فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logoi yekyeti - komarixwazan

 

بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان

لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پربەدل پیروزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتیمانی و خەلکی کوردستان، دەکات.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکیەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکیەتی، کە ٤٢ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاۆژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناۆچەکە، ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٤٣مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەۆشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاۆپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکیەتی و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.

هەر سەربەرز و پایەدار بن

د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢/٦/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان