د. دیاكۆ (مسته‌فا شه‌مامی)
له به‌شی 1كه‌می نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم دا، له‌مه‌ر گرینگی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی،و ره‌ۆتی ساغكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/ نه‌ته‌وه له لایه‌ك، و هەروەها فەقری ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كورد له هه‌مبه‌ر پرسێكی ئاوه گرینگ‌و چاره‌نووس سازدا له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه به‌م خالانه‌ی خواروو كرابوو:
•1/ خه‌لك وه‌ك تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌كی ده‌ۆله‌ت.
•2/ ئیده‌ی نه‌ته‌وه: نه‌ته‌وه‌ی سیاسی.
•3/ ئیده‌ی نه‌ته‌وه: نه‌ته‌وه‌ی كولتووری.
•4/ پرۆسه‌ی مێژوویی سهرههلدانو شكلگیری(فۆرماسێون)سه‌روه‌ری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌شی 2هه‌م ته‌رخان كراوه به ناسیۆنالیزم له رهوهنگهگەلی لیبرال-دێمۆكراسی وه ماركسیستی، پرینسیپی میلییهتهكان، وه ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس.
به‌شی 3هه‌م ته‌رخان ده‌كرێت به لایه‌نی حقووقی ئه‌م پرسه، له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
5/ ناسیۆنالیزم له ره‌وه‌نگه‌ی لیبرال- دیمۆكراسی
ناسیۆنالیزم بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئیدیۆلۆژیهكی سیاسی ئاكتیف، توانی له ژێر كارتێكردنی شۆرشی مه‌زنی فه‌رانسه وه‌ك دیارده‌یه‌كی نوێ واریدی ژیانی سیاسی ئۆروپیه‌كان بێ، دیاره چه‌مكی ناسیۆنالیزم له سه‌ره‌تا دا، وه‌ك ده‌ستمایه‌یه‌ك له بواری خولقاندنی ئه‌ندیشه‌یه‌كی نوێ كه بتوانێ پووششێكی تێئۆریكی مووناسیب بۆ داخوازی مافی نه‌ته‌وایه‌تی فۆرموله بكات، هاته ئاراوه.
هه‌لبه‌ت هاتنه ئارای سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی بۆ ئۆروپا به هۆی شۆرشی سالی 1789 بهۆ مانایه نییه كه سه‌ره‌تای مێژووی ناسیۆنالیزم بۆ ئه‌م شۆرشه مەزنە و ئه‌ۆ ساله بگه‌رێته‌وه، به‌لكوو ئه‌ۆ ناسیۆنالیزمه‌ی كه له ئاخروئووخری سه‌ده‌ی 18، وه له قالیبی هه‌ست و ئیحساسێكی هاۆبهشدا له زۆرینه‌ی وه‌لاتانی ئۆروپایی دا بلاۆ بۆوه، ره‌گ و ریشه‌ی بۆ رابردوێكی زۆر دوور ده‌چێته‌وه، به‌لام له واقیعدا ئه‌وه شۆرشی فه‌رانسه بوو كه ئه‌م هه‌ست و سۆزه ناسیۆنالیستیه‌ی له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی گرژ و شۆرشگێرانه هێنایه ناۆ ژیانی رۆژانه‌ی شارۆمه‌ندی ئۆروپایی، كه له دواییدا به هۆی ناپلئۆن و سیاسه‌ته جیهانگیرانهكهی، له سه‌ره‌تاسه‌ری ئۆروپا و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی جوغرافیای قاره‌ی ئۆروپا بلاۆ بۆوه.
ئه‌م ناسیۆنالیزمه له پرۆسێسی پراكتیك و ماتریالیزهكردنیدا، له چه‌شنێك تهناقۆز و دژاییه‌تی ده‌گه‌ل نه‌ۆعی تهعامولو كرده‌وه‌ی ئیمپریالی ناپلئۆن له لایه‌ك، و پرینسیپه‌كانی ئیدیۆلۆژی لیبرالی له لایه‌كیدیكه‌وه، ره‌نگده‌داته‌وه. كه لەئەنجامدا دەبێتە هۆی بلاۆبوونهوهی بهزرو و تۆی ناره‌زایی و ئعتیرازاتی ناسیۆنالیستی له هه‌موو دونیادا، رێئاكسیۆن و دژكرده‌وه‌ی گه‌لان ته‌نیا روو له هێزی سه‌ربازی فه‌ره‌نسه جههتگیر نه‌كرابوو، به‌لكوو له هه‌مان كاتدا كه دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ری ناپلئۆن چالاكیان ده‌نواند، له هه‌مانكاتیشدا دژ به ده‌سه‌لاتی شا و ده‌رباری وهلاتەکەشیان بوون كه له خزمه‌ت به ناپلئۆن و سیاسه‌ته مهزنخوازهكانی ئه‌ۆ دا، سه‌روه‌ری سیاسی و حاكمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژوه‌ندی وه‌لاتیان فیدا كردبوو. بۆیه ئاكامی ئه‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسیتانه سه‌رئه‌نجام له وه‌ده‌رنانی هێزی داگیركه‌ر و رووخانی ده‌سه‌لاتی وابه‌سته‌و نانه‌ته‌وه‌یی، وه كرانه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دا ره‌نگیدایه‌وه، كه له بواری تێئۆریكیدا ئه‌وه هه‌مان ئه‌ۆ ئیده ناسیۆنالیستەیه بوو كه توانی وه‌ك خۆراكی فیكری له ئاست ساغكردنه‌وه‌ی هێزی دینامیكی پێویست بۆ ره‌خساندن و سه‌رخستنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌گه‌له، رۆلی كارگه‌ر و دیاریكه‌ر بگێرێت.
ناسیۆنالیزمی فهرهنسهویی كه به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌كی رادیكال و شۆرشگێرانه بوو، وه دواتریش له ئه‌نجامی چالاكی سه‌ربازی ناپلئۆن زه‌مینه‌ی په‌ره‌پێدانی و بەجیهانیبوونی بۆ ئاماده كرابوو، له جهۆههردا ناسیۆنالیزمێك بوو كه خاوه‌نی ئه‌ساس و بنه‌مایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆ (موونحهسر بهفهرد) بوو. بهۆ مانایه كه ناسیۆنالیزمێك بوو كه ته‌نیا ده‌گوونجێ له چوارچێوه‌ی ئیده‌ی "نه‌ته‌وه‌ی سیاسی" دا پێناسه بكرێت*(بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی ئیده‌ی نه‌ته‌وه‌ی سیاسی بۆ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نووسراوه‌یه بگه‌رێوه)، چوونكه فه‌رانسه له ئاخروئووخری سه‌ده‌ی 18دا توانیبووی چه‌شنێك له ئۆرگانیزاسیۆنی سیاسی و ئیداری بۆ سیستمی ده‌سه‌لاتداری وه‌لات ئاراسته بكات كه عه‌مه‌له‌ن ره‌خسێنه‌ری بارودۆخێك بووه كه تێیدا توانراوه، زۆر به گوورجی زمینەی مسەوگەربوونی پرۆسه‌ی ئینتێگراسیۆنی(ئاویته بوون) سیاسی، بۆ فه‌راهه‌م بێت، وه له واقیعدا مانیعی ره‌خساندنی كه‌مترین زه‌مینه‌ی مووناسیب و بنه‌ره‌تی بووه، كه بتوانرێت له ئه‌نجامیدا، ئه‌م ره‌ۆته له چه‌شنێک ناسیۆنالیزمی كولتووری دا، ره‌نگبداته‌وه.
لێره‌دا له قیاسی نێوان دوو ناسیۆنالیزمی نه‌ۆعی ئهمریكیو فهرانسهوییدا، ده‌توانرێت چه‌شنێك نێزیكی، وه یا خوود خزمایه‌تی ئیدیۆلۆژیكی له نێوان ناسیۆنالیزمی ئه‌مریكایی و فهرهنسهوییدا، ده‌ست نیشان بكرێت. بهۆ مانایه كه ئیده‌ی ناسیۆنالیزمی سیاسی پهیرهۆكراو له هه‌ر دووكی ئه‌م وهلاتانهدا، ئیده‌یه‌ك بووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ بەرهەمەکانی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی ژان ژاك رۆسۆ ده‌گه‌رێته‌وه ،وه له‌م قووتابخانەیە، ئیلهامیان وه‌رگرتووه.
رەنگە گرینگتر له پرسی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌لدان و گەشە، و شکل‌گیری ئیده‌ی ناسیۆنالیزم لە ئۆروپادا، باس و لێدوان سەبارەت بە ره‌ۆتی ماتریالیزەكردن و چه‌شنی كاركهرد و كاردانهوهکانی ئەم ئیدەیە بێت، له گۆره‌پانی خه‌بات بۆ چه‌سپاندنی نه‌زمی نوێ لیبرالی له ئۆروپا دا. بەواتەیەکی دیکە ئەوە ناسیۆنالیزم بوو، کە له گۆره‌پانی خه‌باتی کرداریدا، عه‌مه‌له‌ن وه‌ك ئهبزارێكی کارا و كارتێكه‌ر، دژ بە ده‌سه‌لات و مقاومه‌تی ئهمپراتوورییهكان رۆلی گێراوە، له واقیعدا ناسیۆنالیزم له‌م خه‌بات و چالاكیانه‌ی دژ به ده‌سه‌لات و مقاومه‌تی هێزه‌كانی ئیمپریالدا، هه‌ر وه‌ك چۆن "ئیدیۆلۆژی دێمۆكراتیك"، بوو به هۆی رەخساندنی زەمینەی قه‌یرانی شه‌رعییه‌تی شا و میر، وه سه‌رئه‌نجام تێكشكانی قه‌داسه‌تی ده‌سه‌لاتی سهلتهنهتگهلی مووتلهقه و مه‌شرووته، هه‌ر ئاوه‌ش ناسیۆنالیزم و خه‌باتی ناسیۆنالیستی توانی، نه‌زمی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌قش و رۆلی ئهمپراتورییهكانی ئووتریش-مجارستان ، رووس، عووسمانی، كه له سه‌رده‌می پهێمانی وێستفالیا(westfalia ) را به بێ هیچ چه‌شنه گۆرانكارییه‌ك تا ئه‌ۆ كات مابوونهتەوه، تووشی قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت، وه سه‌رئه‌نجام رووخان و له به‌ریه‌ك ههلوهشاندنیان بكات.
پەیوەندی نێوان لیبرالیزم و ناسیۆنالیزم
"لیبرالیزم وه‌ك ئیدیۆلۆژی" ته‌نیا له یه‌ك خالدا تهۆزیحاتیكی سه‌ره‌تایی و پشتگیرانه‌ی له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل ناسیۆنالیزم ئاراسته كردوه، ئه‌ویش بریتیه له ئیمكانی ئینتیقال و راگواستنه‌وه‌ی ئسوول و پرینسیپه‌كانی لیبرالیزم( وه‌ك ئۆتۆنۆمی و ئازادییه‌كانی تاكه كه‌س) له حهۆزهی تاكه كه‌س، بۆ حهۆزهی كۆ یان حەۆزەی گشتی وە خەلکی. به‌لام تێبینی و تێفكرێنێكی قوول له لۆژیك و كاركردی ناسیۆنالیستی هاۆرێ ده‌گه‌ل لەبهرچاۆگرتنی ئه‌نجامه‌كانی ئازموونی ناسیۆنالیزمی ئۆرگانیكی ئالمانی، ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته، كه ناسیۆنالیزم سه‌ره‌رای ئه‌وه كه هه‌لگری پرۆژه‌ی رزگاری گه‌ل و ساغكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی "نه‌ته‌وه/ ده‌ۆله‌ته"، به‌لام له پراكتێكدا ده‌گه‌ل پرینسیپه‌كانی ئیدیۆلۆژی لیبرالی ناته‌با و ناسازگاره. دیاره ره‌نگه سرنج‌دان و ووردبونه‌وه له ئازموونی ناسیۆنالیزمی ئۆرگانیكی ئالمانی بۆ ته‌فهیمی ئه‌م ئیدیعایه كافی بێت، كه چۆن به راشكاویی ناسازگاری خۆی ده‌گه‌ل "بنه‌ماكانی ئوومانیستی، ئازادی تاك، راسیۆنالیزم (تهعهقوولگهرایی)، ئه‌ساله‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و به‌خته‌وه‌ری و ،،،،" كه كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قووتابخانەی لیبرالیزم پێكدێنن، بۆمان ده‌رده‌خا.
جێوازی نێوان پرینسیپه‌كانی لیبرالی و بزووتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌كان له به‌شی زۆری سه‌ده‌ی19 به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا قابیلی بینین بوون، هه‌ر وه‌ك هابزباوم "ئاماژه به كاراكتێرو خاسییه‌تی ئینتێگرالی ئه‌م بزووتنه‌وانه ده‌كات، كه چۆن ماك و نیشانی ئینتێگرالكهرەیان(ئاویته كردن) پێوه دیار بوو"، كه زۆر جار ئه‌م عه‌مه‌لی ئینتێگرالكردن ئیجباری، وه له دژی ئیراده و داخوازی تاك دا بووه، كه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ل ئۆتۆنۆمی و ئازادی تاك كه پرینسیپی لیبرالین به راشكاویی دژایه‌تیان هه‌بووه.
6/ ناسیۆنالیزم له ره‌وه‌نگه‌ی سۆسیالیستی: ماركس، ئینگلس
پرسی نه‌ته‌وه‌یی له بواری تێئۆریكی، له ئاسارو به‌رهه‌مه‌كانی ماركس دا تێئۆریزه نه‌كراوه، وه ئه‌گه‌ریش ئاماژه به‌م پرسه كرابێت زۆر كه‌م، و تایبه‌تمه‌ندی رهدكهردنهوه و به کەم نرخاندنی پرسی نه‌ته‌وه‌ییان پێوه دیاره. هه‌ر چه‌نده ئه‌مه راسته، كه پرسی نه‌ته‌وه‌یی به لای ماركسه‌وه گرینگیه‌تی بابەتی نه‌بووه، به‌لام ئه‌مه به مانای نه‌فی ئه‌م راستیه‌ش نییه كه دوای ماركس، هێندێك له ئیده‌گه‌لی ئه‌ساسی‌و بنچینه‌یی له بوواری پرسی نه‌ته‌وه‌یی، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاردانه‌وه‌یان له بزوتنه‌وه‌گه‌لی سۆسیالیستی و كۆموونیستیدا، هەبووە.
ماركس و ئینگلس خاوه‌ن هه‌لویستێكی وەک یەک، وه دژبەرانە لەهەمبەر هه‌لویست و گووتاری سیاسی ناسیۆنالیزمی كولتووری بوون. ئیده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كولتووری و ناسیۆنالیزمی كولتووری، كه هه‌لگری پرۆژه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیه، بۆ ئه‌ۆ دوو بیرمه‌نده وه‌ك واقعییه‌تێكی سرووشتی نەهاتوونە نرخاندن. له ره‌وه‌نگه‌ی ئه‌م دوو بیرمه‌نده، ساغكردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌ۆله‌ت له سه‌ر بنه‌مای ئیتنیكی، وه یان كولتووری ناتوانرێ تهۆجیهه بكرێت، به‌لكوو ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قابلییه‌تی شیاویی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و ته‌ۆسیعه‌ی كاپیتالیستی، كه بتوانێ له به‌تنی خۆیدا، داخوازی دامه‌زراندنی كۆمه‌لگایه‌كی نۆێ دابین‌و مسه‌ۆگه‌ر بكات، قابیلی تهۆجیهه بوون. بۆیه لێره‌دایه كه ته‌نیا ده‌لایلی تاكتیكی ده‌توانن ببن به هۆی گۆرانكاری له ئاستی ئه‌م معیار و میزانه ئێستانداردهیه، بۆ وێنه ناسیۆنالیزمی ئیرله‌ندی تا ئه‌ۆ جێگه‌یه قابیلی ته‌حه‌موول و تهۆجیهه كه هەبوونی ئیرله‌ند، خۆی لەخۆیدا زه‌مینه‌خۆشكه‌ری ئەۆ دۆخ‌و ههلوومهرجەیە بێت کە عەمەلەن له راستای ته‌قوییه‌ت و به‌هێزكردنی مهۆقعییهتی لاندلۆردیزمی(landlordizm) ئینگلیسی دا، کارتێکەری ئیجابی لێبکەوێتەوە. به‌لام چۆن سه‌ربه‌خۆیی وەلاتی ئیرله‌ند عه‌مه‌له‌ن ده‌بێته هۆی نه‌ك هه‌ر دارمان و وهرشكهستهگی لاندلۆردیزمی ئینگلیسی، و هەروەها ئیرله‌ندیش، كە ئه‌وه‌ش له خۆیدا ده‌توانرێت وه‌ك بارودۆخێكی گوونجاو بۆ بەهێزکردنی پرۆلتاریای ئینگلیسی بێتهنرخاندن، كه وایه لەمحالەتەدا شایانی پشتگیری لێكردنه.
ناسیۆنالیزمی لێهستانی(پلۆنیا) له چوارچێوه‌ی كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندی دژی روسییه‌كه‌ی بۆ ماركس و ئینگلس قابیلی تهۆجیهه بوو، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه پێش قه‌زاوه‌تێكی دژی ئیسلاۆیان هه‌بوو، به‌لام دیسانیش له مهۆزهعی تێئۆریكی دا، له‌م ناستۆنالیزمه پشتگیریان كردوه.
ماركس، به تایبه‌ت ئینگلس، هاۆكات ده‌گه‌ل تهۆجیهاتی تێئۆریكیان سەبارەت به پرسی نه‌ته‌وه‌یی، کە نەتەوەیان له چوارچێوه‌ی خوولقاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێویست بۆ گه‌شه‌ی كاپیتالیستی و پرۆلتاریایی دا، بۆ گرینگ و سەئەنجام پێناسەکردووە، بەلام لەرەوەنگەی ئینگلسەوە، تەنیا دوو نه‌ته‌وەی جێواز، واتە " نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن مێژوو ، وه نه‌ته‌وه‌ی بێ مێژوو " دەتوانرێن هەبوونییان لەسەر عەرزی واقیع پێناسە بکردرێن. وه پێوایه كه "نه‌ته‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن مێژوو" ئه‌ۆ نه‌ته‌وه‌یه كه توانیویه‌تی خۆی به ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ئه‌ریستۆكراسی، وه یان بوورژهوازی ته‌یار كردبێت، به‌لام "نه‌ته‌وه‌ی بێ مێژوو" نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه خاوه‌نی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه، وه له‌بوواری سترووكتۆری ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی خاوه‌ن پێكهاته‌ی گووندنشینیه و له لایه‌ن حكوومه‌تێکی دهرهكیەوە ئیداره ده‌كرێت، واته نەتەوەی بێ مێژوو خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه. دیاره ئه‌م ئه‌ندیشه‌ی ئینگلس كه له واقیعدا له ئه‌ندیشه‌ی هێگل ئیلهام وه‌رگیردراوه، ده‌توانرێ ده‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ماركس سه‌باره‌ت به چه‌مگه‌لی وه‌ك " خه‌لكی خاوه‌ن مێژوو ، وه نه‌ته‌وه و خه‌لكی بێ مێژوو و ناسیۆنالیته، یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بێنهنرخاندن. ئه‌ۆ دوو بیرمه‌نده پێیان وایه كه خه‌باتی رزگاریخوازی كرێكاری ده‌بێ له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا جێی خۆی بكاته‌وه و نابێ له لۆكالیزم و ناوچه‌گه‌رایی میلیهتهكاندا، خۆی وون بكات یان بدۆرێنێ.
