فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هیوا سەید سەلیم

دوای زنجیرە کۆبوونەوەکانی جنێف لە ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە ھەوڵی راستەوخۆی دیمستۆرای نیردەی ئەو رێکخراوە و کۆبوونەوەکانی ئەستانا کە بە لەسەر داوای ھەریەک لە وڵاتانی رووسیا و تورکیا و ئێران بۆ نوێنەرانی رژێمی ئەسەد و بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوری ئەنجامدران ، وە بێ ئەنجام بوونی ئەو کۆبوونەوانە، دەتوانین ئێستا بڵێین کە ھەوڵە دبلۆماسیەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەرەو پاشەکشەی یەکجارەکی دەچن، چونکە لە ھیچ یەک لەو کۆبوونەوانە تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێکەوتنێکی بەرھەمدار، ئەگەرچی بۆ چەندین جار توانرا ھەردوو لایەن لەسەر مێزی کۆبوونەوەکان کۆبکاتەوە بەڵام لەسەر ئەرز دۆخەکە رۆژ بە رۆژ بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات، رووداوی قەسابخانەکەی خان شیخۆنی سەر بە پارێزگای ئدلب، لە ھەفتەی رابردوو کە بە چەکی کیمیاوی سەد کەس کرانە قوربانی کە لە نێو ئەو ژمارەیە سی منداڵی بێتاوان ھەبوون گەواھی ئالۆزبوونی زیاتری دۆخی سوریامان پێدەڵێن، وە لە ئاستی ئیدانەکردنی ئەو تاوانەش دابەشبوونی وڵاتە زلھێزەکانی ئەندامی ھەمیشەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر دوو بەرەی پشتیوان و دژ بە ئەسەد ھەمیشە بۆتە کۆسپ لە دەرکردنی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سوریا.

لەمدوایەشدا کاردانەوەی ئیدارەی ترامپ بۆ دۆخی سوریا و بڕیاری مووشەک بارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی بەشار ئەسەد، ئەگەرچی بە روالەت ھەڵوێستێک بوو دژ بە کارەساتی خان شیخۆن، بەڵام لە پشتی ئەو رووداوە ھۆکار گەلێکی تر ھەن کە وای لە سەرۆکی ئەمەریکا کرد ئەو بڕیارە بدات و تۆماھۆکەکانی ئاڕاستەی سوریا بکات، کە لە نێو ئەو ھۆکارانە ململانێی دوو ھێزی گەورەی ئەمەریکی – رووسیە کە لەسەرەتای کێشەکانی سوریا وە لەو گۆڕەپانە بوونیان ھەیە، بە ھاتنە سەرکاری ئیدارەی ترامپیش ھێزەکانی ئەمەریکا لە گۆڕەپانی سوریا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، لە ئێستاشدا لەسەر خاکی سوریا باس لە دامەزراندنی بنکەی سەربازی ھەمیشەی دەکرێت بۆ ھێزەکانی ئەمەریکا ، بۆردومانەکەی ئەمەریکا بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتدی ئەسەد لە سوریا ئەگەرچی تا ئێستا زۆر سنووردار بووە، بەڵام کردارە سەربازیەکە زۆر واتادارە ، وە پەیامی ئاشکراشە بۆ چەندین لایەن کە لەو پەیامەانەدا ئەمەریکا دەیەوێت ھەژموونی خۆی نیشانی ھەموو لایەک بداتەوە ، خودی ترامپیش ئەو تۆمەتە لەسەر خۆی لابدات کە پێی دەوترێت نزیکە لە رووسیا چونکە بەو کاردانەوە سەربازیەی ئەمەریکا بەرامبەر ئەسەد یەکەم لایەن کە زۆر نیگەران دەبێت روسیایە دواتر ئێران .

لەسەر ئاستی ناوخۆش شەقامی ئەمەریکی چاوەڕوانی ئەوە بوون کە سەرۆکە تازە ھەڵبژێردراوەکەیان بەڵێنەکانی بەکردار بکات و وەک لە ووتاری دەسبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ، ووتی:

ئیدی کاتی قسە بەسەرچوو لەمەودوا دەبێت بە کردار بچینە مەیدانی ململانێکان، پێش ئەو کردارە سەربازیەی ئەمەریکا لە پەنابردنە بەر مووشەکبارنکردن لەسەر ئەرزیش ئەمەریکا ھێزی زۆرتری بردۆتە رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی لۆجستی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووە، لەگەل ھەموو ناڕەزایەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەرامبەر ئەو ھاوکاریەش.

لە ئێستادا سەڕەڕای توندبوونی ململانێ دەولی و ئیقلیمیەکان لەسەر گۆرەپانی سوریا و لاوازبوونی رێکحراوای تیرۆرستی داعش و نزیکبوونەوەی ئازادکردنی شاری ڕەقە بە پشتیوانی راستەوخۆی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی سوپای دیموکراتی بەشداری راستەوخۆی ئەمەریکا لەو جەنگە ئاماژاەی گۆرانی گەورەن لە بارودۆخی سیاسی و باڵانس ھێز لە ناوچەکە، با چاوەڕوان بین بزانین کاردانەوەی رووسیا لەبەرامبەر ئەو ھەلوێستەی ئەمەریکا چی دەبێت؟ کە لە ئێستادا رووسیا رای وایە ئەوەی لە خان شیخۆن روویدا بۆردومانی چەکە کیمیاویەکانی بەرەی نوسڕە بووە لە لایەن سوپاس ئەسەد .

وەک لەپیشدا باسمانکرد ئەگەر ھەوڵە دبلۆماسیەکان بێ ئەنجام بن، دەبێت چاوەڕوانی گۆرانکاری گەورە و پرمەترسی بین بە تایبەت ئەگەر ھەریەک لە ئەمەریکا و رووسیا لەسەر پرسی سوریا نەگەن بە رێکەوتنێک .

8/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان