هێرۆ موحسن گه‌ردی
ئه‌و بیرۆكانه‌ى كه له ساڵانى سی و چله‌كانی سەدەی رابردوودا به جیهاندا بڵاو بوونەوه، به‌شێكى زۆر له نیشتمانپه‌روه‌ران و رۆشنبیرانى كورد بوو كه له‌و كاته‌دا كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییانەوە، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه توانییان چه‌ندین كۆمه‌ڵه و رێكخراوى سیاسى دابمه‌زرێنن. ئه‌و كۆمه‌ڵه و رێكخراوانه رۆڵێكى گه‌وره و گرنگیان گێڕا له هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خەڵکی كوردستان بۆ هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و رزگاربوون له ژێرده‌ستیى ئیمپرالیزم.
له گرنگترین و دیارترین رێكخراو و حزبى سیاسیى ئه‌وكاته، حزبى (هیوا) بوو كه له ساڵى 1939 دامه‌زرا و له‌لایه‌ن (ره‌فیق حیلمى) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا. ئه‌و حزبه شان به‌شانى بزووتنه‌وه‌ى رزگارخوازییه‌كانى جیهان، سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى كردووه، له‌گه‌ڵ پارتى هیوادا، چه‌ندین رێكخراوى تر‌ى چه‌پڕه‌و دامه‌زران، له‌وانه (كۆمه‌ڵه‌ى میلله‌ت) كه دوابه‌دواى دامه‌زراندنى به چه‌ند مانگێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. (یه‌كێتیى تێكۆشین) له ساڵى 1943 به‌سه‌رۆكایه‌تیى (ساڵح حه‌یده‌ری) دامه‌زرا، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ڕاپه‌ڕینى بارزانییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیى (بارزانیى نه‌مر) بەرپا کرا و له ئه‌یلوولى ساڵى 1943 ئه‌نجامێكى باشی هه‌بوو به تێكشاندنى هێزه‌كانى عێراقى. دواتر داواى گفتوگۆ كرا له بارزانى، له‌وكاته‌شدا حزبى هیوا رۆڵێكى گرنگى بینى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى شۆڕشدا.
سه‌باره‌ت به باردۆخى ئه‌و ساڵانه‌ى كوردستانى عێراق له‌ڕووى ئابوورییه‌وه، كوردستان به باردۆخێكى ئابووریى زۆر سه‌ختدا گوزه‌رى دەكرد، به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ى كه نرخى خوارده‌مه‌نى له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراقدا لەپڕ به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه وای له هاووڵاتییان كرد خۆراك بكڕن و هه‌ڵیبگرن بۆ خۆدوورخستنه‌وه له قاتوقڕى.
حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و باردۆخه، پسووله‌ى خۆراكی به‌ناوى (نڤام بگاقات) دابەش کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رژێمه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا چونكه نه‌یتوانى پێداویستى بۆ هه‌موو ناوچه‌كان دابین بكات، به‌تایبه‌تى ناوچه چیاییه‌كان. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌ونه‌كردنى دادپه‌روه‌رى هۆكارێكى تر‌ى سه‌رنه‌كه‌وتنی بوو، ئاغا و كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌ت و سه‌رۆك هۆزه‌كانى كورد، به‌شێكى زۆریان ئه‌و پسووله‌یه‌یان به‌كار ده‌هێنا بۆ ئامانجه‌كانى خۆیان. له‌لایه‌كى تریشه‌وه كارى دزى و قاچاخچێتى و ساخته‌كارى و سه‌پاندنى باج و سه‌رانه‌ى زۆر، گه‌لى هه‌راسان كرد، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه ده‌ستیان كردبوو به دابه‌شكردنى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه خۆراكییانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا، به‌شێكى زۆریان بۆ خۆیان ده‌دزى و ساخته‌كارییان تێدا ده‌كرد و له بازاڕى ره‌ش ده‌یانفرۆشتنه‌وه.
ئه‌گه‌ر باسى باردۆخى بارى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئه‌و كاته‌ى كوردستان بكه‌ین، له ساڵانى جه‌نگى جیهانیى دووه‌مدا، ئه‌وه ده‌بینین كه دانیشتوانى كوردستان له باردۆخێكى زۆر خراپى ته‌ندروستیدا ده‌ژیان، به‌هۆى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه رێژه‌ى مردن له‌ناو دانیشتوان زۆر زیادى كردبوو، به‌تایبه‌تى له‌ناو منداڵاندا كه ئه‌وه‌ش به‌ربه‌ست بوو له‌به‌رده‌م زیادبوونى رێژه‌ى زیادبوونى دانیشتواندا. دانیشتوانى گونده‌كان باردۆخى ته‌ندروستییان زۆر خراپتر بوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ دانیشتوانى شاره‌كان، رێژه‌ى مردن زۆر زیاتر بوو له ناو گوندنیشینه‌كان، حكوومه‌تیش هیچ گرنگییه‌كى پێ نه‌دابوون.
روویه‌كى تر‌ى ئه‌وكاته‌ى كوردستان، په‌روه‌رده و فێركردن بوو، دیسان ئاستى خۆینده‌وارى له شاره‌كان باشتر بوو له‌چاو گوندنشینه‌كان كه ئه‌وان له ئاستێكى ئێجگار نزمدا ده‌ژیان، ئه‌ویش به‌هۆى نزمیى ئاستى بژێویى ژیانیان كه نه‌یانده‌توانى منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندن، چونكه كه‌ره‌سته‌ى خوێندن له‌سه‌ر قوتابى خۆی بوو.
دوا به‌دواى جه‌نگی جیهانی، گۆڕانكارى له كوردستان رووی دا، كۆمارى كوردستان له شارى مهاباد دامه‌زرا. دامه‌زراندنى ئه‌و كۆماره بووه هه‌وێنى بیرۆكه‌ى شۆڕشگێڕى له كوردستانى عێراقدا، به‌تایبه‌تى ئه‌و بیرۆكه‌یه هى ئه‌و شۆڕشگێڕانه بوو كه له دواى شۆڕشى بارزانییه‌كان له ساڵى (1943-1945) كه روویان كردبووه كوردستانى رۆژهەڵات.
دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كورد وه‌ك رێكخراوێكى كوردى عێراقى له سه‌رده‌مى كۆمارى مهاباد، كه‌وتبووه چالاكى نواندن. ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حزبه پێك هاتبوون له (مسته‌فا بارزانى-هه‌مزه عه‌بدوڵا –میرحاج ئه‌حمه‌د- نوورى ئه‌حمه‌د ته‌ها – مسته‌فا خۆشناو – محه‌مه‌د مه‌حموود قودسى- خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم – عزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز)، به‌هۆى ئه‌و باردۆخه‌ى ئه‌وكاته‌ى كوردستان، كه‌وتنه دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه به له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى ژیانى ئه‌وكاتى گه‌لى كورد، كه‌وتنه دانانى پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆ. له‌وكاته‌دا مسته‌فا بارزانى نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م گه‌لى كورد كرد بۆ پشتگیریكردن له شۆڕش و داواشى له سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان و چین و توێژه‌كانى حزب و لایه‌نه‌كان كرد بۆ یه‌كگرتنى. له رێكه‌وتى 16ى ئابى 1946دا له شارى به‌غدا كۆنگره به‌سترا و له‌و كۆنگره‌یه‌دا پارتى دیمو‌كراتى كورد دامه‌زرا، به‌ئاماده‌بوونى هه‌موو ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پارتی رزگارى كورد و به‌شێكى زۆر له پارتی شۆڕش.
پاش ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كورد دامه‌زرا، بڕیار درا باره‌گاى سه‌ره‌كى له شارى به‌غدا بێت. دواتر یارتی بڕیاری دا رۆژنامه‌ى (رزگارى) وه‌ك ئۆرگانى پارتى درێژه به‌كارى خۆى بدات و بڵاوكراوه‌كان بڵاو بكاته‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌وكاته‌دا ناوبانگى زۆرى هه‌بوو، ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌و حزبه ته‌نها رزگاربوونى گه‌لى كورد بوو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیمپرالیزم و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادی بوو بۆ گه‌ل و خاكى كوردستان. ئامانجێكى تر‌ى ئه‌وه‌بوو كه سامانه سروشتییه‌كان و ئابووریى كوردستان ئازاد بكات و مافى كرێكار و جووتیاران ده‌سته‌به‌ر بكات و سه‌ندیكایان بۆ دابمه‌زرێنى، هه‌روه‌ها هه‌وڵى دا نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى په‌ره پێ بدات.
ساڵى 1951 كۆنگره‌ى دووه‌م له ماڵى (عه‌لى حامید) له شارى به‌غدا به‌سترا به ئاماده‌بوونى 30 ئه‌ندام كه نوێنه‌رى هه‌موو لق و لیژنه‌كانى سه‌ر به شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و به‌غدا بوون. پاشان له باردۆخێكى زۆر مه‌ترسیدار و نائارامدا كۆنگرەی سێیه‌م له شارى كه‌ركووك له رێكه‌وتى 26ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1953 به‌سترا، به ئاماده‌بوونى 40 له ئه‌ندامانى ناو كۆنگره‌كه. له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند بڕیارێكى گرنگ ده‌رچوون، له‌وانه گۆڕینى ناوى حزبه‌كه له پارتى دیمو‌كراتى كورده‌وه بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. هه‌روه‌ها ناوى ئۆرگانى (رزگارى) كرایه (خه‌بات).
23/5/2017