵانی قوربانیی جەنگ لە حەڵەب و مەرگەساتەكانی هێندە دووبارەبوونەتەوە كە چیدی خەڵك راناچڵەكێنن.

ئەوەی كە دیارە موسڵیش لەپاش داعش بەو ئاراستەیەدا دەڕوات. رەنگە سەرەتا شەڕەكە لەنێوان هێزە شیعە و سوننەكاندا دروستبێت. بەدوایدا هەندێك گروپی جیهادیی سپۆنسۆركراو لەلایەن توركیا و سعودیە و قەتەرەوە دروست دەبن و دەست بەسەر هەندێك ناوچەیدا دەگرن. هێزە شیعەكانیش دەستەوەستان نابن و بەیارمەتیی ئێران هەندێك ناوچەی دیكە كۆنترۆڵ دەكەن.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەكانی دادەخات و رووسیا پاش ئەزموونی سەركەوتووی لە سووریا، فڕۆكە و هێز بۆ عێراقیش دەنێرێت. توركیا و ئەمریكا و هێزەكانی دیكەش بۆ راگرتنی باڵانسی هێز، فڕۆكە بۆ پشتیوانی لە هێزە سوننە و دژە ئێران و رووسییەكان دەنێرن. ئەنجامەكەشی ئەوە دەبێت كە ماوەیەكی دوور و درێژ باشووری كوردستان یان دەبێتە مەیدانی جەنگێكی ئیقلیمی، یان هاوسنوور دەبێت لەگەڵ زۆنی جەنگ. مەترسیی گەورەتریش ئەوەیە بەو حاڵەوە كە هەمانە، ئاگرەكەی موسڵ باشووری كوردستانیش بسووتێنێ و دوو ئیدارەی كوردی بەسەر دوو بەرەی شیعە و سوننەدا دابەش ببن.

11/10/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان