بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پربەدل پیروزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتیمانی و خەلکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکیەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکیەتی، کە ٤٢ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێ‌کردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاۆژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و
ئەسرین محمدزادە
لە یەک مانگی ڕابردوو بە پێێ ئامار و داتا‌کان لە ڕۆژهەڵاتی زێدمان زیاتر لە بیست دیاردەی خۆکوژی ژنان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان تۆمار کراوە وبە داخێکی گرانەوە زۆرینەی ئەم کارەساتەمرۆڤایەتیە لە بیدەنگی ویژدانەکان ڕووی داوە و ڕووشدەدات .
ژنان بونەوەرێکن کە تەواو کەر و ئیلهام بەخش و تروسکەی ڕووناکی ژیانن لە هەموو کۆمەڵگایەکی مرۆڤایەتی ، رەنگە ئینسان نەتوانێ وەک پێویست تیشک بخاتەسەر بنەمای ئازارەکان و وەک خۆی هەستیان پێ بکات چونکە ژن بوون خۆی لە خۆی دا تەواو هەڵگری کێشە و گرفت و دیاردە قێزەونە خوازیار و نە خوازایارەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین بەگشتی و لە کوردستان بە تایبەتی.
کۆمەڵگایەک کاتێ لە هەموو ڕوویەکەوە گە شە دەکات کە بتوانری رەچاوی چەند خاڵی گرینگ و جێی رامان بکرێت:
الف: ژنان خۆیان و پێگەیان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت و ویست و خواستیان لە ژیان دیار و هاوکات خۆیان ڕچەشکین بن لە هەمبەر ئەو زوڵم و زۆرەی بەرانبەر بە خۆیان دەکرێت و سەیر نییە کە بڵیم ئێمەی ژنان بەشێکی گەورەی هۆکاری پێشێل کاری مافەکانمانین ، کاتێ لە ژیان تەنی بیر لە مادیات و ....... بکەینەوە زۆر ئاساییە
غەفوور مەخمووری
کارکردن بۆ سەربەخۆیى کوردستان ئەرکى هەموو لایەکمانە
گەلى کوردستان بەدرێژایى مێژوو لە تێکوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕاى هەوڵەکانى لە ناوبردنى گەلى کوردستان بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام توانیویەتى پارێزگارى لە بوونى خۆى بکات و رووبەڕووى هێرش و پەلامارى دوژمنان و داگیرکەران ببێتەوەو دواى هەر کەوتنێک بە گڕوتینێکى نوێوە هەڵسێتەوە.
کورد وەک نەتەوەیەکى زیندووى رۆژهەڵاتى ناڤین لە رابردوودا رۆڵێکى کاراى گێڕاوە لە بیناکردنى شارستانییەتى ناوچەکەدا، بەدڵنیاییەوە ئەگەر بوارى پێبدرابووا ئێستا دەیوانى رۆڵێکى کاراتر ببینێت لە بیناکردنى کۆمەڵگایەکى مۆدێرن و دیموکرات لە رۆژهەڵاتى ناڤین‌دا، دەیتوانى نموونەیەکى زیندووى حوکمڕانى و پێکەوەژیان پێشکەشى هەموو جیهان بکات، بێگومان ئەمەش ئەو کاتە دەبێت کەوا گەلى کوردستان سەربەخۆو خاوەن دەوڵەتى خۆى بێت.
سەربەخۆبوونى کوردستان کەوا بابەتى گەرمى ئێستاى میدیا جیهانى و ناوچەیی و ناوخۆییەکانە و بۆتە جێى بایەخ و لێکۆڵینەوەى ناوەندە سیاسى و ئەکادیمییەکانى جیهان وایکردووە کەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوى هیواوە لێمان بڕوانن، لەسەر ئێمەى گەلى کوردستان و سەرکردایەتى سیاسى کوردستانە کەوا بە بایەخەوە لە و پشتیوانییە بڕوانین و ئەو هەلە لەدەست خۆمان نەدەین و بە هەموو لایەکمان و بە هاوبەشى کارى بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکەین و بیکەین بە پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانى، بۆئەم مەبەستەش پێویستە بە زووترین کات ناوەندى سیاسى کوردستان رێکبخرێتەوە و لەو پەرشى و بڵاوییە دەرباز بکرێت و (ئەنجوومەن سیاسى کوردستان) پێکبهێنرێت و تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ.
كۆڵن پاوڵ
له باشترین حاڵه‌تی ئێمه‌دا بوون به نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زن هه‌میشه مانای وابووه پابه‌ندبین به بنیاتنانی جیهانێكی باشتر و ئارامتره‌وه- نه‌ك هه‌ر بۆ خودی خۆمان، به‌ڵكو بۆ منداڵه‌كانی خۆمان و منداڵی منداڵه‌كانمان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه كه سه‌ركردایه‌تیكرنی جیهان له پێشخستنی هۆكاری ئاشتی و وه‌ڵامدانه‌وه له‌كاتی نه‌خۆشی و ڕوودانی كاره‌ساته‌كاندا، بریتی بووه له‌ده‌رهێنانی ملیۆنان كه‌س له هه‌ژاریی و هیوابه‌خشین به‌وانه‌ی ئاره‌زووی ئازادی ده‌كه‌ن.
ئه‌م بانگه‌وازه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
پێشنیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه رۆژی سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه بۆ بڕینی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 30ی بودجه‌ی هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یه‌كه بۆ پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌مریكی، و بۆشاییه‌ك به‌جێده‌هێڵێت كه وامان لێده‌كات سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانیمان كه‌مترببێته‌وه. ئه‌م پێشنیاره زیانی له سودی زیاتره و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت بریاردان بۆ بڕینی به‌شێكی بچووكی پاره كه‌ڕه‌نگه وه‌كو شتێكی ژیرانه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كه دواجار ده‌بێته هۆی خه‌رجی و تێچوونێكی زۆرتر شتێكی گه‌مژانه‌یه.
د. دیاكۆ (مسته‌فا شه‌مامی)
له به‌شی 1كه‌می نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم دا، له‌مه‌ر گرینگی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی،و ره‌ۆتی ساغكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/ نه‌ته‌وه له لایه‌ك، و هەروەها فەقری ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كورد له هه‌مبه‌ر پرسێكی ئاوه گرینگ‌و چاره‌نووس سازدا له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه به‌م خالانه‌ی خواروو كرابوو:
•1/ خه‌لك وه‌ك تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌كی ده‌ۆله‌ت.
•2/ ئیده‌ی نه‌ته‌وه: نه‌ته‌وه‌ی سیاسی.
•3/ ئیده‌ی نه‌ته‌وه: نه‌ته‌وه‌ی كولتووری.
•4/ پرۆسه‌ی مێژوویی سهرههلدانو شكلگیری(فۆرماسێون)سه‌روه‌ری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌شی 2هه‌م ته‌رخان كراوه به ناسیۆنالیزم له رهوهنگهگەلی لیبرال-دێمۆكراسی وه ماركسیستی، پرینسیپی میلییهتهكان، وه ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس.
به‌شی 3هه‌م ته‌رخان ده‌كرێت به لایه‌نی حقووقی ئه‌م پرسه، له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
5/ ناسیۆنالیزم له ره‌وه‌نگه‌ی لیبرال- دیمۆكراسی
ناسیۆنالیزم بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئیدیۆلۆژیهكی سیاسی ئاكتیف، توانی له ژێر كارتێكردنی شۆرشی مه‌زنی فه‌رانسه وه‌ك دیارده‌یه‌كی نوێ واریدی ژیانی سیاسی ئۆروپیه‌كان بێ، دیاره چه‌مكی ناسیۆنالیزم له سه‌ره‌تا دا، وه‌ك ده‌ستمایه‌یه‌ك له بواری خولقاندنی ئه‌ندیشه‌یه‌كی نوێ كه بتوانێ پووششێكی تێئۆریكی مووناسیب بۆ داخوازی مافی نه‌ته‌وایه‌تی فۆرموله بكات، هاته ئاراوه.