ماركس و ئینگلس پێیان وابوو كه ئه‌ۆه راسته كه گرووپگه‌لێكی جێواز له بوورای ئێتنیكی به‌لام ئاویته و تێكه‌ل به یه‌ك، پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌ته ئۆروپاییه‌كان پێك دێنن(ئینگلس له سالی 1866 ده‌لێ: له سه‌رانسه‌ری ئۆروپا دا وه‌لاتێك نابینرێت كه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی یه‌كده‌ست بێت، وه له‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئێتنیكی موه‌حه‌د ساز كرابێت، به‌لكوو هه‌موویان خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌لاتی رازواه به چه‌ند گرووپی ئێتنیكی جێوازن، كه له ژێر هێژموونی حكوومه‌تێكی واحیدا ده‌ژین)، به‌لام برواشیان به‌وه قائیم بوو كه سه‌رئه‌نجام گشت نه‌ته‌وه و میلیهتهكان، كاتێك كۆمه‌لگای كۆموونیستی محقق دەبێت، هه‌موویان له‌م كۆمهلگایەدا حهلل ده‌بن و ده‌توێنه‌وه، و ئاسه‌وارێك له نه‌ته‌وه و میلییه‌ت،و ده‌ۆله‌ت نه‌ته‌وه‌كان نامێنێ وه كۆمه‌لگایه‌كی یه‌كده‌ست و یه‌كسان، وه بێ چیین و بێ ده‌ۆله‌ت درووست ده‌بێت.
ئه‌م دید و بۆچوونه گشتیه‌ی ماركس و ئینگلس به‌رامبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم ده‌توانێ په‌یوه‌ندی هه‌بێت، ده‌گه‌ل ئه‌م باروودۆخه‌ی كه ئۆروپای ساله‌كانی پر له شۆرشی 1848 پێداتێپه‌ر ده‌بوو. بۆیه‌شه ئه‌م بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستیانه له رهۆنگهی ئه‌م دوو بیرمه‌نده وه‌ك ئه‌بزارێك به ده‌ستی كۆنه‌په‌رست و له دژی شۆرشی كرێكاری هاتوونەتە هه‌لسه‌نگاندن و نرخاندن. ناسیۆنالیزمی كولتووری له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ك پیلانی كۆنه‌په‌رستانه و بگرە جهمووجولێكی مه‌شكوك و له دژی ره‌ۆتی شۆرشگێرانه‌ی سه‌رده‌م، له لایه‌ن ماركس و ئینگلسوه مه‌حكووم كراوه، هه‌ر چه‌ند ئه‌م نووخته نه‌زه‌ره‌ی ماركس دواتر له لایه‌ن ماركسیسته‌كان تووشی هێندێك تهفاسیرو خوێندنه‌وه‌ی تازه هاتووه،به‌لام نه‌شبۆته هۆی گۆرانكاری بنه‌ره‌تی و جهۆههری له ئاست ره‌وه‌نگه‌ی ماركسه‌وه.
به گشتی ده‌توانین بلێین له ئاست پرسی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم، چه‌شنێك تێئووری سیستماتیك سه‌باره‌ت به ته‌ئید، وه یاخوود پیشتوانی له پرسی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم له ره‌وه‌نگه‌ی ماركسیستدا نابینین، ته‌نانه‌ت به حوكمی ئه‌وەی كه ناسیۆنالیزم ئه‌ساسه‌ن ئهبزارێكی ئیدێۆلۆژیكییه و خاوه‌ن گه‌رایش بۆ ساغكردنه‌وه و ئیدهئالیزاسیۆنی ده‌ۆله‌ته، وه دهۆلهتیش له رهۆنگهی ماركس وه‌ك ئه‌مرازی سهركووتكهری چینێك به ده‌ست چینێكی ترەوە پێناسه كراوه، كه‌وایه له لایه‌ن ماركسوه مه‌حكووم و قابیلی ره‌ده. دیاره هه‌رچه‌نده ناسیۆنالیزم و ده‌ۆله‌ت كه پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ن له لایه‌ن ئه‌م دوو بیرمه‌نده ره‌د ده‌كرێنه‌وه، به‌لام له پراكتیكدا له ئیمكاناتێكی تاكتیكی كه ناسیۆنالیزم ده‌توانێ ئاراسته‌ی خه‌باتی سۆسیالیستی بكات، وه‌ك ئینیسترۆمێنتێكی مووناسیب كه ده‌توانێ له به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار دا بێت، سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. بۆیه‌شه دوای ماركس و ئینگلس، وه به درێژایی مێژووی ماركسیسمەوە، بگره ئێستاشی دهگهلدا بێت، مه‌سه‌له‌ی رهدكردن وه‌یان قه‌بوولی ناسیۆنالیزم بۆ سوود لێوه‌رگرتن وه‌ك ئهبزارێكی تاكتیكی، بۆته پرسێكی پرمناقشه و جێگه‌ی باسولێدوان له ناۆ خانه‌واده‌ی بیر‌و هزری سۆسیالیستی وكۆموونیستی دا.
7/ پرینسیپ و ئه‌سلی میلییهتهكان
پرینسیپی میلییهتهكان له تێئۆریدا مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی كولتووری، وه میلییهتهكان بۆ خۆ ته‌یاركردنیان به یه‌ك ئۆرگانیزاسیۆنی سیاسی ره‌وا ده‌بینێ، ئه‌م ئه‌سله له سه‌ر ئاستی پرسێكی هه‌ده‌فمه‌ند، واته بوونی یه‌ك نه‌ته‌وه دامه‌زراوه، كه ئه‌وه ده‌كه‌وێته ناۆ بازنه‌ی جێوازێكی پرمانا ده‌گه‌ل "ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" كه له بوواری تێئۆریك و پراكتیكیدا، دوای "ئه‌سلی میلییهتهكان، وه به مه‌به‌ستی دیفاع له هه‌مان ئارمانج و هه‌ده‌ف هاتۆته‌ئاراوه، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌سلی میلییهتهكان" له پراكتیكدا ده‌بێته هۆی زهقكرنهوه،و درێژه‌دان به داستانی ئیراده‌ی مووشه‌خه‌سی ئه‌ۆ ته‌به‌عه كۆ و كۆلێكتیفه كه له واقیعدا هه‌مان نه‌ته‌وه‌ی كولتوورییه، به‌لام ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كه دواتر باسی لێدهكهیین، بریتیه له راسیۆنالیزهكردنی هه‌موو ههۆل و ته‌قه‌لاكان له رێگه‌ی تهوهسوول به یه‌ك لۆژیكی دێمۆكراتیك.
هه‌ر چه‌نده كه، مێژووی پێش ته‌واوبوونی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی، له‌م بواره‌دا مێژوێكی پرمانا و دهۆلهمهنده، به‌لام عه‌مه‌له‌ن دوابه‌دوای سالی 1918یه كه پرینسیپی میلییهتهكان وه‌ك ئه‌سلێكی مووناسیب وگوونجاۆ بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌كان له ئۆروپا دا، سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. تێكه‌لبوونی گه‌لان وگرووپه ئێتنیكیهكان له ئۆروپای ناوه‌ندی و رۆژهه‌لاتی ئۆروپا دا، عه‌مه‌له‌ن وه‌ك له‌مپه‌رێكی گهۆره له ئاست ماتریالیزهكردنی ئه‌م پرینسیپه دا خۆیان ده‌نواند، بۆیه‌شه كێشه ناسیۆنالیسته‌كان ته‌نانه‌ت ئهۆكاتیش نه‌كراو نه‌گوونجا، کە له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌سله‌دا رێگه چاره‌یان بۆ په‌یدا بكرێت، بۆ وێنه دروستبوونی یوگووسلاویی،و چهكۆسلاواكی ده‌توانین وه‌ك ئاكامی ناكارامه‌بوونی ئه‌سلی میلییهتهكان له ئاست حه‌للی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بنرخێندرێن، بۆیه سه‌رئه‌نجام له‌ژێر كارتێكردنی فاكتۆری ئێتنیكی و كولتووری دوای 70 سال به سوودوه‌رگرتن له پرینسیپی ئهۆتۆدێتێرمیناسیۆن، جا چ به سیمایه‌كی گرژ (یوگووسلایی)، وه‌یان به رووخسارێكی دێمۆكراتیك (چهكۆسلاواكی)، ئه‌م پێكهاته نادلخوازو غه‌یری ئیرادییانه كه له ئه‌نجامی سوودلێوه‌رگرتن له پرینسیپی نا دێمۆكراتیكی میلییهتهكان هاتبوونه دروست بوون، له به‌رێك ههلوهشێنێت.
له پرۆسه‌ی فۆرموولهكردنی پرینسیپی میلییهتهكان كه دوابه‌دوای شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی مشووری بۆخورا، نه‌ده‌كرا له ئاست كه‌مینه ئێتنیكیهكان كه له چوارچێوه‌ی ماتریالیزهكرنی ئه‌م ئه‌سله دا، ناچار به ئینتێگرال بوون له ناۆ ده‌ۆله‌ته تازه لهداییكبووهكان دا ده‌كران، ئاورێكیان لێنهدرابایه، بۆیه له كاتی ئیمزای په‌یمانی ئاشتی دا به پێویست زانرا، ئاماژه‌یه‌ك به‌م پرسه بكرێت كه دواتریش له كۆمه‌لگای نه‌ته‌وه‌كاندا له بوواری حقووقیوه مكانیزمگهلیكی حیمایه‌تی به مه‌به‌ستی پیشتیوانی له ئهقهلییهتهكان رهچاۆگیرا، نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به پرسی حیمایه‌ت له ئهقهلییهتهكانی ئایینی ،ئێتنیكی و لینگویستیكی نیشته‌جێ له خاك، وه یان وه‌لاتانی دهۆلهتگهلی دیكه‌دا، له نه‌زه‌ر مێژووییه‌وه زۆر پێشتر له دامه‌زرانی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و حه‌للی ئه‌م كێشانه دروست ده‌بوون، وجوودیی هه‌بووه، هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م نیگه‌رانییه، له‌مه‌ر كاراكتێری ئێتنیكی كێشه‌كه نییه به‌لكوو ئه‌ساسه‌ن چه‌شنێك پراگماتیزمی سیاسییه، بهۆ مانایه كه به‌رگری بكرێت له هه‌ر چه‌شنه تهداخوولێك كه ده‌ۆله‌تان به به‌هانه‌ی دیفاع و حیمایه‌ت له كه‌مینه‌كانی خزمی زمانی،ئێتنیكی وه یان خوود ئایینی، به‌رامبه‌ر به خاك و سه‌روه‌ری ئه‌ۆ دهۆلهتانهی بكه‌ن، كه ئه‌م ئهقهلییهتانه تێدانیشته‌جێن، بۆیه تهداخوولێك له‌م چه‌شنه مادام نه‌زم و ئاشتی و ئاسایسی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژێرمه‌ترسی، وه‌ك شتێكی خوازراو وه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌زمی جیهانی دا نایه‌ته نرخاندن، كه‌وایه پێویسته پێش به‌م چه‌شنه تهداخوولاته كه ده‌گه‌ل ناوه‌رۆكی پهێماننامهكانی ئاشتی‌و جامعهی ملل ناته‌باییان هەیە، بگیرێت.
له هەمبەر بارودۆخێكی زه‌مه‌نی ئه‌ۆتۆ دا بوو كه هاۆپێمانهكان، یه‌كه‌م جار له پهێمانی ئاشتی، و دوواتریش له كۆمه‌لگای نه‌ته‌وه‌كاندا، وه له ژێر تهئسییر و كارگه‌ری سكالاۆ و ئیعترازاتی ئهقهلییهتهكان كه ترسی ئهسیمیلیزاسیۆن(تهشبیەسازی) و توانه‌وه‌یان له ناۆ نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ئه‌م ده‌ۆله‌ته تازه و ده‌ستكردانه لێ نیشتبوو، ههۆلیان دا ئه‌م پرسه گرینگه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگهحهللێكی گوونجاۆ بۆ كێشه‌ی كه‌مینه‌كان بخه‌نه بهرباسو لێدووان، بۆیه سه‌رئه‌نجام توانیان له‌سه‌ر خالی حیمایه‌ت له كه‌مینه‌كانی ئایینی، ئێتنیكی و لینگویستیكی ساغببنه‌وه، به‌لام دیسانیش له پراكتیك دا سیاسه‌ت، وه مێكانیزمی حیمایه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌یه بۆ پێشگیری و مهناعهت له توواندنه‌وه و پێشێلكردنی مافی كه‌مینه‌كان، له به‌رامبه‌ر كارامه‌یی پرینسیپی میلییهتهكان، وه گهرایشی تهمهركوزگهرای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی خاوه‌ن ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا ( كه عه‌مه‌له‌ن له چوارچێوه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌سلی میلییهتهكان وه نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆی هه‌بوو، وه‌ك دهۆلهتێكی مۆتهمهركز خۆی ئاراسته بكات) ، سهرنهكەوت و تووشی شكست و داكهۆتن هات.
8/ مافی دیاریكردنی چاره‌نووس (ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن)
بنچینەی سەرەکی و بنەمای مێژوویی ئیده‌ی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن، روو له رەهەندی ژووره‌وه خۆ ده‌چه‌سپێنن، وه پێوه‌ندو پێوه‌ستن به ره‌ۆتی سه‌رهه‌لدانی ئیده‌ی حكوومه‌ت و شێوازی ده‌سه‌لاتداری نوێنه‌رایه‌تی (representative). چه‌مكی دیاریكردنی چاره‌نووس دیفاع له‌وه‌ده‌كات، كه شارومه‌ندانی وه‌لاتێك ده‌بێ حكوومه‌تی خۆیان به چه‌شنێك هه‌لبژێرن كه حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئیرادهۆ ره‌زامه‌ندی خه‌لك له‌نگه‌ری گردبێت، هه‌ر وه‌ك چۆن مرۆفه‌كان ئازاد‌و خاوه‌ن ئه‌قل و تهشخیسن، بۆیه ده‌بێ له ژیانی سیاسی و بهرێوەبردنی حكوومه‌ت و ده‌سه‌لات به‌شداری‌و مشاركهتیان هه‌بێت، به سوودوه‌رگرتن له‌م راستیه‌ی سه‌روو ره‌نگه شتێكی سه‌ێرو سه‌مه‌ر نه‌بێت كه دوابه‌دوای شه‌ری 2هه‌می جیهانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه دهنگو خه‌بات و پیشتیوانی له‌پێناۆ دیفاع له مافی جوێبوونه‌وه، وه‌ك ئاكامی لۆژیكی و ساز‌و كاری ناۆخۆیی حكوومه‌تی دێمۆكراتیك، ئاراسته‌یه‌كی جیهانی به خۆی بگرێت.
هه‌نووكه وه‌ختێك چاوهدێرێك بهرهرویی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌بێته‌وه، وه ئه‌م پرسه ده‌گه‌ل ئه‌سلی میلییهتهكان، كه له قۆناغی پێشوودا پراكتیكه ده‌كرا به‌راورد بكات، زۆر به راشكراویی چه‌شنێك ئالۆزی و یهكترنهخوێندنهوهیان تێدا، هه‌ست پێده‌كا. چوونكه قەبلاندنی ناسیۆنالیزمی كولتووری كه له ئاخرین تهحلل و لێکدانەوەدا، مانا و تێراۆبوونی تێئۆریكی به پرینسیپی میلییهتهكان ده‌به‌خشێ، ئه‌مرێكی ته‌واۆ داۆتهلهبانهو خوازراوانهیه، كه چێ‌بوونی، په‌ێوه‌ندی هه‌یه به راده‌ی تێگهیشتنو هووشیاری نووخبهو ئینتێلێكتوالی كۆمه‌لگا، به‌و واته‌یه کە نه‌ته‌وه‌ی كولتووری له پرۆسه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی‌و ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، پێویسته وه ده‌بێ، له ژێر تهئسییر و رێنوێنی ئێلیتگەلی سیاسی و ئه‌كتۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا، عه‌مه‌له‌ن به یه‌ك بناغەی گوونجاۆ، لەپێناۆ ساغکردنەوەی ئۆرگانیزاسیۆنێكی سیاسی ته‌بدیل بێت، كه دواتر له پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، ره‌نگ بداته‌وه. ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌سلی میلییهتهكان ده‌گه‌ل ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس، سه‌ری ئاشتی و سازگاریان نییه، چوونكه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، له هه‌ۆلی ئهۆهدایه كه لایه‌نی دژی دێمۆكراتیك كه هه‌ره‌شه له پرینسیپی میلییهتهكان ده‌كا، نه‌جات بدات. به‌لام ئه‌م کردارە زۆر جار به قیمه‌تی زه‌قكردنه‌وه‌ی ئهسلێك ته‌واو ده‌بێ، كه ده‌توانێ ببێته هۆی دامه‌زراندنی ئۆرگانیزاسیۆنگهلێکی ده‌ۆله‌تی، له هه‌ر شوێنێك كه خهلكهكان ئیراده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به كارهێنانی شێوه‌ی مه‌نتیقی و عه‌قلانی ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس روو له ده‌ره‌وه، ئه‌ساسه‌ن ده‌گه‌ل نیزامی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ری سازگاری نییه، ئیمكانی عه‌مه‌له‌ن نامهحدوودی دروستكردنی دهۆلهتانی نوێی پشتئه‌ستوور به‌م ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس، له چوارچێوه‌ی نه‌زمی داخراویی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا، وه‌ك ئه‌وه وایه كه له چوارچێوه‌ی دهۆلهتێكی مووه‌حه‌د، و تۆتالیتاریستی دا، مافی شۆرش بۆ كه‌مینه‌كان له پێناوی جوێبوونهوهیان یاسامه‌ند كرابێ،كه ئه‌مەش مه‌حاله.
پرینسیپی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له سه‌رده‌می سۆفییه‌تی پێشوو دا،كه‌م و زۆر له سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ماركسیسم و سۆسیالیزمی مه‌ۆجوود و حكوومه‌تی سۆفییهتیی ئه‌ۆ كات سوودی لێوه‌رگیراوه، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا نادیاره بوونی چه‌شنێك ده‌رك و تێگه‌یشتنی مێژوویی و رێئالیستی له پرینسیپی دیاریكردنی چاره‌نووسه، بۆیه ده‌توانین بێینه سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه شتێك زیاتر له‌وەی كه، وه‌ك ئهبزارێكی سیاسی بۆ ئه‌ۆ مه‌به‌ستانه‌ی خواروو سوودی لێوه‌رگیراوه، كاربووردێكی عه‌مه‌لی بۆ گه‌لانی چهۆساوه نه‌بووه :
• ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس(autodeterminación) وه‌ك ئهبزارو ئینسترومێنتێكی سیاسی بۆ ته‌نبێی ئیمپراتوورهكان کارایی هەبووە، بۆ ئه‌وه كه زه‌مینه‌ی خۆ سازدانه‌وه‌یان بۆ نهرهخسێتهوه، کە له دوای سالی 1918 به‌م لاوه سوودی لێوه‌رگیراوه.
• ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌ك ئامێر و وه‌سیله‌یه‌ك، بۆ دووباره ساغكردنه‌وه‌ی نه‌زمی ئۆروپای دوای شه‌ری 2هه‌می جیهانی به‌كار هێندراوه.
• ئه‌سلی دیاریكردنی چاره‌نووس، وه‌ك مێكانیزمێكی حیمایه‌تی بۆ پێشبردنی پرۆسه‌ی دێسكۆلۆنیزاسیۆن(هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی ئیستیعماراتی) سوودی لێوه‌رگیراوه.
لێره‌دا به‌شی 2هه‌می "نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم" كۆتایی پێدێنین، ههۆل ده‌درێت له به‌شی 3هه‌می درێژه‌ی ئه‌م باسه دا، لایه‌نی حقووقی ئه‌م باسه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بخرێتە به‌ر باس‌و لێدوان.
28/5/2017