چاودێرێك
چەند ڕۆژی‌تر هەڵبژاردن واتا ڕیفراندۆمی یاسای بنەڕەتی یان دەستوری تورکیا دەست پێدەکا، ئەو پرسەش لەناوەندەکانی ناو تورکیا و لەناو کوردستانیش باسێکی گەرمی لەسەرەو هەموو لایەک باس لەوە دەکەن کە دەرەنجامی ئەو ڕیفراندۆمە چی دەبێت؟
ئێمە لەهەر پارچەیەکی کوردستان پرۆسەیەکی سیاسی ڕووبدات، دەبێت بە واقیع بینی و لەبەژەوەندی کێشەو دۆزی میللەتەکەمان بیری لێ بکەینەوەو دوور لەعاتیفە دەبێ بڕیاری تێدا بدەین، لەم ڕووەوە زۆر ڕەوایە کەبەهەستی بەرپرسیاریەتەوە سەیری باکووری کوردستان بکەین کە دەبێ چ هەڵوێسێکی لەو ڕیفراندۆمە هەبێت، دەبێت هەر هاوڵاتیەکی کوردستانی باکوور لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی مەبەست کوردستان و لەبەرژەوەندی کێشەی نەتەوەکەی بیر لەوە بکاتەوە کە ئایە چۆن دەنگ دەدات، بۆیە باشترین ڕێگە ئەوەیە هەر هاوڵاتیەک و هەر کوردێکی باکوور هەڵوەستیەک بکات و بەرژەوەندی گەلەکەی خۆی دەستنیشان بکات و لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان بریار بدات و دەنگ بۆ بەرژەوەندی بدا‌و نەکەوێتە ژێر هەست و هەڕەشەو گوڕەشە و سیاسەتی بەلاڕێبردنی ئەولاو ئەم لا.
رۆژی ١٤ئابریل ٢٠١٧، رۆژی ئەنفال، واتە ٢٩هەمین ساڵرۆژی دەستپێکی شێوەیەک لە وەحشیانە وبگرە ترسناکترین چەشنی سرینەوەی نەتەوەیەکی بێدەسەلات و بندەستە کە تاکوو هەنووکە، مێژوویی کۆمەلگای مرۆفایەتی متەمەدن وەها کارەسات و تراژدیایەکی سامناکی بەخۆیەوە نەدیووە. ئەم کارەساتە لەدرێژەی سیاسەتی تەعقیب و ئەشکەنجە و کووشتن و برین، تەبعید، تەخریب، تەعریب،،،، وەک گەلالەیەکی دارێژراۆ بۆ سرینەوەی نەتەوەیەک بەئەژمار دێت، کە لە راستای تەکمیلی سیاسەتی ژینۆسایدی نەتەوەی کوردی بندەست و بێدەسەلات، وە لەبەرچاوویی دوونیای مووتەمەدن و موودەعی ئاشتی و ئازادی، مافی مرۆف و دێمۆکراسی، لە چەندین قۆناغی یەک لەدوای یەک ئەنجام دەدرا.
له فارسییه‌وه: هۆمه‌ر نۆریاویی
ده‌رفه‌تم بده‌نێ ئه‌وه‌ی ڕاستییه به زمانی‌دا بێنم و بیڵێم."شۆپنهاوه‌ر"
ڕاستی نه‌ک له گوتراودا به‌ڵکو له نهگوتراوهکاندایه. "فرۆید"
تێڕامانێک له‌سه‌ر کهشوبای سووکایه‌تی و بێ ڕێزیکردنی به‌رنامه‌ی ئیره‌ج ته‌هماسب به کورد و کوردستان
په‌یڤی وه‌رگێڕ: دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دروستبوونی کهشوبایهکی ئازاد بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باری زانستییه‌وه ته‌کانێکی به خۆوه بینی و به سه‌دان گه‌نجی خوێنده‌واری کورد ڕێیان که‌وته نێو باڵاترین ناوه‌نده‌کانی خوێندن له ئێران‌دا. گه‌لێک ساڵان دواتر هه‌ر ئه‌م جیل و نه‌وه وشیاره هه‌ر یه‌که و له بوار و سووچێکه‌وه که‌وته خزمه‌تکردنی ڕووبه‌ری فه‌رهه‌نگیی گه‌له‌که‌ی. "جه‌لال شه‌فیعی" ،یه‌ک له‌و ڕۆڵه گهلپهروهرانهی کورده که هه‌ر له هه‌مان ده‌سپێک و سه‌ره‌تاوه ڕۆحی نیشتمانپه‌روه‌ری هاوڕێی هه‌موو سات و کاته‌کانی ژین و ته‌مه‌نی بووه و پاش کۆتایی هێنان به خوێندنه‌که‌ی له به‌شی یاسا و زانسته سیاسییه‌کانی زانستگه‌ی تاران‌دا، خامه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خستۆته خزمه‌ت گوێزتنه‌وه‌ی وشیاریی جڤاکیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و له ڕێی سه‌دان وتاری به‌پێزی زانستییه‌وه ڕۆشنایی به بواری چاندیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌خشیوه. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه و ده‌روونناسانه بۆ ئارێشه‌یه‌کی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه و په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستیی تاڵ و هه‌ژێنه‌ر به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران هه‌ڵده‌داته‌وه. بۆ وتن ده‌شێت "جه‌لال شه‌فیعی"، ساڵی 1972 (1351ی هه‌تاویی)له باژاڕی
فاروق حه‌جی مسته‌فا
له‌هۆڵی پێشوازی له ته‌لاری كه‌ناڵی ئاسمانیی (کوردستان/ 24)دا، له پاش ته واوبوونی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه به ڕێوه چوو،هه‌روه‌ها ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی كوردستانیان به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر فەرمانگه رەسمییه كانی كه‌ركووك، كه‌ناڵی (كوردستان/ 24) راپۆرتێكی تایبه‌تی له باره‌ی ئاڵاوه پێشكه‌ش كرد،هه‌ر له په یدابوونی ئه‌و ئاڵایه له ئه سته نبووڵ، پاشان كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون له به‌یرووت پەیڕه‌وی كرد، دواتر به كوردستانی سووریا و عیراقدا تێپه‌ڕی و له كوردستانی ئێرانیش هەڵكرا، تا ئه‌و كاته‌ی له كوردستانی عێراقدا به فه‌رمی ناسێندرا و چه‌سپی، ئیدی بوو به به‌شێك له ناسنامه و سه‌روه‌ریی ئه‌م گه له كه به دڵگه‌رمی و شانازی و سووربوونه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركووكدا به‌رزی كرده‌وه.
ره‌نگه به لای هەندێ كه سهوه راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان/ 24 شتێكی راگوزه‌ر بووبێت، به‌ڵام من پێموایه ئه‌و راپۆرته رۆشنایی خسته سه‌ر گرنگترین جومگه‌ی كوردستانیانه، رهنگههۆیهكهشی دوو شت بێت:
-پەندهكه له‌وه دایه كه پێگیریی به ئاڵاكهوههەیه و له خه‌ونێكی گشتیی میللییه‌وه كراوه به‌هێمای سه‌روه‌ریی جوگرافیا و خاكێك كههەردهم مایه‌ی كێشه بووه بۆهه‌ندێ له رۆڵه كانی،هه‌ر بۆیه دەبینین هەندێ ئاڵای ده‌مارگیری لۆكاڵ له‌هه‌ندێ شه‌قامی كەركووك به‌دی كران،
دڵشاد میران
په‌سه‌ندکردنی بڕیاری هەڵدانى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، كارێكى سیمبولیى به‌هێز بوو، ئه‌گه‌رچی له‌مێژه ئاڵای کوردستان له زۆر شوێنی ئه‌و شاره و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هه‌ڵکراوه، دڵی هه‌موو كوردێكى نیشتمانپهروەرى خۆش كرد و كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان و ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى جارێكى تر خسته سه‌ر مێزى پشكنین و گفتوگۆ و سه‌رنجڕاكێشان، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كێك ناتوانێت خۆى دوور بكاته‌وه له‌و راستییه‌ى كه فاكته‌رى حزبیى ناوخۆیى و كێبڕكێى حزبایه‌تیش رۆڵێكى گه‌وره‌ی هه‌بووبێت له‌پاڵدان به ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى بووه‌ته دروشمى سه‌ره‌كیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌تایبه‌تى سهرۆكىههرێمى كوردستان كه له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستاندا له‌م پرسه نیشتمانییه چارهسهرنووسسازه دواوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا پارتهكاتى تر به‌تایبه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى و گۆڕان كه رێکكهوتنێكیان له‌نێوان خۆیان واژوو كردووه، رێگاى به‌غدایان گرته به‌ر وهه‌وڵیان داههموو گرفت و كێشهكانىههرێمى كوردستان بخه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆى پارتى و ئیداره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، كه خۆیان به‌شێكن لێى وهه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى به دروشمێكى پروپاگهندهیى پارتى له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
