فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

چاودێرێك

چەند ڕۆژیتر هەڵبژاردن واتا ڕیفراندۆمی یاسای بنەڕەتی یان دەستوری تورکیا دەست پێدەکا، ئەو پرسەش لەناوەندەکانی ناو تورکیا و لەناو کوردستانیش باسێکی گەرمی لەسەرەو هەموو لایەک باس لەوە دەکەن کە دەرەنجامی ئەو ڕیفراندۆمە چی دەبێت؟

ئێمە لەهەر پارچەیەکی کوردستان پرۆسەیەکی سیاسی ڕووبدات، دەبێت بە واقیع بینی و لەبەژەوەندی کێشەو دۆزی میللەتەکەمان بیری لێ بکەینەوەو دوور لەعاتیفە دەبێ بڕیاری تێدا بدەین، لەم ڕووەوە زۆر ڕەوایە کەبەهەستی بەرپرسیاریەتەوە سەیری باکووری کوردستان بکەین کە دەبێ چ هەڵوێسێکی لەو ڕیفراندۆمە هەبێت، دەبێت هەر هاوڵاتیەکی کوردستانی باکوور لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی مەبەست کوردستان و لەبەرژەوەندی کێشەی نەتەوەکەی بیر لەوە بکاتەوە کە ئایە چۆن دەنگ دەدات، بۆیە باشترین ڕێگە ئەوەیە هەر هاوڵاتیەک و هەر کوردێکی باکوور هەڵوەستیەک بکات و بەرژەوەندی گەلەکەی خۆی دەستنیشان بکات و لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان بریار بدات و دەنگ بۆ بەرژەوەندی بداو نەکەوێتە ژێر هەست و هەڕەشەو گوڕەشە و سیاسەتی بەلاڕێبردنی ئەولاو ئەم لا.

زۆر گرنگە میللەتی کورد لەباکوور ئەو هەڵەیەی کە لە حوزەیرانی 2015 تێیکەوتن دووبارەی نەکەنەوە، ئەوهەڵەیە بەومانایەی کە نیسبەتێکی باشیان لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی تورکیا بەدەست هێناو وەک دووەمین حزبی تورکیا دەیانتوانی بچنە گفتوگۆو لەهەمانکاتدا هێنانەدی ئامانجەکانی میللەتی کوردبێت، لەجیاتی ئەوە هەروەک بینیمان پەرلەمان و شارەکانی کوردستان بەسیاسەتەکی هەڵە بەلاڕێدابردران و سەرەنجام خرانە بەردەمی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حکومەتی تورکیا کە کۆتاییەکەی بە خوێن ڕێژی و کۆتای پێهێنانی ئەزموونەکەشی کۆتایی هات.

پرۆسەی ئاشتی لەکوردستانی باکوور پرۆسەیەکی جدیە، کێشەی میللەتی کورد تەنها دەبێت بەڕێگەی ئاشتی و بەڕێگای گفتوگۆ و دانیشتن لەسەر مێز چارەسەر بکرێت، بۆیە هەرلایەنێک میللەتی کورد بە ئاڕاستەی هەڵچوون و بەرەنگاربوونەوەی بێ بەرنامەو دوورلەبەرژەوەندی وڵاتەکە پاڵ پێوە بنێت، ئەوە دوژمنایەتی بەرامبەر بە میللەتی کورد دەکات و لەئەنجامدا خیانەت بەرامبەر بە کیشەکەشی دەکات، بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتیانی کوردستانی باکوور نەچنە ژێرباری هیچ هەڕەشەیەک و هیچ پڕوپاگەندەیەکی نابەجێ، لەهەمانکاتدا نەچنە بەرباری هیچ عاتیفەیەکی ناسیاسیانەی ئەوتۆ کە دیسان بەلاڕێیاندا بەرێت و دەنگیان بخاتەوە ناو ئاژاوەو شەڕو دوورکەوتنەوە لەمێزی گفتوگۆ.

هەمیشە لەبیرتان بێت گفتوگۆ پرۆسەیەکە دەبێت هەموو میللەتی کورد تێیدابێت، هەموو حزبەکان و لایەنەکان و کەسایەتیەکان و هەموو هاوڵاتیەکیش بەدەنگی خۆی پشتیوانی بکات، دەبێت کوردستانی باکوور هێور بێتەوەو جارێکی دیکە زەمینە بۆ گفتوگۆ خۆشبکرێت و هەموو جیاوازییەکان و ئامانجەکانی میللەتی کورد لە پڕۆسەی گفتوگۆدا لەبەرچاووی هەموو جیهانیان بێتەدی، ئەوەش دان بەخۆداگرتن و زانایی و جورئەتی سیاسی دەوێت، بۆیە جارێکی دیکە پێویستە هاوڵاتیانی ئێمە لەباکوور بەو گیانەوەو لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیان، لەبەرژەوەندی ئاشتی بۆ نەتەوەکەیان، دەنگ بدەن و بەشداربن لە ڕیفراندۆم و بەپێی هەڵوێستی خۆیان دەنگ بدەن.

15/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان