فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دڵشاد میران

په‌سه‌ندکردنی بڕیاری هەڵدانى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، كارێكى سیمبولیى به‌هێز بوو، ئه‌گه‌رچی له‌مێژه‌ ئاڵای کوردستان له‌ زۆر شوێنی ئه‌و شاره‌ و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌ڵکراوه‌، دڵی هه‌موو كوردێكى نیشتمانپه‌روەرى خۆش كرد و كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى جارێكى تر خسته‌ سه‌ر مێزى پشكنین و گفتوگۆ و سه‌رنجڕاكێشان، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كێك ناتوانێت خۆى دوور بكاته‌وه‌ له‌و راستییه‌ى كه‌ فاكته‌رى حزبیى ناوخۆیى و كێبڕكێى حزبایه‌تیش رۆڵێكى گه‌وره‌ی هه‌بووبێت له‌پاڵدان به ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌.

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى بووه‌ته دروشمى سه‌ره‌كیى پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكىه‌ه‌رێمى كوردستان كه‌ لهه‌ه‌موو بۆنه‌یه‌كدا له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستاندا له‌م پرسه‌ نیشتمانییه‌ چاره‌سه‌رنووسسازه‌ دواوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پارته‌كاتى تر به‌تایبه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى و گۆڕان كه‌ رێکكه‌وتنێكیان له‌نێوان خۆیان واژوو كردووه‌، رێگاى به‌غدایان گرته‌ به‌ر وه‌ه‌وڵیان داه‌ه‌موو گرفت و كێشه‌كانىه‌ه‌رێمى كوردستان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ستۆى پارتى و ئیداره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، كه‌ خۆیان به‌شێكن لێى وهه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى به‌ دروشمێكى پروپاگه‌نده‌یى پارتى له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن.

ئامانجى ئه‌م بۆچوونه‌یان ئه‌وه بوو كه‌ سۆزى خه‌ڵكى ناڕازى له‌ بارى ئابووریى ناڕه‌واىه‌ه‌رێمى كوردستان بۆ خۆیان رابكێشن و حاڵه‌تێك دروست بكه‌ن كه‌ شه‌قام دژ به‌ پارتى بجوڵێننه‌وه‌. نه‌كه‌ه‌ر ئه‌مه‌، به‌ڵكوو نوێنه‌ره‌كانیان له‌ په‌رله‌مانى به‌غدا و له‌ناو داموده‌زگاكانى فیدڕڵى هیچیان نه‌هێشته‌وه‌ له‌ ماستاوچییه‌تیكردن بۆ شیعه‌ى حوكمڕان و به‌تایبه‌تیش نوورى مالیكى وهاوپه‌یمانه‌كانی تا ئه‌و راده‌یه‌ى گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و نوێنه‌رانه‌ به‌ئاشكرا سووكایه‌تى به‌ حكوومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن و داوا بكه‌ن ده‌سەڵاتى حكوومه‌تى به‌غدا بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌رهه‌رێم و پاساو بهێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و حكوومه‌ته‌ى كه‌ نان و قووتى خه‌ڵكى كوردستانى بڕیوه‌.

به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا وه‌كو ده‌ڵێن بایه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو كه‌ كه‌شتییه‌كه‌یان به‌ره‌و مه‌به‌ستیان ببات، چونكه‌ نه‌ له‌ به‌غدا هیچیان به‌ده‌ست كه‌وت جگه‌ له‌ چه‌ند به‌ڵێنێكى ساخته‌ و نه‌ توانییان سۆزى خه‌ڵك بۆ خۆیان رابكێشن، چونكه‌ هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه‌نده‌ تینه‌گه‌یشتوو نین، كه هه‌موو هه‌ڵه‌ و كێشه‌ و زه‌حمه‌تییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم بخه‌نه‌ ئۆباڵى لایه‌نێك و لاپه‌ڕه‌ى لایه‌نه‌كاى تر سپى بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانیش له‌ ماوه‌ى بیست و پێنج ساڵى رابوردوودا به‌شدار بوونه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كه به‌ سه‌ركه‌وتن و شكستییه‌كانییه‌وه‌.


نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ، به‌ڵكوو روو تێكردنیان به‌ره‌و به‌غدا به‌م شێوه ناشه‌رمانه‌ دڵى زۆر له‌ هاووڵاتییان و لایه‌نگیرانى خۆیانیشیان لێ سست كرد و بگره‌ ناكۆكییه‌كانى ناوخۆى حزبیشیان قووڵتر كرده‌وه‌.هه‌ڵدانى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك هه‌ر چه‌نده‌ كارێكى سیمبولى بوو، به‌ڵام ده‌ستپێكێكى باشیش بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى بۆ سه‌رهێڵى كوردایه‌تیى راسته‌قینه‌ی دوور له‌ ره‌فتار و گوفتاری ماوه‌ی رابردووی نوینه‌رانیان له‌ به‌غدا، چونکه‌ یه‌کێتی چه‌نده‌ها هه‌زار شه‌هید و قوربانیی داوه‌ له‌و رێگایه‌دا. چوونى شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى بۆ به‌غدا و باسكردن له‌ پرسى ریفراندۆم و گشتپرسى و جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستوور، بۆ دیاركردنى چاره‌نووسى ناوچه دابڕاوه‌كانى كوردستان خۆى له‌خۆیداه‌ه‌نگاوێكى گرنگ بوو بۆ یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد، بێ ئه‌وه‌ى ته‌ماشا بكه‌ین ئایا ئه‌م سه‌ردانه له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامى ده‌بێت یا نا. لێره‌دا ده‌رسێكى گرنگ فێرمان ده‌كات كهه‌ه‌ر لایه‌نێكى سیاسى كێشه‌ى ناوخۆیى و ركابه‌رایه‌تیى حزبایه‌تى تێكه‌ڵى پرسه‌ نیشتمانیییه‌ چاره‌نووسسازه‌كان بكات، پێشه‌ه‌موو شتیك زیان به‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. كوردستانییانه‌ه‌ر چه‌ند گله‌ییان هه‌بێت له‌ شێوه‌ى حوكمڕانیى كورد و چه‌ند برسى بن یا تێر، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه هەر سه‌ربه‌خۆیى و ژیان به‌ سه‌ربه‌رزى شان به شانی میلله‌تانى تر ده‌مێنێته‌وه‌.

نه‌بوونى سه‌روه‌ریى نیشتمانىه‌ۆكارى سه‌ره‌كیى ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانى كوردستانه‌، بینیمان چۆن یه‌كێك له‌ به‌غدا به‌ناوی نوورى مالیكى به‌ نووكه‌قه‌ڵه‌مێك قووتى پێنج ملیۆن كه‌سى بڕى، ده‌زانین به‌ نووكه‌قه‌ڵه‌مێك به‌غدا ئه‌توانێت رێگه‌ نه‌دات یه‌ك فڕۆكه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى دابه‌زێت، یا ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى تر له‌ كوردستان ببڕێت.

12/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان