بەرهەم کادار
پێشەکی سەد رەحمەت لە هانتکتۆن کە دەڵیت هەریەکە لە ئیمپراتۆریەتی (ڕۆماوە ...پارس)هتد وەک خۆیان بەیەک پارچەی نەماونەتەوە بۆیە ڕۆژێک کۆمارێک دروستدەبێت ڕەنگەناوی کۆماری باکوربێت لەنیوان مەکسیک وئەمریکا دا.ئەوەی ئیستا لە تورکیا هەیە زۆر شلۆقە و کۆمەڵێک ڕای جیاوازی لەسەرە..ڕای یەکەم: کە لە سەرەتاوە پێی وابوو تورکیا خەونی ئیمپراتۆری عوسمانی هەیە و هەوڵی فراوان بوونی خۆی دەدات و دەیەویت ویلایەتی موسڵ وەربگرێتەوە ئەم جۆرە ڕەئییە زیاتر لەو میدیا و لایەنانەوەبوون کە لە پەکەکەوە نزیکن، بەڵام بەلای منەوە ئەم جۆرە ڕایە نەک هەر دورە لە حەقیقەتەوە بگرە تەنها قسەیەکی یان شیکارێکی میدیاییە، چونکە ئەگەر تورکیا خەونی دەوڵەتی عوسمانی هەیە دەیەوێت ویلایەی موسڵ وەربگرێتەوە کەواتە چۆن وەریدەگرێت کە لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکراوە؟
ڕای دووەم: کەپێی وایە تورکیا بەهۆی ئەو پێگە جوگرافییەی کە تێیدایە خاڵی پەرینەوەی کۆچ بەرە بۆ ئەوروپا بەم پێگەیەش باج لە ئەوروپا وەردەگرێت بۆیە تورکیا هەرەشەی کۆچبەر دەکات ئەگەر یارمەتی دارایی نەدەنێ ئەم هەرەشەیەش لەبەرامبەر ئەونیەتی بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەوەروپا ئەم جۆرە ڕایە ڕایەکی گونجاو حەقیەتی تیایە کەرای چاودێرێکی سیاسیە
ڕای سێیەم: پێیوایە کە ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت کە ئەردۆگان سەرپەرشتی دەکات بریتییە لە پۆپۆلیزمی ئەردۆگان خۆدەرخستن وەک ئەکتەرێک بۆ پاراستنی دین، ئەم جۆرە هەنگاوانە لەپێناو ئەو ڕاپسیەیە کە بۆ دەستوری تورکیا دەکرێت لەپێناو سەرکەوتن و بردنەوەی ڕاپرسیەکەش ڕای چاودێرێکی ترە.ڕای چوارەم: کەرای خۆمە، گەر هەڵەنەبم تۆرکیا (شەڕی مانەوەی یەک پارچەی دەکات) نەک خەونی عوسمانی، بۆ سەلماندنی ئەمە پێویستمان بە خستنەڕووی ئەو بەڵگانەیە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ دەست پێکردنی پرۆسەی عێراق دەستی پێکرد، بۆ نموونە پێنەدانی بنکەی ئەنچەرلیک بە ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەرخاکی عێراق کە ئەمە خاڵێکی زۆرکەم بەهایە، بەڵام زوعفێکی تورکیایە، دواتر زەمەن تێدەپەرێت و بەهاری عەرەبی دەستپێدەکات، بەم بیانووەوە نەک هەر دەست دەخاتە سوریاوە بەڵکو هێز دەنێرێت بۆ جەرابلوس، قەڵغانی فورات، لەکاتیکدا هیچ ڕەزامەندی ڕوسیای وەرنەگرت، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی فرۆکەیەک لەنێوانیاندا هەبوو لەم سەروبەدەشدا کە دەکاتە نزیکەی سێ ساڵیک لەوەوپێش کابینەی تورکیا لەکاتی خۆیدا دروستنەکرا، بەهۆی ملنەدانی هەدەپە دواتر هەڵبژاردن ئەنجامدرایەوە، بەم ئەنجام دانەوەیەش ڕێژەی دەنگ گۆڕان کاری بەسەرداهات، لێرەوە بارودۆخی ناوخۆی تورکیا بەرەو خراپتربوون دەڕۆیی جێگیری لە سیستەمی سیاسی پاشماوەی کەمالیدا لەق بوو، واتە( دوای هەڵبژاردن و سەرەتای بڵاوکردنەوەی هیز بۆ دەرەوە بەم ئابووریە لاوازەی تورکیاوە ئینجا کودەتای ناوخۆیشی هاتەسەر) بەمەش دۆخەکەی قورستر کرد.