عارف قوربانی
لەدوای لەبەریەك هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێت و شكستی بلۆكی رۆژهەڵات، جەنگی كەنداو و لێكەوتەكانی، دەرگا بەڕووی ئەمریكادا كرایەوە بۆئەوەی ئامادەیی خۆی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتدا بەكرداریی بكات. سەرباری ئەوەی پێشتر و لە چەند ناوچەیەك بنكە و پێگەی سەربازییان هەبوو، بەڵام هەردوو جەنگی ئەفغانستان و عێراق لەڕووی سەربازییەوە زیاتر ئەمریكای پەلكێشی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
ئیتر ئەمریكا لەڕووی كردارییەوە رۆڵی پلە یەك و یەكلاكەرەوەی لە كێشە و هاوكێشەكانی بەشێكی زۆری ناوچەكەدا دەگێڕا، تا هاتنە سەر حوكمی ئۆباما. لەوە بەدواوە هاوكێشەكان پێچەوانە بوونەوە، سەرەتا وەك قۆناغی یەكەمی كشانەوە خۆیان لە بەرپرسیارێتی و كێشەكان دوور دەخستەوە و دواتر وەك راكردن لە كێشەكان، سوپاكەشیان كشاندەوە و ناوچەكەیان لەسەر سینییەكی زێڕ بۆ نەیارەكانیان بەجێهێشت.
لەوكاتەوە چی لەم وڵاتانەی كە ئەمریكا رۆڵی تێدا بینیون، هەروەها لە ناوخۆی ئەمریكاش قسە لەسەر بەرپرسیارێتی ئەمریكا دەكرا كە نەدەبوو بەو جۆرە و بە چارەسەرنەكراوی، كێشەكانی ناوچەكە جێبهێڵێ. هەموو چاوەڕوانییەكانیش بەسترابوونەوە بە گەڕانەوەی كۆمارییەكان بۆ سەر حوكم.
محەمەد ئەحمەد
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیداری بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان مافێكی سرووشتی بێت و له‌چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه پێویست بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و ره‌هه‌ند و مانا و گوزارشتی گرنگی هه‌یه‌و ، دەبێت ئاستی خۆشەویستی خاک و ئاڵا لای تاکی کورد لەهەموو گەل و نەتەوەکانی دیکە به‌رزتربێت و لەهەمووان زیاتر تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەرفرازی بین ، لەبەر ئه‌م خاڵانه‌ی كه له خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
1-لەوەتەی كورد هەیە ، ژێردەستەی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه و به‌بێ دەوڵەتی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه چ به‌خۆشی بووبێت یان به‌زۆر ،هه‌ر خزمه‌تكاری ئه‌وان بووه.
2-دێرینترین نەتەوەیە لەناوچەکەو جیهاندا، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی خۆمان نا ، به‌ڵكو به‌پێی به‌ڵگه و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان. بایه‌خ و گرنگیی ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ش له‌وه‌دایه كه كورد ده‌ستی نه‌بووه له نووسینه‌وه‌یان تاوه‌كو كه‌س گومان له‌وه‌بكات كه كورد خۆی به‌شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵداوه و مێژووی به ئاره‌زووی خۆی نووسیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كورد هێنده به ده‌سه‌ڵات نه‌بووه تاوه‌كو به پاره‌و سامان مێژوونووسانی راسپاردبێ بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی له‌م چه‌شنه.
3-كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی كورد له جیهاندا خۆی ده‌دات له په‌نجا ملیۆن كه‌س.
زریان رۆژهەڵاتی
لەسەر نەخشە، سێكوچكەیەكی پشێوی و ئاڵۆزی هەیە كە لایەكی ئەفغانستان بە سوریاوە دەبەستێ و لایەكەی دیكەشی بەرەو یەمەن شۆڕ دەبێتەوە. گۆڕانكارییەكانی نزیكەی سەد ساڵی رابردوودی ئەم سێكوچكەیە بۆ كورد شووم و نالەبار بوون، بەڵام ئێستا خەریكە هەموو ناوچەكە لێك دەترازێ و بەوەش لەوانەیە دەرگای بەختی كورد بكرێتەوە.
رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە واشنتن گوتی: "ئەولەویەتی ئێستای ئێمە دەوڵەتسازی نییە، بەڵكو نابووتكردنی داعشە"، دەشێ ئەمە وەڵامێك بێت بۆ زۆرێك لە دەوڵەتانی ناوچەكە كە پێیانوایە سیاسەتی زلهێزەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، رێگا بۆ لاوازكردنی بنیاتی دەوڵەتانی ناوچەكە و دەركەوتنی ئەكتەری نوێ، بەتایبەتی كورد، خۆش دەكات. ئەم دەوڵەتانە چەندە خەمی لەناوبردنی داعشیانە، ئەوەندەش ترسی هەرەسهێنانی دەوڵەت و سیستەمە سیاسییەكانیان لێ نیشتووە.
لێكترازانی سێكوچكەی شووم
ئەم سێكوچكەیە لە ئەفغانستانەوە هەتا توركیا- سوریا و لەوێشەوە تا یەمەن شۆڕ دەبێتەوە و لەنێوانی ئاوەكانی ئوقیانووسی هیندی- دەریای مەدیتەرانە- دەریای سووردایە. ئامانجەكان هەرچییەك بن، شەڕی تیرۆری زلهێزەكان (لە ئەلقاعیدەوە بگرە هەتا داعش) و شەڕی
هیوا سەید سەلیم
دوای زنجیرە کۆبوونەوەکانی جنێف لە ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە ھەوڵی راستەوخۆی دیمستۆرای نیردەی ئەو رێکخراوە و کۆبوونەوەکانی ئەستانا کە بە لەسەر داوای ھەریەک لە وڵاتانی رووسیا و تورکیا و ئێران بۆ نوێنەرانی رژێمی ئەسەد و بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوری ئەنجامدران ، وە بێ ئەنجام بوونی ئەو کۆبوونەوانە، دەتوانین ئێستا بڵێین کە ھەوڵە دبلۆماسیەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەرەو پاشەکشەی یەکجارەکی دەچن، چونکە لە ھیچ یەک لەو کۆبوونەوانە تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێکەوتنێکی بەرھەمدار، ئەگەرچی بۆ چەندین جار توانرا ھەردوو لایەن لەسەر مێزی کۆبوونەوەکان کۆبکاتەوە بەڵام لەسەر ئەرز دۆخەکە رۆژ بە رۆژ بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات، رووداوی قەسابخانەکەی خان شیخۆنی سەر بە پارێزگای ئدلب، لە ھەفتەی رابردوو کە بە چەکی کیمیاوی سەد کەس کرانە قوربانی کە لە نێو ئەو ژمارەیە سی منداڵی بێ‌تاوان ھەبوون گەواھی ئالۆزبوونی زیاتری دۆخی سوریامان پێدەڵێن، وە لە ئاستی ئیدانەکردنی ئەو تاوانەش دابەشبوونی وڵاتە زلھێزەکانی ئەندامی ھەمیشەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر دوو بەرەی پشتیوان و دژ بە ئەسەد ھەمیشە بۆتە کۆسپ لە دەرکردنی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سوریا.
فه‌رید زامدار
كورد بەدرێژایی مێژووى نوێى سیاسیى خۆی به خەباتى چەكدارییشەوە، هەمیەه خۆشباوەڕ بووە و عاتیفەى سیاسى كاریگەریى نەگەتیڤانەى خۆى لەسەر سیاسەتى ناوخۆ و جیهانى دەرەوەى خۆى هەبووهڕۆمانسییانه لەگەڵ یاران و نەیاران و دژەكانى خۆى مامەڵەى كردووه، ئەوەندەى دژى خۆى بووه ئەوەنده دژى دوژمنەكانى نەبووه. بەدرێژایی خەباتى سیاسی، ئاشتیخواز بووه، ململانێكانیشى لەگەڵ نەیارانى له هەموو بوارەكانى سیاسى و ئاینگەرایی توندڕەو و فرەمەزهەب و فرەئایینى به ئاشتییانه كردووه .
سەبارەت بەهەڵدانى ئاڵاى كوردستان لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانى كەركووك، دەڵێم دەبوایه بەرپرسانى كەركووك و كەركووكییەكان گەرماوگەرم لەگەڵ دواى مورافەعەكەى جەنابى مام جەلال له ئەنجومەنى حوكم له بەغدا كه نەخشەى شارى كه ركووك تا دەگاته حەمرین، به بەڵگەوه پیشانى عێراقییەكان و كوردستانیان دا و سەلماندى كەركووك له دێرزەمانه وه شارێكى كوردنشین بووه و دەوروبه رەكەیشى هەمووى كوردنشین بوونه. نەوەك دواى ئەو هەموو ساڵه و لەناو ئەو هەموو گرژى و ئاڵۆزییانەى شەڕى داعش و ناكۆكییه دژوارەكانى نێوان هەرێم و بەغدا. دەبوایه هەڵوێستەیەك بكەین.
عارف قوربانی
ئەردۆگان و پارتەكەی خەریكی گۆڕینی دەستوورن، دەسەڵات تۆكمەتر دەكەن، دامودەزگا دادوەری و مەدەنی و ئەمنی و سەربازییەكان لە نەیارەكانیان پاك دەكەنەوە و هەموو جومگەكانی دەوڵەتداری دەبەستنەوە بە ئەردۆگانەوە. دەیان كەناڵی رۆژنامەوانی و رادیۆیی و تەلەفزیۆنییان داخست، خەریكە بە تەواوی زمانی ئازادی دەقرتێنن تا كەس گوێی لە هاوار و فیغانی قوربانییەكان نەبێت. هاوشێوەی وڵاتە ئیستیبدادیەكانی تری ناوچەكە، خەریكە بە تەواوی وێنەی توركیا دەگۆڕن.رۆژ لەدوای رۆژ رەوشی باكووری كوردستانیش زەحمەتتر دەبێت، پەرلەمانتار و سەرۆك شارەوانییە كوردەكان، ئەوانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بە دەنگی خەڵك هاتبوون، ئێستا لە كونجی زیندانەكاندان. سەدان جوامێر و مێرخاسی كورد لە كچ و كوڕە لاوەكان خراونەتە بەندیخانەوە، خەڵك لەبەردەم رەشبگیریدان، گوند و شارۆچكەكان لەگەڵ زەویدا تەخت دەكرێن و دەكرێن بەخۆڵەمێش، خەریكە ئاسەواری ژیان بە بەشێكی زۆری باكووری كوردستانەوە نامێنێت.سەرباری شەڕی داعش لە دوو پارچەی كوردستان: باشوور و رۆژئاوا كە هێشتا ئاكامەكانی زۆر روون نین و نازانرێت چارەنووسی بەكوێ دەگات، لە خراپترین حاڵەتیشدا هێشتا دۆخی ئەم دوو بەشەی نیشتمان بە دۆخی باكووری كوردستان بەراورد ناكرێت. تەنانەت رۆژهەڵاتی كوردستانیش گەرچی بەهۆی ئەوەی چارەكە سەدەیەكە خەباتی چەكداری و بەرەنگاربوونەوە سڕكراوە، خەڵكەكەی لەبەردەم توانەوەیەكی لەسەرخۆدان، بەڵام هێشتا دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لە باكوور باشترە، چونكە ئەوەی لە باكووری كوردستان دەگوزەرێ، پرۆسەیەكی خێرای جینۆسایدكردنێكە بەبێ بەرگری.خەباتی پەرلەمانی لە توركیا بە
بەرهەم کادار
پێشەکی سەد رەحمەت لە هانتکتۆن کە دەڵیت هەریەکە لە ئیمپراتۆریەتی (ڕۆماوە ...پارس)هتد وەک خۆیان بەیەک پارچەی نەماونەتەوە بۆیە ڕۆژێک کۆمارێک دروستدەبێت ڕەنگەناوی کۆماری باکوربێت لەنیوان مەکسیک وئەمریکا دا.ئەوەی ئیستا لە تورکیا هەیە زۆر شلۆقە و کۆمەڵێک ڕای جیاوازی لەسەرە..ڕای یەکەم: کە لە سەرەتاوە پێی وابوو تورکیا خەونی ئیمپراتۆری عوسمانی هەیە و هەوڵی فراوان بوونی خۆی دەدات و دەیەویت ویلایەتی موسڵ وەربگرێتەوە ئەم جۆرە ڕەئییە زیاتر لەو میدیا و لایەنانەوەبوون کە لە پەکەکەوە نزیکن، بەڵام بەلای منەوە ئەم جۆرە ڕایە نەک هەر دورە لە حەقیقەتەوە بگرە تەنها قسەیەکی یان شیکارێکی میدیاییە، چونکە ئەگەر تورکیا خەونی دەوڵەتی عوسمانی هەیە دەیەوێت ویلایەی موسڵ وەربگرێتەوە کەواتە چۆن وەریدەگرێت کە لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکراوە؟