رەزا شوان
سواڵکردن دیاردەیەکی کۆنی ناشارستانی و نامرۆڤایەتییە کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. سواڵکەران لە هەموو وڵاتێک‌دا هەن، شێوە و شێوازی سواڵکردنیش زۆرە.. سواڵکردن دیاردەیەکی ترسناکە و ئەنجامێکی نەرێنی و مەترسیداری لەسەر ئەمڕ و داهاتووی کۆمەڵگادا هەیە.. هۆکاری سەرەکی سواڵکردنیش نەبوونی و هەژاری و بێ‌کاری و برسێتییە.. بەڵام بە داخەوە لەم دواییەدا بەشێکی زۆری سواڵکەران سنووری شەرم و شوورەییان بەزاندووە و ئالوودەی سۆاڵکردن بوونە و، سواڵکردن بووە بە پیشەی رۆژانەیان.. گەر ئیشیشیان بۆ هەڵبکەوێت ئیش ناکەن و سۆڵکردنیان پێ خۆشترە.
ئەوەی ئێمە لەم نووسینەماندا مەبەستمانە، بەکارهێنانی منداڵانە بۆ سواڵ پێوەکردن و ساوڵکردن پێیانەوە کە سواڵکەرە پیشەییەکان دڵ‌پاکی و ساوێلکەیی و نەزانی منداڵانیان قۆستوونەتەوە و بۆ پارە پەیداکردن دەیان چەوسێننەوە و بازرگانییان پێوە دەکەن.. ئەم منداڵانانە دڵپاک و بێ‌تاوانن، هێشتا باش و خراپ، راست و هەڵە لێک ناکەنەوە.
لە ئەمڕۆدا لە شارەکانی ئەو عێراق و کوردستانەی کە لەسەر دەریایەکی نەوت و گازی سروشتیدان، بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی سواڵکەران زیادیان کردووە و لە زیادبوون دان.. بە هۆی نەداری و هەژاری و بێ‌کاری و لەیەک جیابوونەوەی ژن و پیاوەوە.. بە تایبەتیش رێژەی سواڵکەرانی ژنان و منداڵان زۆر زیادیان کردووە..
دەروون رەحیم
ئەگەر ئەو خەمڵاندنەی بۆ گازی سرووشتیی هەرێمی كوردستان كراوە، ورد و دروست بێت كە بە 5.8 تریلیۆن مەتر سێجا مەزەندە كراوە، ئەوا هەرێمی كوردستان خاوەنی حەوتەم گەورەترین یەدەگی گازی سروشتییە لە جیهاندا. ئەم یەدەگە گەورەیەی گاز بۆ خاوەن سامانە سروشتییەكە و بۆ بازاڕەكانی گازیش جێی بایەخە. بۆ وڵاتی بەرهەمهێن دەبێتە سەرچاوەی داهات و دارایی و پەیوەندی و هاوپەیمانێتی، بۆ بازاڕەكان و كڕیارە تینووەكانی گازی سروشتیش بەدەستخستنی سەرچاوەیەكی وزەی زیاترە.
زوو بێت یان درەنگ، هەرێمی كوردستان گازی سروشتی هەناردە دەكات، چونكە ئەو یەدەگەی گاز كە لەژێر خاكی هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەوە گەورەترە لەژێر خاكدا بمێنێتەوە. بەردەوامیش بازاڕ پێویستی بە گازی سروشتیی زیاتر هەیە. لە شوێنێك كە گازی سروشتیی تێدا نییە و لە شوێنێكی دیكە كە گازی سروشتی هەیە بەڵام پێویستی بە سەرچاوەی داهات و دروستكردنی ژێرخان هەیە، بە گشتی ئەم هاوكێشەیە بنەمای دروست بۆ پەیوەندی بازرگانیی نێوانی كورد و بازاڕەكانی وزەیە لەناوچەكە و جیهاندا.
هێرۆ موحسن گه‌ردی
ئه‌و بیرۆكانه‌ى كه له ساڵانى سی و چله‌كانی سەدەی رابردوودا به جیهاندا بڵاو بوونەوه، به‌شێكى زۆر له نیشتمانپه‌روه‌ران و رۆشنبیرانى كورد بوو كه له‌و كاته‌دا كه‌وتنه ژێر كاریگهرییانەوە، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه توانییان چه‌ندین كۆمه‌ڵه و رێكخراوى سیاسى دابمه‌زرێنن. ئه‌و كۆمه‌ڵه و رێكخراوانه رۆڵێكى گه‌وره و گرنگیان گێڕا له هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خەڵکی كوردستان بۆ هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و رزگاربوون له ژێردهستیى ئیمپرالیزم.
له گرنگترین و دیارترین رێكخراو و حزبى سیاسیى ئه‌وكاته، حزبى (هیوا) بوو كه له ساڵى 1939 دامه‌زرا و له‌لایه‌ن (ره‌فیق حیلمى) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا. ئه‌و حزبه شان به‌شانى بزووتنه‌وه‌ى رزگارخوازییهكانى جیهان، سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى كردووه، له‌گه‌ڵ پارتى هیوادا، چه‌ندین رێكخراوى تر‌ى چه‌پڕه‌و دامه‌زران، له‌وانه (كۆمه‌ڵه‌ى میلله‌ت) كه دوابه‌دواى دامه‌زراندنى به چه‌ند مانگێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. (یه‌كێتیى تێكۆشین) له ساڵى 1943 به‌سه‌رۆكایه‌تیى (ساڵح حه‌یده‌ری) دامه‌زرا، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ڕاپه‌ڕینى بارزانییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیى (بارزانیى نه‌مر) بەرپا کرا و له ئه‌یلوولى ساڵى 1943 ئه‌نجامێكى باشی هه‌بوو به تێكشاندنى هێزه‌كانى عێراقى. دواتر داواى گفتوگۆ كرا له بارزانى، له‌وكاته‌شدا حزبى هیوا رۆڵێكى گرنگى بینى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى شۆڕشدا.
فه‌رید زامدار
من هه‌میشه به چاوێكى عادیلانه ته‌ماشاى ژیان و حوكمه‌كانى ژیانم كردووه، ژیان عه‌داله‌تى تیادا نییه، ئه‌گه‌ر له‌ناو پێشكه‌وتووترین و ئازادترین و دیموكراتیترین سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تىدا بژیت تا ده‌گاته ترۆپكى ئاواته‌كانى مرۆڤایه‌تى كه سیسته‌مى یه‌كسانیى كۆمه‌ڵگایه، له‌وێدا تا (نهزعهى) كه‌سانى لێنههاتووى تاك و نهزعهى سه‌ركردایه‌تیى له ناخ و ده‌روون بیرى لێنههاتووانهى كه‌س و تاكى كۆمه‌ڵگه بمێنێت، به‌خته‌وه‌رى و خۆشگوزه‌رانیى مرۆڤ له خه‌ته‌ردا ده‌بێت، چونكه من و منهكانى تر‌ى ناو كۆمه‌ڵگا له‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌و جۆره (نهزعه)یه لاى ئه‌و تاك و كه‌سه لێ نه‌هاتووانه نهزعهیهكى وێرانكه‌ره.
دوور نه‌ڕۆین، وێنا و نموونه‌ى ئه‌و جۆره كه‌سانه له خودى سه‌رۆكه فاشیلهكهى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانه و زۆرێكیش له هاوشێوه‌كانى خۆى له دهوربهرهكهى، واز له‌و (نهزعه) سه‌ركردایه‌تییه فاشیلهى خۆیان ناهێنێن، خۆ ئه‌وه خه‌ریكه ماوه‌ى یاسایی خولى په‌رله‌مان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوا، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ههڵپهههڵپیهتى ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژێكیش بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كورسییه‌كه‌ى.. لێره‌وه ناعه‌داله‌تى سه‌ر هه‌ڵده‌دا و مه‌گه‌ر له (كون فه‌یه‌كونێك)ى (یۆتابیاییه) خه‌یاڵییه‌كه‌ى (تۆماس مۆر) بكه‌ینه‌وه و ببێ به ئه‌مرى واقیع و دروست ببێ، ئه‌وه‌شیان دیاره ده‌كه‌وێته خانه‌ى مه‌حاڵ و هه‌ر له سه‌ره‌تاكانى خه‌لیقه‌ته‌وه تا ئێستا مرۆڤ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى (یۆتۆبیایی) نه‌بینیوه و ناشی بینێ.
شاڵاو عەبدولخالق محەمەد
له ڕۆژی هه‌ینیی19/5/2017 دوازدهمین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. پرسیاری گرنگ ئەوەیە: ئایا ئایندە و کاریگەریی دەرچوونی کاندیدەکانی ناو ئەم هەڵبژاردنە گرنگترە بۆ فراوانبوونی هیلالی شیعی، یان بەرژەوەندیی نەوت و گاز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
له مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له ساڵی 1979وه تا ئێستا 11 خولی سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوە چووە. بەپێی دەستوور و سیستەمی سیاسیی ئێران، سهركۆمار مافی هەیە بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و بۆ دوو خولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه. له‌م خولەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران‌دا، له كۆی 16366 كه‌س، شوورای پاراستنی ده‌ستوور، ته‌نیا مافی بە شه‌ش كه‌سایەتیی سیاسی و سەربازی داوە کە خۆیان بۆ سەرکۆماری بپاڵێون، ئەوانیش بریتیین لە حه‌سه‌ن ڕۆحانی (لە بەرەی چاکسازەکان)، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی (لە بەرەی محافزکارە توندڕەوەکان)، محه‌مه‌د باقر قالیباف (لە بەرەی محافزکارەکان)، ئیسحاق جه‌هانگیری، سەید مسته‌فا هاشمی ته‌با و سەید مسته‌فا میرسه‌لیم (ئەو سێ کەسەش بە هەمان شێوە لەنێوان چاکسازەکان و محافزکارەکان و میانڕەوەکاندا دابەش بوون).
شەریف فەلاح
دەسپێک
بڕیارە دوازدەیەمین خولی ھەڵبژادنی سەرکۆماریی ئێران و پێنجەمین خولی ئەنجومەنی شار و گوندەکانی ئێران ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ و لە ٣١ پارێزگای ئێران و لە ٦٣ ھەزار ناوەندی دەنگدان بەڕێوە بچێت.
ئەم خولەی ھەڵبژانی سەرکۆماریی ئێران لە بارودۆخێکدا بەڕێوە دەچێت، کە ناوچەکە و بەتایبەت لە ئاستی عێراق، سووریا و ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک گۆڕانکاریی سیاسی لە گۆرێدان، بۆیە ھەم بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئێران و زلھێزەکانی جیھان و کاراکتێرە سیاسییەکانی ناوچەش بە گرنگییەوە لەم خولەی ھەڵبژاردن و داھاتووی ئیران لە ناوچە دەڕوانن.
ھەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران دوای ئەوە دێت کە پرۆسەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ھەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەئارادا بوون و ئێران و بەتایبەت حەسەن ڕۆحانی وەک دەسکەوتێک لێی دەڕوانێت. ھەرچەندە ڕێککەوتنەکە لە ڕوانگەی ئەمریکا و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپەوە، بە لاواز وەسف کراوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە و ئەمە دیسان خاڵێکی زەقی ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکایە، چونکە کۆمەڵێک ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساز بوون.
فه‌رید زامدار
لاى ئێمه‌ى كورد، هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه بوارى موخابهراتگهرایی و كاركردن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تیایدا كارێكى زۆر عه‌یب بووه. نه‌ك هه‌ر عه‌یب، بگره به مرۆڤى خائین و خۆفرۆش حسابیان بۆ ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌یان ته‌نیا لایه‌نێكیان ده‌گرێته‌وه له مێژووى نوێى گه‌له‌كه‌مان، كه به‌ڕاستى له خزمه‌تى دوژمنان و له دژى گه‌له‌كه‌مان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووه زانستى و سیاسییه‌كه‌ى شیكارییهكى بۆ بكه‌ین، ئه‌و ده‌زگا موخابه‌راتیانه ئه‌گه‌ر له خزمه‌تى گه‌ل و نیشتماندا بن، گرنگیی تایبه‌تى خۆیان هه‌یه و كاریگه‌ریى خۆیان ده‌بێت. بوارى موخابهراتگهرایی ئه‌گه‌ر پۆلینى بۆ بكرێ به‌شێكه له كاره دیبلۆماسییەكان، وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ر له باڵوێزخانهیهك له سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیا فه‌رمانبه‌رێك به ناو و ناونیشانێكى خوازراو كارى موخابه‌راتى ده‌كات و مانگانه زانیاریى گرنگ ده‌داته وڵاته‌كه‌ى خۆى، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاته‌كه‌یاندایه له مه‌ترسییه‌كانى ئاینده به‌ئاگا ده‌بێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه و زۆر هۆكارى تر، زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا و به‌تایبه‌تى وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان به ده‌وڵه‌تى موخابه‌راتى ناو ده‌برێن، له‌وانه: (ئه‌مەریكا، ئیسرائیل، به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، پەیمانى ناتۆ، ئیتاڵیا و زۆر له وڵاتانى تر). كه‌واته كارى موخابه‌راتى كه ئه‌ركێكى زۆر گرنگه، به چه‌مكه سیاسییه‌كه‌ى كارێكى دیپلۆتگهراییه و كارێكى ئاساییه وه‌ك هه‌ر كارێكى سیاسى، به‌ڵام له‌سه‌رووى سیاسه‌تى گشتیى وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسىییهكهى كار ده‌كات.
هێمن عەبدوڵڵا
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەقی ئەو رێككەوتنەی بڵاوكردووەتەوە كە لەگەڵ توركیا و ئێران لەسەر دروستكردنی چوار زۆنی هێمن لە سووریا واژۆیان كردووە. هەرچەندە رێككەوتننامەكە باسی ئەو زۆنانە دەكات، بەڵام تەعریفێكی نوێی شەڕیشی لە سووریا كردووەتەوە و باسی هەموو هێزە سوورییەكانی تێدایە، جگە لە كورد. لەو نێوانەدا لە زاری گەورە بەرپرسانی پەیەدەوە باسی كردنەوەی كۆریدۆرێك بۆ سەر دەریا دەكرێت كە هێندەی بیری لێدەكەمەوە لە پلانێكی واقیعبینانە ناچێت.
