فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عارف قوربانیarf qurbaniii

لەدوای لەبەریەك هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێت و شكستی بلۆكی رۆژهەڵات، جەنگی كەنداو و لێكەوتەكانی، دەرگا بەڕووی ئەمریكادا كرایەوە بۆئەوەی ئامادەیی خۆی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتدا بەكرداریی بكات. سەرباری ئەوەی پێشتر و لە چەند ناوچەیەك بنكە و پێگەی سەربازییان هەبوو، بەڵام هەردوو جەنگی ئەفغانستان و عێراق لەڕووی سەربازییەوە زیاتر ئەمریكای پەلكێشی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

ئیتر ئەمریكا لەڕووی كردارییەوە رۆڵی پلە یەك و یەكلاكەرەوەی لە كێشە و هاوكێشەكانی بەشێكی زۆری ناوچەكەدا دەگێڕا، تا هاتنە سەر حوكمی ئۆباما. لەوە بەدواوە هاوكێشەكان پێچەوانە بوونەوە، سەرەتا وەك قۆناغی یەكەمی كشانەوە خۆیان لە بەرپرسیارێتی و كێشەكان دوور دەخستەوە و دواتر وەك راكردن لە كێشەكان، سوپاكەشیان كشاندەوە و ناوچەكەیان لەسەر سینییەكی زێڕ بۆ نەیارەكانیان بەجێهێشت.

لەوكاتەوە چی لەم وڵاتانەی كە ئەمریكا رۆڵی تێدا بینیون، هەروەها لە ناوخۆی ئەمریكاش قسە لەسەر بەرپرسیارێتی ئەمریكا دەكرا كە نەدەبوو بەو جۆرە و بە چارەسەرنەكراوی، كێشەكانی ناوچەكە جێبهێڵێ. هەموو چاوەڕوانییەكانیش بەسترابوونەوە بە گەڕانەوەی كۆمارییەكان بۆ سەر حوكم.

ئێستا دوای هاتنی ترەمپ سەرەتاكانی سیاسەتێكی پێچەوانەی ئۆباما بەدەركەوتوون و نەخشەی میكانیزمێكی نوێ‌ بۆ گەڕانەوەی ئەمریكا خرابووە بەردەستی كۆنگرێس تا بەهۆی ئاوەدانكردنەوەوە قەرەبووی هەڵەی كشانەوەیان بكەنەوە و جارێكی دیكە بەهێزەوە بێنەوە ناوچەكە، بەتایبەتیش كە ئەو چەند ساڵەی ئەمریكا پشتی كردبووە كێشەكانی ئەم وڵاتانە، بەپلەی یەكەم ئێران و لە سووریاش رووسیا وەك دوو نەیاری ئەمریكا لە هەوڵی هەڵگەڕانەوەی تەواوی هاوكێشەكانی ناوچەكەدا بوون، ئەمەش جۆرێك لە هەڵوەستەی لای ئەمریكا دروست كردبوو كە درك بە پێویستیی گەڕانەوەی بكات.

ئەو پێشهاتانەی سووریا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ناوچەكە خێراتر دەكات، ڤیتۆی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ رێگری لە سزادانی ئەسەد لەسەر ئەو تاوانكاریانەی ئەنجامی دەدات، داخستنی دەرگای رێكارە نێودەوڵەتیەكانە بۆ سنووردانان بۆ سووریا و ئەمریكا پاڵ دەنێت بۆ گرتنەبەری رێگەی سەربازی، ئەوەی لە كۆتایی هەفتەی رابردوو روویدا لە مووشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەی سەربازیی شعێرات لە پارێزگای حمس لەلایەن ئەمریكاوە سەرەتا و دەستپێكی قۆناغێكی تازەیە لە هاوكێشە و ململانێكانی ناوچەكەدا.

ئامانج لەو گورزە مووشەكەش وەك دەستپێكی سەلماندنەوەی وجودی ئەمریكا زیاتر پەیام بوو بۆ ناوچەكە وەك لەوەی بۆ لاوازكردنی ئەسەد بێت. تەنانەت ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی رووسیاش كە ئەمریكا لەوە دڵنیایە رووسیا ئەسەد ئاگادار دەكاتەوە، بۆ ئامانجی گەورەتر بووە، ئیتر ئەمریكا پاساوی ئەوەشی دەستكەوت راوێژ بە رووسیا نەكات و لە داهاتوودا گورزی زیاتر لە رژێمەكەی ئەسەد و دامەزراوە سەربازییەكانی دەوەشێنێ.

ئەو ماوەیەی ئەمریكا خۆی لە كێشەكان بەدوور دەگرت، هاوسەنگیی هێز و هاوكێشەكانی بەقازانجی نەیارەكانی ئەمریكا گۆڕیوە، ئەمەش ئەركی ئەمریكا قورستر دەكات لە بەهێزكردنەوەی ئەو رۆڵەی پێشتر هەیبووە یان ئەو پێگەیەی كە لە داهاتوودا دەیەوێ‌ هەیبێت. لەبەر ئەوە هەموو ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان ئەوەیە كە ئەمریكا بە سەنگ و قورساییەكی گەورەترەوە دێتەوە مەیدانەكە.

بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو مەیدانەش لەلایەن ئێران و رووسیاوە تا ئەندازەیەكی زۆر كۆنترۆڵ كراوە، ئەمریكاش لانیكەم جارێ‌ نایەوێ‌ راستەوخۆ لەگەڵ ئەوان رووبەڕوو ببێتەوە، بۆیە چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت ئەمریكا چاوی لە گۆڕەپانی شوێنگرەوە بێت، واتا پێویستی بە بەدیلی خاك هەیە لەبری ئەوەی لەناو سووریا پێگەی سەربازیی خۆی بەهێز بكات كە ئەگەری بەریەككەوتنی بۆ دروست دەبێت، دەیەوێ‌ لە نزیكترین دەروازەكانی جەستەی سووریاوە شوێن بۆ خۆی بكاتەوە.

بۆ ئەم ئامانجەش دوو ناوچەی گرنگ هەن كە ئەمریكا دەتوانێ‌ بیانكاتە جێ پێگەی و لەوێوە قورسایی خۆی بخاتە سەر رووداو و پێشهاتەكانی سووریا. ئەو دوو ناوچەیەش توركیا و هەرێمی كوردستانن كە تا ئەندازەیەكی زۆر لێكچوون لە دید و هەڵوێستیان بەرامبەر بە ئەمریكا و سووریا وەكو یەكە، تەنانەت لە رووی سنوور و جوگرافیا و نزیكییان بۆ سووریا هاوشێوەییەك هەیە. رەنگە نەتوانرێ‌ بە ئاسانی بایەخی هیچ كامیان لەوی دیكە جیابكرێتەوە. گەرچی هەریەكە لە گۆشەنیگایەكی جیاوازەوە دەڕوانێتە سووریا، بەڵام هەردوولا ئەسەد بە نەیار و مەترسی دەبینن و لەگەڵ ئەوەن ئەو رژێمە بڕووخێت.

ئەوەی لێكیان جیادەكاتەوە ئەزموونی كاركردن و پرۆسە سەربازییەكانی پێشتری ئەمریكایە لە عێراق كە وا دەكات ئەمریكا زیاتر چاوی لە هەرێمی كوردستان بێت وەك لە توركیا. هەرچەندە بنكەی ئینجەرلیك لە توركیایە، بەڵام چ لە جەنگەكانی ساڵی 1991 و لە ساڵی 2003 كە ئەمریكا سەركردایەتی دەكرد، توركیا هاوكار و هاوئاهەنگ نەبوو لەگەڵ ئەمریكا لە رێگەدان بە پەلاماری سەربازی لەناو خاكی وڵاتەكەیەوە دژ بە عێراق. كەچی هەرێمی كوردستان نەك رێگر نەبوو لە بەكاربردنی خاكەكەی، بەڵكوو پێشمەرگەش شانبەشانی مارێنزەكانی ئەمریكا دەجەنگان.

بۆ سووریاش سەرباری ناكۆكیی نێوانیان و خواستی توركیا لە رووخاندنی رژێمەكەی ئەسەد، بەڵام هەر مەترسی ئەوەش دەكرێت توركیا بەهۆی پابەندێتی بە كۆمەڵێك عورف و یاساو رێسای تایبەت بەخۆی، رێگە بەوە نەدات سوپای ئەمریكا لەناو خاكی وڵاتەكەیەوە بنكەی سەربازی بۆ جەنگێكی لەو شێوەیە بكاتەوە. بەتایبەتیش كە ئەمریكا بەجۆرێك كۆمەك بە كوردی رۆژئاوا دەكات توركیا لە ئەنجامەكەی دەترسێت، هەروەها توركیا كۆمەڵێك بەرژەوەندی ئابووری لەگەڵ رووسیا پێكەوەیان دەبەستێت و نایەوێ‌ ئەو پەیوەندیانە تێكبچن و ناخوازێت بەو ئەندازەیەش ئێران بخاتە سەنگەری بەرامبەر خۆیەوە.

ئەمە دەرفەت دەداتە هەرێمی كوردستان كە جوگرافیاكەی وەك خاكی شوێنگرەوە بۆ سوپای ئەمریكا بەكاربەرێت و لەناو خاكی سووریاش توانای مرۆیی هێزە كوردییەكان یارمەتیدەری سەركەوتنی پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا دەبێت لە رووداوەكانی سووریادا. وەك چۆن لە شەڕی داعشدا ئەمریكا ناچار بوو بۆ قەرەبووی چۆڵكردنی گۆڕەپانەكە، كۆمەكی پڕچەككردنی هێزە هاوپەیمانەكانی بكات، ئێستاش پێویستی بە سیاسەتێكی هاوشێوە دەبێت.

بێگومان ئەمەش كورد پەلكێش دەكات بۆ ناو رووداوەكان، لەلایەك پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات و لەلایەكی تریشەوە دەیكات بە بەشێك لە كێشە و ململانێكانی داهاتووی ناوچەكە. بۆیە پێویستی بە بیری ورد و خوێندنەوەی زیاتری هاوكێشەكان هەیە. دەبێت هەرێمی كوردستان بەرچاوی روونتر بێت لەوەی چی لەم دەرفەت و پێشهاتە تازانە دەچنێتەوە، بەتایبەت كە لەبەردەم پرۆسەی ریفراندۆمین بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دەكرێ‌ هەڵوێستی ئەمریكا لەو پرسە بكرێت بە سەنگی مەحەك بۆ هەنگاوەكانی ئایندە.

11/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان