فه‌رید زامدار
لاى ئێمه‌ى كورد، هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه بوارى موخابه‌راتگه‌رایی و كاركردن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تیایدا كارێكى زۆر عه‌یب بووه. نه‌ك هه‌ر عه‌یب، بگره به مرۆڤى خائین و خۆفرۆش حسابیان بۆ ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌یان ته‌نیا لایه‌نێكیان ده‌گرێته‌وه له مێژووى نوێى گه‌له‌كه‌مان، كه به‌ڕاستى له خزمه‌تى دوژمنان و له دژى گه‌له‌كه‌مان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووه زانستى و سیاسییه‌كه‌ى شیكارییه‌كى بۆ بكه‌ین، ئه‌و ده‌زگا موخابه‌راتیانه ئه‌گه‌ر له خزمه‌تى گه‌ل و نیشتماندا بن، گرنگیی تایبه‌تى خۆیان هه‌یه و كاریگه‌ریى خۆیان ده‌بێت. بوارى موخابه‌راتگه‌رایی ئه‌گه‌ر پۆلینى بۆ بكرێ به‌شێكه له كاره دیبلۆماسییە‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ر له باڵوێزخانه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیا فه‌رمانبه‌رێك به ناو و ناونیشانێكى خوازراو كارى موخابه‌راتى ده‌كات و مانگانه زانیاریى گرنگ ده‌داته وڵاته‌كه‌ى خۆى، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاته‌كه‌یاندایه له مه‌ترسییه‌كانى ئاینده به‌ئاگا ده‌بێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه و زۆر هۆكارى تر، زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا و به‌تایبه‌تى وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان به ده‌وڵه‌تى موخابه‌راتى ناو ده‌برێن، له‌وانه: (ئه‌مەریكا، ئیسرائیل، به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، پەیمانى ناتۆ، ئیتاڵیا و زۆر له وڵاتانى تر). كه‌واته كارى موخابه‌راتى كه ئه‌ركێكى زۆر گرنگه، به چه‌مكه سیاسییه‌كه‌ى كارێكى دیپلۆتگه‌راییه و كارێكى ئاساییه وه‌ك هه‌ر كارێكى سیاسى، به‌ڵام له‌سه‌رووى سیاسه‌تى گشتیى وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسىییه‌كه‌ى كار ده‌كات.
ئه‌و كاره‌شى دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند بوارێك، وه‌كو (ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربازى و ئاساییشى ئابوورى و ئاساییشى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاساییشى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه) له‌و پێناوه‌شدا زۆر له وڵاتان به كار و كرده‌وه‌ى زۆر كاریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له هه‌موو بواره‌كانیدا، به‌تایبه‌تى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یی كردووه، ئه‌وه‌تا كاتى خۆى خاتوو (لیڤنى) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئیسرائیل كه چه‌ندین كارى سێكسى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى وڵاتى فه‌له‌ستین كردووه بۆ وه‌رگرتنى زانیارى سیاسى و سه‌ربازى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئیسرائیل. نموونه‌ى له‌و جۆره (سیخوڕییە- جاسوسىییه) له جیهاندا زۆرن و ده‌كه‌ونه خانه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى و خه‌بات له‌پێناو پاراستنى نیشتماندا.
له كوردستانیش، له‌دواى ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ندین ده‌زگاى هه‌واڵگرى پێكهێنران، له‌وانه ده‌زگاى هه‌واڵگرى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئاساییشى گشتى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى پاراستن و ده‌زگاى زانیارى و چه‌ند ده‌زگایه‌كى تر‌ى هه‌واڵگری. له هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش گرنگتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، كه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تێكه.
ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى كوردى وا لێ كردووه ڕقى گه‌وره‌مان له سیخوڕ و دائیره‌ى ئه‌منى شاره‌كانى كوردستان بێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌درێژایی مێژووى نوێمان تا ده‌گاته ڕ‌ژێمى به‌عسى خوێن‌ڕێژ، هه‌میشه به‌دواى ڕاپۆرت و ڕاوه‌دوونانى گه‌نجانى كورد و نیشتمانپه‌روه‌ران و كوردپه‌روه‌رانەوە بوون و وا زوو له خه‌یاڵدانى هاووڵاتییانى كورد له‌بیر ناكرێت.
به‌ڵام ئێستا هاوكێشه ئه‌منییه‌كه گۆڕاوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كوردستان شه‌ونخوونى بۆ پاراستنى ئه‌من و ئاساییشى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن. واته ئه‌فسه‌رێك یان كارمه‌ندێكى ئاساییش ده‌خرێته خانه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى و كوردپه‌روه‌رىیه‌وه، كه شان به‌شانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رگرى له خاكى كوردستان ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه سنووره‌كانمان ده‌پارێزن و ئاساییش به‌ره‌ى ناوخۆ ده‌پارێزن.
كه‌واته له سایه‌ى ئه‌و دوو هێزه‌دا كوردستان پارێزراوه و پێویستیشه هاووڵاتییان له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكارییان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى خەڵکی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه ببن به یه‌ك هێزى كه‌مه‌رشكێن بۆ نه‌یاران و دوژمنانى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌دا كه له هه‌موو لایه‌ك پیلانى ئیبلیسییانه دژى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى و ئارامیى هه‌رێم له به‌ره‌ى ناوخۆ و له به‌ره‌ى ده‌ره‌وه داده‌ڕێژرێن، بۆیە پێویستمان به سیاسه‌تێكى عه‌قڵى موخابه‌راتگه‌رایی هه‌یه، تا به‌ره‌نگاریى ئه‌و هه‌موو پیلانه ناوه‌كى و ده‌ره‌كییانه ببینه‌وه.
بێ گومان کاتێ هەنگاویش بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەدەین، یەکێک لە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانی ئەو دەوڵەتە، لایەنی هەوڵگری و پاراستنی تەناهیی وڵات و ئاسایشی نەتەوەییمان دەبێت.
12/5/2017