محەمەد ئەحمەد
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیداری بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان مافێكی سرووشتی بێت و له‌چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه پێویست بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و ره‌هه‌ند و مانا و گوزارشتی گرنگی هه‌یه‌و ، دەبێت ئاستی خۆشەویستی خاک و ئاڵا لای تاکی کورد لەهەموو گەل و نەتەوەکانی دیکە به‌رزتربێت و لەهەمووان زیاتر تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەرفرازی بین ، لەبەر ئه‌م خاڵانه‌ی كه له خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
1-لەوەتەی كورد هەیە ، ژێردەستەی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه و به‌بێ دەوڵەتی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه چ به‌خۆشی بووبێت یان به‌زۆر ،هه‌ر خزمه‌تكاری ئه‌وان بووه.
2-دێرینترین نەتەوەیە لەناوچەکەو جیهاندا، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی خۆمان نا ، به‌ڵكو به‌پێی به‌ڵگه و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان. بایه‌خ و گرنگیی ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ش له‌وه‌دایه كه كورد ده‌ستی نه‌بووه له نووسینه‌وه‌یان تاوه‌كو كه‌س گومان له‌وه‌بكات كه كورد خۆی به‌شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵداوه و مێژووی به ئاره‌زووی خۆی نووسیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كورد هێنده به ده‌سه‌ڵات نه‌بووه تاوه‌كو به پاره‌و سامان مێژوونووسانی راسپاردبێ بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی له‌م چه‌شنه.
3-كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی كورد له جیهاندا خۆی ده‌دات له په‌نجا ملیۆن كه‌س.
4-زۆرترین قوربانی داوە، هه‌ر له‌مێژووی كۆنه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كورد چه‌ندین جار دووچاری قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژی بووه‌ته‌وه، كه تازه‌ترینیان ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن بوو.
5-زۆرترین وێرانکاریی خاک و ئاو‌و ئاوەدانی بەخۆیەوە بینیوە، كه ته‌نها له‌باشووری كوردستان زیاتر له چوارهه‌زار گوند‌و شارۆچكه‌و ئاوه‌دانی له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی عێراق رووخێندراون و زۆربه‌شیان سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان به‌تاڵان بردراوه.
6-زۆرترین کۆچ و راگواستنی بەزۆرەملێ له‌مێژووی كۆن و نوێ‌دا تووشی كورد هاتووە، به‌شێك له‌و كۆچ و راگواستنه‌ی كورد بۆ ناو ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی ناوخۆی كوردستان بووه‌و به‌شێكیشی بۆناو ئۆردوگاو شاره‌كانی وڵاتانی داگیركه‌ر به‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی كورد له‌بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی خۆیاندا یان كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی داگیركه‌ر.
7-زۆرترین تەعریب و تەتریک و تەفریس به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا هێنراوەو رۆڵه‌كانی كورد ناچاركراون به‌زمانی بێگانه قسه بكه‌ن و بخوێنن و بنووسن.
8-گه‌وره‌ترین هه‌وڵی له‌ناوبردن و شێواندنی زمان و كولتوور روووبه‌ڕووی كورد بووه‌ته‌وه.
9-نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرترین سووکایەتی و ئەتکی پێکراوە ، هه‌رجاره‌ی به‌ناوێك، هه‌ندێ جار به‌ناوی گێرشێوێن و تێكده‌ر و هه‌ندێ جاریش به‌ناوی ئایین و مه‌زهه‌به‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و سووكایه‌تی و كوشتن و بڕینه‌ی ده‌یان جار به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هێنراوه.
10-هەرچوار دەوری كورد ، نه‌یارو ناحه‌ز و دوژمنە و هه‌میشه له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ سه‌ركوتكردنی و درووستكردنی ئاشووب و ته‌فره‌قه له‌نێوان كوردان خۆیاندا.
كه‌واته ئه‌و فاكته‌رانه و ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌نووكه‌یی و بابه‌تییانه ، وا له كورد ده‌خوازێت كه واز له خزمه‌تكردنی بێگانه بهێنێت و هه‌رچی زووه ریزه‌كانی خۆی رێكبخات و خۆی ئاماده‌بكات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ناوی به ئاشتی و ئاسووده‌یی و برایه‌تی به‌یه‌كه‌وه بژین.
10/4/2017