کارزان سەباح هەورامی
پێش چوونی بارزانی، بۆ ئەمەریکا لە واشنتۆن، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئاگاداری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردوەتەوە کە بەم نزیکانە، بارزانی سەرانی بەغدا دەکات، بۆیە گرنگە، قورسایی بارزانی وەک خۆی لەبەر چاو بگیرێت، و ئامادەکاری بکرێت، بۆ ئەو کۆبوونەوە، چونکە لەسەر ئاستی ئەمەریکاش، چاودێری ورد و نوێنەری خۆشیان لە کۆبوونەوەکە دەبێت، بۆیە گرنگە هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر ئەم چوار خاڵە رێککەون.
یەکەم: هەرێمی کوردستان و بەغدا وەک دوو دراوسێ باش، مامەڵە لەگەڵ یەکتری دەکەن و دەبێت پەیوەندی هەردوولا پتەو بێت، چونکە یەک شت هەڕەشەیە لەسەر هەردوولا، ئەویش شەڕی داعشە، بۆیە گرنگە، هەردوولا گرنگی و هەستیاری و مەترسی ئەم رێکرخراوەیان بۆ ڕوون ببێتەوە.
دووەم: هەرێمی کوردستان و بەغدا وەک دوو دراوسێی یەکتری دەتوانن، مامەڵەی دارایی لەگەڵ یەکتری بکەن، بە جۆرێک هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت دەتوانێت سەرچاوەی دارایی بەدەست بهێنێت، بەغداش دەتوانێت رێژەی هەناردەی نەوت بەرز بکاتەوە، بە جۆرێک رێککەوتنی دوولایەنە هەبێت بەچاودێری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
سێییەم: ئازادکردنەوەی مووسڵ ئەرکی سەرشانی هەردوو حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە دەبێت هەماهەنگی باش بکرێت لەنێوان هەردوولا، بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە، بۆ ئەوەی ڕووداوی هاتنی داعش دووبارە نەبێتەوە، گرنگە ئیدارەدانی دوای مووسڵ بدرێتە دەست ئیدارەیەکی نوێوە کە هەردوو حکوومەت هاوکاری بکەن، تا ئەو کاتەی ئەو ناوچانە لەڕووی ئیدارییەوە بتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن.
چوارەم: دەبێت ئیدارەی حەیدەر عەبادی، خۆی لەسەر ئەوە رابهێنێت کە ئەگەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بەویستی خۆیان داوای جیابوونەوە لە عێراق بکەن، دەبێت ڕێز لەو ویستە بیگرێت، بۆیە باشترە هەرێمی کوردستان، دراوسێیەکی باشی عێراق بێت، نەک لەگەڵ عێراقێکدابێت کە دواجار هەردوولا بەیەکەوە نەکرێن و ئایندەشیان ناڕوون بێت، بۆیە گرنگە لەم سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان باسبکرێت کە هۆکاری چوونی حزبە جیاوازەکانیش لەناو شاندەکە پەیوەندی بەو پرسەوە هەبێت.
29/9/2016