رۆژی ١٤ئابریل ٢٠١٧، رۆژی ئەنفال، واتە ٢٩هەمین ساڵرۆژی دەستپێکی شێوەیەک لە وەحشیانە وبگرە ترسناکترین چەشنی سرینەوەی نەتەوەیەکی بێدەسەلات و بندەستە کە تاکوو هەنووکە، مێژوویی کۆمەلگای مرۆفایەتی متەمەدن وەها کارەسات و تراژدیایەکی سامناکی بەخۆیەوە نەدیووە. ئەم کارەساتە لەدرێژەی سیاسەتی تەعقیب و ئەشکەنجە و کووشتن و برین، تەبعید، تەخریب، تەعریب،،،، وەک گەلالەیەکی دارێژراۆ بۆ سرینەوەی نەتەوەیەک بەئەژمار دێت، کە لە راستای تەکمیلی سیاسەتی ژینۆسایدی نەتەوەی کوردی بندەست و بێدەسەلات، وە لەبەرچاوویی دوونیای مووتەمەدن و موودەعی ئاشتی و ئازادی، مافی مرۆف و دێمۆکراسی، لە چەندین قۆناغی یەک لەدوای یەک ئەنجام دەدرا.
دروست ٢٩ ساڵ لەمەۆپێش بوو، کە رژێمی بەعسی ئەفلەقی عێڕاق، بە پێی بڕیاری١٦٠ی "شوورای سەرکردایەتی شۆڕش" پرۆسەی سرینەوەی نەتەوەکەمانی لە چەند قۆناغدا دەست پێکرد و بەم چەشنە بێباکانە دەستی کرد بە کۆمەلکووژی وسرینەوەی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان. ئیراقی ئەفلەقی ئەم پرۆسەی بە کۆمەل کووشتن و تالان کردنی سەرومال و سەروەتی سەر عەرز و بن عەرزی کورد و کوردستانی، لەژێر ناویی ئەنفال و بە پێ ئایەی ئەنفالی قورئانی پیرۆز، بەحەلال دەقبلاند و بەم چەشنە پێاۆکووژەکانی ئەفلەقی لەئاست، ئازاری ویژدانی و قەهر و غەزەبی ئیلاهی ئازاد و دەرباز دەکرد، بۆیە جەلادانی بەعسی لە زنجیرە چالاکیگەلێکی سەربازی دا، بێرحمانە دەستیان دایە خاپوورکردنو سوتاندنی خاک و سروشتی رازاوەی کوردستان و سرینەوەی کەلەپوور و کوولتوری کوردی و لەوەش وەحشیانەتر زیندەبەچالکردنی بەکۆمەلی ژن و مندال و لاۆ و پیر و پەککەۆتەی کوردی.
رژیمی داگیرکەری ئێراقی ئەفلەقی، لە راستای سیاسەتی ژینۆسایدی نەتەوەی کورد و بۆ تەکمیل و بەیەکجاری سرینەوەی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە خاکی داگیرکراوەکەمان دا، تاوانی ئەنفالی کوردی بە ٨ قۆناغی جێواز بەلام زنجیرەیی و یەک لەدوای یەک دا دەست پێکرد، کە تیدا ٦ لشکری عێراقی بەشدار بوون. لەم زنجیرە چالاکیە پرتاوانەیەدا، سەرەرای وێران و خاپوورکردنی گووندەکانی کوردستان و تەقاندنەوەی کانیەکان و سووتاندنی باغ و رەز و بێستانەکان، هەموو دانیشتوانی ئەم گووندانەیان بە چووک و گەۆرە و ژن و پیاوەوە راپێچی بیابانەکانی خوواروی عێراق دەکرد و بەخری زیندەبەچال دەکران. بەپێ ئامار و ئەرقامی جێگای باوەر لەم تاوانە دژە ئینسانیەدا هاۆرێ دەگەل ٨٠٠٠ بارزانی کە لەسالی ١٩٨٣ بەکۆمەل کوژرابوون، بەگشتی نێزیک بە ٢٠٠٠٠٠ مرۆفی بێتاوان بە جوورمی کورد بوون لە ناۆچوون.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، سەرەرای دەربرینی هاۆغەمی دەگەل بنەمالەی شەهیدانی کارەساتی ئەنفال، ئەم تراژدیە سامناکەی ئەنفالی کوردی، مەحکووم دەکات و هێوادارە لەدوونیای گلۆبالی هەنووکەییدا، کە بە جیهانی فرەکولتووری و فرە شووناسی و دوونیای پر لە تەعاموول و لێکتێگەیشتن و هاۆژینی بە ئاشتی پێناسەکراوە، نەک کورد بگرە هیچ نەتەوەیەکی دیکەی سەرتۆپی ئەم زەویە، تووشی وەها کارەساتێکی سامناکی وینەی ئەنفالی کوردی نەبێتەوە.
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١٤ی ئابریلی ٢٠١٧