فاروق حه‌جی مسته‌فا
له‌هۆڵی پێشوازی له ته‌لاری كه‌ناڵی ئاسمانیی (کوردستان/ 24)دا، له پاش ته واوبوونی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه به ڕێوه چوو،هه‌روه‌ها ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی كوردستانیان به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر فەرمانگه رەسمییه كانی كه‌ركووك، كه‌ناڵی (كوردستان/ 24) راپۆرتێكی تایبه‌تی له باره‌ی ئاڵاوه پێشكه‌ش كرد،هه‌ر له په یدابوونی ئه‌و ئاڵایه له ئه سته نبووڵ، پاشان كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون له به‌یرووت پەیڕه‌وی كرد، دواتر به كوردستانی سووریا و عیراقدا تێپه‌ڕی و له كوردستانی ئێرانیش هەڵكرا، تا ئه‌و كاته‌ی له كوردستانی عێراقدا به فه‌رمی ناسێندرا و چه‌سپی، ئیدی بوو به به‌شێك له ناسنامه و سه‌روه‌ریی ئه‌م گه له كه به دڵگه‌رمی و شانازی و سووربوونه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركووكدا به‌رزی كرده‌وه.
ره‌نگه به لای هەندێ كه سه‌وه راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان/ 24 شتێكی راگوزه‌ر بووبێت، به‌ڵام من پێموایه ئه‌و راپۆرته رۆشنایی خسته سه‌ر گرنگترین جومگه‌ی كوردستانیانه، ره‌نگه‌هۆیه‌كه‌شی دوو شت بێت:
-پەنده‌كه له‌وه دایه كه پێگیریی به ئاڵاكه‌وه‌هەیه و له خه‌ونێكی گشتیی میللییه‌وه كراوه به‌هێمای سه‌روه‌ریی جوگرافیا و خاكێك كه‌هەرده‌م مایه‌ی كێشه بووه بۆهه‌ندێ له رۆڵه كانی،هه‌ر بۆیه دەبینین هەندێ ئاڵای ده‌مارگیری لۆكاڵ له‌هه‌ندێ شه‌قامی كەركووك به‌دی كران، ئه‌مه‌ش گوزارشته له حاڵه‌تێك كه ده‌ڵێ: خه‌ڵكانێك هه‌ن دەیانه‌وێ كورد له بازنەیه‌كی ته‌سكی مێژوودا قه‌تیس بكه‌ن نه‌ك جوگرافیاكه‌ی، نه خاسمه كه كورد سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاڵاكه گوزارشته له‌هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له جوگرافیای كوردستاندا دەژین، به واتای ئه‌وه‌ی دووره له‌وه‌ی به تەسكبینییه‌وه ته نیا تایبه‌ت به كورد بێت. واته ئاڵاكه‌ی كوردستانه و هی هەموو كوردستانییه‌كانه.
-كورد كه به لای ئه‌و پرسه‌وه ده‌چێت،هه‌ندێك ویستیان بیكەن به‌هۆكارێكی دیكه‌ی ململانێكردنی عێراق له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی په‌رەسه‌ندنی پرس و نوێخوازیی كورده، به‌وه‌ی كه مشتومڕهه‌ر ده‌بێ له ئاستی ده‌زگاكاندا بێت نه‌ك بێته سه‌ر ئاستی میللی و به‌هەندێك دیویدا نزیك به پەشێوی و بێ سه‌روبه‌ری بڕوات، جا بۆیه كورد ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرده گۆڕەپانه‌كه، به‌وه‌ی ئه‌و شوێنه فره‌شه‌رعییه چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌هه ڵبژاردن دامه‌زراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاڵا به شێكه له ناسنامه و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵبه‌ت پەنابردنه به‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌نگدان بۆ تەواوكردنی پرۆسه‌ی سه‌روه‌ری و دەستوور، كارێكه به‌تەنیشت نوێخوازی و دیموكراسییه‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنی دام و ده‌زگا وهەبوونی ئه‌ودا په نا بۆ شه‌قام ببردرێت و روو له بزواندنی میلله‌ت بكرێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كارگێڕی بچێته ئاستی ده‌وڵەتداری كه فەرمانگه‌كان تایبەتمەندیی خۆیان له رووی ئه‌رك و پسپۆرییه‌وه به‌دی دیدەهێنن. مخابن په‌رله‌مانی عێراق دركی بەم دواییان نەكرد، كه ده‌نگدانه‌كه‌ی دژ به ئاڵای كوردستان پشتی به عه‌قڵیه‌تی پێشتر رەتكردنه‌وه به‌ست، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كه ئه‌وه‌ی په‌رلەمان كردی لەشكۆی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركووك كەم دەكاته‌وه، هه‌روەها له بەهای هاووڵاتی كه‌م دەكاته‌وه و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی دەبات كه پەنا بباته به‌رشڵه قاندنی شه‌قام، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك هاووڵاتی كێشه‌ی خۆی له نێو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا چاره‌سه‌ر بكات.
ماوه ته‌وه بڵێین، كوردستانیان شازه‌هه‌فتەیه‌كی سه‌ركەوتنیان به سه‌ر برد، نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ونی مێژووییانه‌ی خۆیان به‌دیهێنا، به بەرزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه یان له سه‌ر خاكێك كه‌هەمووان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كوردستانی بێت، له‌وه‌شدا دژبه‌رانی كوردستانی پشت به عه قڵی كۆچه‌ر و ده‌مارگیریی باڵاده‌ست دەبەستن، نه‌ك به عه قڵی راوێژ و گفتوگۆ و كارگێڕی و پێكه‌وه‌یی، چونكه كوردستانیان به بەرزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه یان له رێی دامودەزگاكانه‌وه، به‌ڵگەیەكی گه‌وره بەدەسته‌وه دەدەن، كه ئەوان توانییان له ماوه‌ی چاره‌كه سەدەیه‌ك هزری نوێخوازی گەڵاڵه بكه‌ن بۆ چاره سه‌ركردنی ره‌وش و دۆخی خۆیان. ئه‌م ده سكەوته گه‌ورەیه‌ی سه‌روه‌رییش له كوردستانیان پیرۆز بێت.
12/4/2017