سەبارەت بەبارودۆخی تورکیا بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندیەکی فراوانی هەیە بۆیە بەم شیکردنەوەیەش هێشتا کەمەو بەگوێرەی پێویست نییە واتە گەر باسی تورکیا بکەین دەبێ باسی پارتی بکەین، گەرباسی تورکیا بکەیت دەبێت باسی (ئەوروپاو، داعش و سوریا، ڕوسیا و ئەوخاکەی کە تورکیای لەسەرە بکەیت) بەڵام من پەیوەندی (تورکیا و پارتی) بۆ خوێنەر بەجی دەهێڵم تەنها بەیەک خاڵ باسی دەکەم ئەوەیە کە ڕووخانی تورکیا واتە لاوازبونی پارتی، لاوازبونی پارتی واتە ڕووخانی یەکگرتوو، بۆیە بەم بۆنەیەوە بەرێز کاک سەڵاحەدین وتەکانی لەبەرژەوەندی پارتیە.
لەکۆتاییدا ئەو دوخاڵەی کە دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە...
یەکەم: لەدوای تەقینەوەکانی پاریس وەزیری خاریجی روسیا لاڤرۆف وجۆن کیری وەزیری دەرەوەی کابینەی ئۆباما لەکۆبونەوەی جنێف دوو بە دوو تەنها یەک وتەیان هەبوو وتیان (ڕێکەوتوین لەسەر ئەوەی کە داعش بەتیرۆر بناسینن) واتە ئەم دوانە بریاردەدەن کەتیرۆرستە، ئەمەش دوای ڕونکردنەوە دێت لەلایەن جۆن کیری بۆ لاڤرۆف لە کۆبوونەوەکە بەمەش ڕووسیا ڕاستەوخۆ هەڵوێستی گۆڕا بۆ لێدانی داعش لە سوریا و ئاراستەکردنی موشەکانی لە دەریای قەزوینەوە بۆ سوریا، ئەم خاڵە پەیوەندی بە تورکیاوە ئەوەیە کە کیانیکی کوردی لەسوریا دروست بکرێت بەڵام تورکیا بەتەواوی دژیەتی.
دووەم: ئەوخاکەی دەسەڵاتی تورکی تیادا پیادە دەکرێت خاکی تورک نییە، بەشێکی زۆری خاکی ئەوکەمینانەیە کە لە تورکیادان ئەو پێگەیەی کە کوردی تیایە بۆ سەرجەم دەوڵەتان گرینگە لە داهاتوو بۆ ڕووسیا گرینگە کە ببێت بەهاوپەیمانی ڕووسیا بەهۆی مەیلی چەپ گەریان، بۆ ئەمریکا گرینگە بەهۆی پێگەی نەوتی و بۆری نەوتی و رەوانەکردنی بۆ ئەوروپا و سەرەرای نەهێشتینی هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیان، بۆ ئیران گرینگە وەک دەوڵەتیكی منافس کە لاوازدەبێت، بەڵام ئەم لاوازیەش خەتەرە بەهۆی بوونی کوردەوە، بۆیە ئەوەی تورکیا دەیکات شەڕی مانەوەیە لەو واقعەی کەتێی گەیشتووە.
2/4/2017