ڕای دووەم: کەپێی وایە تورکیا بەهۆی ئەو پێگە جوگرافییەی کە تێیدایە خاڵی پەرینەوەی کۆچ بەرە بۆ ئەوروپا بەم پێگەیەش باج لە ئەوروپا وەردەگرێت بۆیە تورکیا هەرەشەی کۆچبەر دەکات ئەگەر یارمەتی دارایی نەدەنێ ئەم هەرەشەیەش لەبەرامبەر ئەونیەتی بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەوەروپا ئەم جۆرە ڕایە ڕایەکی گونجاو حەقیەتی تیایە کەرای چاودێرێکی سیاسیە
ڕای سێیەم: پێیوایە کە ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت کە ئەردۆگان سەرپەرشتی دەکات بریتییە لە پۆپۆلیزمی ئەردۆگان خۆدەرخستن وەک ئەکتەرێک بۆ پاراستنی دین، ئەم جۆرە هەنگاوانە لەپێناو ئەو ڕاپسیەیە کە بۆ دەستوری تورکیا دەکرێت لەپێناو سەرکەوتن و بردنەوەی ڕاپرسیەکەش ڕای چاودێرێکی ترە.ڕای چوارەم: کەرای خۆمە، گەر هەڵەنەبم تۆرکیا
زریان رۆژهەڵاتی
هەرچی لە كۆتاییەكانی شەڕی داعش نزیك دەبینەوە، دیمەنی ئەو مەترسییانەی كە دەشێ رووبەڕووی كورد ببنەوە روونتر دەبن. لەو چوارچێوەیەدا ئەگەری فەلەستینیزەكردنی هەرێمی كوردستان وەك تەگەرەیەكی جددی بۆ كورد دێتە پێشچاو.نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق كە بەمدواییە هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە تا جارێكی دیكە جڵەوی دەسەڵات بگرێتەوە دەست، پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا باسی ئەوەی كردبوو كە لەوانەیە كوردستان ببێتە فەلەستینی دووەم! لەڕاستیدا دیدگاكەی مالیكی بەوجۆرە بوو كە خۆی گوتەنی: "ئیسرائیل و ئەمریكا بەسەر كوردستاندا زاڵ بوون و وەك چۆن فەلەستین لە بندەستی ئیسرائیلدایە، كوردستانیش ئاوای لێدێت". ناوەڕۆكی ئەم باسەش هەر باسی ئەو بابەتەیە، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو دیدگایە!
دەشێ پرۆژەی "فەلەستینیزەكردنی كوردستان" نەك پرۆژەیەكی ئەمریكی- ئیسرائیلی بەڵكو پرۆژەیەكی ناوچەیی-عێراقی- شیعی بێت كە هەر لە ئێستاشەوە سەرەداوەكانی دەركەوتوون و لەوانەیە لە دوای جەنگی داعش زیاتریش دەربكەوێت.
لەڕاستیدا پرۆژەی ئەمریكی بۆ كوردستان یەكخستنی ئیدارەی كوردی بووە كە لە 1998 لە رێككەوتنی واشنتن و دواتریش بە هاندانی لایەنە كوردییەكان لە 2005 زیاتر گەشەی كرد. ئیسرائیلیش لانیكەم بەشێوازێكی رەسمی پاڵپشتی لە پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان دەكات. لە بەرامبەر ئەوەدا پرۆژەی وڵاتانی ناوچەكە و عێراقی سەردەمی مالیكی و دوای ئەویش، لەڕێی هاندانی ناكۆكیی ناوخۆیی و گوشاری ئابووری و سیاسی و...تاد، هەوڵدان بۆ فەلەستینیزەكردنی كوردستان بووە.
بەشار عەزیز
ئاڵای كوردستان زۆر بە بەرنامەبۆداڕێژراوی لە كەركووك ھەڵكرا و كوردستانیبوونی ئەو پارێزگایە و دەورووبەری دووپاتكرایەوە، ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كردی، تەنھا بابەتێكی لۆكاڵی و پرسێكی یاسایی نەبوو بۆ پارێزگاكە، بەڵكو پەیامێكە ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەورووبەر و خودی شارەكە كرا‌و لە رێی ئەو پەیامەشەوە، دەگەینە قۆناخێكی دیكەی ھەرە گرنگ كە سەربەخۆیی كوردستانە.ساڵانێكە كەركووك بووەتە گرێ كوێرەی خەونەكانی كورد و یەكلایی بوونەوەی چارەنووسی ھەرێمی كوردستان، ئەگەر كورد بیویستایە، دەمێك بوو بە بێ كەركووك رەنگە دەوڵەتی ھەبووایە، بەڵام دەستبەردارنەبوونی ئەو شارە كوردستانییە، بە ئێستای گەیاندووین، ھەرچەندە دەمێكە كورد لە كەركووك ئاڵای كوردستانی ھەڵكردووە و لەو چەند ساڵەشدا پێشمەرگە ئاڵاكەی لەسەر سنوورەكان ھەڵكرد، بەڵام بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بۆ بە فەرمی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەرجەم فەرمانگەكان ھەنگاوێكی گرنگە و سەرەتای كردنەوەی ئەو گرێ كوێرەیەیە، كە لە ھەنگاوە كردەییەكانی گەڕانەوەی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان خۆی دەبینێتەوە و سەرەنجامیش بە دەوڵەتێكی سەربەخۆمان دەگەیەنێت.ئەوەی لە كەركووك روویدا، لە پشتییەوە زۆر شت ھەیە، لە ھەمووی گرنگتر، پەیامێكە لە رێگەیەوە دەتواندرێت بگەین بە سەربەخۆیی، جارێ كاردانەوەكانی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان تەنھا خۆیان لە ئیدانەكردن و ناڕەزایی دەبیننەوە، ھەڕەشەی ئەم و ئەو كارێكی ئەوتۆ ناكەنە سەرپرسەكە، لەمەودوا تاكە ئاڵایەك كە بھێندرێتەوە خوارەوە، ئاڵای عێراق دەبێت، نەك ئاڵای كوردستان. ھەر لە سەرەتاوە ھەندێك دەنگی
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
بۆ ئەوەی دۆخی گەندەڵی و پاشاگەردانی سیاسی و تێکچڕژانی گوتار‌و دیسکۆرسی سیاسی و ئایدۆلۆژی بگۆرین بە دۆخێکی باشتر، دەکرێت تەنھا بیر لە بژاردەیەکی باشتر بکەینەوە کە یاسا‌و دیسپلینێکی گەورەترو باشتر کۆنترۆڵی بکات کە ئەویش دەوڵەتە، مۆڕاڵ و فەزیلەتی مرۆڤ و ئاسایشی تاک یەکێکە لە بەھا باڵاکانی ھەر کۆمەڵگایەک کە ھەنگاو دەنێت بۆ سەربەخۆیی سیاسی و بنیادنانی دەوڵەت، بیرمەندی ئیتاڵی "میکیاڤیلی" زۆر تەرکیز دەخاتە سەر ئەو فەزیلەت و شکۆو شوناسە بۆ مرۆڤ لە چوارچێوەی یاساکاندا، شکۆو شوناسی مرۆڤیش بەبێ چوارچێوە دەستوریەکانی دەوڵەت و دەسەڵات و پاوەری گەورە، کردەیەکی پوچە، "تۆماس ھۆبزی" بیرمەندی گەورەی رۆشنگەر، لای وایە مرۆڤ دەبێت خاوەنی سەنتەر بێت کە یاسا پارێزگاری لێ دەکات، یاساش، ئەکشنێکە پێویستە بگیرێتە بەر وەک کردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوری، دەسەڵات و شوناس و سەروەری پاشا‌و حوکمران لەسەروی ھەموو شتێکەوەیە، ئەمەش بە چوارچێوەی یاسا‌و دەوڵەت رێک دەخرێت، بۆیە شوناس دەکرێت وەک ئیرادەیەک بەرانبەر بوەستێک بە دەسەڵات و حوکمرانی شایستەو تاکی کوردیش گرنگە خاوەنی ئەو ئیرادەو شوناسە بێت.
سەردەمێک کورد نە میدیای ھەبوو نە دەزگای کولتوری و نە رۆژنامەو نە ئابوری و نەوت و دامەزراوەی مۆدێرن، ئەوەی ھەیبوو شاخ و چەک و مەتارەو رۆحی پێشمەرگە بوو، بۆیە