هەریەكە لە رووسیا و ئێران و توركیا رۆڵگێڕە سەرەكی و كاریگەرەكانی قەیرانی سووریا‌ن. دووەكەی یەكەم رۆڵیان هەبووە و هەیە لە ناچاركردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریش بۆئەوەی تێبگەن ئەسەد بە زەبری هێز دەرناپەڕێندرێت. توركیا كە ساڵی 2011 نوقڵانەی رووخانی خێرای ئەسەدی لێدەدا، بە نزیكبوونەوە نوێیەكەی لە رووسیا و قایل‌بوون بە باڵادەستیی مۆسكۆ لە سووریا، بەشداری لە گەمەی رازیكردنی مۆسكۆ و تاران و لەبەرامبەردا پەراوێزخستنی پەكەكە لە سووریا دەكات. بۆ هەریەكە لەو لایەنانەش دەستكەوتەكانی دروستكردنی زۆنە هێمنەكان گەورەن. تاران پێویستی بەوەیە بۆ جێبەجێكردنی پلانە هەرێمییەكەی جارێ ئەسەد لە حوكمدا
ئاراس جەواد
هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌توای (عه‌لی سيستانی)ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شيعه، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ميليشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێكی زۆر له هاوكێشه سياسیيه‌كان گۆڕانيان به‌سه‌ردا هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پارت و لايه‌نه شيعه‌كان لانی كه‌م پاساوێكی ئايینيیان بۆ فه‌راهه‌م كرا تا ميليشاكانيان ئاشكرا بكه‌ن. ئه‌وه بوو له په‌رله‌مانی عێراقيش حه‌شدی شه‌عبی له ڕووی ياساييه‌وه شهرعيیهتی پێ درا و كرايه هێزێكی ياسايی و به‌شه بودجه‌يه‌كی زۆريشی له‌لايه‌ن به‌غداوه بۆ ته‌رخان كرا. به‌و شێوه‌يه حه‌شدی شه‌عبی كرايه هێزێك كه به‌ناو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا بێت، به‌ڵام له‌ڕاستيدا ببێته كارتێكی فشار و له‌لايه‌ن هێزه شيعه‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی سياسی به‌كار بهێنرێت. حه‌شدی شه‌عبی كۆپيیهكی سوپای پاسدارانی ئێرانه، كه ئێستا تاكه هێزی ده‌سه‌ڵاتداره له ئێران‌دا و هه‌موو ئيمكانیاتێكی سه‌ربازی و لۆجستی بۆ دابين ه‌كرێت. هه‌روه‌ها بودجه‌يه‌كی زبهلاحیشی له‌لايه‌ن حكوومه‌تی تارانه‌وه بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌گه‌ری هه‌ر مهترسيیهك له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆكه سوپای پاسداران له يه‌مه‌ن، عێراق، سووريا، به‌حرێن، لوبنان، فه‌ڵه‌ستين، ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت له باكووری ئه‌فريقاش كاريگه‌ریی به‌رچاوی هه‌يه له سه‌پاندنی سياسهتهكانی ئێران و پاراستنی بهرژهوهنديیهكانی له ناوچه‌كه و جيهاندا. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه مه‌به‌ست له پێكهێنانی ميليشياكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراقدا بێ شك به هه‌مان ئامانجه و گومانی تێدا نييه كه بيرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و هێزه له تارانه‌وه داڕێژراوه و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نرێت.
بەیاننامەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە ئازادیی تێکۆشەر و ماف پەروەری گەلەکەمان محەمەد سەدیقی کبودوەند
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئاشتیخوازان و ماف پەروەرانی وڵات؛
ئەمرۆ بەخۆشیەوە دوای تەواوبوونی دە ساڵ حوکم و سزای بە ناحەق سەپاۆ، بەسەر سەرۆکی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی کوردستاندا، سەرئەنجام تێکۆشەر و ماندوونەناسی گەلەکەمان محەمەد سەدیقی کبودوەند لە زیندان ئازاد کرا.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوشان لە گەڵ گشت نیشتمانپەروەران و چالاکوانانی رەوتی خەباتی مەدەنی و مافی مرۆڤ، پر بەدڵ پیرۆزبایی لە بنەماڵەی کبودوەند و سەرجەم تێکۆشەرانی رێگای رزگاری خەلکی کوردستان دەکات، و هاۆکاتیش بزووتنەوەی کۆماریخوازان ئاواتەخوازە کە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بەدوور لە زەبر و زەنگ،و